
كاندیده‌كانی ده‌ربه‌ندیخان به‌خه‌ونیش ناگه‌نه په‌رله‌مان
كاندیده‌كانی ده‌ربه‌ندیخان به‌خه‌ونیش ناگه‌نه په‌رله‌مان
( ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شارێكی یاخین , ههموولیستهكان فێڵێكی سیاسیانه‌یان لێكردین )
پێشڕه‌و حهمیدشاری ده‌ربه‌ندیخان گه‌رچی پهروازێزترین شاری كوردستانه و هێنده‌ی ئه‌و سامانهسروشتیانهیكهههیهتی و ئه‌و ههموخهباته پڕلهشكۆمهندیهی ڕابردوی نه‌وكانی و قوربانی دانیان بۆ سه‌رخستنی خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ی كورد , هێشتا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردیه‌وه وه‌ك پێویست ئاوڕی لێنه‌دراوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌رچی وه‌ك مافی خۆیشی هه‌رشتێكی بۆكرابێت وه‌ك هه‌رشارێكی تری كوردستانی به‌ده‌یان جار له‌لایه‌ن كاربهدهستنانهوه پێمان فرۆشراوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌پاره‌ی گیرفانی ئه‌وان خزمه‌تی شاره‌كه یان كردبێت .
ده‌ربه‌ندیخان شارێكه جیاوازتر لهههموشارهكانی تری كوردستان بۆهه‌ر سه‌رده‌م و هه‌ر ساتێك جیاوازدهردهكهوێت و هه‌میشه یه‌كه‌م شاربوه كه مل كه‌چی هیچ جهبهروتییهتێكی ده‌سه‌ڵات نه‌بوه , شارێك بوه هه‌میشه له‌ئاست ناعه‌داله‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كاندا ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و گه‌نجه خوێن گه‌رمه‌كانی سه‌رشه‌قامه‌كانیان ته‌نیوه‌و له‌ئاست توندوتیژی و زۆرداری ده‌سه‌ڵاتدا بێباكانه به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر كاركردن له‌ژێر دروشمه بهناوبانگهكهیاندا ( نه‌وه‌یه‌ك بهڕێوهیهدژی گه‌نده‌ڵی شه‌ڕده‌كات ).
ده‌ربه‌ندیخان له‌ماوه‌ی دوخولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابردودا شانسی ئه‌وه‌ی نه‌بو كه نه‌وه‌یه‌كی خۆیی بباته په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی بكات و كێشه‌و گرفته‌كانی بباتهناوپهرلهمانهوه , ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك جار له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامانی تره‌وه ئه‌و كارهكراوه , به‌ڵام ئایاده‌كرێت شارێك له‌ماوه‌ی دوودهیی ڕابردودا تائه‌مڕۆ نوێنه‌رێكی نه‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا ؟ ده‌كرێت خه‌ڵكی ئه‌م شاره هه‌میشه له‌په‌راوێزی هاوكێشهسیاسیهكاندابێت له‌كاتێكدا قورسایی له‌سه‌ر گۆڕانه‌كان هه‌یه ؟ ئایا له‌دیدی حیزب و سه‌رۆكی لیسته‌كان و كاربهدهستهباڵاكانی كورده‌وه, دهربهندیخانهیهكان شایه‌نی ئه‌وه‌نین كه كه‌سیان ببنه‌ئه‌ندام په‌رله‌مان ؟ یان لهوهدهترسێن كهدهربهندیخانییهك بڕواتهپهرلهمانهوه ئه‌ندامه گوێگره‌كانی تر فێری یاخیی بون بكات ؟
له‌پرۆسه‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لیستی ( كوردستانی ) و لیستی ( گۆڕان ) سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی ( محمد حاجی فایه‌ق ) و ( دڵشاد حسێن قادر ) و ( مسته‌فاشێخ براهیم ) كاندید كراون , به‌ڵام چۆن كاندیدكردنێك , چۆن ههڵخهڵهتاندنێك , چۆن فێڵ لێكردنێك , چۆن ئیهمال كردنێك ؟! له‌لیستی كوردستانی دا ( محمد حاجی فایه‌ق ) له‌لیسته‌كه‌دا له‌ژماره ( 90 ) دانراوه كهژمارهیهكه وه‌ك ( سهراب ) وایه بۆخودی ( محمد حاجی ) و هه‌رگیز چانسی ئه‌وه‌ی نییه كه ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان ؟!چونكه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازتره‌و پێشبینی ده‌كرێت له‌به‌ر زۆری لیسته‌كان لیستی كوردستانی له‌و ( 100 ) كورسیه‌ی كه‌ماوه‌ته‌وه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ( 30 ) تا ( 35 ) كورسی له‌ده‌ست ده‌ربچێت , كه‌واته ژماره ( 90 ) بۆ پاڵێوراوه‌كه‌ی لیستی كوردستانی له‌شاری ده‌ربه‌ندیخان خه‌ونێكه‌وه هه‌رگیز نایه‌ته‌دی , به‌ڵام ئایا ( محمد حاجی فایه‌ق ) له‌به‌رامبه‌ر پێدانی ئه‌و ژماره‌یه‌دا چی هه‌ڵوێستێكی ده‌بێت ؟ له‌كاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یه كه پێشتر له‌ژماره ( 22 ) لیستی یه‌كێتیدا بوه‌و پاشان دورخرا وه‌ته‌وه بۆ ژماره ( 44 ) و ئێستاش له ژماره ( 90 ) ی لیستی كوردوستانی دایه ؟!
لیستی گۆڕان ( دڵشاد حسێن قادر ) یان له‌ژماره ( 30 ) دا داناوه‌و كه به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ژماره بۆئه‌و وه‌ك خه‌ونێك وایه ؟ چونكه وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر لیستی كوردوستانی ( 30 بۆ 35 ) كورسیی له‌ده‌ست بده‌ن , ئهوالیستی گۆڕان له‌نێوان لیستی چوار حیزبه‌كه‌و لیستی چه‌په‌كانی كوردستان و ئه‌وانی تردا له‌كۆی ئه‌و چه‌ند كورسییه ئایا ده‌بێته خاوه‌نی ( 30 ) كورسیی ؟ بیگومان ئه‌وه‌یان پێشبینی یه‌كی دوره‌و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌توانین بڵێن له‌لیستی گۆڕانیشدا ده‌ربه‌ندیخان ناتوانێت ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی خۆی بباته په‌رله‌مانه‌وه , هه‌روه‌ها به‌هه‌مانشێوه له‌لیستی گۆڕاندا نه‌وه‌یه‌كی تری ده‌ربه‌ندیخان به‌ناوی ( مه‌سته‌فا شێخ براهیم ) له‌ژماره ( 35 ) دانراوه , ئه‌گه‌ر ناوی ژماره ( 30 ) ی لیستی گۆڕان خه‌ونێكی دوربێت , ئه‌وا ناوی ژماره ( 35 ) خه‌ونێكی مه‌حاڵه‌كه به‌دیبێت ؟! به‌م شێوهیهدهتوانین بڵێن ده‌ربه‌ندیخان له‌نێوان سێ كاندید‌و سێ نه‌وه‌ی چالاكدا ناتوانێت هیچ كامیان بباته په‌رله‌مانه‌وه و ئه‌م جاره‌یش غه‌درێكی تر له خه‌ڵكی شهرفمهندو تێكۆشه‌ری خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان و چوارده‌وری كرا‌و هه‌موو لیسته‌كان فێڵێكی سیاسیانه‌یان لێكردین , به‌ڵام ئایا ده‌كرێت خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانێت ئه‌مجاره‌یش نوێنه‌ر بباته په‌رله‌مانه‌وه به‌شداری لهپرۆرسهی هه‌ڵبژاردندا نه‌كات ؟ ده‌كرێت له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا له‌ماڵه‌كانمان نهیهینهدهرهوهو مانبگرین لهبهشداریكردنمان ؟ بێگومان نه‌خێر ,چونكه به‌شداری كردن له‌هه‌ڵبژاردندا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان به‌شداری كردنه له‌پرۆسه‌ی سیاسی دا‌و ده‌بێت نه‌ك هه‌رخه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان , به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان به‌شداری چالاكانهبكهن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟ چونكه له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگ دانه‌وه ده‌توانین ئه‌دای حكومه‌ت باش بكه‌ین بهروهئاراستهكردنی ژیانێكی پڕلهسهربهرزی و خوشنودی بۆخه‌ڵكی , ئیدی ده‌نگ به‌كێ ئه‌درێت و كێ په‌سه‌ند ده‌كرێت , ئه‌وه‌یان په‌یوه‌ندی به‌سه‌ربه‌ستی و هوشیاری كه‌سی ده‌نگ دهرهوهههیه.