
ئیفلاس کردنی کۆمپانیای جنرال مۆتۆرز و قه‌یرانی ئابوری جیهانی
پێمان خۆش بێت یا ناخۆش بێت هێزێک له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆمان ئاڕاسته‌ی کار‌و چالاکیه‌کانمان و راده‌ی گوزه‌رانمان و به‌رنامه‌ی کاری ڕۆژانه‌مان دیاری ده‌کات،لای هه‌ندێک که‌س هێزێکی ئاسمانیه که له خوادا به‌رجه‌سته کراووه،لای هه‌ندێکی تر ئه‌و سیستمه فکریه سیاسیه ئابوریه‌یه که له قۆناغه جیاوازه‌کاندا باڵا ده‌سته.
له‌م ڕۆژانه‌دا میدیا جیا جیاکانی ڕاگه‌یاندن و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کان و توێژه جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و کرێکارانی سه‌نعه‌تی و خه‌لکی ئاسایی کۆمه‌ڵگا و بگره منداڵان و خانه‌نشینان و ده‌توانم بڵێم ئاژه‌ڵیش هاتونه‌ته ده‌نگ، له سه‌ر وهزعیهتیک که گرانی و بێ‌کاری و هاتنه خواره‌وه‌ی بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی به دوای خۆیدا کێشکردووه ،ئه‌ویش قه‌یرانی ئابوورییه که له ئیفلاس کردنی چه‌ند کۆمپانیایه‌کی به ره‌گه‌ز ئه‌مریکی و به کردووه ده‌سه‌ڵاتێکی جیهانی.
جنرال موتورز ( ساڵی 1908 دامه‌زراوه، له 35 ووڵاتی جیهاندا کارگه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه(سه‌رمایه‌گوزاری ده‌کات). نزیکه‌ی 300 هه‌زار کارمه‌ندی هه‌یه، ساڵی 2005 ژماره‌ی جیهانی شکاند له فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا ،9،17 ملیۆنی فرۆشت له جۆره هه‌ره گرانبه‌هاکانی جیهان له مۆدیله‌کانی کادیلاک،شۆفرلێت،جی ئێم سی،هامه‌ر، ئۆپل،ساب،……….. هتد.له سه‌رووی ئهمانهیشهووه جنرال مۆتۆرز یهکیکێکه له گه‌وره‌ترین ئیمپراتۆریه‌تی دارایی له جیهاندا. شانبه‌شانی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له ڕشته‌کانی بازرگانی و نیشته‌جێکردندا و ئاسایش و زانیاری‌دا کار ده‌کات. ئه‌گه‌ر ته‌ماشه‌یه‌کی نه‌خشه‌ی ئابووری جیهان بکه‌ین , زۆرێک له(کۆی به‌رهه‌می ناوخۆی) وڵاتان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رمایه‌گوزارییه‌ی که له لایه‌ن ئه‌م کۆمپانیایه‌وه خراوه‌ته گه‌ڕ، بۆ نموونه جنرال مۆتۆرز خاوه‌نی زۆربه‌ی ئه‌و سههمانهی(پشک)انه‌ی کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی (دایۆ)یه که له کۆریای باشوور دروست ده‌کرێت، به‌شدار بوو له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانیدا دیملر کرایسلر و بی ئێم ده‌بلیو ،وه له کاری بازرگانی کردن و پیشه‌سازی له گه‌ڵ هه‌ردوو کۆمپانیای ئیسۆزو سۆزۆکی یابانی، به‌شداری دروستکردنی تیۆتای یابانی، سه‌رمایه‌گوزاری له زۆربه‌ی کۆمپانیا جیهانیه‌کاندا، به‌شداری له کۆمپانیه صینیهکاندا(چین) له دروست کردنی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگردا،له کۆمپانیای ڕینیۆی فه‌ره‌نسی و ئۆتۆفازی ڕوسیادا به‌شداره.له ته‌مه‌نی 100 ساڵه‌ی ئه‌م کۆمپانیایه‌دا له بره‌ودان و په‌ره‌پێدانی ته‌کنۆلۆجیای ئۆتۆمبێلدا جێگه ده‌ستی دیاربووه له کاتێکدا ته‌نها ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌یانتوانی سواری ئۆتۆمبێل بن!!!!!!. بۆیه ئیفلاس کردنی جنرال مۆتۆرز بۆته جێگه‌ی دڵه‌ڕاوکێ و پشێوییه‌ک له جیهاندا که به‌ووردی سه‌رنجی ده‌درێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکی و ئه‌لمانی له چه‌ند دانیشتنێکدا بۆ له یهکجوداکردنهوهی کۆمپانیای (ۆپڵ) له گه‌ل جنرال مۆتۆرز بۆ ڕزگارکردنی له ئیفلاس. یابان ده‌توانین بڵێین جێگه‌یه‌که بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌ی ئه‌مریکی، 133 کۆمپانیای یابانی تایبه‌تمه‌ند له پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلدا له په‌یوه‌ندی بازارگانیدایه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی جنرال مۆتۆرزدا، بۆیه گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی یابانی . وه هه‌روه‌ها ئیفلاس کردنی جنرال مۆتۆرز کاریگه‌ری داده‌نێت له سه‌ر 35 وڵاتی تر که کۆمپانییای ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی تیادایه.دانانی کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره له سه‌ر باری کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌وه‌ی ئه‌مریکا ،جنرال مۆتۆرز یه‌کێک بووه له خه‌ونه‌کانی کرێکارانی ئه‌مریکی که که کارکردن تیایدا به‌مانای تامین کردنی هه‌تاهه‌تای و خۆشگوزه‌رانی بووه،کردنه‌ووه‌ی هه‌لێکی ئاڵتوونی بووه که ده‌توانرێت منداڵ میراتگیری باوکی بکات له وه‌رگرتنی کاره‌که‌یدا دوای خانه‌نشین بوون (تقاعد).جنرال مۆتۆرز نیشانه‌ی گه‌وره‌یی سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکی بوو،له ساڵی 1953 دا سه‌رۆکی ئه‌مریکی ئیزنهاوه‌ر داوای له به‌رێوه‌به‌ری جنرال مۆتۆرز کرد که ببێته وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا. باس کردن له جنرال مۆتۆرز ئهختهبووتێکمان دێنێته پێش چاو که په‌لی هاویشتووه به سه‌ر هه‌موو جیهاندا،بۆیه سه‌رمایه‌دارانی جیهانی له که‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریکا و یابان وئه‌لمانیا و زۆر وڵاتی تر خوێن ده‌که‌ن به جه‌سته‌یدا تا ئه‌و ڕه‌مزو ههیبهتهیان نه‌شکێت. هه‌لبژاردنه‌کان و سیستمه سیاسی و ئابوریه‌کان بۆ چه‌نده‌ها ده‌یه‌یه له سه‌ر خواستی به‌رژوه‌ندی ئه‌م کۆمپانیایه دیاری ده‌کریت. جنرال مۆتۆرز مه‌رجی به سه‌ر حکومه‌تی ئه‌مریکیدا ده‌سه‌پاند،له ئه‌وروپا 55 هه‌زار کارمه‌ندی هه‌یه،که 25 هه‌زاریان له ئه‌لمانیا و نیوه‌که‌ی تری له ئه‌سپانیا و فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا و پۆلۆنیا و سویدن،چه‌نده‌ها لقی ئه‌م کۆمپانیایه له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راستن.
ئیفلاس کردنی چوار کۆمپانیای ئه‌مه‌ریکی که ده‌توانین بڵێین چوار پایه‌ی ئابووری سه‌ره‌کی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ماوه‌ی ساڵێکدا توشی داڕوخان بوون، که بریتین له وورلد کوم، لیمان برازرس، واشنطن میوتوال وه جنرال مۆتۆرز ،بۆ ڕزگار کردنی کۆمپانیای جنرال مۆتۆرز ده‌وڵه‌ت 60% ی ههلگرتهووه،که ئه‌مه‌ش ناڕێکه له گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا.بۆیه سه‌رۆکی ئه‌مریکا هیوای خواست که به زوترین کات ده‌وڵه‌ت بتوانێت ده‌رچێت له‌م کۆمپانیایه!!.وه‌ک پیش‌تر باسمان له توانایی و به‌رفراوانی ئه‌م کۆمپانیایه کرد له سه‌رمایه گوزاری جییهانیدا،بۆیه ئیفلاس کردن و داروخانی وه به ده‌وڵه‌تی کردنی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی وه سه‌رمایه‌که‌ی کاریگه‌رییه‌کی جیهانی ده‌بێت.به پێویستی ده‌زانم هه‌ریه‌کیک له ئێمه به ئاگا بێت له ڕوداوه‌کان،ڕوداوه‌کان له نیویۆرک و دیترویت ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام سفره‌که‌ی تۆ‌و گیرفانه‌که‌ت و دواڕۆژی منداڵه‌که‌ت له ژیر کاریگه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌دایه، ته‌ماشایه‌کی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بکه، له چین و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و زۆر جێگه‌ی تر، له گه‌ڵ قه‌یرانی ئه‌م کۆمپانیانه هاوکات ده‌یان هه‌زار کرێکار بێکار بوون (له چین به ملیؤنهها کرێکار له سه‌ر کار لابران و به‌ره‌وه لادێکانیان گه‌ڕانه‌وه بۆ کاری کشتوکاڵی).ده‌یان نوسینگه‌ی ئه‌م کۆمپانیایانه له ووڵاتاندا داده‌خرێن تا ساڵی 2010 .کۆمه‌کێکی دارایی بێ ڕاده که پێشتر بڕی 20 ملیار دۆلار بوو ،وا بۆ جارێکی تر بڕی 30 ملیار دۆلاری تر که باجه‌که‌ی بێ‌کاری ملیۆنی کرێکاران و گرانی بازاڕ ده‌یدات. باڵاده‌ستی ئه‌مریکا له جیهاندا وابه‌سته‌یه به چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه،به‌ڵام سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت؛ ئه‌مه‌ریکا ماوه‌یه‌که خه‌رجی(استهلاک) زیاتره له به‌رهه‌م هێنانی ،به‌ڵام له سه‌ر ووڵاتانی ده‌ره‌ووه ده‌ژێت،ئه‌م ووته‌یه ئیسپاتی له‌شکرکێشیه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات له گه‌ڕان به دوایی بازاڕ و داگیرکردنی سه‌رچاووه نه‌وتیه‌کان بۆ پڕکردنه‌وه‌ی (عجز)ێک یا کورتیه‌ک که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به گشتی هێناویه‌تی له دنیادا.
rahman_awarekan@hotmail.com 07/06/2009