
سروده‌كانی دژ به‌خوا
سروده‌کانی دژ به خوا
نووسینی / حه‌سه‌ن به‌لاسم
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه / تاهیر عهبدولواحیدجهعفهر مه‌تڵه‌بی : له ساڵی 1937 له‌شاری عه‌مماره له‌دایك بوه، له‌ڕیزه‌كانی حیزبی شیوعی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و په‌یوه‌ندی كرد به حیزبی به‌عسه‌وه، له هه‌مان ئه‌و ساڵه‌دا ژنه‌كه‌ی كوڕی دووهه‌می بوو، جه‌عفه‌ر ژه‌نیارێكی به‌ناوبانگی ئامێری عود و ئاوازدانه‌ری سروده نیشتیمانیه‌كان بوو. له ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 له شاری كه‌ركوك كوژرا.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مڕۆ ئه‌توانم سه‌باره‌ت به كۆتاییه‌كه‌ی قسه‌ت بۆ بكه‌م. ئه‌و ئافره‌ته پیره ئه‌بینی هاوار ده‌كات بۆ فرۆشتنی ماسیه‌كان : ئه‌وه دایكمه. له‌و كاته‌وه‌ی كه گهراِوینهتهوه بۆ به‌غداد ماسی ئه‌فرۆشین. جارێ لێمگه‌رێ با یارمه‌تی بده‌م سندوقه ماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌تاڵ بكه‌مه‌وه، دواتر ئه‌چین بۆ چایخانه‌یه‌كی نزیك لێره‌و قسه ئه‌كه‌ین
……….
دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی عێراق – ئێران باوكم به شێوه‌یه‌كی شه‌رمهێنه‌رانه بێباوهریو گومڕایی خۆی ئاشكرا ده‌كرد. كێشه‌ی زۆری بۆ دروست كردین. ئێواره‌یه‌كیان گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه و ته‌واوی كراسه‌كه‌ی خه‌ڵتانی خوێن كرابو. پێده‌چو به‌هۆی بۆكسی یه‌كێك له هاوڕێكانیه‌وه كه‌لێی دابوو خوێنی لوتی پژابێت. له‌و كاته‌دا كه باوكم قێزه‌ونترین جوێنی دابوه خوا و پێغه‌مبه‌ر ئه‌وان له چایخانه‌كه خه‌ریكی یاری دۆمینه بوبون، باوكم له كاتی یاریدا جوێنه‌كانی داده‌هێنا و ئاوازی بۆ داده‌نا. خۆت ئه‌زانی ئه‌و له باشترین ئاوازدانه‌ره‌كان بوو. سه‌ره‌تا به داهێنانی ئاوازێك له‌سه‌ر شێوه‌ی سه‌ربازی ده‌ستی پێكرد. دواتر جوێنێكی نوێی داهێنا : بزمارێك به گونی خوشكی خوا!
زۆرێك له‌وان دابویانه قاقای پێكه‌نین ئه‌وكاته‌ی گوێبیستی ئه‌و جوێنه بوبون كه خه‌یاڵدانی باوكم دایهێنابوو. به‌ڵام هه‌ر زوو هه‌ڵهاتبوون و داوای لێخۆشبونیان له خوا كردبوو. هه‌ندێكیان حه‌وسه‌ڵه‌ی بینینیشیان نهبوبولهسهر شه‌قامه‌كان. رۆژێكیان یه‌كێك له‌وان ههربهگاڵتهوه پێی وتبوو كه خوازیاره به لۆریه‌كی پڕ له پۆڵاوه بیشێلێت ، به‌ڵام هه‌مویان ترسیان هه‌بوو له په‌یوه‌ندی باوكم له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات. باوكم بۆ رۆژی دواتر راپۆرتێكی بۆ باره‌گای حیزب نووسی له‌سه‌ر باوكی عه‌لا كه بۆكسه‌كه‌ی لێدابوو ، دواتر و پاش دوو رۆژ باوكی عه‌لا دیارنه‌ما. ئێمه له گه‌ڕه‌كێك ده‌ژیاین ناوی قادسیه‌ی دوو بوو. كۆمه‌ڵه ماڵێك بوو میری دابه‌شی كردبوو به‌سه‌ر جێگری ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپا و ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاسته‌وه هاتبوون‌و ئه‌و خێزانه كوردانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات كاریان ده‌كرد. ئێمه تاكه خێزانی ئه‌و گهڕهكهبوین كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ژیانمان ده‌گوزه‌را . هه‌موو خێزانه‌كان له‌سه‌ر موچه‌ی سوپا و حیزب و ئه‌من ده‌ژیان جگه له ئێمه. ئێمه له‌سه‌ر ئاوازی سرووده نیشتیمانیه‌كانی باوكم ده‌ژیاین. باوكمان پایه‌یه‌كی گه‌وره‌تر لهموختار و ئه‌ندام فیرقه‌ی حیزبی هه‌بوو. خودی سه‌رۆك بۆ ڕێزگرتن له سروده‌كانی سه‌باره‌ت به جه‌نگ له جارێك زیاتر نیشانه‌كانی ئازایه‌تی بهبهرۆكدا كردبو. باوكم تا ئه‌مرۆش له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه.
گوێ ڕادێره براكه‌م، من به‌سه‌رهاته‌كه‌ت بۆ كورت ئه‌كه‌مه‌وه، پاش ته‌واوبونی جه‌نگ به‌دوو ساڵ ، هه‌روه‌كو چۆن له رۆژنامه‌كاندا باسیدهكهن باوكم دوچاری نه‌زۆكی داهێنانو ئه‌فراندن هات. له‌توانایدا نه‌بوو تاكه ئاوازێكی نوێش دابنێ بۆ ئه‌و قه‌سیده زۆرانه‌ی كه له شاعیره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه پێی ده‌گه‌یشتن و به شانوشكۆی سهرۆكیاندا هه‌ڵده‌دا. چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕی، دواتر بوبه ساڵێك، ئه‌ویش هه‌ر ده‌سته‌وسان بوو له‌به‌رده‌م دانانی تاكه ئاوازێكی نوێ. ئه‌زانیت له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌و خه‌ریكی چی بو؟؟ ده‌ستی كرده نوسینی قه‌سیده‌ی كورتی بیئابرویی و كوفر و ئاوازی بۆ داده‌نان، له‌شه‌وێكی گه‌رموگوڕی زستاندا ئه‌وكاته‌ی هه‌مومان ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆنمان ده‌كرد،گوێبیستی ده‌نگی باوكمان بوین كه گۆرانی ئاوازه تازه‌كه‌ی ده‌چڕی ده‌رباره‌ی ژنه‌كانی پیغه‌مبه‌ر و ئاڵۆش و چڵێسیان، له‌ناكاو براگه‌وره‌كه‌م به هه‌ڵه‌داوان له‌ناو كانتۆری جلوبه‌رگه‌كان ده‌مانچه‌كه‌ی باوكمی ده‌رهێناو هه‌ڵمه‌تی هێنایه سه‌ر سنگی ، ده‌مانچه‌كه‌ی له‌نێو ده‌می نا، گه‌ر دایكم نه‌بوایه كه به هاوار كراسه‌كه‌ی دادڕی و سنگی خۆی وه‌ده‌رخست له‌وه‌دابو بیكوژێت ، براكه‌م ماوه‌یه‌ك ڕه‌ش داگیرسا و چاوی بڕیه دوومهمكه زله‌كه‌ی دایكم كه‌وه‌ك دوو ئاژه‌ڵی كه‌وڵكراو به‌سه‌ر ورگیدا شۆڕ بوبونه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌م جاربوو كه له‌و تهمهنهماندا سنگی دایكمان ببینین، من چومه ئاودهستهكهو براكه‌شم له‌و دیمه‌نه‌ی دایكم ڕایكرده كۆڵان. دایكم نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام له باوكم زۆر زیرهكتربوو كه به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ گرنگی به‌و ده‌دا، وه‌ك كوڕێكی خۆی نازی هه‌ڵگرت. دایكم مامانی ڕێگه‌پێدراوی گه‌ڕه‌كی قادسیه بوو و خه‌ڵكی زۆریان خۆشده‌ویست. باوكم بڕیاری دا راپۆرتێك بۆ باره‌گای حیزب له‌سه‌ر براكه‌م به‌رزبكاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه. بۆن وبه‌رامه‌ی باوكم له گه‌ڕه‌ك و نێوه‌ندی هونه‌ری بڵاو بۆوه.هه‌موان ئه‌یانووت جه‌عفه‌ر موته‌ڵیبی شێت بوه. هاوڕێكانی خۆیان لێ لائه‌دا. سه‌فه‌ری كرد بۆ به‌غداد و پێشنیارێكی دابهئێزگهوتهلهفزیۆن هه‌تا ئهوسرودانهی كه بۆ جه‌نگ داینابوون په‌خش بكرێنه‌وه..لانی كه‌م له هه‌فته‌یه‌كدا یه‌ك سروود.داواكه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و ئاگاداریانكردهوه له‌وه‌ی كه سروده‌كانی بۆ ئه‌مڕۆ گونجاو نین، ئه‌وان ته‌نها دووجار سروده‌كان په‌خش ده‌كه‌نه‌وه : له‌كاتی ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی یادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و له‌یادی وه‌ستانی شهرداِ. باوكم ویستی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ناوبانگ و ڕابوردوی خۆی زیندو بكاته‌وه. هه‌وڵیدا سه‌رۆك ببینێت، به‌ڵام شكستی خوارد، پێشنیارێكی دا به به‌ڕێوه‌به‌رێتی سینه‌ماو شانۆ تا كارێكی دۆكیۆمێنتی له‌سه‌ر ئاواز و سروده‌كانی دروست بكه‌ن، به‌ڵام دیسان داواكه‌ی پشتگوێ خرا. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م هه‌وڵانه‌یدا ئه‌و ته‌واو بوبو له دانانی ئاوازی ده قه‌سیده كه جوێنیان به خودا‌و به بوون ده‌دا، له‌نێویشیاندا گۆرانیه‌كی جوان هه‌بوو سه‌باره‌ت به چوارخهلیفهكه. له‌وكاتانه‌دا كه باوكم به‌سه‌ر ستۆدیۆكاندا ده‌گه‌ڕا وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ تۆماركردنی سروده‌كانی كوفر به‌ده‌نگی خۆی و بێگومان كه داواكه‌شی به ڕه‌هایی ڕه‌ت ده‌كرایه‌وه، ئێمه گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌به‌ڕاستی شێت بووه، هه‌ندێكیشیان ده‌ریانكردبوو و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردبوو. دواجار باوكم بڕ یاریدا سروده‌كانی خۆی لهمالهَوهلهسهر شریتێك تۆمار بكات. ئامێری ریكۆرده‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌می خۆی دانابوو و ئامێری عوده‌كه‌ی ده‌ژه‌نی و سرودی ده‌چڕی. بێگومان كه‌كۆپیه‌كی ده‌نگیی خراپ ده‌رده‌چوو،به‌ڵام لێی حاڵی ده‌بویت. له كاتی به‌رچایی به‌یانیدا سه‌رنجی بۆلای خۆی ڕاكێشاین و گوێبیستی كردین، ئێمه له‌وه ده‌ترساین كه خه‌ڵك به باسوخوازی ئه‌م شریته بزانن، ویستمان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌ستی خۆمانی بخه‌ین و تێكوپێكی بشكێنین،به‌ڵام ئه‌و بۆ چركه‌یه‌كیش له‌خۆی جودا نه‌ده‌كرده‌وه و ناو گیرفانی پاڵتۆكه‌ی به‌جێنه‌ده‌هێشت، ئه‌وكاته‌ش كه ده‌خه‌وت كاسێته‌كه‌ی ده‌خزانده نێو گیرفانی جلوبه‌رگی ئیشكردنه‌كه‌ی و له نێو پێخه‌فه‌كه‌ی ده‌نا.
له‌م ڕۆژگاره‌ماندا هیچ پێویست به‌وه‌ناكات كه ئه‌و كۆپیه بشارینه‌وه. چونكه ئه‌وانیتر پێویستیان پێیه‌تی. خواوه‌ند ئێستا هاوته‌با له‌گه‌ڵ بكوژه‌كان و دزه‌كان له ڕاده‌ی پێویست زیاتر تێپه‌ڕیكردووه.. پێده‌چێت په‌رچه‌كرداری شه‌قام هێستیری بێت، به‌ڵام لێگه‌ڕێن با فیشه‌كێك به هه‌وادا بكه‌ین. بفه‌رموو، تۆ ڕۆژنامه‌نووسیت، تۆ ئه‌توانی سوود ببه‌خشی و سوودمه‌ندیش بیت له‌وه. گۆرانیبێژێكی لاو پێشنیاری بۆكردم هه‌تا له‌نێو ستۆدیۆ نوێكاندا دووباره تۆماریان بكاته‌وه‌و بیانچڕێتهوه، به‌ڵام من ئه‌وه‌م ڕه‌ت كرده‌وه.چونكه پێویسته ئه‌و ئاوازانه‌ی كه باوكم بۆخۆی تۆماری كردوون وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌ویش وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر چیرۆكی ژیانی باوكم. به‌ته‌نها بواری تۆماركردنی تێدایه. خه‌ڵكی زۆر به خێرایی چیرۆكه‌كانی نێو واقیعیان بیرده‌چێته‌وه. پاش ماوه‌یه‌كیش كه دووباره بۆیان ده‌گێڕیته‌وه وای ده‌بینن كه كۆمه‌ڵه چیرۆكێكن چنراوی خه‌یاڵن. بانمونهیهكت بۆ باس بكه‌م، باوكی سادق پیاوێكه پیاز دهفرۆشێتو هاوسێمانه له‌بازاڕ، كاتێ باسی چیرۆكی شه‌ڕی پردی جاسم له‌گه‌ڵ سهربازهئێرانیهكان ده‌كات،وا هه‌ستده‌كه‌یت فیلمێكی ترسناكی هۆلێۆدیهولهچنینی خه‌یاڵی خۆیه‌تی.
سوپای حكومه‌ت هه‌ڵهاتو مێلیشیاكانی پێشمه‌رگه‌ی كوردی هاتنه نێو كه‌ركوكه‌وه، خه‌ڵكی شاره‌كه به خۆشحاڵیه‌كی گه‌وره‌وه پێشوازیان له ڕاپه‌ڕین كرد. ئه‌وكات فه‌وزایه‌كی گه‌وره‌و ته‌قه‌كردن‌و تهرمهكانو ههڵپهڕكێو گۆرانی له‌هه‌موو شوێنێكابوو، ئێمه نه‌مانتوانی هه‌ڵبێین، خه‌ڵكانی ڕاپه‌ڕیو ماڵانی هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی حكومهتو كارمه‌ندانی حیزبیان سوتاند، به‌عسیه‌كان‌و پۆلیسهكانو ئهمنهكانیان كوشت‌و سوكایه‌تیان به ته‌رمه‌كانیان كرد. ئێمه نه‌مانتوانی ههڵبێینو له‌نێو ماڵه‌كه‌ماندا گه‌مارۆدراین. كۆمه‌ڵێك گه‌نج دایان به‌سه‌ر ده‌رگا قایمه‌كه‌ی كتێبخانه‌كه‌ی باوكم، بردیانینهسهرشهقامهكهبۆ گولله‌باران كردنمان.
دایكم ئه‌وكات ده‌سته‌ودامان لێیان ده‌پاڕایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان كراسه‌كه‌ی خۆی دانهدڕی!.. چی؟…باوكم؟… نا،نا، باوكممان له‌گه‌ڵ نه‌بوو. به‌رله ڕاپه‌ڕین به مانگێك باوكم بوبوه شێتێكی ناسراوی شاره‌كه. بهخۆیو عودهكهیهوه كه ته‌نها تاڵێكیشی پێوه نه‌مابوو به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕایه‌وه‌و سرودی دژبهخودای ده‌چڕی.. ئاگریان به‌ردایه ماڵه‌كه‌مان، دایكم به‌زه‌ویدا كهوتو له‌هۆش خۆی چوو، ئێمه‌ش پاڵمان دابۆوه به دیواری ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌مانه‌وه،، دایكی تاریق كه كوردێكی هاوسێمان بوو له دواچركهساتهكاندا گه‌یشته لامان، به‌ڕووی گه‌نجه‌كاندا كه‌به‌زمانی خۆیان ده‌ئاخاوت قیژاندی، دواتر لێیان پاڕایه‌وه كه ئازادمان بكه‌ن. باسی چاكه‌و به‌خشنده‌یی دایكمی بۆكردن سه‌باره‌ت به‌یارمه‌تیدانی بۆ ژنه كورده‌كان له‌كاتی مناڵبوونداو ئێشكگرتنی به‌دیار ژنه سكپڕهكانیانهوه، باسی به‌خشینه‌وه‌ی نانی عه‌باسی بۆكردن كه دایكم ده‌یبه‌خشیه‌وه به‌سه‌ر هاوسێكانمانداو ئازایه‌تی برا گه‌وره‌كه‌م كه هاوڕێیه‌كی ئازیزی كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی بوه له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا شه‌هیدكراوه. هه‌ر ئه‌ویش هاوكاری كوڕه شه‌هیده‌كه‌ی ئه‌وی كردووه تا له كه‌ركوك هه‌ڵبێت ( ئالێره‌دا درۆیكرد) ، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به منیش كه كوڕێكی باش‌و بێوه‌یم ، نهفزهم لێوه دێت‌و نهوورتهیهك، بهرگریكردنهكانیشی به ده‌نگێكی توڕه كۆتایی پێهێنا : ئه‌مانه هیچ گوناهێكیان نییه له‌وه‌ی كه جه‌عفه‌ر موته‌ڵیبی گه‌واد كردویه‌تی، دواتر تفی كرده زه‌وی. چوینه ماڵی دایكی تاریقو نه‌هاتینه ده‌ره‌وه تا كاتی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی گاردی كۆماری‌و كشانه‌وه‌ی مێلیشیاكانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵاتنی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه ڕاپهڕیوهكه له‌گه‌ڵ مێلیشیاكاندا.
دواجار ته‌رمی باوكممان به‌بێ سه‌ر دۆزیهوهكه به گوریسێكی ئه‌ستوور به تراكتۆرێكی كشتوكاڵیه‌وه به‌سترابۆوه ، به‌درێژایی ڕۆژێك به‌ناوشاردا
ڕایانكێشابوو، به‌شێوه‌یه‌ك سوكایه‌تیان به ته‌رمه‌كه‌ی كردبوو كه به خه‌یاڵتا نایه‌ت. له‌و ساته‌ی هه‌وڵی گوللهبارانمانیان دابوو باوكم نزیك بوبو له باره‌گای فیرقه‌ی حیزبه‌وه،ئه‌وكات ته‌رمی ئه‌ندامانی حیزب گۆڕه‌پانی باره‌گاكه‌ی داپۆشیبوو.باوكم چوبوه باره‌گا بهتاڵهكهوه. ڕوی كردبوه ژوری ڕاگه‌یاندن، باوكم زۆر به‌و ژوره ئاشنابوو ، له‌و ژوره‌وه سرووده حه‌ماسیه‌كانی خۆی له بڵندگۆی سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌وه په‌خش ده‌كرد له سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌مماندا، هه‌رله‌و بڵندگۆیانهشهوه ئه‌ندامانی حیزب قسه‌یان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كرد له‌وكاتانه‌دا كه یه‌كێك له‌و گه‌نجانه‌ی كه له‌سوپا هه‌ڵده‌هاتن یان تاوانبار ده‌كران به هاوكاریكردنی مێلیشیاكانی پێشمه‌رگه‌و گولله‌بارانیان ده‌كردن.. باوكم كاسێته‌كه‌ی خستبوه ناو ئامێری تهسجیلهكهو بڵندگۆكانیش سرووده‌كانی باوكمیان دژبهخواو دژبه بوون به گوێچكه‌ی خه‌ڵكه ڕاپهڕیوهكهدا دابوو. ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵه ڕاپهڕیوهكه هاتبونه ناو باره‌گاكه‌وه باوكم به‌ده‌م خه‌نینه‌وه ئامێری عوده‌كه‌ی له‌ئامێز گرتبوو و دواتر بردبویانه ده‌ره‌وه.. داوای لێبوردنت لێده‌كه‌م هاوڕێم،بازرگانێكی ماسی ئه‌مڕۆ هه‌ندێ شوڵهماسی پانكهمان بۆده‌هێنێت، من ئه‌بێ ئێستا بڕۆم. سبه‌ی باسی نهێنی په‌یوه‌ندی باوكمت بۆ ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه كورده‌ی كه ناوی دایكی تاریق بوو.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ