
شێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرپه‌نجه
شێــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرپه‌نجه
قوبادی جه‌لی زاده
((بۆ نازداری هاوسه‌رم ))ته‌یره‌ن ئه‌بابیل ، له قه‌تل و عامی مێشووله بێ گوناهه‌كان ،
گه‌ڕانه‌وه .
له دهندووكیانهوه ،
تنۆك
تنۆك ، خوێن
داده‌ڕژێته بووڵێڵهوه .كۆتره‌كان به په‌له ، به‌ره‌و لان بوونه‌وه
له رۆژوگر ده‌چن ، له ساته وه‌ختی به‌ربانگدا .ئێستا وه‌رزی هه‌ڵفڕینی شه‌مشه‌مه كوێره‌یه .
ئه‌ستێره له‌ماڵ هاتنه ده‌ر .
به فانووسی سپی سپییه‌وه ، به‌ناو كۆڵانه‌كانی ئاسماندا ،
په‌رت بوون .مانگ ره‌نگ زه‌ردوو كز ،
گڕه ، لاروومهتێكی ههڵقرچاندووه .– با – به‌ناو باخچه‌كه‌ماندا له‌نجه ده‌كات
ده‌رپێ له دره‌خته‌كاندا داده‌ماڵێ .
سمت و مه‌مكی گوڵان ده‌له‌رێنێ .په‌ڵه هه‌وره بۆره‌كان ، وه‌ك قوتابیانی مه‌كته‌بی شه‌و ،
ته‌مبه‌ڵ ته‌مبه‌ڵ به‌ڕێ كه‌وتوون .پشیله‌یه‌ك به پانكه‌ی سپلیتهكهدا ، هه‌ڵده‌میزێ .
هه‌ڵبه‌زوو دابه‌ز به بۆقێكی تۆقیو ده‌كات .دوور به‌دوور گوێم له ناڵه ناڵه (( به‌هجه‌ت )) ه
به ده‌ستی هه‌ر لكه دره‌ختێكه‌وه ،
زرمه‌ی ده‌فه .من و ژنه‌كه‌م ،
له‌نێو جۆللانهیهكی غه‌مگیندا ، خۆ ده‌ژه‌نین
من گوێم بۆ ترپه‌ی ده‌رگا هه‌ڵخستووه .
ئه‌وه خوایه ، مه‌مكه كۆچ كردوهكهمان ،
سه‌ردانمان بكات و
كولیچهیهكی پڕ گوێزوو چایه‌كی مه‌حموودمان
له‌گه‌ڵدا بخواته‌وه .ژنه‌كه‌شم په‌نجه ترسنۆكه‌كانی ، به‌نێو مه‌مكه ساغهكهیدا ،
دهباو دێنێ .
به چرپه به سینگه له‌ت و په‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێ :
بڵێ ی شێرپه‌نجه‌ی دڕنده ،
به مهكێك تێری خواردبێت !!