
ئایا کورد بیر ده‌کاته‌وه؟*
ئایا کورد بیر ده‌کاته‌وه؟*
ئیبراهیم مه‌لا زاده
له رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی، له ژماره‌ی 11130 سێشه‌ممه‌ی 24 ی مێی 2009 دا بابه‌تێکی هاشم سالحم له‌ژێر ناوی "ئایا عه‌ره‌ب بیر ده‌کاته‌وه؟" دا، بینی. ڕاسته‌وخۆ بیرکردنه‌وه‌م بۆ ئه‌وه رۆیشت داخۆ ئایا کورد بیر ده‌کاته‌وه یا نا؟ ئه‌گه‌ر ڕاست بێت بیر بکاته‌وه، نیشانه‌کانی چین؟ کێن بیریاره‌کانی کورد؟ کوان به‌رهه‌مه گه‌وره‌کانی بیریاره‌کانی کورد؟ ئه‌گه‌ر نیه یا زۆر که‌من، هۆکاره‌کانی چین؟ ده‌بێ ئه‌و هاوکێشه‌یه ڕاست بێت که ده‌ڵێت، هه‌ر میلله‌تێک داگیرکراو بێت بیرکردنه‌وه‌شی داگیر ده‌کرێت؟
ده‌کرێت به‌شیک له‌و وه‌ڵامانه‌مان هه‌ر له خودی بابه‌ته‌که‌ی د. هاشم ساڵحه‌وه ده‌ست بکه‌وێت، که ئه‌و له تێڕوانینی میتۆده‌کانی بیریارێکی فه‌ره‌نسییه‌وه ده‌ره‌نجامێکی هه‌ڵێنجاوه، ئه‌ویش مامۆستای فیکر و شارستانیه‌تی عه‌ره‌بی له زانستگای تۆلۆز له فه‌ره‌نسا، "دۆمینیک ئۆرفوا"یه، که کتێبێکی له‌سه‌ر مێژووی فیکری عه‌ره‌بی و ئیسلامی نوسیوه. هاشم ساڵح باس له‌وه ده‌کات که پرۆفێسسۆر دۆمینیک زۆر ڕه‌شبینه له باشبوون و به‌ره‌و پێشچوونی واقیعی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا، ئه‌ویش باوه‌ڕ نه‌بوونیه‌تی به چاکسازی ناوخۆی ئیسلام، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که مسوڵمانان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که "ڕاستی ڕه‌ها لای ئه‌وانه"، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێک یا نه‌ته‌وه‌یه‌کیش باوه‌ڕی به‌وه هه‌بێت که ڕاستی ڕه‌ها لای ئه‌وه، وه‌کو هاشم ساڵح ده‌ڵێت، که‌واته چ پێویستی به توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه و خوێندن و به‌دوادا گه‌ڕانه؟ ئه‌م جۆره باوه‌ڕه ڕه‌هایه، ڕه‌شکردنه‌وه و نرخدانهنانه بۆ هه‌موو ئاینه‌کانی تر، به‌تایبه‌تیش کریستیانی و جودایزم. تا ئێره ڕاوبۆچوونه‌کانی دۆمینیک ئۆرفوایه که هاشم ساڵح گواستونیهتهوه.
ئه‌گه‌ر له پڕۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر زه‌وی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له پارچه‌کانی کوردستان وردبینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که تاکی کورد به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌ژێر کاریگه‌ری ڕۆشنبیری و بیرکردنه‌وه‌ی گه‌لی سه‌رده‌ست دایه، به‌تایبه‌تیش له‌ژێر کاریگه‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ههیمهنهدارهی که له پێته‌ختی گهلهسهردهستهکانهوه به‌ره‌و ده‌شت و دۆڵه‌کانی کوردستان په‌خش و نمایش ده‌کرێت. ئه‌م کاریگه‌ریه، بۆ نێو ناخی تاکی کورددا ڕۆچووه و ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت خۆی لێ رزگار بکات، تا ئه‌و چرکه‌ساته‌ی ئێمه‌ی تیادا ده‌ژین هیچ پڕۆژه‌یه‌کی سه‌ریا (جیددی) له‌کوردستان بوونی نیه بۆ گرتنه‌ده‌ستی هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆسه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که به هه‌وێن و که‌ره‌سته‌کانی بیر و تێز و دونیابینی گه‌لانی سه‌رده‌سته‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و کاریگه‌ری خۆی داده‌نێت و تاکی کوردی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌بێت. ڕاسته تا ئێستا هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کی سه‌ریا و ڕاسته‌قینه له‌و بواره‌دا نیه و ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته که بچینه هه‌ر باژێڕێک له باژێڕه‌کانی کوردستان به‌ده‌یان دیارده و وێنه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌بینین که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن. ئێمه‌ش ده‌پرسین گه‌لۆ ڕۆشنبیری ئه‌و گه‌له سه‌رده‌ستانه له خودی خۆیاندا ڕزیو و ته‌پیون و حاڵی ئه‌وان له‌به‌رچاوی هه‌موان دیاره، ده‌بێ چ خێرێکی بۆ گه‌لێکی بندهستکراو و زوڵم لهخۆکهریش هه‌بێت؟ بۆیه‌ش ده‌ڵێم زوڵم لهخۆکهر، چونکه بنده‌ستبوون نه‌خۆشییه، نه‌خۆشیش توشی هه‌ندێک خه‌ڵک ده‌بێت و هه‌ندێکیش لێی قوتار ده‌بن. بۆیه‌ش مالیک بن نه‌بی پێی وایه که هیج کاتێک داگیرکران نابێت ئه‌گه‌ر ئاماده‌باشی له خودی داگیرکراودا نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی که زۆر جاران و له هه‌موو سه‌کۆیه‌ک و دانیشتنێکدا به‌رچاو ده‌که‌وێت، خۆپه‌سه‌ندکردن و خۆ بهزۆرزان و داگیرکه‌ر به گهمژهزانه، زۆربه‌ی ناسیۆنالیسته کورده‌کان پێیانوایه، ئه‌وان گه‌لێکی خوێنپاک و خاک پیرۆزن، به‌ڵام که ده‌گه‌نه به‌رامبه‌ر تاکه‌کانی گه‌لی سه‌رده‌ست ڕاسته‌وخۆ زمانیان ده‌گۆڕێت و به‌شێوازێکی خۆ به‌که‌مزان و به‌رامبه‌ر به زۆرزان ڕه‌فتار ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئاکاری دووه‌م ڕاست نه‌بێت هی یه‌که‌میش هه‌ر ڕاست نیه. قسه و خۆ گیفکردنهوه و دواییش فشبوونهوه، هه‌ردوکیان له کێڵگه‌ی ئه‌قڵ و زانست‌دا دوو ئاکاری نێگه‌تیڤ و نا په‌سه‌ندن. به‌ڵام هه‌قمانه بپرسین ئه‌و جۆره ئاکاره له‌کوێوه سه‌رده‌گرێت؟ تاکه‌ی تاکی کورد تاکێکی ئۆتۆنۆم و باوه‌ڕبه‌خۆبوو نابێت؟ بۆ له‌جیاتی قسه‌کردن ئاماده‌نیه خۆی له‌کاریگه‌ریه‌کانی ڕۆشنبیری گه‌لی سه‌رده‌ست قوتار بکات؟ ئه‌کوان ئه‌و پڕۆژه گشتگیر و فیکرییه سهرتاسهرانهی که ناسیۆنالیزمی کوردی پێشکه‌شی کردوون؟ ئه‌کوان ناوه‌ند و سه‌نته‌ره فیکری و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی ئازادکراویشدا؟ ئه‌کوان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که کۆڕی زانیاری کورد له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه پێشکه‌شی کردوون؟ باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که هه‌ندێک چالاکی له‌سه‌ر ئاستی تاکه دڵسۆزه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ڵام بیرکردنه‌وه‌ی کۆللـه‌کتیڤی کورد تا ئێستاش نه‌یتوانیوه ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوومان پیشان بدات. توانای ماددی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له هه‌رێمی کوردستان ده‌یتوانی هه‌نگاوی زۆر گه‌وره له‌و بواره‌وه بهاوێژێت، به‌ڵام تا ئێستا نازانین بۆ ناوه‌ندێکی ئه‌کادیمی توانادار له‌بواری مێژووی کورد، یا له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان، توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی زمانی کوردی، ئابووری و داهاته‌کانی کوردستان، هه‌تا دوایی ژماره‌یه‌ک بواری ههمهجۆر.
له دوای هه‌شتاکانه‌وه ڕه‌وتی ئیسلامی وه‌کو زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ڕووی له کوردستانیش کرد و به هێمنی خۆی کوتایه ناو ماڵێکی زۆر له کوردستاندا. دیاره که ئه‌و ئیسلامیزمهی ڕووی له کوردستان کرد له سه‌ره‌تادا له‌ڕێی فیکری ئیخوان موسلیمینه‌وه هاتۆته ناو کورده‌وه، پاشان بیرۆکه‌ی جیهادیش هه‌ر له‌ڕێی میسریهکانهوه په‌ڕیوه‌ته‌وه ناو کورد و ئه‌وان پێشه‌نگی ئه‌و مه‌یدانه‌ی فیکری جیهادین و پێشرهوهکانیشیان هه‌ر له سه‌یدقوتبه‌وه بگره وه‌کو داڕێژه‌ره‌وه‌ی تیۆریزه‌ی جیهاد تا ده‌گاته شوکری مسته‌فای پراکتیزه‌کاری ئه‌و فیکره و ته‌کفیرکردنی کۆمه‌ڵگا و پاشان کۆتایی دێت به‌و حاڵه‌ته ناوازه‌ی که دیمه‌نه‌کانی له‌به‌ر چاوی هه‌موو مرۆڤێکن. ئه‌وه‌ی که لێره مه‌به‌ستمانه دوو خاڵی بنه‌ڕه‌تین، ئه‌ویش یه‌که‌میان: به‌داخه‌وه که ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه شارستانیهشی که هه‌یه‌تی نه‌یتوانی ببێته داینه‌مۆیه‌ک بۆ بیریارانی کوردی مسوڵمان و جارێکی تر درێژه به قوتابخانه‌ی مه‌لای گه‌وره و ئیبن و ئاده‌م و مه‌ولاناخالید و سه‌عیدی نه‌وره‌سی بده‌ن و مۆرکێکی کوردانه‌ی پێ ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی کورد سوود له ڕووه شارستانیه‌ته‌که‌ی وه‌ربگرێت. به‌ڵکو به جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له ئایدیۆلۆژیه‌کان، که خودی عه‌ره‌به‌کان ڕێبه‌ر و پهرهپێدهرین، له‌گه‌ڵ زاڵبوونی ڕواڵه‌ته مێژوویه‌کانی که زۆرجاران په‌یوه‌ندی به خودی ئایدیۆلۆژیاشهوه نیه و که خۆی له قالبه سهلهفیهتهکانهوه به‌رجه‌سته ده‌کات، بووه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه له ئیسلامی ئه‌حمه‌دی خانی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و باباتاهیر و مه‌لای جه‌زیری و ده‌یان کوردپه‌روه‌ری دی که به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان و که‌م تا زۆرێک ڕۆڵی خۆیان له به‌ره‌و پێش بردنی بیرکردنه‌وه بینیوه. دووه‌میش: هاتنی ئه‌وان، به‌و پێیه‌ی که بۆخۆیان گوزارشتی لێ ده‌که‌ن، وه‌کو ههوڵدانیك بوو بۆ چاکسازی و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان له‌ناو کورددا، به‌ڵام زۆر نابات بۆخۆیان ده‌بنه‌وه به به‌شێک له قه‌یران و دیارده‌یه‌کی گشتی حیزبایه‌تی به‌مانا پاشکه‌وتووه‌که‌ی له کوردستان. که به‌داخه‌وه تا ئێستاش چالاکی و کاره‌کانیان زیاتر ته‌مومژاوین تا ڕۆشن و سه‌ربه‌خۆ. ئه‌گه‌ر بیریاره عه‌ره‌به مسوڵمانه‌کان که خۆیان خاوه‌نی ئه‌و فیکره ئیسلامیه‌ن نه‌یانتوانیبێت تا ئێستا خێزانێکی سه‌رکه‌وتوو دروست بکه‌ن، ده‌بێت له کوردستان چ ئومێدێک له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه بینا بکرێت؟
دیاره دیارده‌ی داخستنی ده‌رگای بیرکدنه‌وه، که خۆی له داخستنی ده‌رگای "ئیجتیهاد"دا ده‌بینێته‌وه له ئیسلامدا به‌ر له هه‌زار ساڵ و په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و کاریگه‌ریه‌ش بۆ ناو کورد وه‌کو گه‌لێکی زۆرینه مسوڵمان، به کافر و زه‌ندیق زانینی موعته‌زیله‌کان و فه‌یله‌سوفه‌کان و بیریاره سۆفیه گه‌وره‌کان، کاریگه‌ریه‌کی نێگه‌تیڤ و بکوژی هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر گه‌لانی مسوڵماندا. به‌و مانایه‌ش هه‌روه‌کو هاشم ساڵح ده‌ڵێت ده‌توانین بڵێین که عه‌ره‌ب بیر ناکه‌نه‌وه، کوردیش وه‌کو میلله‌تێک له کایه‌ی کاریگه‌ری ڕۆشنبیری عه‌ره‌بدا، بیر ناکه‌نه‌وه. له‌سه‌ر ئاستی هه‌ردوو بزافی ناسیۆنالیزمی کوردی و ئیسلامیزم و ته‌نانه‌ت بزاڤی سۆسیالیزمیش له‌ناو کورددا به‌شێوه و ئاستی جیاوازه‌وه له‌ڕووی فیکریه‌وه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو پێشکه‌ش به گه‌لی کورد بکه‌ن.
• ئه‌م بابه‌ته له ژماره (4879)ی کوردستانی نوێی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی 25/05/09 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه