
هه‌ڵبژاردنی كوردستان و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان
هه‌ڵبژاردنی كوردستان و ئه‌گه‌ره چاوه‌ڕوانكراوه‌كان
ستیڤان شه‌مزینانی
Shamzini79@hotmail.com
مانگێكی دیكه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات. بڕوای زۆرینه‌ی شاره‌زایان وه‌هایه هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت هه‌ڵبژاردنێكی ئاسایی نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی خۆرئاوایی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ژێر كڵاورۆژنهی ئه‌و واقیعه‌ی هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌یبینین پرۆسه‌كه زیاتر شێوه‌ی گه‌رده‌لوولێكی له‌خۆگرتووه كه به‌شێكی به‌رچاوی وێنه‌ی سیاسیی له‌كوردستان له‌گه‌ڵ خۆیدا راده‌ماڵێت وله‌جێگه‌یدا مۆدیلێكی دیكه چێ ده‌كات.
ساخته‌كاریی و گزیی
له‌كوردستان هیچ هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجام نه‌دراوه كه‌م تا زۆر ساخته‌كاریی تێدا نه‌بووبێت، زۆربه‌ی جاریش ده‌وترێ هیچ هه‌ڵبژاردنێك نییه له‌م دنیایه به‌بێ ساخته‌كاریی به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام ئه‌وی ده‌گۆڕێت رێژه‌و قه‌باره‌ی ئه‌و ساختهكارییهیه ئه‌نجام ده‌درێ. له‌كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی به‌رچاو ساخته‌كاریی ئه‌نجامدراوه كه زۆرجار ئه‌و ساخته‌كارییانه به‌س بوون بۆئه‌وه‌ی بڕوا به‌ئاكامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ین.
ئه‌گه‌رچی پارتی ویه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نن پابه‌ند ده‌بن به‌یاساوه‌و ئاماده‌نین هیچ گزیی وساختهكارییهك بكه‌ن، به‌ڵام تێبینی ده‌كرێت هه‌ر لهههنووكهوه لهئامادهكارییدان بۆ گزییكردن له‌لیسته‌كانی تر، به‌تایبه‌ت ئه‌مجاره له‌رێگه‌ی ره‌شكردنه‌وه‌ی ده‌نگی لیسته‌كانی تره‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌نگی كیانه‌كان ره‌ش ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دوا ئاكامدا كار ده‌كاته سه‌ر ئهنجامهكهو به‌قازانجی هه‌ردوو حزبی باڵاده‌ستی ئێستا ده‌یشكێنێته‌وه، جیا له‌مه‌ش هه‌نووكه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت، به‌تایبه‌ت دوای گه‌یشتنه یه‌قینی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگده‌ران وكورسییهكانیان له‌په‌رله‌مانی داهاتوودا رێگه‌ی دیكه‌یان گرتۆته‌به‌ر بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵات ومانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بڕیار له‌ده‌ستی خۆیاندا، په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه زۆر كه‌موكوڕیی تێدایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانێكی ماوه به‌سه‌رچوو وشه‌رعیه‌ت نه‌ماوه‌وه جۆرێكه له‌ساخته‌كاریی وگزیی بۆئه‌وه‌ی تا لیسته‌كانی تر نه‌هاتوونه‌ته په‌رله‌مان، مه‌ودای ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌رچی زیاتر بكه‌ن، چوون به‌گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستووره سه‌رۆكی هه‌رێم بۆی هه‌یه خودی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌و ده‌توانێت باری نائاسایی لهوڵاتیش رابگه‌یه‌نێت. ده‌كرا ئه‌م ده‌ستووره دوابخرایه بۆ پاش ته‌شكیله‌ی نوێی په‌رله‌مان، وه‌ك "جه‌وهه‌ر نامیق" وتی: حه‌وت هه‌زار رۆژه كوردستان بێ ده‌ستووره، با شه‌ست رۆژی تریشی له‌سه‌ر بووایه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه هه‌ندێك له‌لیسته‌كان له‌ساخته‌كاریی ده‌ترسن وپێیانوایه پارتی ویه‌كێتی به‌هه‌ر نرخێك بووه هه‌وڵده‌ده‌ن رێژه‌ی ده‌نگی خۆیان زیاد بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ساخته‌كاریی ده‌كاته كرده‌یه‌كی پله یه‌ك. "موشیر سورچی" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پارێزگارانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه به‌گومانین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ش، چوونكه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا به‌چاوی خۆمان بینیمان چ غه‌درێكمان لێكرا له‌سووتاندنی ده‌نگه‌كانمان، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌مان كرا". به‌بۆچوونی كارناسانی رامیاریش زۆرینه‌ی گزیی وفزییهكان له‌لیستی گۆڕان ولیستی خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی ده‌كرێن، چوون ئه‌و دوو لیسته به‌هۆی به‌هێزیی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان ده‌توانن دۆخی سیاسیی كوردستان تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش بگۆڕن وده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ دوو پارته‌كه به‌شبكه‌ن وكۆتایی بهێنن بهتاكڕهههندیی وتاك ده‌سه‌ڵاتییان. ماوه‌ته‌وه بڵێم ئه‌گه‌رچی رێوشوێنی زۆریش گیراونه‌ته به‌ر، من وا بڕوا ده‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی 25 تهمووز بێبه‌ش نابێت له‌و هه‌وڵانه‌ی پارتی ویه‌كێتی ده‌یده‌ن لهتهزویرات وگزیی، لاموانییه زیاده‌ڕۆیی بكه‌ین ئه‌گه‌ر به‌راشكاویی بێژین: هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان ساخته‌كاریی له‌كه‌داری ده‌كات، چوونكه پارتی ویه‌كێتی ئه‌گه‌ر سه‌د رێگه‌یان لێبگیرێ سوودی نییه، چوونكه هه‌زار رێگه‌و رێچكه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كردووه، بگره ئه‌وان مامۆستای ساخته‌كاریی وگزیبازیین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
چاودێریی ده‌ره‌كیی و ناوخۆیی
یه‌كێك لهئومێدهكانی لیسته ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له‌وه‌دایه چاوی دنیا له‌سه‌ر كوردستان ده‌بێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، بێجگه له‌وه‌ی لیسته‌كان خۆیان لهئامادهكارییدان بۆ چاودێرییكردنی وردی پرۆسه‌كه له‌رێی دانانی ژماره‌یه‌كی زۆری چاودێرانه‌وه له‌بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئهمهریكاو به‌ریتانیا وه‌ك دوو زلهێزی جیهانیی له‌نزیكه‌وه سه‌یری هه‌ڵبژاردنی كوردستان ده‌كه‌ن وله‌وانه‌شه رازی نه‌بن پارتی ویه‌كێتی به‌هۆی ساخته‌كارییه‌وه ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی ده‌نگدانی هاووڵاتیان بگۆڕن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، ئه‌م راستییه له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه كه‌ئه‌وان به‌وردیی چاودێریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتی بڕواته پێشه‌وه. هه‌رچی ئه‌مه‌ریكییه‌كانن به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ناو عێراقدا هه‌یانه كاریگه‌ریی پتریان ده‌بێت له‌و راستایه‌دا. "لوسی تاملین"ی سه‌رۆكی تیمی ئه‌مه‌ریكی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "یه‌كێك له‌كاره‌كانی ئێمه لێره، چاودێرییكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه، بۆ ئه‌مه‌ش گوێ له‌خه‌ڵك ده‌گرین، بۆئه‌وه‌ی بزانین چی ده‌ڵێن، هه‌روه‌ك چاودێریی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بزانین چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌م پێیه تێبینی هه‌ر شتێك بكه‌ین راپۆرتی له‌سه‌ر ده‌نووسین و بۆ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای ره‌وانه ده‌كه‌ین له‌به‌غداو ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای به‌رز ده‌كه‌نه‌وه". له‌ئاستی ناوخۆشدا به‌وته‌ی "عه‌لی قادر"ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، ئه‌وانیش به‌ئاگاییه‌وه چاودێریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن وهه‌ر خروقاتێك رووبدات بێ چه‌ندو چوون تۆماری ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وی په‌یوه‌ندیی به‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌م باسه‌وه هه‌بێت ئه‌وه‌یه: بێگومان ئه‌گه‌ر ساخته‌كاریی رووبدات پارتی ویه‌كێتی ده‌یكه‌ن، ئه‌گه‌ر پارتی ویه‌كێتی ئه‌مجاره خروقات وساختهكاریی كه‌متر لهپێشان بكه‌ن، په‌یوه‌ست نییه به‌باوه‌ڕی ئه‌وانه‌وه له‌هه‌مبه‌ر پرۆسه‌یه‌كی ئاوها گرنگ، به‌ڵكو له‌ژێر گوشار وبه‌هۆی چاودێریی ناوخۆیی ودهرهكییهوهیه.
فشار‌و پاڵه‌په‌ستۆ
له‌ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی رابردوو، هه‌موو وه‌ك تاك له‌نزیكه‌وه ئاشناین به‌گوشارو رێگرییه‌كانی پارتی ویه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌موو ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان، رێگه‌ی توندوتیژ وجهنگیشیان داسه‌پاندووه به‌سه‌ر هه‌ر هێزێك بیری له‌گۆڕینی ده‌سه‌ڵات كردبێته‌وه یان ویستی هه‌بووبێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی شانسی خۆی لهفهرمانڕهواییكردندا. جیاواز له‌هه‌موو ئیدعاكانی ئه‌و دوو حزبه باڵاده‌سته‌ی ئێستا له‌باره‌ی دیموكراسییه‌وه، هێشتا قوتاریان نه‌بووه لهكولتووری دیكتاتۆره ناوچه‌ییه‌كانی وه‌ك به‌شار ئه‌سه‌دو شاههكانی كه‌نداوی فارس. له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردندا گوشاره‌كانی ئه‌و دوو پارتییه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی تر، توندیی زیاتری به‌خۆوه بینیوه، قه‌ده‌غه‌كردنی لیستی هیوا كه بێگومان جۆرێك له‌داخوازیی پارتی ویه‌كێتی تیابووه نموونه‌یه‌كه، به‌ڵام گوشاری راسته‌وخۆی یه‌كێتی بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان هه‌موو پێوه‌رێكی سیاسیی وئه‌خلاقی تێپه‌ڕاندووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و پارتییه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان له‌سه‌ر كار لاده‌بات، له‌به‌رئه‌وه‌نا كار بۆ گۆڕان ده‌كات، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌كه نه‌كردووه كه ناوی له‌لیستی پاڵێوراوانی گۆڕاندایه. یه‌كێكی تر له‌و سیاسه‌تانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان پیاده‌ی ده‌كه‌ن، گواستنه‌وه‌و له‌سه‌ر كارلابردنی كادرانی سه‌ربازیی وئهمنییه چ له‌ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه چ له‌سنووری چالاكیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وه‌تا بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی یه‌كێتی "جه‌لالی شێخ كه‌ریم" به‌راشكاویی ده‌ڵێت "یه‌كێتی بڵێت كه‌سێك بگوازه‌وه چوونكه دژی من كارده‌كات، ناچارم بیگوازمه‌وه". له‌لایه‌كی تره‌وه "مه‌لا به‌ختیار" كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رێكخراوه پیشه‌یی ومهدهنییهكان وێڕای ناوزه‌دكردنی ده‌نگی میدیا ئه‌هلییه‌كان به‌زه‌ڕه‌ی گوێدرێژ‌و چوواندنی هه‌ڵوێستی چوار حزبه‌كه بهكهری ناو جۆگه، هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات ورایده‌گه‌یه‌نێت "له‌دوای هه‌ڵبژاردنی تازه‌وه چیتر ئه‌و هه‌ڵوێستانه له‌و چوار حزبه قبوڵ ناكه‌ین پێیه‌كیان له‌ناو حكومه‌ت وپێیهكیان له‌ناو ئۆپۆزیسیۆندا بێ و وه‌ك كه‌ری ناو جۆگه بن ولهههردوو به‌ر بخۆن". ئه‌مه له‌سنووری فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كێتیدا، له‌سنووری پارتیشدا جگه لهگوشارهكان بۆ سه‌ر لیستی گۆڕان ولیستی هیوا، فشارێكی زۆر گه‌وره‌و ناڕه‌وا هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی كه له‌بارزانییه‌كان پێكهاتووه، عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی سایتی "چاوی خه‌ڵك"دا ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن لهههوادارانیان ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كردن له13-4-2009 ده‌ستیپێكرد، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاسا‌و بنه‌ما دیموكراتییه‌كان ناگونجێت، تائێستاش به‌رده‌وامه، چونكه ده‌یانه‌وێت به‌زۆر خه‌ڵكانێ كه‌پشتگیریی له‌لیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی كوردستان ده‌كه‌ن به‌ڕێگای هه‌ڕه‌شه مه‌جبووریان بكه‌ن هه‌ڵوێستیان بگۆڕن. خولاسه له‌گه‌ڵ بوونی چاوێكی تیژی وڵاتانی ناوچه‌یی وجیهانیی له‌سه‌ر كوردستان وهه‌ڵبژاردن هێشتاش پارتی و یه‌كێتی له‌نه‌ریتی گوشاری سه‌ر هێزه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن وزۆریان ماوه ئه‌م خووه‌ی لهشیرهخۆریی فێریبوون ئاوها له‌م پیره ته‌مه‌نه‌دا وازی لێبهێنن.
پڕوپاگه‌نده‌ی نادروست وجه‌نگی میدیایی
میدیا حزبییه‌كانی كوردستان هه‌موو رۆژێك زیاد له‌جارێك باس لهبێلایهنیی پیشه‌یی وپابه‌ندبوون به‌ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ر خۆیان زۆرترین چه‌واشه‌كاریی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌دا، من باسی چركه‌ساته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی ناكه‌م كه میدیای حزبی چ رۆڵێكی نه‌رێنی گێڕاوه، به‌ڵكو باسی هه‌نووكه ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سایت ورۆژنامه‌ی چاو‌دێر وهه‌ولێرو رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و گۆڤاری به‌ڵگه‌و خه‌ڵك و..هتد بگێڕین به‌ر ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له‌نووسین وهه‌واڵی بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كاریی ده‌كه‌وین كه‌نه‌ك له‌گه‌ڵ ستاندارو پرنسیپه‌كانی كاری رۆژنامه‌نوسیی نایه‌وه به‌ڵكو به‌پێی یاسا تاوانن. ئه‌م میدیا حزبییه هه‌وڵده‌دات بۆ ناشرینكردن وزڕاندنی ناوبانگی كه‌سایه‌تییه‌كان وبهسووك سه‌یركردنی مێژوویان، بۆ سه‌لماندنی ئه‌م فاكته نموونه‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌ی رووداو ده‌هێنینه‌وه، "عه‌لی شه‌نگاری" نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی له‌دهۆك، رایده‌گه‌یه‌نێت لیسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لیستی كوردستانی به‌هاندان وده‌ستی بێگانه دروستكراون وزۆر بازاڕییانهش هێرش ده‌كاته سه‌ر "هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د"و ده‌ڵێت "هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تائێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه‌و یه‌ك رۆژ ناخۆشییه‌كی نه‌بینیوه، ده‌یه‌وێ به‌رێگه‌ی خۆپاڵاوتنهوه خۆی بێنێته پێشه‌وه، هه‌ندێك لیستیش به‌پشتیوانیی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان دروستكراون". ئه‌گه‌ریش بێینه سه‌ر رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ" ته‌نیا له‌ژماره "4891" رۆژی 8-6-2009 پێنج وتار‌و ستوون بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌دژی گۆڕان وكه‌ناڵی KNNو رۆژنامه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام نووسه‌ره‌كانی وه‌ك ئازاد جندیانی وجه‌مال عه‌بدوڵڵا له‌رۆژنامه‌ی هه‌ولێر چه‌ندان بابه‌تی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردۆته‌وه له‌دژی لیسته‌كان ولیستی گۆڕان كه هه‌مووی به‌شێوازی جیاجیا دواجار چۆته خزمه‌تی پارتییه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌موویان توندتر‌و چهواشهكارتر هه‌ردوو رۆژنامه‌ی "چاو‌دێر وهه‌ولێر"ن، ئه‌م دوو بڵندگۆ چه‌واشه‌كارییه له‌سه‌ر پرنسیپی "دۆربكه درۆبكه تا بڕوات پێده‌كه‌ن"، كار ده‌كه‌ن وده‌خوازن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه تۆمه‌تی قورس ودژوار به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیاندا بچه‌سپێنن.
رۆژنامه‌ی چاو‌دێر له‌یه‌كێك لهژمارهكانیدا ده‌نووسێت: گوایه به‌ره‌ی توركمانی چوار لۆری ئازووقه‌ی بۆ كۆمپانیای وشه ناردووه!. ئه‌م هه‌واڵه نه‌ك جێگه‌ی بڕوا نییه به‌ڵكو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك مایه‌ی گاڵته‌جاڕیشه. رۆژنامه‌ی هه‌ولێر لیستی گۆڕان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ڵێنیان به‌سوریاو داگیركه‌رانی كوردستان داوه دژی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان كاربكه‌ن وله‌دوا چهواشهكارییدا به‌گژاچوونه‌وه‌ی په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی به‌پلانی مالیكی ده‌زانێت وده‌نووسێت "ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌م دژایهتییكردنهی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رانی كۆمپانیای وشه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌هه‌ولێری راگه‌یاند، له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوری مالیكی وسه‌رانی كۆمپانیای وشه‌دا، مالیكی داوای ئه‌وه‌ی لێكردوون نه‌هێڵن پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت". له‌كاتێكدا میدیا حزبییه‌كان رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن هه‌واڵه‌كانیان جێی بڕوا نییه به‌و هۆیه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ دیار نییه، كه‌چی ده‌بینین له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا خودی خۆیان هه‌زار به‌رابه‌ر به‌میدیای ئه‌هلی له‌سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه لێدوان وهه‌واڵ بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری رۆژنامه‌و سایته‌كانیان بكه‌ین رۆژانه ده‌یان جار هه‌ریه‌ك له‌م ده‌سته‌واژانه دووباره ده‌بنه‌وه "سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بی سیاسیی، چاودێرێك، پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی، شاره‌زایه‌كی بواری …، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، عه‌ول، مارف وچه‌ندانی تریش"، كه كه‌س نازانێت كێن وده‌بێت وه‌ڵامی كێ بدرێته‌وه، هه‌روه‌ك له‌و هه‌واڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا به‌زه‌قیی هه‌ستی پێده‌كه‌ین. زۆر به‌كورتیی ئه‌گه‌ر قه‌راره یه‌كێك له‌سه‌ره‌تادا بهچهواشهكاریی میدیایی تاوانبار بكرێت بێگومان میدیای ده‌سه‌ڵاته نه‌ك راگه‌یاندنه‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن.
نانبڕین
نانبڕین له‌پێش هه‌ر شتێكه‌وه ئه‌خلاقی دیكتاتۆره‌كانه، ئه‌گه‌رنا له‌هه‌ر وڵاتێك رژێمێكی نادیكتاتۆریی وجودی هه‌بێت هیچ پاساوێك له‌ئارادا نییه بۆ بڕینی سه‌رچاوه‌ی بژێویی هیچ تاكێك به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز. یه‌كێتی نیشتمانیی له‌كاتێكدا بانگه‌شه‌ی سۆسیال دیموكراتی ده‌كات، به‌پشتیوانیی پارتی وبنه‌ماڵه‌ی بارزانی، هه‌ڵمه‌تێكی توندی نانبڕینی ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان وپێشمه‌رگه‌كانی خۆیه‌وه ده‌ستیپێكردووه. بۆ وێنه "دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سوێندخواردن له‌ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی كه‌تیبه‌ی 6ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی بزانرێت لایه‌نگری لیستی گۆڕانن یان كوردستانی، 9 له‌سه‌ربازه‌كان واز له‌كاره‌كانیان ده‌هێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی داوایان لێكراوه سوێندبخۆن ده‌نگ به‌لیستی كوردستانیی ده‌ده‌ن". هه‌ندێكیش له‌سه‌ركرده‌كانی گۆڕان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و شه‌پۆله لهنانبڕینی لایه‌نگرانی لیسته‌كه‌یان و ده‌ركردنی پاسه‌وانی به‌رپرسانی كۆمپانیا وشه وپاككردنه‌وه‌ی داموده‌زگا حزبی وئه‌منییه‌كان و وه‌ده‌رنانی ئه‌فسه‌رانی گۆڕان، له‌سه‌ر داخوازیی پارتی بووه، شه‌ماڵ عه‌بدلوه‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ویه‌كێك له‌سیما دیاره‌كانی گۆڕان ئه‌و ده‌نگۆیه ته‌ئكید ده‌كاته‌وه یه‌كێتی له‌ژێر بڕٍیاری ناچاریی پارتیدا په‌نا بۆ ئه‌و كرده‌یه ده‌بات. پرسیاری جیددی لێره‌یه: ئایا ئه‌م نانبڕینه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پارتی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا سه‌پاندبێتی، واتای ئه‌وه نابه‌خشێت یه‌كێتی كۆتایی پێهاتووه؟ ئایا هاوواتای ئه‌وه نییه ده‌ڵێن مام جه‌لال یه‌كێتی و چاره‌نووسی هه‌زاران كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردووه؟، به‌هه‌رحاڵ وه‌ڵامه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت ناتوانێت راستییه‌ك بشارێته‌وه: راستیی شكستی یه‌كێتی وبنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له‌به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، ناتوانێت بیشارێته‌وه ئیدی نانبڕین ترۆپكی شكسته. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بێ ئه‌خلاقانه‌ترین كار ده‌رده‌خات، ره‌نگه جۆرێك له‌مه‌رگی سیاسیی یه‌كێتی وسه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ئێستای نیشان بدات، چوون ئه‌م ره‌فتاره له‌وه‌تی دنیا هه‌بووه‌و هه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ركرده ملهوڕه‌كان ودیكتاتۆره زله دۆڕاوه‌كانی ناو وانه‌ی مێژوو وه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌كارهێنانی سامانی نیشتمانیی
یه‌كێك له‌ره‌فتاره دیكتاتۆرییه‌كانی پارتی ویه‌كێتی ده‌ستگرتن بووه به‌سه‌ر ژێده‌ری ئابووری وبه‌كارهێنانی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبییدا. له‌كوردستان ده‌وڵه‌تێك بوونی نییه سه‌رپه‌رشتیی رێكخستنی ئابووری وڵات بكات وله‌رێگه‌ی پلانێكه‌وه داهات به‌سه‌ر كۆی چین وتوێژه‌كان وبه‌پێی پێویستییه‌كانیان به‌شبكات، ئه‌وه‌ی هه‌یه دوو بنه‌ماڵه‌و دوو دیوه‌خانی گه‌وره‌یه، هه‌رچی داهاتی كوردستانه راپێچی ده‌كه‌نه سه‌لاحه‌دین و قه‌لاچوالان، ئیدی دوایی به‌ویست وله‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا ته‌خشان وپه‌خشانی ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕی بوودجه‌ی مانگانه‌ی حزبه‌كان سه‌یر بكه‌ین له‌و راستییه ده‌گه‌ین نه یاسا هه‌یه‌و نه‌حكومه‌ت ونه ئه‌و دامودهستگهیانهی به‌ناو لهبووندان. به‌پێی دوا زانیارییه‌كان یه‌كێتی وپارتی مانگانه زۆرتر له30 ملیۆن دۆلار بۆ خۆیان ده‌به‌ن له‌داهاتی كوردستان، ئه‌م بڕه له‌ساڵێكدا نزیك ده‌كه‌وێته‌وه له‌یه‌ك ملیار دۆلار كه ده‌شێ بڵێین هێنده‌ی داهاتی به‌شێك له‌وڵاتانی كیشوه‌ری ئهفهریكایه له‌ساڵێكدا. مه‌لا به‌ختیار خۆی هه‌مان زانیاریی پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت "پارتی ویه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌یان مانگانه له‌سی "30" ملیۆن دۆلار كه‌متر وه‌رناگرن. زانیاریی وردم نییه، به‌ڵام ده‌زانم ئیشه‌كانی هه‌موو ده‌زگاكانی ئه‌م دوو حزبه چه‌ند پاره‌ی ده‌وێت". ئێستا كه‌هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه‌و ترسیان له‌گۆڕان بۆ پله‌یه‌كی ئێجگار به‌رز سه‌ركه‌وتووه، له‌هه‌موو كات زیاتر په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی سامانی نیشتمانیی وداهاتی كوردستان له‌رێی كڕینه‌وه‌ی ده‌نگ وپێدانی ئیمتیازاتی زیاتر به‌لایه‌نگران وشوێنكهوتووانیان. به‌ده‌ر له‌گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگایه هیچ شانسێك نه‌ماوه‌و نییه بۆئه‌وه‌ی پارتی ویه‌كێتی بتوانن جارێكی دیكه سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ڵبژاردندا به‌ده‌ستبهێننه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ریش بۆ یه‌كجار ده‌ستبه‌رداری ئه‌و خووه بن وسه‌روه‌تی نیشتمانیی وداهاتی كوردستان ئیستغلال نه‌كه‌ن بۆ بانگه‌شه‌و كڕینی ده‌نگی هاووڵاتیان، بێگومان ئه‌وجاره وه‌ها ده‌كه‌ون كه بڕواناكه‌م هه‌تا دنیا دنیایه بتوانن هه‌ستنه‌وه سه‌رپێ.
ئه‌گه‌ری روودانی توندوتیژیی و قبوڵی دۆڕان
ساڵی 2005 پارتی نه‌یتوانی به‌رگه‌ی لیست جیایی یه‌كگرتووی ئیسلامی بگرێت وله‌رێی سیناریۆیه‌كی فاشیله‌وه په‌لاماری باره‌گاكانی یه‌كگرتووی دا، له‌و رووداوه‌دا جیا له‌زیانه ماددییه‌كان ژماره‌یه‌ك كه‌سی بێ‌تاوان كوژران. له‌وه ده‌چێت بارودۆخی ئێستا زۆر جیاوازتر بێت له‌و ده‌مه، ئه‌گه‌رچی پارتی ویه‌كێتی بشخوازن شه‌ڕ بكه‌ن وتوندوتیژیی به‌كاربهێنن به‌ڵام دۆخه بهفۆرمێكه هیچ یارمه‌تییه‌كیان نادات بۆ كاری له‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئایا پارتی ویه‌كێتی ده‌توانن به‌رگه‌ی دۆڕان بگرن وشه‌ڕ نه‌كه‌ن؟، هه‌ر كاتێك بیر له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ینه‌وه، ناتوانین خه‌یاڵمان له‌گه‌ڵ شریخه‌ی تفه‌نگ وناڵه‌ی تۆپ وهاواری شه‌ڕ جووت نه‌كه‌ین، چوون هه‌رچه‌ند بیرمان لهسهددام حسێن ده‌كرده‌وه، ده‌بووایه هه‌ر به‌چه‌ك و زه‌بر بڕوات، بۆیه پارتی ویه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵبژاردن وئه‌نجامی ده‌نگدانیش ده‌سه‌ڵات بدۆڕێنن ئه‌وه هه‌ر به‌شه‌ڕ وپێكدادان وكاولكاریی ده‌ورو ته‌سلیم ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی چه‌ند ده‌توانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هێز به‌كاربهێنن، ده‌توانن هێز به‌كاربهێنن، به‌ڵام خۆیان نایه‌نه‌وێت نه‌ك بڕوایان پێی نه‌ماوه، چوونكه دڵنیان بۆ ئه‌م خوله‌ش ده‌توانن به‌ساخته‌كاریی وكڕین وبه‌ڵێنی درۆ وئه‌و بنكه كزه جه‌ماوه‌رییه‌ی هه‌یانه، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست وحكومه‌ت له‌نێوان خۆیاندا به‌شبكه‌ن، به‌ڵام بۆ هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك هه‌ستبكه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستده‌ده‌ن وه‌ك شا لویسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێن "ده‌با له‌دوای خۆمان دنیا كاول بێت". خولاسه جارێ له‌لای ده‌سه‌ڵاته‌وه هیچ ویستێك به‌دی ناكه‌ین بۆ به‌كارهێنانی هێز، له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه هیچ ویست وحهزێك نییه بۆ ئه‌و كاره، مه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێت وپهرچهكرداریان هه‌بێت. نه‌وشیروان مسته‌فا لهچاوپێكهوتنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌زیره" وتی: ئێمه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسین وهێزی چه‌كدارمان نییه، ئێمه په‌نا بۆ دادگا‌و یاسا ده‌به‌ین، ئه‌گه‌ر له‌سلێمانی رێگه‌مان پێ نه‌ده‌ن، په‌نا بۆ دادگای فیدراڵی ده‌به‌ین له‌به‌غدا یان رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئێمه په‌نا بۆ چه‌ك نابه‌ین. له‌راستیشدا ئه‌مجۆره بیركردنه‌وه‌یه له‌لای ئۆپۆزیسیۆن وا ده‌كات هه‌ر نیه‌تێكی شه‌ڕخوازانه‌ی ده‌سه‌ڵات پووچ بێته‌وه‌و پرسه‌كه ببێته یرسێكی یاسایی وله‌دادگا یه‌كلابكرێته‌وه نه‌ك له‌مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ. بۆئه‌وه‌شی زیاده‌ڕه‌ویی نه‌كه‌ین لهخۆشبینیدا هه‌رگیز نابێت حه‌قیقه‌تێكی ره‌ها وكۆنكرێتیی هه‌یه له‌پێش چاوی نه‌گرین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: پارتی ویه‌كێتی له‌دواجاردا فیشهكدانهكانیان پڕ گولله كردووه بۆ ئه‌و هێزو لایه‌نه‌ی پێیانده‌ڵێت بڕۆن وفهرموون ده‌سه‌ڵات چۆڵبكه‌ن، جا گرنگ نییه ئه‌و هێزه بهشهمهندهفهری دیموكراسیی وهه‌ڵبژاردن دێت یان به‌ده‌بابه‌ی جه‌نگ وكودهتاوه. چوونكه هه‌روه‌ك "لیدا خه‌لیل" له‌په‌یمانگای بروكینزی ئه‌مه‌ریكی له‌راپۆرتێكیدا له‌سه‌ر ره‌وشی باشووری كوردستان، روونیكردۆته‌وه: ئه‌م هه‌رێمه "بارزانیستان"و "تاڵه‌بانیستانه".