جه‌ین ئادامز…..و: كه‌ژاڵا عه‌لا
2_جه‌ین ئادامز له‌به‌ر هه‌وڵه‌كانی له ڕێی ڕاوه‌ستانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م. (1931)دا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی وه‌رگرتوه.
و: كه‌ژاڵا عهلاجهین ئادامز ده‌ڵێت: (ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی `ژیان ده‌به‌خشن به كه‌سێك‌و پاشان په‌روه‌رده‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ستێكی تایبه‌تیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به جه‌نگ‌و ئاشتی ).
جه‌ین ئادامز له 6/9 /1860 تا 21/9/1935 ژیاوه. ئه‌و پارێزه‌رێكی مافپه‌روه‌ر‌و ناسراوبوو له‌ناو ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا. چونكه به‌رده‌وام داكۆكی له‌مافی ژنان‌و هه‌ژاران ده‌كرد‌و ئاشتی خواز‌و ئاشتی په‌روه‌ربووه. هه‌روه‌ها ئادامز یه‌كه‌م كه‌سبوو له‌ئه‌مه‌ریكادا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی به‌ده‌ستهێناوه.
ئادامز باشترین‌و گرنگترین كاره‌كانی كه‌به یادگاری له‌پاش خۆی به‌جێی هێشتوه دروستكردنی ( ته‌لارێكی گه‌وره)یه له شیكاگۆ، شایه‌نی باسه ئیستا ئه‌م ته‌لاره كراوه به مۆزه‌خانه‌یه‌كی مێژوویی‌و میللی. له‌وسه‌رده‌مه‌دا ئه‌م ته‌لاره به‌شێوه‌یه‌كی وا دروست كراوه كه په‌نابه‌ره كرێكاره‌كان توانیویانه تێیدا نیشته‌جێببن‌و بحه‌وێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م ته‌لاره له‌و ساڵانه‌دا به‌هۆی یارمه‌تی خێرخوازانه‌وه، توانی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به ( 10000 ) په‌نابه‌ر. سه‌ره‌تا چه‌ندین ساڵ په‌ناگای په‌نابه‌رانی ئه‌وروپایی بوو. به‌ڵام له ساڵی (1920)دا په‌نابه‌رانی ڕه‌شپێست‌و مه‌كسیكیشی له‌خۆگرت. جگه‌له‌وه‌ش له‌ناو ئه‌م ته‌لاره‌دا خزمه‌تگوزاری زۆر هه‌بوو بۆ نموونه: قوتابخانه‌ی شه‌وانه بۆبه‌ساڵاچوان، چێشتخانه‌ی گشتی، وه‌رزشگا، كتێبخانه، باخچه‌ی ساوایان بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌دایكیان كاریان ده‌كرد، له‌گه‌ڵا هۆڵێكی كۆبوونه‌وه تایبه‌ت به‌گروپه‌كانی یه‌كێتی كرێكاران.
ئادامز له زانكۆی ژنان( ڕاكفۆرد) خوێندنی ته‌واوكردوه. ئه‌و ده‌نگی خۆی خسته پاڵا كرێكاره‌كانی ئه‌م ته‌لاره‌و شۆڕشێكیان به‌رپاكرد‌و ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكرده‌وه‌و داوایان كرد كه:_ پێویسته به‌رێگه‌یه‌كی یاسایی پێویستیه‌كانی ژیانی په‌نابه‌ران به‌رامبه‌ر به‌كاره‌كانیان بۆدابین بكرێت، سه‌عاتی كاتی كاركردن بۆ ژنان دیاری بكرێت، یه‌كێتی كرێكاران به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی بناسرێت، دادگای تایبه‌تی بۆ تاوانبارانی نه‌وجه‌وانان دروستبكرێت، بایه‌خیبدرێت به‌مافی ژنان. ئادامز خاوه‌نی( 11) كتێبه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش وتاری نووسیووه.خاتوو ئادامز له( 1910) دا چوه‌ناو (كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژنان بۆ ئاشتی‌و ئازادی) به‌نیشانه‌ی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی حزبی ئاشتی خوازانی ژنان‌و یه‌كه‌مین سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ژنان بۆ ئاشتی‌وئازادی له لاهه له ساڵی( 1915)دا پاڵێوراوه. سه‌رئه‌نجام به‌هۆی ئه‌م كاره باشانه‌یه‌وه خه‌ڵاتێكی زۆری به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1931)دا خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبڵی وه‌رگرتوه. ئادامز به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه چوارساڵا پاش ئه‌م خه‌ڵاته مه‌زنه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له جیهان كرد.
ده‌بێت ئه‌وش بوترێت كه جه‌ین ئادامز خۆشه‌ویستیه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بووه بۆ منداڵان‌و زۆربه‌ی وزه‌ی خۆی بۆ پێویستیه‌كانی ئه‌وان سه‌رف كردوه. جه‌ین ئادامز له 6/9 /1860 تا 21/9/1935****************** سه‌رچاوه: سایتی زنان