
دیمانه له‌گه‌ڵ سوبحی مه‌هدی….دیمانه: ئاسۆعوسمان
سوبحی مه‌هدی :ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان:
ئێمه لایه‌نگری ئازادیی وپێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌و نهكوولانهوهی برینه‌كانی رابردووین.
دیمانه: ئاسۆعوسمان
له‌م دیمانه‌یه‌دا سوبحی مه‌هدی له‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان تیشك ده‌خاته سه‌ر لیستی چه‌په‌كان كه‌ناوی "ئازادیی ودادپهروهریی كۆمه‌ڵایه‌تی"یه، باس له‌گرنگیی وجیاوازیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نوێیه‌ی كوردستان ده‌كات، له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا به‌راشكاویی چه‌ند دۆزێكی دیكه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌خاته روو، له‌به‌شی كۆتاییشدا جیا له‌وه‌ی هێما ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش پارتی ویه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی خاوه‌ن هێزو توانای ماددیی زۆر ده‌توانن زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، باس له‌وه‌ش ده‌كات كاتی هاتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مام جه‌لال ته‌مه‌نی هه‌ڵكشاوه‌و باری ته‌ندروستیشی جێگیر نییه، كورد بیر له‌جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی بكاته‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
ئاسۆ:حیزبی شیوعی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نی سیاسی تردا هاوپه‌یمانیی پێكهێناوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان؟.
سوبحی مه‌هدی:حزبی شیوعی كوردستان له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نی تری چه‌پ ودیموكراسیخواز "حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی گه‌لی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان، پارتی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، حزبی رزگاری كوردستان"و ژماره‌یه‌كی تر له‌كه‌سایه‌تی چه‌پ و دیموكراسیخوازی پشتگیر له‌پێكهێنانی لیسته‌كه‌مان "لیستی ئازادیی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" كهژماره "55"ه، هاوپه‌یمانێتی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مان پێكهێناوه، له‌هه‌مان كاتدا لیستێكی تری بۆ كۆتایی تایبه‌تی "كلدانی وئاشووری وسریانی" پێكهێناوه ژماره‌كه‌ی "65"ه, سه‌ر لیستی هه‌ردوو لیسته‌كه‌ش ئافره‌ته وه‌ك تهعبیركردنێك له‌تایبه‌تمه‌ندیی چه‌په‌كان له‌یه‌كسانی نێوان ژن وپیاو وپشتیوانیی له‌رۆڵی ژنان له‌پرۆسه‌ی سیاسیی وله‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئاسۆ:له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا حیزبی شیوعی كوردستان له‌نێو هاوپه‌یمانی پارتی ویهكێتیدا بوو له‌گه‌ڵ دووحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان به‌یه‌ك لیست به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، ده‌مه‌وێت بپرسم بۆچی ئێوه ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ی پارتی ویه‌كێتین؟.
سوبحی مه‌هدی:هه‌ر قۆناغێك وزهمهنێكی مێژوویی میكانیزم وبڕیاری شیاو به‌و قۆناغه ده‌خوازێت، له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوودا تازه برینه‌كانی شه‌ڕی ناڕه‌وا به‌ره‌و ساڕێژیی ده‌چوون وبه‌مه‌به‌ستی دروستكردنی كه‌شێكی ئارام، ئێمه‌و لایه‌نه‌كانی تری كوردستان له‌گه‌ڵ "پدك وینك" لیستی هاوبه‌شی "دیموكراسی كوردستان"مان پێكهێناو "104" كورسی په‌رله‌مانی برده‌وه‌و له‌و لیسته‌دا ره‌چاوی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ش كرابوو بۆ كلدان وئاشووری وتوركمان. هه‌رچه‌نده ئه‌م قۆناغه‌ش پێویستیی به‌جۆرێك له‌هه‌ماهه‌نگی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌ن هه‌یه، به‌ڵام ئێمه پێمانوابوو ده‌بێت هه‌نگاو به‌ره‌و فراوانتركردنی رۆڵی چه‌پ ودیموكراسیخوازهكان هه‌ڵبێنین وسه‌ره‌تا خۆمان ئاماده‌كارییمان بۆ لیستی تایبه‌تی حزبی شیوعی كوردستان كردبوو، دواجار به‌هۆی چه‌ند گفتوگۆ‌و راگۆڕینه‌وه گه‌یشتینه پێكهێنانی ئه‌و لیسته هاوبه‌شه "ئازادیی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی". ئێمه له‌حساباتی خۆماندا هیچ هاوپهیمانێتییهكمان پێ ره‌فز نه‌بوو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی ویهكێتیشدا به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی دیراسه‌كراوی هاوبه‌ش بێت كهگۆڕانكاریی دروستبكات وزامنی چاكسازیی وعه‌داله‌ت و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت چینه هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشه‌كانی بێت.
ئاسۆ:ده‌گوترێت حزبی شیوعی داوای هاوپه‌یمانێتی كردووه له‌پارتی، به‌ڵام پارتی ئه‌وه‌یان ره‌تكردۆته‌وه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟.
سوبحی مه‌هدی:به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوامان له‌كه‌س نه‌كردووه‌و ره‌فزی بكا، به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماده‌كارییمان به‌ته‌نیا بووه، پاش ئاماده‌یی ئه‌و لایه‌نه چه‌پ ودیموكراسیخوازانه، ئیتر رێچكه‌ی خۆی گرته‌به‌رو هیوادارین دوای هه‌ڵبژاردن وله‌نێو په‌رله‌مان ببێته هه‌وێنی یه‌كخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ. هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده قێزه‌ون وبێ لهززهتانه ده‌داته‌وه، كهنهیارانی حزب ولیستهكه هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك به‌ره‌و روومان ده‌كرێته‌وه له‌هه‌ڵوێست وپاكی وهه‌وڵدان بۆ شێواندنی مێژووی پڕ سه‌روه‌ریی حزبمان وسه‌ركرده‌كانی كه هه‌موو عورف ویاسایه‌كی ئه‌خلاقی ورۆژنامه‌وانی تێپه‌ڕاندووه.
ئاسۆ:بۆچی ئێوه نه‌چوونه نێو لیستی چوار حزبه‌كه؟.سوبحی مه‌هدی:ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای كاری هاوبه‌شی چوار حزبه‌كه‌وه، له‌بۆنه‌ی جۆراوجۆری تردا رامانگه‌یاندووه، جیاوازییه‌كانمان له‌ده‌ربڕینی ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی ده‌سه‌ڵات وپرۆسه‌ی سیاسییداو داخوازییه‌كانی خه‌ڵك نییه، چوونكه بۆ خۆمان له‌وه زیاترمان وتووه‌و چالاكیی جۆراوجۆرمان بۆ كردووه، به‌ڵكو جیاوازییه‌كه له‌میكانیزمی كار‌و شێوازی گه‌یاندن وله‌لایه‌كی تره‌وه به‌رنامه‌و تێڕوانینی ئێمه‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه‌و ئایندهی كوردستان وپرۆسه‌ی سیاسیی وجێگرهوهدا جیاوازییمان هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ش پێوه‌ندییمان ئاسایی ودۆستانهیه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌و حزبانه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان.
ئاسۆ: به‌بڕوای ئێوه كام لیست ده‌بێته ركابه‌ری یه‌كێتی وپارتی؟.سوبحی مه‌هدی:به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌موو لیسته‌كان له‌ململانێی یه‌كتردان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتری جه‌ماوه‌ر، پرۆسه‌ی دیموكراسی وهه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ش ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌خۆوه دیوه كهلیست وقه‌واره‌ی جیاجیا له‌مه‌یداندان وله‌و باوه‌ڕه‌داین "لیستی ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" یه‌كێك ده‌بێت له‌لیسته دیار‌و به‌رچاوه‌كان له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ولهئهنجامهكاندا.
ئاسۆ:لیستی حزبی شیوعی پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسی ده‌كات؟.
سوبحی مه‌هدی:دیاره هه‌ر پێشبینییه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی راست ناڕوات، به‌ڵكو قۆناغی ئاماده‌كاریی وهه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندن ورۆژی ده‌نگداندا ده‌ڕوات وبه‌رزو نزمیی لهجهماوهرێتی هه‌ر لیستێكدا ده‌بێت، گۆڕان له‌میزاج وبڕیاری ده‌نگده‌راندا رووده‌دات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی پێشكات خۆیان یه‌كلا نه‌كردۆته‌وه ودوو دڵن، بۆیه هێشتا زووه وه‌ڵامی پێویست بۆ ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌نجامه‌كانی لیستی "ئازادیی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی" به‌دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وپشتیوانانی ده‌بێت.
ئاسۆ:ده‌مه‌وێت ئهوهبپرسم ئێوه رێژه‌ی كورسییه‌كان چۆن دابه‌شده‌كه‌ن؟.سوبحی مه‌هدی:جیاوازییه‌كی دیاری ئه‌م لیسته‌و مامه‌ڵه‌ی حزبی شیوعی كوردستان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا له‌چۆنێتی دابه‌شكردنی ریزبه‌ندییه‌كه‌یه. به‌رێككه‌وتن وره‌زامه‌ندیی هه‌مووان كورسی یه‌كه‌م بۆ حزبمان ودواتر هه‌ریه‌ك لههاوپهیمانهكان تا چواره‌م، پاشان پێنجه‌م بۆ حزبمان ودووبارهبوونهوهی ئه‌وانی تره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌و لۆگۆی لیسته‌كه‌و دروشمه‌كان وهه‌ڵبژاردنی ناو وهه‌موو كاره‌كانی تر به‌هاوبه‌شی كراوه.
ئاسۆ:بۆچی حیزبی شیوعی كاندیدی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم نییه؟ لایه‌نگرانی ئێوه ده‌نگ به‌چ كاندیدێك ده‌ده‌ن؟.سوبحی مه‌هدی:چاوه‌ڕوان نه‌بووین به‌و خێراییه شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه بگۆڕدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، چوونكه پێشتر له‌په‌رله‌مان بیروڕای جیاوازی له‌سه‌ر هه‌بووه، ئه‌وه له‌لایه‌ك وله‌لایه‌كی تره‌وه پرۆسه‌كه پێویستیی بهوردبوونهوهی زیاتره‌و بڕیارێك وه‌رناگرین له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر دڵنیا نه‌بین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه كاندیدمان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌م خوله دیاری نه‌كردووه‌و به‌و پێیه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیدایه، بڕیار بدات له‌سه‌ر ده‌نگدان یان ده‌نگنه‌دان به‌چ كاندیدێك وتائێستا كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، ئه‌و باسه‌ی دیراسه نه‌كردووه‌و هه‌ر بڕیارێكیش وه‌ربگیرێت له‌ئاینده‌دا ئاشكرا ده‌كرێت.
ئاسۆ:پێده‌چێ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌نێوان لیستی گۆڕان – لیستی كوردستانی چه‌ندین كێشه‌ی دێرین نوێ بكرێته‌وه، "پشتئاشان" یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی پێده‌چێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئێوه له‌كاتی ورووژاندنی ئه‌م باسه‌دا چ هه‌ڵوێستێكتان ده‌بێت؟.
سوبحی مه‌هدی:ئێمه لایه‌نگری ئازادیی وپێكه‌وه ژیانی ئاشتییانه‌و نهكوولانهوهی برینه‌كانی رابردووین، له‌روانگه‌ی هه‌لومه‌رج وپێداویستییهكانی ئه‌م قۆناغه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌مان وناسكی بارودۆخی وڵات وململانێكانی له‌گه‌ڵ هێزه ده‌ره‌كییه‌كان. كاره‌سات وشه‌ڕه ناوخۆیی وململانێ تونده‌كانیش هه‌موو به‌شداران به‌ئاستی به‌رپرسیارێتی جیاواز لێی به‌رپرسیارن. ئه‌گه‌رچی حزبی ئێمه‌و شه‌هیده نه‌مره‌كانی، قوربانی بوون له‌و باره ناهه‌مواره‌دا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگتر له‌به‌رده‌ممانه كهبهرژهوهندیی گه‌ل وخاكی كوردستانه، ئه‌وه به‌و مانایه نییه بێده‌نگیی له‌كه‌موكوڕییه‌كان ومافی حزبمان وشههیدهكانی بكه‌ین، نه‌خێر، به‌ڵكو دواخستنی به‌مانای له‌بیركردن نییه، ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ومافه ره‌واكانی پێش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حزب ده‌خه‌ین وحهزیش ناكه‌ین هیچ كه‌س ولایه‌نێك بمانكاته كارتی فشار بۆ سه‌ر ئهویترو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تیدا مامه‌ڵه به‌و مه‌سه‌لانه‌وه بكات. كێ ده‌یه‌وێت ماف بۆ خاوه‌ن ماف بگێڕێته‌وه با له‌سه‌روه‌ریی یاساوه دهستپێبكاو داموده‌زگاكانی دادوه‌ریی پێش بخات.
ئاسۆ:حیزبی شیوعی چۆن دهڕوانێتـه لیستی گۆڕان كه‌له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت؟.سوبحی مه‌هدی:له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی تردا وتم ئه‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردن جیاوازییه‌كی تێدایه، به‌وه‌ی لیست و قه‌واره‌ی زیاتر ركابه‌رن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان. هه‌ر هێزو كۆمه‌ڵێك ئازادن به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان لیستیان هه‌بێت، گۆڕان بۆخۆی لیستێكه لهمهیداندایهو ئێمه دروستمان نه‌كردووه‌و مافیش به‌خۆمان ناده‌ین رێگریی بكه‌ین، رێز له‌هه‌موو قه‌واره‌و لیسته‌كان ده‌گرین وهه‌مووان ده‌توانن له‌ململانێیه‌كی شارستانیدابن بۆ پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی جوانتر‌و گه‌لیش چی په‌سه‌ند بكات ئێمه قبووڵمانه.
ئاسۆ:به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شه‌ڕوپێكدادان رووبدات له‌نێو لیسته‌كاندا، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بپرسم ئه‌م نیگه‌رانییه تاچه‌ند له‌جێگای خۆیدایه؟.
سوبحی مه‌هدی:رۆژگاری شه‌ڕو ململانێی توند به‌سه‌رچوو،ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ ئه‌م شێوازه شكستخواردووه ببات سه‌رئه‌نجام هه‌ر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت وده‌نگده‌ران له‌خۆی دوورده‌خاته‌وه، رۆژگاری پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌و نموونه‌ی جوانه بهگووتارو كرداره‌وه.
ئاسۆ:یه‌كێتی وپارتی ده‌ڵێن زۆرینه‌ی كورسییه‌كان ده‌هێنینه‌وه تۆ پێتوایه یه‌كێتی وپارتی زۆرینه بن؟.سوبحی مه‌هدی:له‌و باوه‌ڕه‌دام بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش "ینك و پدك" به‌حكومی ده‌سه‌ڵات وهێزو توانای ماددیی بتوانن به‌شێكی كورسییه‌كان ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی له‌گله‌یی وگازنده‌ی خه‌ڵك وكه‌موكوڕییه‌كانی خزمه‌تگوزاریی و نایه‌كسانیی ونه‌بوونی پلان وبه‌رنامه‌یه‌كی چاكسازیی له‌داموده‌زگاكان وبڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وفه‌رامۆشكردنی رۆڵی خه‌ڵك له‌مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا وا ده‌كات بڵێین ئه‌گه‌ر بتوانن زۆرینه‌ی پێویست بهێنن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وا ده‌بێت چاوێك بهكهموكوڕییهكانی رابردوودا بخشێننه‌وه.
ئاسۆ: له‌وبڕوایه‌دایت كورد به‌یه‌كگرتوویی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكات؟.سوبحی مه‌هدی:پێداویستیی قۆناغه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌دروشمی دژی كورد‌و كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی به‌رزكردۆته‌وه، پێویستیی به‌هه‌ماهه‌نگیی ویه‌كگرتوویی هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماو به‌رنامه‌یه‌كی نوێ نه‌ك دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شكستخواردووی رابردوو.
ئاسۆ:ئایا پێتان باشه مام جه‌لال بكرێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق یان پێویسته كوردێكی تر بخرێته جێی؟.سوبحی مه‌هدی:مام جه‌لال پیاوێكی تێكۆشهرو خه‌باتگێڕێكی ناسراوی گهلهكهمانهو ته‌نیا موڵكی حزبه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌و له‌ماوه‌ی رابردوودا رۆڵێكی گرنگی گێڕا له‌دروستكردنی ته‌بایی نێو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان وعێراق، به‌ڵام ته‌مه‌ن وته‌ندروستیی باجی خۆی هه‌یه، كه رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی نه‌توانێت به‌هه‌مان توانای جارانه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی رابپه‌ڕێنێ. گه‌لی كوردمان خاوه‌نی ده‌یان توانای گه‌وره‌یه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه هاوكاریی بكه‌ن بۆ پشتگیریی جێگره‌وه‌یه‌ك به‌هه‌مان رۆڵ وتوانای مام جه‌لاله‌وه كاره‌كه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، گه‌ر توانرا بۆ جارێكی تر ئه‌م پۆسته سیادییه بۆ كورد بپچڕێنرێ. له‌كاتێكدا كههێزهكانی تر له‌رێكخستنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دهستكهوتهمان له‌ده‌ست ده‌ربهێنن.