Skip to Content

Saturday, October 1st, 2022

خۆشه‌ویستی

Closed
by September 30, 2007 ئەدەب

خۆشه‌ویستی

دوو ته‌نهایی پیاسه‌ ده‌که‌ن
دوو ته‌نهایی ته‌ماشای یه‌کتری ده‌که‌ن
دوو ته‌نهایی به‌ده‌م یه‌کتری پێده‌که‌نن
دوو ته‌نهایی پێکه‌وه‌ داده‌نیشن
دوو ته‌نهایی قسه‌ ده‌که‌ن
دوو ته‌نهایی ده‌ستی یه‌ک ده‌گرن
دوو ته‌نهایی یه‌کتری له‌باوه‌ش ده‌گرن
دوو ته‌نهایی تێکه‌ڵ به‌یه‌کتری ده‌بن
دوو ته‌نهایی ده‌بن به‌ یه‌ك
ده‌بن به‌ خۆشه‌ویستی

نه‌زه‌ند به‌گیخانی
فه‌ڕه‌نسا، ئۆگوستی 2007

Previous
Next