
تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی
تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی—–(عه‌دان سه‌ید حسه‌ین)
جیهاد محه‌مه‌د/ وه‌رگێر"تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، ئه‌و تاوانه‌یه که به شێوازێکی سیسته‌ماتیک، و به پێی نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراو بۆ داپڵۆسین و جیاکاری له مامه‌ڵه‌کردندا به ئه‌نقه‌ست و مه‌به‌ستی زیانلێدانی لایه‌نی دووهه‌م به‌رپاده‌کرێت، له لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به هه‌مان ده‌وڵه‌ت یان ده‌وڵه‌تێکی تر، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکێکی سڤیل که جیاوازن له رووی ئینتیمای فیکر و ئاین و ڕه‌گه‌ز و نیشتیمان و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، یان هه‌ر جیاوازیه‌کی تر".
ئه‌م پێناسه‌یه‌ی چه‌مکی(تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی)له په‌رتووکی (چه‌مکی تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تیه‌کان له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا)ی ولیم نصارهوه هاتوه، که له‌مدواییانه‌دا له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی لێتوێژینه‌وه‌ی یه‌کگرتوی عه‌ربی له بێروت ده‌رچووه. ئامانجی په‌رتووکه‌که له دیاریکردن و دۆکیۆمینتکردنی چه‌مکی تاوانه دژ به مرۆڤایهتێکاندا ده‌رئه‌که‌وێت، به به‌راورد و ڕه‌چاوکردنی ئه‌و گه‌شه‌کردنه‌ی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستی هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین به‌شه جیاجیاکانی هه‌ڵوێسته‌ی کردوه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی: کۆمه‌ڵکوژی، ئه‌شکه‌نجه‌دان، کۆیهلهکردن، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، بێسه‌روشوێنکردن، توندوتیژی ڕه‌گه‌زی، دورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ، کوشتنی ئه‌نقه‌ست، چه‌وساندنه‌وه، به‌ندکردنی هه‌ڕه‌مه‌کی و ناڕه‌وا. که‌له سیسته‌می بنه‌ڕه‌تی ڕۆمای دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تێکاندا هاتووه، و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیش پشتی پێبه‌ستووه له 17 ی ته‌موزی 1948دا. سه‌ره‌ڕای ڕاڤه‌کردنێکی چروپڕ له توێی ماده‌ی حه‌وته‌مدا له‌مه‌ڕ: وێرانکاری ئاراسته‌کراو دژ به هه‌ر کۆمه‌ڵه دانیشتوانێکی سڤیل، پاکتاوکردن، کۆیله‌کردن، دوورخستنه‌وه و کۆچپێکردنی زۆره‌ملێ، ئه‌شکه‌نجه‌دان، به زۆر سکپڕکردنی ژنان، چه‌وساندنه‌وه، تاوانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی، بێسه‌روشوێنکردنی تاکه‌که‌سه‌کان.
گرنگی په‌رتووکه‌که له بهدۆکیۆمینتکردنی تاوانه‌کان و دیاریکردنی ڕێگای به دواداچونی نێوده‌وڵه‌تییدا ده‌رده‌که‌وێت. له‌و بهدۆکیۆمێنتکردنهدا هه‌وڵی ستاندارکردنی نه‌ریته کۆنه‌کانی کاتی جه‌نگ به‌دی ئه‌که‌ین، تا ئه‌گاته دیاریکردنی تاوانه دژ به مرۆڤایهتێکان، وه‌ک به‌شێکی جیا له تاوانه ده‌وڵه‌تیه‌کان، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه له کاتی جه‌نگه‌کاندا دژ به تاک و کۆمه‌ڵ به‌رپابکرێت، له کاتی ئاشتیشدا به‌رپا ده‌کرێت، به مانایه‌کی تر ئه‌م جۆره تاوانانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی کرده‌وه جهنگێکاندا نابینرێنه‌وه.
به پێی بۆچوونی دانه‌ری په‌رتوکه‌که، ئه‌م تاوانانه ترسناکترین تاوانی نێوده‌وڵه‌تین. به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پله‌ی ترسناکی هه‌رچ تاوانێکی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه له کاتی جه‌نگدا به‌رپا بووبن، یان له دوژمنکاریدا، یان تۆقاندندا، یان کۆمه‌ڵکوژیدا….. یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان لهگهشهکردنیاندا گه‌یشتنه ئه‌و ئاسته‌ی که تاوانباران ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و سزابدرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا و هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی تری وه‌ک ئیسرائیل سنوری لێپرسراوێتیان به‌زاندوه، له پێشێلکردنی په‌یماننامه‌ی دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو یاسا ڕاگه‌یاندراوه‌کانی ده‌وڵه‌تانی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه، و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه مرۆییه‌کان، یان یاساکانی پاراستنی خه‌ڵکی سڤیل له کاتی جه‌نگدا، که جه‌ختده‌کات له‌سه‌ر تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی که به پله‌ی یه‌ک حورمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌سڕێته‌وه و مرۆڤه‌کان تێکده‌شکێنێت. ئه‌مه‌ش هه‌موو جیاکرای و جیاوازیه‌کانی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی و دینیهک ڕه‌تده‌کاته‌وه.
په‌رتوکه‌که ئاماژه ده‌دات به پێگه‌ی کۆمه‌ڵکوژی (Genocide) له تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تیدا، به‌و پێیه‌ی که پایه‌کانی ئه‌م تاوانه له ورده‌کاریه‌کانیدا ناسراوه، و سزادانی تاوانبارانیشی دیاریکراوه. په‌یماننامه‌ی ڕۆما ئه‌م تاوانه‌ی له چوارچێوه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تیدا داناوه، نه‌ک وه‌ک تاوانێکی جیا و سه‌ربه‌خۆ لێی. لێره‌وه ئاماژه به دادگاکانی نۆرمبێرگ و تۆکیو ده‌دات دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌م، که سه‌رکرده نازیه‌کان و فاشیه‌کان دادگای تایبه‌تیان بۆ دانرا له‌سه‌ر تاوانه‌کانیان. دیسان کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان دادگای تایبه‌تیان دانا بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبارانی جه‌نگ له روه‌ندا، بۆسنه، سیرالیون و هه‌وڵدان بۆ گشتگیری دادگایی‌کردنی هه‌موو تاوانباره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، ئه‌مه‌یه ناوه‌ڕۆکی په‌یمانامه‌ی دادگای رۆما بۆ تاوانبارانی نێوده‌وڵه‌تی.
به‌مانایه‌کی تر سه‌رکرده ده‌وڵه‌تیه‌کان و به‌رپرسه‌کان زیاتر له جاران به‌رپرسن به‌رامبه‌ر به کاره‌کانیان و تاوانه‌کانیان. زۆر له ڕه‌خنه‌گرانی سه‌رۆکی وڵاتان له به‌رپرسیاره‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هانه ده‌هێنه‌وه بۆ خۆ دهربازکردن له به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تیدا.(وه‌ک سه‌رۆکه‌کانی ئامریکا و ئیسرائیل و هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که له‌گه‌ڵیاندا یه‌ک سیاسه‌تیان هه‌یه ….. وه‌رگێر)
گرنگی چه‌مکی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه‌یه که پێگه‌ی سه‌رۆک و سه‌رۆکایه‌تی وڵاتێک ڕێگرنابێت له‌به‌رده‌م دادگاییکردنیاندا له‌سه‌ر به‌رپاکردنی تاوانه‌کانیان. له‌گه‌ڵ ئه‌و راستیه‌ی که سه‌رۆکایه‌تی پایه‌یه‌کی گرنگه له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا به گشتی، ئه‌و ڕاستیه‌ش هه‌یه که ناکرێت له ژێر په‌رده‌ی سه‌رۆکایه‌تی ده‌وڵه‌تدا تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامبدرێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانه به‌رامبه‌ر به گه‌لی هه‌مان وڵات ئه‌نجامدرا.(وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌دام حسه‌ین کردی به‌رامبه‌ر به گه‌لی عێراق به گشتی وبه تایبه‌تی گه‌لی کورد… وه‌رگێر)
به‌شی ده‌هه‌می ئه‌م په‌رتوکه لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی لێپرسینه‌وه‌و سزادان، له ڕوانگه‌ی مافه بنچینه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤه‌وه، که ڕه‌هایه‌و چه‌ندوچونی تێدانیه ، ئه‌ویش مافی ژیان و به‌دن و حورمه‌ته. که پاکاتاوکردن و کوشتنی به گرنگترین تاوان داناوه دژ به مرۆڤایه‌تی. وه ئاماژه ده‌دا به‌و پێوه‌ره‌ی که هه‌رچ تاوانێک له تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی که کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی دانیناوه به ترسناکیدا، و دژایه‌تی ده‌کات له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤدا که شایه‌نی که‌مکردنه‌وه و داشکاندن نیه. لێره‌دا پرسیارێک سه‌رهه‌ڵده‌دات: بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه بهدواچووهکانی تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی، بنه‌ماگه‌لێکی وه‌ک خۆی وه‌رگیراو و چه‌سپاوو پیاده‌کراون بۆ هه‌موو وه‌ک یه‌ک؟
ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه بۆچوونه‌کان زۆرن، هه‌ندێکیان بنه‌ماکان ته‌نها ده‌به‌ستێته‌وه به ڕێکه‌وتننامه ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه،(به پێی ئه‌م بۆچوونه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆمایان مۆرنهکردوه بۆیان هه‌یه په‌یوه‌ست نه‌بن به پرسنسیپه‌کانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌وه……. وه‌رگێر) هه‌شیانه مافه‌کانی مرۆڤ به گشتگیری داده‌نێت بۆ هه‌مووان. به‌بێ ڕه‌چاوکردنی بۆچوونه‌کان. بنه‌ماکان ئاراسته‌یه‌کی په‌یوه‌ستداری گشتی ده‌وڵه‌تانه دژ به تاوانه‌کانی مرۆڤایه‌تی و ئه‌نجامی لێپرسینه‌وه و سزاکانی. بنهماگشتیهکان بوونیان هه‌بێت یان نا پرنسیپێكی گشتگیرن.
هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانی ڕۆما گشتگیربێت بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تان و ده‌وڵه‌تان پهیوهستبکات پێوه‌ی، له هه‌مان کاتدا پیاده‌کردنی بنه‌ماکان ده‌که‌ونه ژێر ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه!. لێره‌وه‌یه ده‌بێت دانبنرێت به که‌لێنه‌کانی ئه‌م پرسه‌دا، له هه‌مووشیان زیاتر کاتێک نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا که ده‌ستیکێشایه‌وه له مۆرکردنی په‌یماننامه‌ی ڕۆمای دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی. ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی تری خسته‌به‌رده‌ست له‌گه‌ڵ ده‌یان ده‌وڵه‌تی تردا بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی دادگایی به‌رپرسه ئامریکیه‌کان به‌رامبه‌ر به هه‌ر تاوانێکی ئه‌نجامدراو له دره‌وه‌ی خاکی ئامریکادا. ئه‌مه‌ش خۆ دزینه‌وه‌یه له به‌رپرسیارێتی و لاوازی پرنسیپه گشتگیرێکهیه.
هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتن و هاتنه ئارای (ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل)به‌پێی یاسا وه‌ک خۆی، واته یاسایه‌کی ڕووت(واته به‌بێ بیانو وبههانه سیاسیه‌کان…وه‌رگێر) ڕوون‌و ئاشکرایه. که سیسته‌مێکی چه‌سپاو له ئارادایه بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی فه‌له‌ستینیه‌کان چ وه‌ک تاک چ وه‌ک گه‌ل. به‌تێڕامان و وردبوونه‌وه له دیواری دروستکراوی جیاکردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌کان له زفه‌ی ڕۆژئاوادا، که له دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی لاهای بووه به به‌ڵگه‌یه‌کی مێژوویی، که گرنگترین دۆزی ململانێی فه‌له‌ستینی و عه‌ره‌ب و ئیسرائیلیه‌کانه.
له به‌دواچوونی بێسه‌روشوێنکراواندا به ئه‌نقه‌ست، ژماره‌ی گۆڕه‌کان ڕاسته‌وخۆ دێنه‌وه بیرمان، زیندانه نهێنیه‌کان، کۆچپێکردن و دوورخستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان، ڕێکخستنی به‌رده‌وامی گواستنه‌وه‌ی ئیسرائیلیه‌کان بۆ ئیسارئیل.
داگیرساندنی کوره‌ی ئاگری ئه‌م دوایه‌ی جه‌نگی ئیسرایل بۆ سه‌ر غه‌زه به‌ڵگه‌یه‌کی بێچه‌ندوچوونه له سه‌ر تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده ئیسرائیلیه‌کانی وه‌ک( ئۆلمرت و باراک و ولیفنی)، دوای ئابڵوقه‌یه‌کی ئابووری و ئاسایش بۆ سه‌ر غه‌زه که زیاتر له ساڵێکی خایاند. ئه‌م جاره‌یان تاوانگه‌لێکی باوه‌ڕپێکراو و مافگهلیكێ نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژئاوایی و ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی جه‌نگ هه‌یه. وه‌ک ده‌وترێت: ئیسرائیل لایه‌نێک نیه له دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش چاره‌سه‌ری تاوانه‌کانی ناکات له سۆنگه‌ی مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئامریکا بۆ بڕیاره‌کانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به لای که‌مه‌وه…. ئه‌مه‌ش ڕاسته، به‌ڵام کۆمه‌ڵی گشتی ده‌توانێت بجوڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که یاسا نیشتیمانیه‌کانی ڕێگه‌ی پێداون به دادگایی‌کردنی تاوانبارانی جه‌نگ به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی.
یاسا ده‌وڵه‌تیه‌کان هه‌ڵکشاون بۆ ئه‌و ئاسته‌ی که دادگایی تاوانبارانی دژ به مرۆڤایه‌تی بکرێت له کاتی شکاندنی سنوری به‌رپرسیارێتی ده‌وڵه‌تدا به‌و پێیه‌ی پێچه‌وانه‌یه‌کی ڕوونه له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(عه‌دان سه‌ید حسه‌ین) نوسه‌ر، مامۆستای په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له زانکۆی لوبنان دا.
ئه‌م بابه‌ته له رۆژنامه‌ی ئهلحهیاتهوه وه‌رگیراوه.
به داخه‌وه وێنه‌ی نوسه‌رم لا نه‌بوو.
جیهاد محه‌مد که‌ریم، وه‌رگێر.
jihadhammah@yahoo.com