
ئه‌گه‌ردیبه‌یتیشان سازكرد ئه‌ی كێ داوه‌ر بیت؟
(هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه ژماره‌یه‌كی كه‌م داهێنه‌ری سیاسه‌تیك بن ،به‌ڵام ئێمه هه‌موومان ده‌توانین داوه‌ری له‌سه‌ر بكه‌ین)پركلیسی ئه‌سینی
كامه‌یه هه‌موو؟!!
مه‌به‌ست له هه‌موو ئاپۆرا و مێگه‌له؟!!
یا قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵی كه‌شی شاره؟!!
وه‌یان هاوڵاتی و كه‌ش وهه‌وای شاره به چه‌مكه سیاسیه‌كه‌ی ؟!!
یان ماسه وه‌یان ڕای گشتی بایه‌خداره؟!!
ئه‌م پرسیارانه و گه‌لیكی تریش سه‌رنجمان ڕادهكیشیت كاتێك باس له جه‌ماوه‌ر و رای گشتی و سه‌ره‌ری وده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ده‌كرێت؟ وه‌یان كاتێك باس له سیاسه‌ت و كارهكهتهرهكانی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكیشام بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته نوسینیكی هه‌ناسه بوو له واشنتۆن كهپێشنیاری سازكردنی دیبهیتكی كردبو له‌نێوان به‌ڕێزان مه‌لا بهختیارو نه‌وشیروان مسته‌فا،
ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌ودوو به‌رێزه وتیان باشه و بڕیاری سازكردنیان دا و سازیان كرد ئه‌ی نابێ بپرسین ئه‌م دیبه‌یته
له‌كۆێ؟!!
و له‌چی زه‌مه‌نێكی دیمكراتی؟!!
و له چ جوگرافیاییهك؟!!
و له ناو چ كلتورێك؟!!
و له نێوان كێ؟!!
ئه‌گه‌ر هاتوو به‌و وه‌رگێڕانه‌ی هه‌ناسه كه بو دیبه‌یتی ئینگلیزی كردوه و به‌واتای منافه‌سه
ڕازی بووین ئه‌وا ناكرێت سه‌یریكی كولتووره‌كه‌مان نه‌كه‌ین و ده‌ستی بۆ نه‌به‌ین تابزانین له‌كۆێ په‌یدای ده‌كه‌ین و ئێمه له كۆی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ییه ڕاوه‌ستاوین.
-مادام تۆ هێزت هه‌یه پیویستت به قسه نی یه (قسه هه‌زاره‌و دوانی به‌كاره)یان قسه هه‌زاره و هیز به‌رقه‌راره و كه زۆرهات قه‌واڵه به‌تاڵه.-دزو پیاو كوژ پێوه‌ری منافسه‌ی خێڵ و عه‌شیره‌ته ،هه‌رچی خێڵ و عه شیرهتێك ئه‌گه‌ر دزو پیاو كوژی لێهاتوی نه بوایه ئه‌وا له منافه‌سه كه دۆڕاو بوو ئیتر پێوه‌ری بردنه‌وه گفتوگووی روناكبیری و هزری و فه‌رهه‌نگی پیكه‌وه ژیان نه‌بوو.
-یاسای جه‌نگه‌ڵ به‌هێز تێره و لاواز برسی و خۆراكیشه ده‌وڵه‌مه‌ند له‌سه‌ر برسی كردنی هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ده‌وله‌مه‌ندتر……….خۆی ده‌ژی…..
-ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكی و گیل كردنی زۆرترین خه‌ڵك وسه‌رگه‌رم كردنی به یارییه‌كانی مناڵی و ده‌سه‌ڵات وگه ورهكانیش گه‌مه‌ی گه‌وره‌ی چاره‌نوسیان ده‌كه‌ن.
-پۆزلیدان له‌سه‌ر یه‌كدی وڕهشكردنهوه و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر ی و بچوكردنهوی به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه ی.
به‌شیوه‌یه‌كی تربڵێم توانای دونیا بینی و تێگه‌یشتنی ئێمه بۆ منافسه له‌شه‌ڕه كهڵهشێرو شه‌ڕه كه‌و تێپه‌ڕ ناكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا لهفهرههنگێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا لهههمووشۆین وقوشبنێك دا ئاماده‌ی هه‌یه وبه‌شێكی زیندووه به‌ڵام به دوونیابینی یه‌كی جیاوازتر له‌وه‌ی ئێمه به‌جۆریك ناتوانی به‌بێ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ییه تاسه‌ری كۆڵان بچیت،گفتوگۆیه‌كی جدی له‌پیناو قه‌بوڵكردن و خۆێندنه‌وی یه‌كتری و به هه‌ند وه‌رگرتنی ڕای گشتی و خۆداماڵین له‌هه‌موو ئینتیما بچوكه‌كان و بۆ گه‌یشتن به لوتكه و گه‌ڕانه‌وه بۆگه‌ل و ده‌رچونیش هه‌رله‌وه‌وه.له هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌رئه نجام داوه‌ر هه‌یه و خراپ و باش و باشتر و باشترین وه‌ك ڕۆژی روناك دیارده‌بێت و هه‌موو كه‌سیش توانی په نجهدرێژكردن و ده‌ست دانان وتۆخ كردنه‌وه‌ی هه‌یه،
ئه‌م داوه‌ری كردنه بۆ فه‌رهه‌نگێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا گرفت نی یه چونكه هاوڵاتی ودیمكراسی هه‌یه.به‌ڵام گرفت لهویوهدهست پێ ده‌كات كه پێشنیاره‌كه بۆ كوردستانه وه‌ك له‌پێشه‌وه‌ش باسم كرد جگه له گرفتی فه‌رهه‌نگی ئه‌وا گرفتی دیمكراسی و هاوڵاتی بوونمان هه‌یه‌و ڕۆژانه‌ش ده‌ست وپه‌نجه‌ی پێ نه‌رم ده‌كه‌ین.
گرفتی دیمكراسی و هاوڵاتی بون چۆن؟
(دیمكراسی ڕیگا چاره‌یه‌كی ده‌زگاییه یۆ ئه نجام دانی ڕیفۆرمی بێ توند‌و تیژی هه‌ر بۆیه سود وه‌رگرتن له عه‌قڵ له‌كاروباری سیاسی دا ده‌خاته‌وه ڕوو)
دیمكراسیهتی كوردستان:
به‌كامه ڕیفۆرم؟!!
ئهوریفومهی كه‌وه‌ك به‌ردی زل وایه و نیشانه‌ش نههاوێشتنی یه‌تی وه‌یان ئهوریفورمهی كه گیرفانی حكومه‌ت و حیزب و به‌رپرسان فه‌رقی نی یه‌و قۆلیشیان لێ هه‌ڵكردوه بۆچاكسازی!
به‌كامه گواستنه‌وی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات؟!!
ئهوگواستنهوه ئاشتیانه‌یه‌ی كه‌به‌رهه‌مه‌كه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ بوو دواتریش منافه‌سه‌ی ناشه‌ریفانه‌ی حیزبه‌كان وداهبهشكرنهوی ده‌سه‌ڵات به‌توان كردنی چه‌ند جاره‌ی و سه‌رئه‌نجام كهوتنهوی گه‌نده‌ڵی وپرۆژه‌ی شكست خواردوو دامه‌زراندنی بێبنه‌مای فه‌رمانبه‌ران و دروستكردنی فه‌رهه‌نگی خه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ركه بۆخۆی.
به‌كامه ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌ستور؟!!
ئه‌وی كه‌به‌رهه‌می دابه‌شكردنی ئه‌نجامه‌كانی شهر ناوخۆ و عه‌قلیه‌تی تاكڕه‌وی و پاوان خوازی بوو
به‌كامه عه‌قڵی سیاسی و به‌كامه سود؟!!
ئه‌و عه‌قڵه سیاسیه‌ی كه جگه له دڵداری كردن له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌كان هیچ به‌رهه‌م وسودیكی لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه؟
دیمكراسی ده‌سه‌ڵاتی گه‌له و له كۆمه‌ڵگه ی سیاسی دهستبهردهبێت و كرۆكی دیمكراسیش كلتوری لیبورده‌ی یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه سیاسی نه‌بوو؟!!
جان جاك رۆسۆ پێ ی وابوو بۆسیاسه‌ت پێویسته كۆمه‌ڵگه په‌روه‌رده‌بكرێت.
له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان:
كامه‌یه كلتوری لیبورده‌ی قبوڵكردنی یه‌كتری؟جگه له كلتوری توانه‌وه‌و قوت دانی یه‌كتری.
كامه‌یه په‌روه‌رده‌ی سیاسی؟جگه له‌فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی تاك جه‌مسه‌ری وتاك حیزبی و پیرۆزكردنی سه‌ركرده تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه به‌رگی پیرۆزی له‌به‌ركراوه.
هاوڵاتی به‌چه‌مكه سیاسیه‌كه‌ی جیاوازه له دانیشتوان كاتێك هاوڵاتیه كه كۆمهوڵگهسیاسی بیت وئه‌ویش چالاك وگرنگ بێت له‌پرۆسه‌ی سیاسی وڵات و خاوه‌ن قسه ورا بێت وكاریگه‌ری هه‌بێت له ئاراسته كردنی كاروباری وڵات.
هاوڵاتی له‌كوردستان:
كامه‌یه هاوڵاتی ؟!!
هاوڵاتیه یان داشی دامه؟وه یان تهنهادانیشتوانه؟!!
كامه‌یه كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی؟!!
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه هێشتاله قۆناغی خیڵه‌كی دایه‌و بارگاوییه پێ ی؟ئهوكۆمهلگه یه‌ی كه‌هیشتا تیگه یشتنی بۆ سیاسه‌ت كۆرتكردنهوهیهتی له درۆ وده‌له‌سه وفیڵ دا.
كامه‌یه قسه‌و رای هاوڵاتی؟بازرگانی كردن وفرۆشتهوی پاره‌ی خه‌ڵكی به‌خۆی؟یان پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی و ژیانی؟دیل كردنی به تیۆری موئامه‌ره و پیرۆزییه‌كانی؟یا كه‌م هۆشی هاوڵاتی و تێنه‌گه‌یشتنی له‌پرۆسه‌كه؟وه‌یا به‌بچوك سه‌یر كردن و كه‌م بایه‌خ كردنی خۆی؟!
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا نوره‌ی ئه‌وه هاتووه بپرسین ئه‌ی ئه‌وانه كین كه ده‌بێت دیبه‌یت سازبكه‌ن ئه‌وانه‌ن كه‌به‌ڕاستی قسه‌ی جدی و پرۆژه‌ی جدیان هه‌یه؟ وه‌یان جگه له گوتاریكی سۆزاوی وپارانهو سوك ڕیسواكردنی هه‌موو پیرۆزییه‌كان وده‌زگاكان له‌پێناو بردنه‌وی منافسهیهك كه هێشتا له‌ئه‌لف و بێ ی دیمكراتیش دا بوونی نی یه.
وه‌یان له‌نیوان ئه‌وكه‌سانه‌ی كه جگه‌له دوكاندریك هیچی تر به‌ولاوه نین وپیرۆزییهكان وقوربانیه‌كانی خۆمانمان پێ ده‌فرۆشنه‌وه.
وه‌یان ئه‌وانه‌ی كه بنیات نای وڵات بچوك ده‌كه‌نه‌وه له‌چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ناستراتیژی وبێ بایه‌خ له ڕوانگه‌ی ستراتیژییه‌وه،
وه‌یان ئه‌وانه‌ی كه‌پێیان وایه حوكمی مێژوویان هه‌یه‌و ههردهدهبێت ئه‌وان حاكم بن .
وه‌یان ئه‌وانه‌ی كه پێان وایه شۆڕش له ده‌ستكرد و داهێنانی ئه‌وانه‌و بۆكه‌سی تر نی یه قسه ی لێ بكات و به‌ده‌ر له‌وانیش خائین وخۆفرۆشن.
بۆیه روی قسه‌م ده‌كه‌مه هه‌ناسه و ئێوه‌ش و ئه‌وانیش و ده‌ڵیم تو خوالێگهڕێ
(چاكی مه‌كه باخراپ نه‌بێت)باسهروهت وسامانی ووڵات هه‌رله‌م شێوازه تقلیدیهی ریكلام كردن دا خه‌رج بكرێت و به‌فیڕۆ بڕوات و با بهندوباویكی ترمان بۆ زیادنهكهن تا پاره‌یه‌كی تر خه‌یاڵیش لهوڕیگهیهدا له‌سه‌ر حسا بمان قازانج نه‌كه‌ن و داهاتی نه‌وته‌كه‌ش نه‌بیته خه‌رجی میزی دیبه‌یت چونكه ئه‌وان لێان ده‌بێته میزی تر!!!.