
… به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه
… به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه
ڕێباز مه‌حمود
هۆڵه‌ندا ٢٠٠٩
چه‌ند بارگاویم پێت ، که‌چی دڵنیام له بێده‌سه‌ڵاتی تۆ
له ئاست شۆڕبونه‌وه‌ی لاره‌ملیی زۆرێک له ساته‌کانم
… بۆ ژێرڕای ئه‌م ئاوه‌دانیه سارده
وه‌ک زه‌لیلی به‌هار به هه‌موو هه‌یبه‌تی خۆیه‌وه
له ئاست وه‌رینی گه‌ڵایه‌کی سه‌وزدا
! که بایه‌کی عه‌جول له لقی سه‌روه‌ختێکی ڕووخۆشی ده‌کاته‌وه
… بۆیه وه‌ها په‌رێشانم ئه‌ی شازاده‌ی میهر
ئاخر به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه ،
چۆن فریای ڕزگار کردنی ساڵه‌کانم بکه‌وم له ژێر چنگی دڵره‌قی ؟
چۆن فریای ئاشتکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دڵشکاویه بکه‌وم ،
که له گۆشه و قوژبنه تاریک و ساردهکانما
تۆراو له هه‌موو ژیان ،
خه‌و بردوونیهوه ؟
به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه
خه‌ممه چیتر تاقه‌تم نه‌مێنێ ،
له ئاودانی هه‌موو ڕۆژه‌ی لاولاوی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی سهفهریبوونم
وه‌ختێک ڕه‌گی من له کۆڵانی شارباژێڕدایه و
… له قه‌راغ جۆگه‌یه‌کی بێ‌ناز
له ناو زۆروزه‌به‌ندی ڕێگاکاندا ،
ئه‌ترسم ده‌ستی تۆ له ده‌ستم بترازێ و
زه‌ینم نه‌مباته‌وه سه‌ر ناسینه‌وه‌ی ئاشناییم به تۆ و
به‌ڕێگای چۆڵی ئێواره و
!… پیاسه‌یه‌کی ئه‌وێنده‌ری خۆم له‌گه‌ڵ خۆم
له مه‌یدانی ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه بێمانایانه‌ی ،
سنووره ڕاسته‌قینه‌کانی ژیان پێک ده‌هێنن
به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه ،
پێم بڵێ چۆن به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو بگرهوبهردهیهی زه‌مان بگرم ؟
چۆن حه‌وسه‌ڵه‌ی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و هه‌موو ناموردایهم هه‌بێت ؟
پایز زه‌رد ده‌چێته‌وه له ژێر وه‌رینی باخه‌کانی خه‌وندا
ده‌بێت بۆسه‌ری چه‌نده‌مین جار به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه
ببمه باخه‌وانێکی پیر و
شوێنی تهڵانهکان ،
بۆ سه‌رله‌نوێ داچاندنهوهی تۆ‌و ڕێحانه‌کان
خاوێن بکه‌مه‌وه !؟
ئاخر هێشتا من هه‌ر ده‌مه‌وێت بیسه‌لمێنم منداڵم و
… تاقه‌تی ئه‌م توڕه‌هاتی گهورهبوونهم نیه
که نازانم ،
حه‌یف بۆ نه‌تتوانی ،
ڕێگا بگری له هاتنم بۆ ناو ئه‌م جه‌نجاڵستانه ..؟
گله‌یی دنیام له خۆم هه‌یه ،
چاوی یاریه‌کانی کۆڵانهکانتم به ده‌سته قه‌به‌کانی ترس گرت و
ئه‌و تۆ لێ ونکردنهی تۆم لێیان بزر کرد ،
! نه‌مهێشت چاویان پێت بکه‌وێته‌وه
بۆ له جیاتی ئه‌وه گوێم له ترپه‌کانی دڵم نه‌گرت ،
که ئاوازی تۆی فێنکترین گۆرانی بوون ؛
بۆ منی موسافیری ناو دۆزه‌خی ته‌نهایی …؟
من بکوژی ڕاسته‌قینه‌ی خۆم بوو له تۆدا ،
تۆ بڵێی خه‌ون دادی ئاشتبونه‌وه‌ی تۆ بدات له‌گه‌ڵ په‌شیمانیم … ؟
تۆ بڵێی میهره‌بانی ،
توانای هێنانه‌وه‌ی منی هه‌بێت له لوتکه بڵنده‌کانی ته‌نهاییه‌وه ،
بۆ ناو شاره نائاشکراکانی تۆ ؟!
: گومڕایی من ئه‌وه‌یه که به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌م
… خۆ من هیچ دوژمنایهتیهکم له‌گه‌ڵ (با) دا نیه
ئیدی بۆ خۆی ده‌کێشێت به په‌نجه‌ره‌ی ڕۆحمدا و
هه‌میشه په‌ڕه‌ی تازه‌ی ته‌مه‌نم هه‌ڵده‌داته‌وه و
به‌ده‌نگی سه‌رما پێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت
! …. که من بۆ وه‌ها سه‌رقاڵم به گه‌رم ڕاگرتنی ماڵ
… ئاخر من تێناگه‌م ئه‌و ڕاست ده‌کات
. ماڵ جگه له‌وه‌همێک ،هیچی تر نیه له کۆڵانه زۆره‌کانی زه‌مه‌ندا
… ماڵ خه‌یاڵێکه و حه‌قیقه‌ت دروستی ده‌کات
به‌ڵام خه‌یاڵی من
! هه‌رجاره‌و به‌ده‌ستی حه‌قیقه‌تێکی ناشیه‌وه زایه ده‌بێت
به‌ڵام (با )هه‌میشه بیرم ده‌خاته‌وه ،
من هیچ نیم جگه له هه‌ندێ کاغه‌ز
… که ئه‌و به ئاسمانی خۆیدا و به ئاره‌زووی خۆی یاریم پێ ده‌کات
با … چه‌قۆی ده‌ستی زه‌مه‌نه و
هه‌موو ساتێک له ڕۆحی مندا ئه‌شنێته‌وه
… بۆنی فیراق و بۆنی کۆچه‌ری بوون ده‌پژێنێ به‌ڕووی ڕێبواراندا
ئه‌وه‌ی لێشی ده‌چۆڕێته‌وه له جیاتی خوێن ،
… تۆخترین ئه‌سه‌فی دڵمه
بۆیه رووم نایه‌ت خۆم کۆکه‌مه‌وه
ڕووم نایه‌ت ئه‌م جه‌نگه‌ڵه خواروخێچه له‌به‌رده‌می تۆدا ڕابخه‌م و
دڵم نه‌ترسێت له‌وه‌ی
… هه‌زاران هۆ نه‌تکه‌ن به نێچیری له خه‌و هه‌ستانی دڕنده‌ییم
به تهنهاباڵی و به له‌پی ته‌نها ڕۆحێکه‌وه
زۆر به‌شێنه‌یی ؛
بۆیه‌ی جوانیه‌کانی ساده‌یی له مشتی خه‌ونم قڵپ بوونه‌وه و
ڕژان به‌سه‌ر یاده‌وه‌ریمدا ،
به‌سه‌ر گریان و
کڕوزانه‌وه‌ی ته‌نهایی و
… که‌ڕی دنیادا
… که‌چی وەک دروەشانەوەی ئەستێره له‌ناو بێده‌نگی تاریکه شه‌ودا
کاتێک تاڵی و شیرینی ده‌ڕژێنه یه‌کتریه‌وه
سه‌رده‌می ونبوون خۆی ده‌کاته‌وه
!! … من دهمێکهلهوێم
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پرژه‌یه‌ک باران به‌ر تینوێتی بکه‌وێت
ئیدی ئه‌سته‌مه خه‌م بناسیته‌وه له جه‌سته‌ی خۆیدا
… هه‌ر بۆیه ئێستا بهگومانترین پیاوی ئه‌م ده‌ڤه‌ری غه‌ریبیه‌م
لێگه‌ڕێ به ته‌نها ڕۆحێکه‌وه ،
چۆن فریای شه‌رحی ئه‌م هه‌موو له‌حزانه‌ی دووری بکه‌وم ؟
گله‌ییم لێ مه‌که له ئاست ڕۆژه ماتماتیکیه‌کانی ناو کتێبی جه‌بری مانه‌وه‌م
له‌م پۆله سه‌خت و نه‌بڕاوه‌ی غه‌ریبیدا ،
! فره کۆڵ و ته‌مه‌ڵم
هه‌موو جار له پشوه کورته‌کاندا به خۆم ده‌ڵێم
ڕه‌نگه دره‌ختێکی باڵابه‌رز په‌لی شپرزه‌یم بگرێت و
: دۆستانه بمباته که‌ناری سێبهرێکیهوه و پێم بڵێ
وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌میشه تازه له خه‌و هه‌ڵبستی ،
ده‌تبینم به چۆڕێک سه‌وزی و له‌نجه‌ی من
… ده‌موچاوت ده‌شۆیت و له ته‌پوتۆزی مه‌ینه‌تباری پاکی ده‌که‌یته‌وه
تۆ پیاوی بیره‌وه‌ریه‌کان نیت ،
! به‌قه‌د ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری خۆی ده‌یه‌وێت بتکاته هی خۆی
چه‌ند به ناو شاره گه‌وره‌کانی زه‌مه‌ندا خۆت بڵاو ده‌که‌یته‌وه ،
… دواجار ڕابوردوو ،له‌وسه‌ری هه‌ر کۆڵانێکه‌وه بۆت پێده‌که‌نێ
ڕابوردوو، نیشتمانی به ده‌ستبه‌سه‌ری پێیه و
!… له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌میشه له مامه‌ڵه‌دایه
ڕابوردوو ، وه‌ک ژنێکی ناسک به به‌رده‌م ئێوارهکانتدا تێپه‌ڕ ده‌بێ و
تۆش سوور ده‌زانی له‌و ڕۆژانه‌دا ،
… که غه‌ریبی به خێری خۆی پێی به‌خشیوی
جێگای دڵداری نابێته‌وه و که‌چی وه‌ک کانیه‌ک ،
!!… ڕۆحت قوڵپ ئه‌دات له بیره‌وه‌ری
ڕابوردوو ، به پێی قوڕاوی خۆیه‌وه دێت و
یه‌کسه‌ر ده‌چێته سه‌ر کتێبی ئیمانت
سوێندت بۆ ده‌خوا که چاوی له مناڵه‌کانی خۆیه‌تی
له کۆڵانه‌کانی پاشه‌ڕۆژی تۆدا
به شوێن باوکیاندا ده‌گرین که چوه سه‌فه‌ری بازاڕه‌کانی ململانێ و
!… چیدی نه‌گه‌ڕایه‌وه
به‌ڵام تۆ ته‌نها ڕۆحێکت پێیه و
: هه‌موو ڕۆژێک له دوکانی دهوروزهماندا وردی ده‌که‌یته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی وه‌خت به‌شی ئۆقرهگرتنێکی ناو سیحری گەڵایهکی هێشتا سه‌وزو
وه‌خت به‌شی ڕۆشتن بۆ ئیش و
وه‌خت به‌شی ڕێکخستنه‌وه‌ی پهرشوبڵاویهکان و
وه‌خت به‌شی ئاوڕدانه‌وه له جێمانی به‌هاکان و
… وه‌خت به‌شی ڕوانینه داهاتووی نادیاری پێ ده‌کڕیت
ده‌گه‌یته ئه‌و بڕوایه‌ی،
تازه وه‌ختی کڕینه‌وه‌ی مناڵی له عه‌زابی گه‌وره‌بوون
واده‌ی تێپه‌ڕیوه و
ڕۆحێک که بۆ ئه‌م هه‌موو دهردهداریه خه‌رج بکرێت ،
!… ئه‌سته‌مه له جه‌سته‌ی عه‌شقا بۆ هه‌میشه‌یی جێگایه‌کی پێ ببڕێت