
سه‌رکرده‌کانی کورد هاوڵاتی ئه‌وروپان
ئه‌گه‌ر کوردستان ڕووبه‌رووی مه‌ترسی ببێته‌وه کێ به‌رگری لێده‌کات !؟
ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی ناسنامه‌ی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن سه‌رکرده سیاسییه‌کانه‌وه به‌نیشانه‌ی بێ متمانه‌یی به‌ئاینده‌ی نیشتیمان لێکده‌درێته‌وه.به‌پێی ئه‌م به‌دواداچوونه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی وسه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌ڵگری پاسپۆرتی باینین ودوای هاتنه‌وه‌شیان بۆ کوردستان هه‌تا ئێستا ده‌ستبه‌رداری پاسپۆرته ئوروپای وئهمریکاییهکانیان نه‌بوون .
ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌ی بێ متمانه‌یی ئه‌وان داده‌نرێت به‌بارودۆخی سیاسی کوردستان ومه‌ترسی ئه‌وه‌شی لێده‌کرێت له‌کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کوردستان بهههرمهترسییهک ، وڵات به‌جێ بهێڵن و ڕووه‌و وڵاتانی دووه‌میان بڕۆن
به‌دواداچونی : کامه‌ران ئیسحاق په‌ری ـ
به‌شی یه‌که‌م :
ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای کوردی له گه‌ڵ ڕاپه‌رین ، لهبۆنگهلێکدا کۆمه‌ڵێک له‌که‌سایه‌تی حیزبی و هاوسۆز و هاوهدار و کادیری خۆی ،ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی خۆی ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌رانی کردبوون ،هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که له‌کاری سیاسی وحیزبی تۆرابوون گه‌رانده‌وه ناو پرۆسه‌ی به‌شداری پێکردن له‌به‌رێوه‌بردنی کوردستاندا … هه‌رزوو له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین پپێگیرکردن له‌کوردستاندا، هاوکات له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی رژێمی ئێراق له کوردستان له پایزی ساڵی 1991 دا ( پارتی و یه‌کێتی ) سه‌رباری ئه‌وه‌ی که خۆیان زۆربه‌یان له‌ئه‌وروپا ده‌ژیان، زۆرێکیشی له هاوسۆزانی ئه‌وروپانشینی بانگێشکردهوه بۆ کوردستان . هه‌ندێکی خزانده ناو په‌رله‌مان ، هه‌ندێکیشی له‌ناو حیزب‌دا جێی بۆگهرمکردن .
له‌وانیش بترازێت زۆرێکی تر ئه‌وانه‌ی رۆژێک له‌رۆژان له ئه‌وروپا ده‌عوه‌تی هاورێیه‌ک ، دۆستێک ، ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی بووبێتن کران به وه‌زیر و ئه‌ندام په‌رله‌مان و پارێزگار و پله‌دار .
ئه‌مرۆ ده‌سترۆیشتو و پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان له سه‌رۆکی حیزب ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ، سه‌رکردایه‌تی، وه‌زیر تا ده‌گاته به‌ڕێوبه‌ری گشتی و راوێژکار ، ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌شێکی زۆری له‌هه‌نده‌رانه‌وه هێنراون . له‌م به‌دواداچوونه نیشانی ده‌ده‌ین که هه‌ندێکی ئه‌و به‌رپرسانه کهلهههندهراندا ژیانیان به‌سه‌رده‌برد که‌سانێک بوون بێکار یان خانه‌نشین یان به‌کارو پیشه‌یه‌کدا سه‌رقاڵ بوون که په‌یوه‌ندی به‌و پۆستانه‌وه نییه که له‌کوردستاندا بهدهستاینهوهیه. ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌مرۆ شه‌قامی کوردی لای وایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی به ئاوڕدانه‌وه‌ی له کوردانی تاراوگه به‌مدواییانه ته‌نها و ته‌نها بۆ جوانکردنی ڕوکهشیدهسهلاتی فهرمانڕهواکهیه نه‌ک بۆ خزمه‌تکردن ، ئه‌م تێڕوانینه تائه‌ندازه‌یه‌ک هه‌ڵه‌یه ، چمکێکم به‌پێی ئه‌وزانیاریانه‌ی کهبڵاویان ده‌که‌ینه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا فهڕمانڕهوایه خۆی ده‌سه‌ڵاتێکی هاورده‌یه .مه‌به‌ست له زاراوه‌ی وڵاتی Exil که له‌م کاره‌دا به‌کار هاتووه زاراوایهکه به‌کاردێت له‌ته‌ک زاراوه‌ی وڵاتی یه‌که‌م . له‌ئه‌وروپادا دوو جۆر پۆلێن‌کردن هه‌یه بۆ نیشته‌جێبوون یه‌که‌میان پێی ده‌وترێت premier land واتا وڵاتی یه‌که‌م ، دووهه‌میشیان پێی دێژن Sekund land واته وڵاتی دووهه‌م ، جالهڕاستیدا کوردستان بۆ ئه‌م به‌رپرسانه ده‌بێته وڵاتی دووهه‌م ، وه وڵاتی یه‌که‌م ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت که ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وێیان پێیه. هاوکات ده‌شێت پێچه‌وانه‌که‌شی ڕاست بێت.
پرسیارێک کهبهرلهههرپرسیارێکی تر پێویسته وه‌ڵامی بۆ بدۆزرێته‌وه ئه‌وه‌یه تاچه‌ند کارێکی ته‌ندروسته به‌رپرسێک که له‌وڵاتێکی ئه‌ورپا ڕه‌گه‌زنامه‌ی پێیه ، هاوکات له‌کوردستاندا ده‌ستڕۆیشتوو به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆدابێت. ئایا ئه‌و به‌رپرسه له‌کوردستاندا که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه یان هه‌رجۆره به‌رپرسیاریه‌تی یه‌کی هه‌بێت ، به‌پێی یاساکانی ئه‌ورپا نشینی به‌رپرسیاره یان به‌پێی یاسا‌و نۆرمی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌رپرسیاره . ڕونتر ئایا ده‌کرێت به‌رپرسێک بۆ نمونه وه‌زیری ناوخۆ بێت وئیمزا له‌سه‌ر جیبه‌جیکردنی سزای ئیعدام بکات و خۆشی هاوڵاتی ئه‌وروپایه‌ک بێت که‌سزای له‌سێداره‌دانی تێدا قه‌ده‌غه‌یه . ئایا ده‌کرێت ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌بێت ، وهاوکات پاسپۆرتێکی ئه‌ڵمانی یانه‌کێ نه‌مسای پێبێت .
یه‌که‌م | پارتی دیموکراتی کوردستان :
A مه‌کته‌بی سیاسی
ناوی به‌رپرس جۆری به‌رپرسیاریه‌تی وڵاتی Exil جۆری مۆڵه‌تی مانه‌وه وپاسپۆرت کۆمێنتار
1ـ مه‌سعود مسته‌فا بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌رۆکی ( پ‌د‌ک ) ئێران ، سوریا ، نه‌مسا ، ئه‌مریکا پاسپۆرت ومۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له 16ئابی 1946 مههابادلهدایک بووه له‌ساڵی1976له‌کاتی نه‌خۆشی باوکی له ئه‌مریکا بووهلهوه به‌دواوه تا ساڵی978 لهڤییهناپایتهختی نه‌مسا ده‌ژیا له‌ساڵی 1979لهکۆنگری نۆهه‌می پارتی تائێستاسهرۆکی پارتی یه
2 ـ نیچیرڤان ئیدریس بارزانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ، سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێم ئێران(که‌ره‌ج) ئه‌مریکا( واشنتۆن) مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی کاتی ئه‌مریکا له‌ئێران خویندویه‌تی ، بۆ ماوه‌یک به‌نهێنی وچه‌ند خولێکی تایبه‌تی له ئه‌مریکا وه‌رگرتووه، ساڵی 1991 یه‌که‌م خولی فێربوونی ئنگلیزی له‌ئه‌مریکا وه‌رگرتووه
3- مه‌سرور مه‌سعود بارزانی
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ، سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستنی کوردستان ئێران ، نه‌مسا ، ئه‌مریکا مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ، نه‌مسا
و له‌ئه‌مریکاش کارتی گرینی ئه‌مریکی هه‌یه مه‌سرور بارزانی له‌ساڵی 1998 وه له‌کوردستان ده‌ژی4 ـ فازیل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (پ‌د‌ک) ئه‌مریکا پاسپۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریکی
5 د. رۆژ نوری شاوه‌یس
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (پ‌د‌ک) و ئێستانوێنهری سه‌رۆکی هه‌رێمه له‌ئه‌نجومه‌نی سیاسی عێراقدا ئه‌ڵمانیا پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی پێشتر سه‌رۆک وه‌زیران، سه‌رۆک په‌رله‌مانی کوردستان دکتۆرای له‌بواری ئه‌ندازیاری کاره‌بای لهئهڵمانای وه‌رگرتووه
6 ـ هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێراق ئه‌رده‌ن ، به‌ریتانیا ئه‌مریکا پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی له‌ساڵی 1953 له ئاکرێ له دایک بووه ، له ماجستێری له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی زانکۆی ئێکسس/ به‌ریتانیا به‌ده‌ستکه‌وتووه. ساڵانی 1978 ـ 1979 سه‌رۆکی قوتابیانی پارتی بووه له به‌ریتانیدا .
7 ـ ئازاد به‌روارى
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک ) نه‌مسا پسپۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌مساوی
8عومه‌ر عوسمان ئیبراهیم ناسراوبه (زه‌عیم عه‌لى)
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک ) وه‌زیری کاروباری پێشمه‌رگه له کابینه‌ی پێنجه‌مدا هیچ زانیارییه‌ک دهستنهکوتووه …………………. ساڵی 1973 کۆلێژی سه‌ربازی به‌غدادی ته‌واو کردووه ، زاوای ئیسماعیل عهبدالرهحمانه
9 محه‌ممه‌دقادر عهبدوڵاناسراوبه که‌مال که‌رکوکی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (پ‌د‌ک) جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان نه‌مسا پاسۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی نه‌مساوی له‌حه‌فتاکاندا له‌نه‌مسا گیرساوه‌ته‌وه
10عزه‌دین به‌روارى
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک) نه‌مسا پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی نه‌مساوی له‌نه‌مسا ژیاون ، خانه‌واده‌که‌ی له سوید ده‌ژین
11ـ محه‌مه‌دمه‌لا قادار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (پ‌د‌ک) ئێران مۆڵه‌تی هاتوچۆی ئازادله ئێران‌دا
12محهمهدمهحمود عه‌بدرحمان
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک) به‌ریتانیا ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی
13مهسعودسالهیى
ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک) ڕوسیا مۆڵه‌تی هاتوچۆی ئازاد له‌روسیا خوێندویه‌تی
14جه‌وهه‌ر نامیق سالم پێشوه‌خت سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی (پ‌د‌ک) وسه‌رۆکی پێشوی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (پ‌د‌ک) سوید پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی پاسپۆرتی ڕيگهزنامهی سویدی لهپۆستخانهی ستۆکهۆڵم دالهبهشی جیاکردنه‌وه‌ی نامه‌کاندا کاریکردووه
15 سامی عه‌بدوالره‌حمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ( پ‌د‌ک) به‌ریتانیا پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌رتانی پێشتر سه‌رۆکی پارتی گه‌ل بووه لههێرشیکی تیرۆریستی‌دا کۆچی دوای کردووه لهههولێرلهم خشته‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که فه‌رمانڕه‌وای کوردستان به‌ده‌ست خهڵکانێکهوهیه که خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێکی ئه‌ورپی یان ئه‌مریکاین ، که‌چی هیچی ئه‌م کوردستانه‌ی من وتۆ له ئه‌ورپا و ئه‌مریکا ناچێت ، به‌بڕوای من به‌شێکی ئهولێکنهچوونه ئه‌توانین له‌وه‌دا هه‌ڵێنجێنین که ئه‌وبه‌ڕێزانه که له‌ئه‌ورپا بوون به‌کارو خوێندن وپیشهیهک خه‌ریک نه‌بوون که ئومیدی ئه‌وه‌ی تیدا بێت له‌ئاینده‌دا له‌کوردستاندا سودی لێببینرێت ، بۆنمونه کاتێک که‌سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی له نه‌مسا ، یانه‌کێ ئه‌مریکا گیرساوه‌ته‌وه ، له‌نه‌مسا سه‌رقاڵی بوون به‌ئه‌ندام لهناوپارتێکی نه‌مسای یان ڕێکخراوێکی دیموکراتی ئه‌مریکی نه‌بووه تائهزمونی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردنی نه‌مسا وئه‌مریکا بۆ کوردستان سودلێببینێت ، ئه‌و له نه‌مسا سه‌رقاڵی دروستکردنه‌وه‌ی باڵه تێک وپێکشکاوهکانی پارتی بووه له‌پاش هه‌ره‌س . لێره‌دا بۆیه مه‌سعود بارزانی به‌نمونه هه‌ڵده‌بژێرین له‌به‌رئه‌وه‌ی له خانه‌ی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای کوردستانه
له‌کۆی 14 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان 13 دانه‌یان له‌وڵاتی تر مۆڵه‌تی مانه‌وه پاسپۆرتی هه‌یه
له محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدالره‌حمان دڵنیا نیم ، ئه‌گه‌ر پاسپۆرتی به‌ریتانی هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د مه‌حمود عه‌بدره‌حمان ، ( سامی عهبدارهحمان بێت ) و ئێستا له‌ژیان نه‌ماوه ئه‌وا سامی عه‌بدره‌حمان له به‌ریتانیا ژیاوه وه پاسپۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌بووه.
ـ B کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان
ناوی به‌رپرس جۆری به‌رپرسیاریه‌تی وڵاتی Exil جۆری مۆڵه‌تی مانه‌وه وپاسپۆرت کۆمێنتار
1 ـ كه‌ریم سنجارى ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) سوید پاسپۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی له‌پارتی گه‌لدا بووه ، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ده‌ستی تێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی دونیا
2ـ نورى حه‌مه عه‌لى ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه ……….. به‌شێک له‌خانه‌واده‌که‌ی له سوید داده‌نیشن
3 ـ عارف ته‌یفور ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک)
ئه‌ڵمانیا پاسپۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیا ئێستا جێگری سه‌رۆک په‌رله‌مانی ئێراقه
4ـفهرهیدوون جوانرۆیی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه …………… ……………
5 ـ سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه ……………….. خه‌ڵکی خانه‌قین
6 ـ ڕه‌مزی شه‌عبان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه ……………….. پێشتر شوعی بوون خه‌ڵکی ئامێدی
7 ـ شیرین ئامێدی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه پێشتر سکرتێری یه‌کێتی ئافره‌تانی (پ‌د‌ک) بووه، لهدواکۆنگرهی پارتی بۆته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
8 جه‌مال مۆرتكه ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه ……………. ………………..
9سه‌رباز هه‌ورامی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) ئێران کارتی هاتوچۆی سه‌ربه‌ست له‌ئێران له‌گه‌ڵ باوکی دابووه له که‌ره‌ج
10عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) ئێران
کارتی هاتوچۆی سه‌ربه‌ست له‌ئێران پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول بووه11 بروسک نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ( پ‌د‌ک) رۆژهه‌لاتی ئه‌ڵمانیا پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌رچوی به‌شی فیزیا له ئه‌ڵمانیا
12ـسهفین موحسن دزه‌یی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ‌د‌ک) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی تورکیا ، به‌ریتانیا پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی له‌به‌ریتانیا خوێدنی ته‌واو کردووه.
له‌ساڵی 1991 تا ساڵی 2000 نوێنه‌ری پارتی بووه له‌تورکیا
13 ـ قادر قادر ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ‌د‌ک) ئێران مۆڵه‌تی هاتوچۆی سه‌ربه‌ست له‌ئێران به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوله
14عه‌بدولعه‌زیز ته‌یب ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه ………………. برای موئه‌یه‌د ته‌یبه
15عهبدالمهیمهن بارزانى ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ‌د‌ک) هیچ زانیارییه‌ک ده‌ستنه‌که‌وتووه ………. یه‌که‌م پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و بووه
16ـجهعفهر ئیبراهیم ئیمنكى ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی (پ‌د‌ک) سوید پاسپۆرتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی سویدی له‌هه‌شتاکانه‌وه له‌سوید گیرساوه‌ته‌وه
17 ـ سه‌لام عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی چواری (پ‌د‌ک) سوید پاسپۆرتی ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی پێشتر پاژیک بووه دواتر یه‌کێتی و له‌پاشاندا پارتی ، خاڵی خالید سالح هلهکۆی 17 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی ، ته‌نها 8 ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌رکردایه‌تی نه‌توانراوه هیچ زانیارییه‌کیان له‌باره‌وه ده‌ستبکه‌وێت …. ته‌نانه‌ت هێندێک له‌و به‌ڕێزانه ، ئاماده‌ی هاریکاریکردنیش نه‌بوون .
پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرگهلێکی تری ئه‌ندامی سیاسی وسه‌رکردایه‌تی وکادیری پێشکه‌وتوی هه‌بووه که له‌یه‌کێتی سۆڤیتدا گیرساونه‌ته‌وه به‌ڵام یه‌کێتی سۆڤێتی ئه‌وکات جگه له هاتوچۆی ئازاد هیچ جۆره مۆڵه‌تێکی تری مانه‌وه‌ی نه‌داوه پێیانسهرنج : ئه‌م به‌دواداچوونه به‌شی یه‌که‌می له‌ژماره 94 ی گۆڤاری لڤین ده‌رچووی 22 ی 06 ی 2009 بڵاوبۆته‌وه ، له‌گه‌ڵ هه‌موو ژماره‌یه‌کدا به‌شێکی نوێ داده‌به‌زێت .