
دوا وشه
دوا وشه
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
وشه كه دوايى نايه‌ت، دێت به‌ناو ئازاديدا بهرِهلاَم ده‌كات
دوا وته بۆ به‌رد..
غه‌يرى مه‌حه‌به‌ت هيچى ديكهم نيه بۆ تۆ
غه‌يرى ميهرهبانى هيچى ديكهم نيه بۆ تۆفانه‌كان
غه‌يرى ئاوه‌دانى هيچى ديكهم نيه بۆ گهلاَكانى پاييزى عه‌ده‌م
غه‌يرى خۆشه‌ويستى هيچى ديكهم نيه بۆ مردن
له سه‌ماى پهپوولهكانهوه به‌ده‌ورى چرادا غه‌يرى ئيرِادهيهك شێكى ديكهم له دوا به‌جێنامێنێت
له دوا وته‌دا كه من دواييم دێت و وشه دوايى نايه‌ت
له‌ناو دڵمدا وه‌ك ته‌رم راده‌كشێم و ده‌ڵێم جگه له ئازادى شتێكى ديكهم نيه بيبهيت
شتێكى ديكه له‌ناو خوێنى مندا نادۆزيتهوه بۆ ئه‌لبومه‌كانى پهشيمانى
بۆ دهفتهرهكانى غرور و پهرِى مهغريبێكى تورٍِه
من دهرِۆم و وه‌كو نێرگز ده‌ڵێم غه‌يرى جوانى هيچى ديكهم نيه بۆ هه‌تاو
وه‌كو گه‌نم ده‌بێژم هيچى ديكهم نيه بۆ با غه‌يرى چه‌ند ئاوازێكى تهرِ
وه‌كو باش ده‌ڵێم سه‌فه‌ر .. سه‌فه‌ر و سه‌فه‌ر له مندا بۆ تۆ
* * * * * * *
دوا وشه بۆ گوڵ
غه‌يرى فرِين به‌ناو يادگارهكان
غه‌يرى سه‌ما به‌ناو بۆسهكانى بۆن هيچى ديكهم نيه بۆتۆ
غه‌يرى گهرِان له جوانى و جگه وه‌ربوون به بهرِهلايى هيچ .. هيچى ديكهم نيه بۆتۆ
* * * * * * *
دوا وشه بۆ باڵنده
جگه له نهنيشتنهوه .. جگه له فرِينى وه‌نه‌وشه‌كان هيچى ديكه له خورجينهم نابينييهوه
جگه له ئاسمان هيچى ديكه له چاوانم نيه بيدزى
* * * * * * *
دوا وشه بۆ مردن
غه‌يرى هۆشه‌نگ هيچى ديكه نابه‌يت
* * * * * *
دوا وشه بۆ خۆشه‌ويستى
غه‌يرى دڵێک له سنۆبهرو
غه‌يرى سۆزێك له تهرِايى شهرِاب و
غه‌يرى جهستيهك له شه‌پۆڵى ئاو ..
غه‌يرى من هيچى ديكه نيه بيبهيت
حه‌زم ده‌كرد .. دڵێكم هه‌با له هه‌ور و بيبهيت
حه‌زم ده‌كرد عاتيفهيهكم هه‌با له مۆسيقا و بيدزيت
حه‌زم ده‌كرد جهستيهكم هه‌با له خه‌ون و بتده‌مێ
* * * * * * *
دوا وشه بۆ باخچه
پياسهيهك و دووان و جێ پێيهك و جێ دڵێک و جێ ماچێكم هه‌يه بتده‌مێ
سيێبهرێك له برژانگ و تاڤگهيهك له چاوانم وه‌ك كانى ده‌زێن
چرايهكيش له نێو پهراسوهكانم بۆ ماچ ده‌گه‌شێته‌وه گه‌ر به‌كه‌ڵكت دێن بيانبه
* * * * * * *
دوا وشه بۆ هۆشه‌نگ
جگه له ئيرِاده
نهههقيقهتێك هه‌يه بيدۆرِێنى
نه ئازادييهكيش هه‌يه له‌ده‌ستى ده‌يت
نه وهفايهك هه‌يه رووت تێبكا و نه سۆزيكيش هه‌يه بتخواتهوه
نه رووبار‌ى عه‌ده‌م ده‌تبا و
نه باش له خۆي‌دا ده‌تپێچێته‌وه
نه ماڵێك ديلت ئه‌كات و نه نيشتمانێك بۆت ده‌گرى
نه گوڵێك ده‌تدا له ياخهى و
نه فه‌لسه‌فه‌يه‌ك زه‌رده‌خه‌نه‌ت لێ بكرِێ
نه دهريايهك بۆت شه‌پۆڵ ده‌دا و
نه دنيايه‌ك خۆى داوێته باوه‌شت
تۆ هيچت نيه جگه له هۆشه‌نگ گه‌ر داته ده‌ست مردن
هۆشهنگيش هيچى نيه جگه له ئيرِادهيهك
ئيرِادهش هيچ نيه جگه له وشه‌يه‌ك پتر
نه سهرهتايه و نه كۆتايى
هۆشهنگيش ته‌نيا ناوێكه نه يه‌كه‌مين و نه دواهه‌مين
ئه‌وه‌ى هه‌يه و ئه‌وه‌ى نيه بيبهيتهوه يان بيدۆرِێنى
ته‌نيا روانينه بۆ وشه‌كان
كه ئه‌كرێ يه‌كه‌م وشه و دوا وشه بێت
* * * * * * * *
دوا وشه بۆ وشه
به پهرِوباڵێكى تۆزاوييهوه له‌ناو كتێبه‌كانه‌وه وه‌ك كۆتر دهفرِيت
بهههناسهيهكى تهرِهوه بهردهبيتهوه كۆشى وجود
به وجودێكى ياخييهوه جيهان ده‌سته‌مۆ ده‌كه‌يت
خهسانى خه‌زانێك ده‌كه‌يته سه‌ماى گهلاَو
سه‌ماى رووباريش ده‌كرێ ببێته گۆرِى رێبواره‌كان
چيا كان كه رووده‌كه‌نه خوا ده‌بنه ئاماژه‌يه‌ك بۆ سهرشۆرِى
به‌ناو گوڵه گه‌نمه‌كاندا بۆنى رێحانى باخه‌ڵى ژنێكى ماندوو ده‌كه‌م
بۆنى توتنى پياوێكى هه‌راسان و منداڵێكى برسى و كچۆڵهيهكى شه‌رمن
به‌ناو دارستانێكدا دهمبهيت و ده‌كرێ ببينم تريفه چۆن ده‌كوژرێ
هه‌تاو چۆن رووه‌و زه‌وى ده‌كه‌وێت و درووديش بۆ شاى تاريكى
وشه پياسه‌ى قه‌ره‌جێكه به‌ده‌م رووبار‌ى دنيا و به‌رد هاويشتنه شه‌پۆڵه‌كان
وشه گهرِانى رێبوارێكه بۆ مێژوو و هه‌موو شتێك ده‌بينێته‌وه ته‌نيا رابواردن نه‌بێت
وشه له‌وه بچووكتره ته‌ختێك بخاته له‌رزه و بيداته بايه‌كى تورِه
وشه ده‌ست و پێ سپى زه‌رده‌خه‌نه ده‌فرۆشێته شاعيرهكان و ئه‌وانيش كه‌رانه
باس له سه‌فا ده‌كه‌ن
وشه سهفايهكه لهباخهڵى كتێبه‌كانه‌وه وه‌كو مه‌مكى سۆزانييهك بێ عاتيفه
وشه وهفايهكه وه‌كو لۆكه ئه‌زيه‌تى مندالاَن ده‌دات له دوورينهوهدا
وشه‌يه وشه نهكبهتى من و تۆ و ئه‌وانى ديش
وشه‌يه دواجار دهمانگهرِێنێتهوه سه‌ر يه‌كه‌م عه‌شق و يه‌كه‌م مردن و يه‌كه‌م خيانه‌ت و يه‌كه‌م دۆرِان و يه‌كه‌م ماچ و يه‌كه‌م وشه……
كه ده‌شمان باته‌وه سه‌ر يه‌كه‌م سه‌نگه‌ر .. ديسانه‌وه ده‌مانباته‌وه سه‌ر دوا ماچ و دوا عه‌ده‌م و دوا سه‌فه‌ر و دوا پاييز و دوا هيچى
* * * * * * * *
دوا وشه بۆ هيچى
هيچ نيت جگه له هۆشه‌نگ هيچى ديكهنيت هيچ هيچ
به هه‌ر كوێيهكدا برِۆيت و به‌هه‌ر كوێیه‌كدا بگهرِێیتهوه هه‌مان هۆشه‌نگ
هۆشهنگيش به‌ره‌و هيچ .. ته‌نيا به‌ره‌و هۆشه‌نگ
* * * * * * * *
دوا وشه بۆ جوانى
چى ده‌به‌يت له‌دوا جاردا كه بێ ناشيرينى مانايه‌ك ناخهيته دنياوه؟
* * * * * **
دوا وشه بۆ ئه‌خلاق
چى دهبهيتهوه له‌دواجاردا كه ناتوانى ته‌با بيت له‌گه‌ڵ عه‌شق
كه ناتوانيت له بن سێبه‌رى تهزبيحهكانهوه بێيته ده‌ر و له سه‌ر خهنجهرهكانهوه خۆت تيژ نه‌كه‌يته‌وه؟
* * * * * * *
دوا وشه بۆ عه‌شق
له يهكێكهوه بۆ يه‌كێكى دى
له ئه‌زموونێكه‌وه به‌ناو دڵدا دهبوورى و له لێوهكانهوه فيچقه ده‌كه‌یت
له ئه‌زموونێكدا له عه‌قڵه‌وه ده‌چيه ژوور و دوايى رێگه‌ى سهرهكان بزر ده‌كه‌يت
له ئه‌زموونێكدا له جه‌سته‌دا ده‌چييه ژوور و دوايى په‌نچه‌كان نادۆزييهوه
له ئه‌زموونێكدا له ئه‌خلاقه‌وه خۆت گه‌وره ده‌كه‌يت و دواتريش خودای عه‌شق ناناسيتهوه
له ئه‌زموونێكه‌وه له دينه‌وه ده‌چيه ژوور و دوايى بێ ده‌ستنوێژ عاتيفه تورِ ههڵدهدهيت
له ئه‌زموونێكدا له ئيلحادهوه ده‌چيه ژوور و دواييش ناتوانيت وێنه‌ى دايكت له بير بكه‌يت
ئه‌ى عه‌شق .. له كوێوه بۆ كوێ؟
* * * * * * *
دوا وشه بۆ خه‌ون
له كهمينى نهستێكهوه جوانييه‌ك به‌ديل ده‌گريت و ده‌يخه‌يته حهشارگهكانهوه
له بن سێبهرهكاندا راوى هه‌تاو ده‌كه‌يت و دڵۆپه ئاو دهبهيته سه‌ر به‌رده‌كان
له كه‌نارى وه‌همێكدا ئازادى دهچێنيت و زنجيرێك شين ده‌كه‌يت
نازانم نا.. كامهى خه‌ونه زنجيره‌كان يان فرِينهكان له باوه‌شى مه‌رگێكى بێ ئامانجدا؟