
تێپه‌ڕبوونى سی ساڵ!
تێپه‌ڕبوونى سی ساڵ!
یادێك له ئه‌حمه‌دی شاملو و "كتێبی جومعه"
ن: عه‌باسی سه‌ماكار
و: سه‌عید ئهمانیكتێبی جومعه یه‌كێك له بڵاوكراوه پێشه‌نگه‌كان به‌سه‌ر ده‌بیری ئه‌حمه‌دی شاملو بوو كه له چاپدانی دوای شۆڕشی ساڵی ٥٧ی خه‌ڵكی ئێران، به هاوكاری "شۆڕایهك له نووسه‌ران" ده‌ستی پێكرد.
ئه‌حمه‌دی شاملو له به‌هاری ساڵی ٥٨ه‌وه، واته هه‌ر له سه‌ره‌تای خۆشكردنی بواری ده‌ركردنی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌وه، به پێداگری له‌سه‌ر "كاری شۆڕایی" كه له ڕاستیدا زیاتر به‌هره‌مه‌ند بوون له یارمه‌تی گرایشه جۆراوجۆره نه‌زه‌ری و سیاسیه‌كانی نێو ئێران بوو تا "شوڕا"به واتا دخاڵهتگهرانه گشت لایهنیهكانی، ده‌ستی دایه پێكهێنانی میزگردێك بۆ هێنانه گۆڕی بنه‌ماكانی دیاری كردنی ڕوانگه‌و ڕێباز‌و شێوه‌كاری ئه‌م گۆڤاره‌و به بانگهێشت كردنی چه‌ند كه‌سێك له نوێنه‌رانی هێزه سیاسیه چه‌په‌كان و نوێنه‌رانی گرایشه نا ڕێكخراوه‌كان هه‌وڵیدا كاری گه‌ڵاڵه كردنی ناوهڕۆكیی (به‌رنامه ڕێژی موحتهوایی) كتێبی جومعه به‌ره‌وپێش به‌رێت و چه‌شنێك شێوه‌كاری شوڕایی له بواری ڕۆژنامه نووسیدا جێ بخات. هه‌نگاونان له‌م پێناوه‌دا، ئه‌گه‌رچی به واتای پێكهێنانی شوڕا چاو لێنه‌ده‌كرا و ئه‌حمه‌دی شاملو بۆخۆشی ئه‌مه‌ی ده‌زانی، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌ویش له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه خۆیان له بواری چاپه‌مه‌نیه‌وه به خاوه‌ن نه‌زه‌ر ده‌زانی بابه‌تێكی نوێ و شیاوی ڕێز لێنان بوو.
هه‌ڵبه‌ت له بابه‌ت چه‌مكی شوڕاوه، دواتر چه‌ندین مقاله له‌لایه‌ن گرایشاتی جۆراوجۆری نه‌زه‌رییه‌وه له كتێبی جومعه‌دا به‌چاپ گه‌یشت.
كتێبی جومعه له سه‌ره‌تاوه، داوای هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م بڵاوكراوه‌یه له چریكهفیداییهكانیش كرد‌و ئه‌م ڕێكخراوه‌ش دوو كه‌س له ئه‌ندامانی خۆی، تێكۆشه‌ری گیانبه‌خت كرد‌و مه‌نوچێهری كه‌ڵانته‌ری( ) هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌باسی سه‌ماكار بۆ هاوكاری كردن نارده ده‌فته‌ری ئه‌م بڵاوكراوه‌یه. مه‌نوچێهری كه‌ڵانته‌ری دوای یه‌ك، دوو كۆبوونه‌وه، به‌هۆی ئه‌رك و كاری زۆری ڕێكخراوه‌یی نه‌یتوانی درێژه به هاواری له‌گه‌ڵ كتێبی جومعه بدات و قورسایی كار‌و ئه‌ركه پێ سپێردراوه‌كان كه‌وتنه سه‌رشانی عه‌باسی سه‌ماكار.
له خواره‌وه ناوه‌ڕۆكی وتووێژی یه‌كه‌مین دانیشتن و میزگردی كتێبی جومعه ده‌خوێنینه‌وه كه له ژوماره ٤ی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌دا چاپ كراوه.1- مه‌نوچێهری كه‌ڵانته‌ری (برای سه‌عیدی كهڵانتهرییه كه، له سه‌رده‌می ڕژێمی شادا له‌لایه‌ن ساواكه‌وه له‌گه‌ڵ بیژه‌نی جه‌زه‌نی له‌سه‌ر گرده‌كانی ئه‌وین ئیعدام كرا) له ساڵی ٦١ له به‌لوچستان كه‌وته ده‌ست پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی و دواتر ئیعدامیان كرد.
كتێبی جومعه
ساڵی یه‌كه‌م ژماره‌٤
سه‌ره‌تای خه‌رمانانی ١٣٥٨ی هه‌تاوی
سه‌باره‌ت به ئه‌ركه‌كانی ئه‌م گۆڤاره
میزگردێك به به‌شداری: فه‌ره‌یدونی ئاده‌میه‌ت، باقری په‌رهام، محه‌ممه‌د عه‌لی سپانلوو، عه‌باسی سهماكارو خوسره‌و شاكری.
ده‌ستپێكی شوڕای نووسه‌رانی كتێبی جومعه:
ئه‌م ڕاستیه‌ی كه به ته‌نیایی ناتوانین ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كێشه‌و گرفت و پرسه جۆراوجۆر‌و ئاڵۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران به وردی بده‌ینه به‌ر باس، هه‌ر له سه‌ره‌تای كاره‌وه بۆ شوڕای نووسه‌رانی كتێبی جومعه ڕوون و ئاشكرا بوو.
ئێمه ده‌مانزانی كه ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌وته‌نامه‌یه بڕیاره‌و ده‌یه‌وێ له به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو بێت پێویسته پاڵوه هێزوتوانا ڕوو له گه‌شه‌و هه‌ڵدانه‌كانی كۆمهڵگاوهدات. ده‌كرا ئه‌م پشت به‌ستنه‌ش له ڕێگای جۆراوجۆره‌وه به ئاكام بگه‌یشتایه. كه هاسانترین و دیموكراتیكترین ڕێگایش كه به نه‌زه‌ر ده‌گه‌یشت ئه‌مه بوو داوا له نوێنه‌رانی لایه‌ن و گرایش و هێزه ڕادیكاڵه‌كان و نوێنه‌رانی بۆچوون و ئه‌ندێشه كارا و ناڕێكخراوهكان بكه‌ین تا بێن و له ده‌وری میزێك بۆچوونه‌كانیان سه‌باره‌ت به مه‌سائیل و بابه‌تگه‌لێكی كه ته‌رح ده‌كرێن به شێوه‌یه‌كی گونجاو و مه‌نتیقی باس بكه‌ن، به هه‌ست كردن به‌م ڕاستیه‌ی كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خودی ئه‌م بۆچوونانه له حهوتهنامهكهدا، ده‌توانێ باس و لێكدانه‌وه‌كان بگوازێته‌وه بۆ نێو جه‌ماوه‌رێكی به‌رینی هۆگر.
ڕوون و ئاشكرایه كه له هه‌ندێك بابه‌تدا پێویست ده‌كات ته‌نیا كه‌سانێكی شاره‌زا و لێزان بكه‌ونه قسه‌وباس و ڕاوێژ تا به‌شێك له ئاڵۆزیه‌كان له ڕوانگه‌ی فه‌ننی و زانستیه‌وه شیبكه‌نه‌وه.
دیاره كه نوێنه‌رانی گشت لایه‌ن و گرایشهكان ڕه‌نگه نه‌توانن به‌رده‌وام له‌م كۆبوونه‌وه‌و میزگردانهدا ئاماده بن.
به‌هه‌رحاڵ هه‌وڵه‌كان له‌م ڕاستایهدان، وه‌ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ئاماده كراوه سه‌مه‌ره‌ی یه‌كه‌مین میزگردهكهمانه.
باقری په‌رهام: له یه‌كه‌مین دانیشتنی میزگردی كتێبی جومعه‌دا، ئیزن بده‌ن له‌م باره‌یه‌وه قسه بكه‌ین كه گۆڤار یان بڵاوكراوه‌یه‌ك به تایبه‌تمه‌ندی كتێبی جومعه‌وه له‌م بڕگه زه‌مه‌نیه‌دا ده‌توانێ چ ڕۆڵێك بگێرێ و كام ڕساڵه‌تی له ئه‌ستۆیه. ڕه‌نگه ئه‌م باسه دواتر یارمه‌تی كاریگه‌رتر بوونی هه‌وڵه‌كانی بدات. كه‌وایه با له به‌ڕێز شاملو كه بنچینه‌ی ئه‌م كاره‌ی داڕشتووه، داوا بكه‌ین بۆچوونه‌كانی خۆی له‌م باره‌یه‌وه بخاته ڕوو.
ئه‌حمه‌دی شاملو: ئێمه ئه‌م گۆڤاره به‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌كه‌ین كه به‌و بابه‌تانه‌ی بۆ كۆمه‌ڵ مه‌تره‌حه، به‌ڵام چه‌ندی و چۆنییهكهیان نادیاره وڵام بدرێته‌وه. بۆ نموونه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه له‌گه‌ڵ دۆستاندا بۆ دامه‌زراندنی گۆڤاره‌كه بوومان، من پێشنیارم كرد كه له كاتی خۆیدا، له سندوقی گۆڤاره‌كه خه‌رج و مخارجی لێژنهگهلێك دابین بكه‌ین تا بچن له بواری مه‌سائیلی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگای ئێران – له‌وانه سه‌باره‌ت به دێهاته‌كان، كرێكاران، هه‌لومه‌رجی شار، ئاینی و هیتر– توێژینه‌وه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت گه‌ر هه‌ندێك له‌و توێژینه‌وانه دوو یان سێ مانگیش بخایه‌نێ. مه‌سائیلی ناڕۆشنی كۆمه‌ڵگای ئێمه یه‌ك و دوان نین. ئه‌م پرس و بابه‌تانه ده‌بێ ته‌رح كرێن و كه‌سانی خاوه‌ن نه‌زه‌رو شاره‌زا له باره‌یانه‌وه بۆچوون و نه‌زه‌ر بده‌ن تا گۆڤاره‌كه بتوانێ به‌ش به حاڵی خۆی ڕێگا چاره بۆ دابین كردنی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵ بخاته به‌ر چاو.
باقر په‌رهام: مه‌به‌ستتان پێداویستی هه‌نوكه‌یی بۆ گشت كۆمه‌ڵگایه، نه‌ك زهرورهتهن له ڕوانگه‌ی گوروپ و یان توێژ و ڕێكخراوێكی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌ك؟
ئه‌حمه‌د شاملو: بێ گومان؛ چون به‌و شێوه‌یه گۆڤاره‌كه ده‌بوه ئورگانی گروپێكی تایبه‌ت. من پێم وایه ده‌بێ ئه‌م بابه‌تانه له ڕوانگه‌ی جۆراوجۆره‌وه هه‌ڵبسه‌نگیندرێت تا بوار بۆ هه‌ڵبژاردنی وڵامی دروستتر له ئارادا بێت.
باقر په‌رهام: له ڕاستیدا پێگه‌یه‌ك بێت بۆ چه‌شنێك هاوكاری دیموكراتیك له نێوان چه‌ند گوروپی ڕوناكبیریدا؛ واته چ ئه‌وانه‌ی كه له پێگه‌ی تایبه‌تی ڕوناكبیری خۆیانه‌وه ده‌ڕوانن و چ ئه‌وانه‌ی كه ته‌عه‌هودی سیاسیان به ڕێكخراوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه هه‌یه بتوانن به‌شێكیان له ڕۆشن كردنه‌وه‌ی پرس و بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌بێت.
ئه‌حمه‌دی شاملو: مه‌سائیلێكی به‌رینی چاره نه‌كراو هه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به كێشه سیاسی و عهقیدهتیهكانی ده‌سته‌و گوروپهكانهوه نییه. ئێمه كار بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كه‌ین كه نه‌یانهێشتووه هیچ وێنایه‌كی ڕاست و دروستمان لێی به‌ده‌سته‌وه بێت. ناسینی دروستی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه واوه‌تره له تێكهه‌ڵچوونی نه‌زه‌ری و عه‌قیده‌تی و بابه‌تێكه قازانجی گشت لایه‌ن و ده‌سته سیاسیه‌كانی تێدایه.
موحه‌ممه‌دعه‌لی سپانلو: به تایبه‌تی كه له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوو له باری په‌روه‌رده‌و بارهێنان و زانیاری گه‌یاندنه‌وه، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێ كه هه‌موو شتێك ته‌نیا له پێگه‌ی سیاسی و یان پێگه‌ی پسپۆڕی سیاسیه‌وه ناكرێ ببیندرێ. به‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ناچاره‌ن سی ساڵ له خه‌ودا بووه لانیكه‌م ده‌توانین كه‌مێك وشیاریگهلی گشتی بده‌ین.
ئه‌حمه‌دی شاملو: بۆ نموونه وشیاریگهلێك له بواری خۆبه‌ڕێوه‌بردن له كارگه‌كان و كارخانه‌كان یان له شوڕا و یه‌كێتی جوتیاران و بابه‌تی دیكه‌ی له‌م شێوانه كه گشتیان له بابه‌ته بنه‌ڕه‌تیه‌كانن و واوه‌ترن له فرقه گه‌رایی و سكتاریسم.
باقر په‌رهام: واته دوو ئاستی كار بوونی هه‌یه؛ ئاستی یه‌كه‌م دانی هه‌ندێك زانیاریه‌و ناسیاوی گه‌لێكی ورد‌و ده‌قیق كه ڕه‌نگه بكرێ ناوی بنێین "ئاكادمیك"، بۆ نموونه كاتێك كه مه‌سه‌له‌ی "خۆبه‌ڕێوه بردن" له گۆڕێدایه بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌توانێ سه‌مه‌ری شناختێكی كه له‌مبواره‌دا له دیدگا‌و بۆچوونه جۆراوجۆره‌كان بوونی هه‌یه به له‌به‌رچاو گرتنی پێویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێستای ئێران به ده‌سته‌وه بدات. له‌م بواره‌دا كه‌سانێكی كه خاوه‌ن ئه‌زموون و هونه‌رمه‌ندن ده‌توانن بنووسن یان ڕه‌نگه زیاتر كاری وه‌رگێڕان بكه‌ن به مه‌به‌ستی هێنانه گۆڕی ئه‌م باسانه له په‌یوه‌ند به نیازه‌كانی كۆمه‌ڵ. ئاستی دووه‌م، ئاستی ته‌رح كردنی مه‌سائیلی ئێرانه، ئه‌م بڵاوكراوه‌یه ده‌توانێ به دوور له كێشه‌ی دهستهبهندیهكان ڕۆڵی زانیاری گه‌یاندنی ئه‌رێنی و به سوود بگێرێ. بۆ نموونه ئێوه ئاماژه‌تان به لێژنه‌ی توێژینه‌وه كرد، باشه ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی وه‌ك شۆڕا هاتۆته گۆڕێ، لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ركامه‌و له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتیش به‌لای گشت كۆمه‌ڵگاوه ئه‌م بابه‌ته جێگای باسه‌و ده‌كرێ به‌ناردنی لێژنه‌ی توێژینه‌وه له‌گه‌ڵ گشت دیارده شوڕاییهكان كه كه‌م تا زۆرله كاتی شۆڕشی ٥٧ی گه‌لانی ئێران‌دا له‌گه‌ڵی ئاشنا بوین په‌یوه‌ندی بگرین. وه‌ك ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی له كارخانه‌كاندا پێكهاتن كه مه‌به‌ستیان به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتن و یان رێگخستنی خه‌بات دژی ڕژێم بوو. ئه‌ركێكی دیكه‌ی ئه‌م گۆڤاره ناسینی ورد‌و ده‌قیقی ئه‌م شتانه‌یه كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌دی هاتوون و ڕاگه‌یاندنی ئاكامی شناختهكان به خه‌ڵك.
ئه‌حمه‌د شاملو: وه حه‌تمه‌ن ئاكامی به‌ده‌ست هاتووش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌كرێ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه سیاسیه‌كانه‌وه هه‌رچی زیاتر به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێ. تۆ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگره گوروپێكی سیاسی كه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوو ده‌بێ له ڕێگای دێهاته‌وه بێی و شاره‌كان گه‌مارۆ بده‌ی. من له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا به‌رخوردێكی جێی سه‌رنجم بوو. سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سیمینارێك له هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو بۆ به‌ڕه‌سمی كردنی هۆكاری كۆچی دێنشینهكان به‌ره‌و شار. ئاكامی ئه‌م سیمیناره سه‌رنج ڕاكێش بوو؛ له‌به‌ر ئه‌وه له خۆیان ڕانه‌دی گوزارشهكهی به یارۆ بده‌ن. به‌رگێك له سوڕه‌ت جه‌له‌سه‌ی سیمیناره‌كه لای من بوو منیش دام به دووسێ كه‌س هه‌ر له‌و ئاغایانه تا بیخوێننه‌وه. ئاكامه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه ئه‌و به‌ڕێزانه تازه بۆیان ده‌ركه‌وتبوو له گه‌لێك ناوچه‌ی ئێران كۆمه‌ڵگای دێهاتی به واتایه‌كی كه ئه‌وان ده‌یانناسی هه‌ر ئاسه‌واریشی نه‌ماوه، به واتایه‌كی تر نانی كۆمه‌ڵگای دێهات له‌لایه‌ن شاره‌وه دابین ده‌كرێ! ئاكامی هه‌وڵی ئێمه‌ش ده‌توانێ دانی زانیاری بێت به ڕێكخراوه‌كان تا لانی كه‌م بتوانن تێئۆریهكانیان به پێی واقهعیهتهكان پیاده بكه‌ن.
محه‌مه‌د عه‌لی سپانلو: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه وه‌ها بڵاوكراوه‌یه‌ك پێگه‌ی مهرجهعیهتێكی فه‌رهه‌نگی به‌ده‌ست بێنێ. كه‌وایه پێویسته واوه‌تر له دهستهبهندیهكان كار بكرێ، به مه‌به‌ستی زانیاری گه‌یاندن به كۆمه‌ڵگایه‌ك كه تینوی ئاگاهیه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ڕۆشنه ئێمه ئه‌ساس و بنه‌ڕه‌تی دیموكراتیكی خۆمان ده‌پارێزین و دیاریشه كه كتێبی جومعه پێگه‌ی ئه‌ندیشه كۆنه‌په‌ره‌ست و دواكه‌وتووه‌كان نابێت.
خوسره‌و شاكری: به باوه‌ڕی من هه‌ر گۆڤارێك كه له‌بان گرایش و جه‌مسه‌ر به‌ندیه سیاسییهكانهوهو له ناخی چه‌پی دیموكراتیك‌دا بیه‌وێ ده‌ربچێت، له كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئێران‌دا پێویسته له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێبكات كه له ماوه‌ی شه‌ست و حه‌فتا ساڵی ڕابردوودا چ ڕوداوگه‌لێك ڕوویانداوه یان ئه‌وه‌ی كه ده‌بوو ڕووبده‌ن و ڕوویان نه‌داوه. له‌م وڵاته‌دا تهمهدونێك تێپه‌ڕیوه و "نیمچه تهمهدونێكیش"كه جێی گرتۆته‌وه هاوته‌ریبی گشت پێداویستیه فه‌رهه‌نگیه‌كانی نه‌بووه. واته ئه‌گه‌ر قوتابخانه هاتووه، كتێب هاتووه، به واتایه‌كی تر، ئاگایی و زانیاریه‌كی كه له‌ژێر ناوی فه‌رهه‌نگدا ده‌بوو به‌م كۆمه‌ڵگایه بدرێ نه‌دراوه. دیاره خه‌فه‌قانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا نه‌یهێشتووه ئه‌و زانیاریانه بدرێ.
ئه‌حمه‌د شاملو: واته له زانكۆكاندا ده‌رسی ئابوری ده‌ڵێنه‌وه، به‌بێ ماركس! ڕژیم هه‌زاردانه چه‌قۆی ساز كردووه‌و یه‌كیان ده‌سكی نییه.
خوسره‌و شاكری: چه‌ند گۆشه‌یه‌ك له دانشی جیهانی به شێوه‌ی پچڕ پچڕ هاتووه، به‌ڵام ئه‌و به‌شانه‌ش كه بنه‌ڕه‌ت و پایه‌ی ئه‌و دانش و زانسته جیهانیه بوون نه‌یانهێشتووه بكه‌ونه ده‌ست خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یتوانی ببێته پایه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی په‌هله‌وی. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها له ئاستی حكوومه‌تی په‌هله‌ویدا نه‌وه‌ستاوه، ئۆپۆزسیۆنیش گیرۆده‌ی ئه‌م ئافه‌ته بوون، به‌م هۆیه‌كی كه ئاڵ‌و گۆڕ‌و نوێ بوونه‌وه‌ی "فه‌رهه‌نگی" له كۆمه‌ڵگادا به‌رده‌وام له ئارادا بووه.
عه‌باس سه‌ماكار: له ڕاستیدا دیارده‌یه‌كی سه‌رچاوه گرتووه‌له سیستمی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته.
خۆسره‌و شاكری: ده‌قیقه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ده‌بێ ئه‌مانه بناسین؛ بزانین كام له‌و زانست و دانشانه ته‌زویر، واته "شێوه زانست" بووه. خودی كۆمه‌ڵگای ئێران بناسین. ڕووداوه‌كانی حه‌فتا ساڵی ڕابردوو بناسین. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له كوێوه هاتووه، چ په‌یوه‌ندی و مناسباتێكی هه‌بووه‌و ئێستا له چ پهیوهندیهكدایه؟ كاتێك ده‌ڵێین سه‌رمایه‌داری وابه‌سته، مه‌به‌ستمان له‌م مناسباته به‌رهه‌م هێنه دیاریكراوه چییه؟ چ شوێنهوهارێكی فه‌رهه‌نگی له‌سه‌ر زه‌ینی ئێمه داناوه‌و ئاكامی ئه‌م كاردانه‌وه فه‌رهه‌نگیه له سیاسه‌ت و دهستهبهندیهكاندا كه زۆربه‌یان داواكارییه‌كی چینایه‌تی یه‌كسانیان هه‌یه‌و له به‌رانبه‌ری یه‌كتریشدا ڕاوه‌ستاون چییه؟ ده‌بێ ئه‌مانه له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی لێكدانه‌وه‌ی دیاریكراوی سه‌رهه‌ڵدانی مێژوویان له بواری ئابوری و فه‌رهه‌نگیدا شی بكه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر ناسینی كۆی كۆمه‌ڵگای ئێران و گشت ورده‌كاریه‌كانی مه‌سه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان. كام ده‌سته‌ی سیاسی ده‌توانێ بڵێ كه وه‌ڵامی گشت لایه‌نه‌كانی ناسینی زه‌حمه‌تكێشان له ئێرانی داوه‌ته‌وه؟ به بڕوای من هیچكامیان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێزوئیحترامێكی كه بۆ هێزه شۆڕشگێڕهكانم هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه هیچ كامیان ڕه‌نگه به‌هۆی سه‌ركوت و خه‌باتێكی به‌رده‌وامی سیاسی نه‌یانتوانیوه شناختێكی ته‌وایان له چینێك هه‌بێ كه ده‌یانه‌وێ نوێنه‌رایه‌تیان بكه‌ن. ئێمه لێكدانه‌وه‌ی ته‌واومان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران نییه، نه به‌شێوه‌ی ورد‌و نه به‌شێوه‌ی گشتی. ئه‌م گۆڤاره ده‌بێ ببێته ئه‌و سه‌رچاوه فه‌رهه‌نگیه. لێژنه‌كانی توێژینه‌وه له دێهات و له كارخانه‌كان پێویسته ئه‌و توێژینه‌وه بنه‌ڕه‌تیانه ئه‌نجام بده‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م هه‌مووان. توێژینه‌وه‌ی زانستی نابێت ببێته كاڵایه‌ك كه ته‌نیا فڵانه ده‌سته و گوروپێ تایبه‌ت ئیرایهی ئه‌دات. به بڕوای من ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ركی ئێمه‌یه. سه‌باره‌ت به دانش و شێوهدانشیش ده‌بێ بڵێم و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه بۆ نموونه ئێمه ناتوانین له ماركسیسم، وه‌ك زانستێك، زانستی سه‌رده‌م چاوپۆشی بكه‌ین. چون ئهوهكی كه تا ئێستا له ئێران بوونی هه‌بووه به بڕوای من شێوه ماركسیسیم بوه نه‌ك ماركسیسم.
عه‌باس سه‌ماكار: ده‌مه‌وێ ئه‌وه زیادكه‌م كه لێكدانهوهیهكمان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی هێزه‌كان،و هه‌لومه‌رجی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات هه‌بێ كه دواتر دێمه سه‌ری. سه‌باره‌ت به بوونی سكتاریسم قسه‌و باسێك كرا. من پێموایه سكتاریسم، وه‌ك گرایشێكی دیاریكراوی چینایه‌تی وه‌رگیراوه،و له حاڵێكدا كه گرایش به‌ره‌و چین و توێژێك و هه‌بوونی ئورگانێكی سیاسی بۆ ڕێكخراو یان حیزبێكی چینایه‌تی به هیچ شێوه‌یه‌ك سكتاریسم نییه؛ به‌ڵكوو ده‌قیقه‌ن لایه‌نگری به‌ره‌ولای چینێكه، به‌ڵام پێویست ناكات ئێمه ئه‌م كاره له‌م گۆڤاره‌دا بكه‌ین. له‌مڕۆدا ڕیزبه‌ندیه‌كان دیاریكراون و به داخه‌وه له‌م ڕیزبهندیانهشدا پاشاگه‌ردانیه‌كی زۆر ده‌بیندرێ. به‌هۆی بوونی دیكتاتۆری له‌مه‌ودای ساڵانێكی دوور و درێژداو نه‌بوونی ئاگایی سیاسی و ئیدئۆلۆژیك، خه‌ڵك نه‌یانتوانیوه هیچ چه‌شنه لایه‌نگریه‌كی دیاریكراو بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. جیا له‌م هێزانه‌ی به چه‌ند هۆیه‌ك له په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌تی سیاسی ته‌شكیلاتی دیاریكراودا خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و یان به‌شێك له‌و ڕووناكبیرانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای زاڵ بوونی كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌نگین و پشووبڕ هه‌ندێك هه‌وڵیان داوه. به‌ڵام به گشتی، كۆمه‌ڵگا له‌م فازه‌دا نه‌بووه. وه ئه‌گه‌ر هێزی چه‌پ لایه‌نگری به‌ره‌و چینی كرێكار به ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌زانێ نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بچێته‌وه كه جیههتگیریهكیش به‌ره‌و خه‌باتی دیموكراتیك به شێوه‌ی گشتی ده‌بێ له نهزهردابێ. ده‌بینین هێزگه‌لێك له‌م وڵاته‌دا بوونیان هه‌بووه كه هیچ جیهتگیریهكیان نه‌كردووه و له‌مڕۆدا به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات سوڕاون. كه‌وایه ده‌بێ ئه‌م هێزانه ته‌علیم بدرێن. ناكرێ ئه‌م هێزانه‌ش له ڕێگای جیهتگیری ئیدئۆلۆژیكیهوه به‌ره‌و ئاڕمانی چینی كرێكار ڕابكێشیت. ده‌كرێ به شێوه‌ی گشتی مه‌سائیلی دیموكراتیكی كۆمه‌ڵگا له‌به‌رچاو بگری و به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه سیستمی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته چ به‌ڵایه‌كی به‌سه‌رماندا هێناوه مه‌سه‌له فهرههنگیهكان له ڕوانگه گشتیهكهیهوه ته‌رح بكه‌یت تا ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی هیچ ڕێبازێكی ڕاسته‌قینه‌و دیاریكراو نین به‌ره‌و هێزه ڕاسته‌قینه شۆڕشگێڕه‌كان بێن. نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیر بكه‌ین كه هه‌موو گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌ك كه‌م تا زۆر هه‌ڵگری گوتارێكی تایبه‌ته ڕووبه چین و توێژێك.
فه‌ره‌یدون ئاده‌میه‌ت: وه‌ها بڵاوكراوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌و شته بێت كه له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێی ده‌وترێ وشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌فكار، گه‌لێك به قازانجه. وشیار كردنه‌وه‌ی ئه‌فكار سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی گۆمه‌ڵ و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له داهاتوودا له‌گه‌ڵیان ده‌سته‌ویه‌خه‌ین. بۆ نموونه مه‌جلیسی خوبره‌گان و شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ناتوانێ له دیاری كردنیاندا هیچ ڕۆڵێكی هه‌بێت. كه من خۆم ئه‌ساسه‌ن باوه‌ڕم به‌و شتانه نییه.
محه‌ممه‌د قاعید: من پێم وایه له‌و دوو بابه‌ته‌ی كه باس كران یه‌كه‌میان به‌لای گشتیه‌وه په‌سه‌ند بێت. هه‌ندێك بڵاوكراوه‌ی دیموكراتیكی كه‌لای ئێمه زۆر كه‌من؛ شوێنێكی كه‌سه‌كان بتوانن بۆچوونه‌كانیان ده‌رببڕن و هاوڕێیانێكی تێدا بدۆزنه‌وه و بۆیان ده‌ربكه‌وێ كه نه‌یاره‌كانیان چ كه‌سانێكن. پێموایه گشت هاوڕێیان دانیان به‌وه‌دانا كه‌بۆ خۆبواردن له سكتاریسم، پێویسته كه‌شێكی دیموكراتیك زاڵ بێت. سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌عیه‌تیش، قسه‌یه‌كی زۆر ڕاسته. ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی چاپی هه‌ڵگری ته‌قه‌دوس و پیرۆزیه، شوێنه‌واری قوڵ داده‌نێ و تا ڕاده‌یه‌ك حاڵه‌تی مه‌رجه‌عیه‌ت به‌خۆی ده‌گرێ. پێویسته ئێستا چی بكرێ تا ئه‌م بزاوته دیموكراتیكه به ته‌نیایی نه‌چێته قالبی چه‌شنێك ئاڕمانی فكریه‌وه- واته ته‌نیا ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌بن كه ده‌یانهه‌وێ و كه‌سانی تریش نا- وابێ نه‌كه‌وینه خولانه‌وه له بازنه‌یه‌كی بۆشدا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر تێیدا بووین. به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاره‌كه پێویسته بۆچوونیان ئه‌وه بێت كه ئه‌مه تریبونێكی ئازاده، شوێنێكه بۆ قسه كردن، كه‌ره‌سه‌و مهجالێكه بۆ نووسین و بۆ وتن.
هوما ناتق: هه‌ده‌فی هه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك كه له‌م بڕگه مێژووییه‌دا داده‌مه‌زرێ پێویسته ناسینی كۆمهڵگاو ناساندنی بێت، له‌و لایه‌وه كه دیموكراتیسم خۆی خه‌سڵه‌تی هه‌ڵسوڕاوانی پێشكه‌وتن خوازه واته عهناسورێكی كه له خاڵی ناسین و لێكدانه‌وه‌وه حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ن، گۆڤارێكی كه به ده‌ستی ڕوناكبیران و هه‌ڵسوڕاوانی دیموكراتیك داده‌مه‌زرێ ده‌بێ له ڕاستای ئه‌م ناسین و لێكدانه‌وه‌یه‌دا بێت. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ڕوناكبیری به ده‌روه‌ست به جێگای جه‌ماوه‌ر بیر نه‌كاته‌وه و نوسخه‌ی چاكسازییان بۆ نه‌پێچێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وان و به ناسینیان و به سه‌رنجدان به داواكاریه‌كانیان گۆڤاره‌كه بڵاو بكاته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌لی سپانلو: له‌سه‌ر ئه‌وه پێكهاتین بڕۆین به‌ره‌و مه‌رجه‌عیه‌تێك، به‌ره‌و وشیار كردنه‌وه‌و وه‌ئاگا هێنان. وه ئه‌م ته‌وافوقه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌كه ئێمه وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی توێژینه‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی زانیاری گه‌یاندن بناسن.
باقری په‌رهام: ئاغای قاعید شتێكی تازه‌ی باس كرد‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كاره‌كه ته‌قریبه‌ن دیاریكراوه: دامه‌زراندنی پێگه‌یه‌كی دیموكراتیك بۆ باس له‌سه‌ر مه‌سائیلی جۆراوجۆر. به‌ڵام ئێمه له‌م بواره‌دا به كرده‌وه ده‌توانین چی بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گشت بۆچوونه‌كان و ته‌رحی بابهتهكان له لایه‌نی گشتیه‌وه‌و یان له‌و لایه‌نه بونیادیانه‌ی كه ده‌كرێ په‌یوه‌ست به گشت كۆمه‌ڵگاوه بن له بازنه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا گیرنه‌خۆین و به كرده‌وه مورادێك حاسڵ بووبێت. من پێموایه سه‌باره‌ت به پاراستنی خسڵه‌تی دیموكراتیك ئێمه ئه‌ساسه‌ن ده‌بێ كراوه بین و كۆبوونه‌وه و میزگردهكانمان شوێنی ته‌رحی ئازادانه‌ی گه‌لێك له ڕوانگه فكرییه جۆراوجۆره‌كان بێت و به پێداگری له‌سه‌ر میعیارهكانی خۆمان له گۆڤاره‌كه‌شدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بێت. پێویسته ئێمه بۆمان ده‌ركه‌وێت كه ئاڕاسته‌ی بزوتنی هێزه ڕوو له گه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا چییه -به چاوپۆشی له ماهیه‌تی سیاسیان و به له‌به‌رچاو گرتنی سوكه دابه‌ش كردنێك- بزانین حه‌ره‌كه‌تی كۆمه‌ڵگا له كام لاوه به‌ره‌و ته‌ره‌قی و به كه‌ماڵ گه‌یشتنه. به‌ڵام ئێمه پێویسته له‌م بواره‌دا به‌ڕوونی قسه بكه‌ین. واته ئه‌گه‌ر شوعارێك به هه‌ڵه ته‌رح ده‌كرێ ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌بێ زانیاری و ناسینی ته‌واو سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگاكه‌مان باس ده‌كرێ، ئێمه به سه‌رنجدان به‌و شه‌ڕافه‌ته فكریه‌ی كه بۆخۆمان دیاری كردووه سه‌میمانه و به پێداگریهوهو به خستنه ڕووی شناختێكی دروستتری كه خۆمان شكی ده‌به‌ین بڵێین به‌م هۆیانه ئه‌م بۆچوونه ته‌واو نییه. بێلایه‌ن چاو پۆشی له شته‌كان نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بابه‌تێكمان لاپه‌سه‌نده له هه‌ڵوێستی ڕه‌خنه‌گرانه‌مان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ش خۆ گێل نه‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره سه‌میمانه ئه‌نجام بده‌ین و خه‌ڵك و ئه‌و هێزانه‌ی كه جێی مه‌به‌ستی ئێمه‌ن هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه له‌گه‌ڵیان ڕووڕاستین پێموایه ده‌توانین بیانكه‌ینه هاوكاری خۆمان.
عه‌باس سه‌ماكار: پێویسته خراپ حاڵی بوون و به‌رداشتێكی كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له دیموكراسی هه‌یه یان كرا‌و وه‌لا بنرێ. له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، واتای دیموكراسی به شێوه‌یه‌ك لێكدراوه‌ته‌وه كه به هاسانی ده‌كرێ زۆربه‌ی دیموكراته‌كان به پاوه‌نخواز له قه‌ڵه‌م بده‌ی. ئه‌وان هه‌ر چه‌شنه به‌رخوردێكی دیموكراتیك له هه‌ڵوێستی كرێكاریه‌وه به به‌رخوردێكی نا دیموكراتیك ده‌زانن. ئه‌گه‌ر بڵێی ده‌ته‌وێ له گۆشه نیگای ماركسیستیه‌وه بڕوانیته مه‌سه‌له‌ی دیموكراسی ده‌سبه‌جێ ئه‌ڵێن تۆ ده‌ته‌وێ دیموكراسی به‌رته‌سك بكه‌یته‌وه. له ڕاستیدا ئه‌مانه گرایشی دیموكراتیكیان له‌گه‌ڵ بێلایه‌نی، نه‌بوونی جیهه‌تگیری و یان خولانه‌وه له‌نێو ئیدئۆلۆژیهكاندا هاوته‌ریب گرتووه. به‌داخه‌وه به‌رداشتێكی هه‌ڵه‌ش له‌نێو هێزه چه‌په‌كاندا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه له بره‌ودایه. هه‌ن كه‌سانێك كه كاری دیموكراتیك به كارێكی محافزهكارانه و فرسه‌ت ته‌ڵه‌بانه ده‌زانن و یان له‌گه‌ڵ گرایشی لیبڕالیسم و شتێكی له‌م چه‌شنه‌دا به‌راورد ده‌كه‌ن. ده‌بێ هه‌ردووی ئه‌م به‌رداشته نادروستانه وه‌لاوه بندرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه وترا ئێمه توێژێكی تایبه‌ت له‌به‌رچاو نه‌گرین، دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه؛ له جێگایه‌كدا جیهه‌تگیری به‌ره‌و چینێك له ئارادایه، بۆ نموونه ڕوو به كرێكاران، و له شوێنێك ڕووی قسه‌مان له توێژێكی تایبه‌ت له نوخبه و كه‌سانی وشیار كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆی نییه. له سه‌رده‌می محه‌مه‌د ڕه‌زا شادا ئه‌م كاره كراوه، چون ئه‌مانه خۆیان هه‌موو شتێك ده‌زانن. هه‌رچه‌ند ده‌زانم كه ده‌ركی نیاز و پێداویستیه‌كانی ئه‌و توێژه‌ش كه توێژێكی وشیاره خۆی كارێكی گه‌وره‌و گرینگه. دیاره ئه‌مانه‌ش هه‌موو شته‌كان به وردی نازانن كه پێویسته بۆیان شی بكرێته‌وه. واته حه‌ره‌كه‌ت له‌م ڕاستایانهدا نه‌ته‌نیا سكتاریسم نییه؛ به‌ڵكوو له ڕاستای ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سكتاریسمدایه. له‌م هه‌وڵانه‌دا، هه‌رچه‌ند ڕاسته‌وخۆ ڕووی قسه‌مان له جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش نییه نابێ توشی ئه‌و گومانه بین كه خه‌ریكین كارێكی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ین. ئێمه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌رده‌وام كاری ئێمه ته‌نیا له پێناو و ڕوو به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بێت، گه‌لێك له ئه‌ركه‌كانمان له‌بیر كردووه. گرینگ ئه‌وه‌یه كه هه‌ده‌فێكی دیاریكراومان هه‌بێ و له ڕێگای ئه‌وه‌وه، پێداویستیه‌كانمان به لێكدانه‌وه‌یه‌كی دروستی چینایه‌تی دیاری بكه‌ین. ئه‌و كاته‌یه كه ڕاست له ڕاستای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا حه‌ره‌كه‌تمان كردووه؛ هه‌رچه‌ند زمانی بڵاوكراوه‌كه‌مان كه‌مێك قورس بێت و یان ئه‌وه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی ڕووبه ڕوناكبیران، یان پێشڕه‌وانی چینی كرێكار بێت.
محه‌مه‌د سپانلو: ئه‌مه‌ش نوكته‌یه‌كه دیسان هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌م تاكتیكه‌وه هه‌یه. تۆ باشتر ده‌زانی كه ئه‌ده‌بیاتی نوێی ئێرانیش –ئه‌ده‌بیاتێكی كه له‌سه‌ر ده‌ستی نیما و هیدایه‌ت ده‌ستی پێكرد- هه‌ر به‌م شێوه‌یه ده‌چووه پێش؛ ناڕاسته‌وخۆو به واسیته له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌دوا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زمانی فه‌ننی ئه‌ده‌بی زمانێكه له‌گه‌ڵ زمانی ڕۆژانه‌و ئاسایی جه‌ماوه‌ردا جیاوازیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، به‌هۆی نه‌فسی ئاڵۆزی مه‌سه‌له‌كانه‌وه. تۆ به هیچ قیمه‌تێك ناتوانی زۆربه‌ی بابهتهكان به شێوه‌یه‌ك ده‌رببڕی كه جه‌ماوه‌ر، ئه‌ویش له وه‌ها وڵاتێكدا به‌و ژوماره زۆره نه‌خوێنده‌واره‌ی كه هه‌یه‌تی، لێی تێبگه‌ن. كه‌وایه هه‌ر ئه‌و ئه‌ده‌بیاته، هه‌ر ئه‌و زمانه، گه‌لێكجار له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وانی چین و توێژه‌كاندا دێته قسه، و ئه‌و كاته‌یه كه ئه‌وانیش ده‌چن به‌پێی شوێن و هه‌لومه‌رج پیاده‌یان ده‌كه‌ن و ڕێگاچاره به كرده‌وه ده‌به‌خشنه ئه‌م تیئۆریانه. كه‌وایه دواندنی ناڕاسته‌وخۆ له‌م وڵاته‌دا ڕه‌واڵێكی ئاساییه.
خوسره‌و شاكری: پێویسته داوا له خوێنه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خوێنه‌راندا په‌یوه‌ندیان هه‌یه بكه‌ین تا پێداویستیه‌كانیان باس بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د شاملو: وه ده‌بێ داوای هاوكاری و یارمه‌تی له گشت ڕێكخراوه سیاسی، فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكه‌ین، چون له‌مڕۆدا هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران – مهسایلێكی جۆراوجۆری وه‌ك مه‌سایلی دێهاته‌كان، كرێكاران، مه‌سایلی عه‌شیره‌تی و هیتر – جیا له په‌یوه‌ندیه‌كی هاودڵ و هاوكارانه له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزه به‌رینه‌دا بۆ گۆڤاره‌كه‌مان نامومكینه.
عه‌باس سه‌ماكار: به‌ر له‌وه‌ی كه ژوماره‌ی یه‌كه‌می گۆڤاره‌كه بڵاو بكرێته‌وه و من له‌م قسه‌و باسانه به‌شداری بكه‌م لای خۆمه‌وه باسی پێداویستیهكانیم ده‌كرد. پێموابوو كه ئه‌م گۆڤاره ده‌بێ زیاتر له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ڕووناكبیراندا بێت و هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه كه‌مێك له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كاندا قسه‌م كرد. و چه‌ند پرسیارێكم وه‌ك نموونه یادداشت كرد كه له ئێستادا پێداویستیه‌كان كامانه‌ن، دواتر سه‌باره‌ت به ئاكامه‌كه‌ی ده‌دوێم.
باقر په‌رهام: له كۆی ئه‌وه‌ی لێره‌دا وترا ده‌كرێ ئه‌وه هه‌ڵێنجین كه جیا له بهرخوردگهلێكی دیار‌و تایبه‌تی سیاسی– ئیدئۆلۆژیكی كه هه‌ر ده‌سته‌و گروپێك له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كان هه‌یبێت – چه‌شنێك به‌رخوردی عه‌قڵانیتر یان به‌رخورد له زاویه‌ی ورد و ده‌قیق ناسینی بابه‌تیشه‌وه ئیمكانی هه‌یه. دۆستان قسه‌یان كرد‌و گه‌یشتنه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه گۆڤاره‌كه‌مان ده‌توانێ پێگه‌یه‌كی دیموكراتیك بێت بۆ به‌رخوردێك له چه‌شنی دووهه‌م. ئاغای سه‌ماكار ئاماژه‌یان به ته‌رحی مهسایلێك به لایه‌نی گشتی و بنه‌ڕه‌تیه‌وه كرد‌و چین و توێژێكی دیاریكراو، و هه‌روه‌ها ڕۆشنگه‌ری سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كان ته‌نانه‌ت بۆ پێشڕه‌وان و توێژی وشیارو حاڵی له شته‌كان. ئاغای دوكتور ئاده‌میه‌ت هه‌وڵیدا بابه‌ته‌كه له زاویه‌ی وشیاری ئه‌فكاره‌وه باس بكات كه‌له ڕاستیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی واتا‌و چه‌مكه بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌كانه بۆ هه‌موو لایه‌ك. من هه‌ر به دوای قسه‌ی ئاغای شاملودا ئاماژه‌م به‌وه كرد كه وێڕای ئه‌م بابه‌ته ئێمه ده‌توانین بۆ ناسینی مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م زانیاری و شناختانه بده‌ینه خه‌ڵك و ئاماژه‌شم به‌وه كرد كه به گرتنه‌به‌ری شێوه‌كاری كراوه‌و دیموكراتیك له به‌ڕێوه‌بردنی گۆڤاره‌كه‌دا تا په‌یوه‌ندیمان به هه‌موانه‌وه پتهوترو به‌رینتر بكات.
ئاغای سپانلو سه‌باره‌ت به "بوونه سه‌رچاوه"ی وه‌ها گۆڤارێكه‌وه قسه‌ی كرد. ئاغای شاكریش مه‌سه‌له‌ی ئاڵ‌و گۆڕی ڕابردووی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی هێنایه گۆڕێ و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵگای ئێمه چ قۆناغگه‌لێكی بڕیوه تا گه‌یشتۆته ئێره. له ده‌وره‌كانی ڕابردوودا چه‌شنێك ته‌مه‌دونی ناته‌واو جێگای ته‌مه‌دونی لۆكاڵی ئێمه‌ی گرتبۆوه‌و ئێمه به جێگای زانست خاوه‌نی شێوه زانست بوین و له‌باتی فه‌رهه‌نگ، زڕه فه‌رهه‌نگێك به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سه‌پاوه. له ڕاستیدا قسه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه یه‌كێك له ڕساڵهتهكانی ئه‌م گۆڤاره به‌رخورد به‌م بابه‌ته‌یه. هه‌ر له‌م بواره‌دا ئاغای قائید ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئێمه به چ شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ین تا له‌به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌م ئه‌ركه گرینگه‌دا ئاستی هه‌ڵسوڕانمان به‌رته‌سك نه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه تهعههودمان داوه ده‌نگمان بگه‌یه‌نینه هێزێكی به‌رینی كۆمه‌ڵگاكه‌مان. پێشنیاری ئاغای شاكریش ئه‌وه‌بوو كه یارمه‌تی له‌خوێنه‌رانیش – كه ئه‌ساسه‌ن زۆرترین په‌یوه‌ندیمان به‌وانه‌وه‌یه - وه‌ربگرین. وه له‌كۆتایدا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاغای شاملو ئاماژه‌ی پێكرد داوامان له‌گشت هێز و ڕێكخراو و هۆگرانی مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه بۆ وڵامدانه‌وه به نیاز‌و مه‌سه‌له ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م وڵاته یارمه‌تیمان بده‌ن.(ئه‌م بابه‌ته له پێشه‌نگ ی ١٩ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه)