
هه‌ڵبژاردن و ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ
هه‌ڵبژاردن و ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ
به‌ختیار که‌ریم
له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا هاوڕێ دڵسۆزه‌کانی ئازادی ده‌گمه‌ن بوون و هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئازادیش که‌مینه‌یه‌ک بووه، که سه‌رکه‌وتوو بوون له‌ڕێگای هاوکاریکردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که ئامانجیان جیاواز بووه له ئامانجی خۆیان، ئه‌م هاوکاریکردنهش، که هه‌میشه سامناکه، هه‌ندێک جار وێرانکه‌ر بووه، له‌ڕێگای به‌خشینی زه‌مینه‌ی ڕه‌واوی ئۆپۆزسیونهوه به نه‌یاران.
لۆرد ئاکتنههڵبژاردنی کۆتایی ئه‌م مانگه‌ی هه‌رێمی کوردستان جێگای بایه‌خی زۆره لای چاودێرانی ده‌ره‌کیی و ناوخۆ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای گرنگی ئه‌م باسه‌یه ڕۆڵی "ڕۆشنبیره سه‌ربه‌خۆ"کانه له هاندانی خه‌ڵکدا و وه‌رگرتنی هه‌ندێک هه‌ڵوێسته که جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه. بێگومان خوێنه‌ری کورد له‌وه هۆشیارتره ئێمه پێناسه‌ی ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆی بۆ بکه‌ین، به‌ڵام با لێره‌دا گریمانه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که هه‌موو ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆ بوون ده‌که‌ن و کاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر خوینه‌ران هه‌موویان ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆن. بێگومان ئه‌م که‌مینه‌یه که خۆیان به داکۆیکاری ئازادی ده‌زانن، له چه‌ند ساڵی ڕابوردودا ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوه له‌و جه‌نگه سیاسییه مه‌ده‌نییانه‌دا که له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ئه‌نجامدراون. لێره‌وه به‌ده‌ر له جیاوازی دید و هزر، پێویسته ئه‌و ڕێزه له‌و ڕۆشنبیرانه بنێین که شایسته‌ین.
ڕۆشنبیران وه‌ک "فرێدریک هایاک" ده‌ڵێت که‌سانێکن که سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی ئایدیای ده‌ستی دوون. واتا ئه‌و ئایدیایانه‌ی که له بواره جیاوازه‌کانی مه‌عریفه‌دا به‌رهه‌مدێن، ڕۆشنبیر هه‌ڵده‌ستێت به گواستنه‌وه و بڵاوکردنه‌وه‌یان له‌ناو خه‌ڵکدا. ئه‌مه‌ش ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگه و زۆرجار ڕووده‌دات ڕۆشنبیران ئایدیای سامناک بڵاوده‌که‌نه‌وه یان به سامناکی بڵاویده‌که‌نه‌وه که ته‌نها دواتر و پاش ڕوودانی کاره‌سات له ده‌رئه‌نجامی کرداری خۆیان ده‌گه‌ن. له بواری سیاسه‌تیشدا ڕۆشنبیران زۆرجار بێئاگایانه یان هۆشیارانه ڕه‌خنه‌کانیان له ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه خزمه‌تی که‌سانێک که ئامانجی سه‌ره‌کییان گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵاتخوازن ده‌گه‌نه عه‌رش ڕۆشنبیران له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه و بگره له‌وانه‌یه سنووری ئازادییه‌کانیش به‌رته‌سک بکرێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره نوێیه‌وه که ڕۆشنبیران زه‌خیره بوون له جه‌نگی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتیدا، داواجاریش ڕۆشنبیر ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی سفر و ده‌ست بکاته‌وه به تێکۆشان له‌پێناوی ئازادی‌دا، ئه‌مه ئه‌گه‌ر وزه‌ی پێبمێنێت یان له‌لای خوێنه‌ره‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و ساویلکه‌ییه‌ی سووک نه‌بووبێت.
جێگه‌ی داخه ئه‌مڕۆ له کوردستان هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ڕووبه‌ڕوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ڕه‌ش، ڕه‌شتر و ڕهشتریندا. زۆر به‌کورتی ده‌کرێت بڵێین هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ک به‌دیل نمایش ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر له‌وه گه‌وره‌تر دروست ده‌که‌ن که حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان دروستی ده‌که‌ن. له‌وه‌ش خه‌مناکتر ئه‌وه‌یه که زۆرێک له ڕۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ و کاریگه‌ر قه‌ڵه‌م و پاشخانی ڕۆشنبیریی خۆیان ڕاسته‌وخۆ یان ڕاسته‌وخۆ، هۆشیارانه یان بێئاگایانه خستۆته خزمه‌تی هێزێکی سیاسیی تازه‌ی کۆنه‌وه، هێزێک که ڕابووردی له ڕابوردوی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ گه‌شتر نییه ئه‌گه‌ر ڕه‌شتر نه‌بێت، هێزێک که بێبه‌ری نییه له‌و تاوانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆ کردویانه و به‌ده‌ریش نه‌بووه له مه‌له‌کردن له ده‌ریای گه‌نده‌ڵیدا که خه‌ریکه ئه‌م هه‌رێمه نغرۆ ده‌کات. لێره‌شه‌وه ئه‌م هێزه هێزێکه که ناکرێت چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌کی گه‌شتری لێبکه‌ین له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا به‌دیان هێناوه.
کێشه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانه، که ئه‌م تێپه‌ڕاندنه یه‌کێکی تره له چالاکییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ژێر فشاری دوو حیزبی باڵاده‌ستدا، پێویست ناکات لێره‌دا بۆچوونی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بخه‌مه ڕوو وه‌ک هه‌ندێک هاوڕێ داوایان لێکردووم، چونکه پتر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک ده‌ستوره‌که بۆ یه‌که‌م جار بڵاوکرایه‌وه من یه‌که‌م که‌س بووم که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته زۆره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و مافی که‌مایه‌تیه‌کان و بێبه‌شکردنی که‌رکوییه‌کان له مافی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ستور بابه‌تم نووسیوه. هاوکات بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێ و دۆستانه ده‌مه‌وێت لێره‌دا جه‌خت له ناکۆکی خۆم له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی ئه‌و ده‌ستوره و و کات و شێوازی تێپه‌ڕاندنی بکه‌مه‌وه، به‌ڵام گرنگیشه ڕێگه نه‌ده‌م ئیمزاکه‌م له‌سه‌ر یه‌کێک له‌و ناڕهزایینامانه بچێته خزمه‌تی هێزێکه‌وه که به‌ڕاستی من به هێزێکی سامناکی ده‌زانم و پڕبه‌دڵ لێی ده‌ترسم.
وه‌ک بینیمان دژایه‌تی شێوزای تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور و ده‌رفه‌ت نه‌دان به هاوڵاتیانی کوردستان بۆ موتاڵاکردنی وردی ئه‌و ده‌ستوره له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرانه‌وه دواجار چووه هه‌گبه‌ی ئه‌و هێزه سیاسییه‌وه که هه‌موو هه‌لێک ده‌قۆزێته‌وه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات. بێگومان مافی هه‌ر هێزێکی سیاسییه گره‌و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بکات و هه‌وڵی گه‌یشتن بدات به ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام هه‌رگیز مافی هیچ هێزێکی سیاسی نییه وانیشانی لایه‌نگرانی بدات که هه‌موو ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که له دژی ئه‌و شته‌ن که ئه‌میش دژیه‌تی سه‌ر به‌ون. ئه‌مه ئه‌و نمایشه ناڕاسته‌وخۆیه بوو که ئه‌م هێزه سیاسییه کۆنه نوێیه ئه‌نجامیدا. ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نییه، چونکه ئه‌م هێزه له‌سه‌ر گه‌وره‌کردنی شته‌کان کارده‌کات و هه‌موو هه‌ناسه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی به هه‌ناسه‌ی خۆی ده‌زانێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه بێده‌نگی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌یه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی ناو و ناوبانگیان بۆ ئامانجی سیاسی، به‌کارهێنانی ده‌نگی ناڕه‌زایی ڕه‌وایان بۆ دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتێک که تا چه‌ند ڕۆژێک و مانگێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هێزه به‌شێک بوو لێی. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌م ڕۆشنبیرانه ڕێگه‌یاندا و ڕێگه‌ده‌ده‌ن هه‌وڵی داکۆکیکردنیان له ئازادی بخرێته خزمه‌تی پاوانخوازی و ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌وه!
ئه‌م بێده‌نگییه ڕاڤه‌ی جیاواز هه‌ڵده‌گرێت و شایانی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه. تۆ بڵێی وه‌ک سه‌دان لاوی ئه‌م وڵاته ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌ش خه‌ونی ئازادی و یه‌کسانییان به ته‌نافی هێزێکدا هه‌ڵواسیبێت که هه‌ناسه‌ی بۆنی سته‌مکاری لێدێت؟ تۆ بڵێی ئه‌م ڕۆشنبیرانه ئومێدی ڕاسته‌قینه‌یان به‌م فریادڕه‌سه هه‌بێت که له چاوتروکانێکدا هه‌موو ئه‌و گۆڕانانه ده‌کات که دهیانخوازین؟ یان ده‌کرێت بپریسین ئایا هاوپه‌یمانێتیه‌کی شه‌یتانی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و ڕۆشنبیرانه و ئه‌و هێزه‌دا یان وه‌ک زۆرێک له دانیشتوانی ئه‌م وڵاته ڕۆشنبیرانیش ده‌ڵێن هه‌ر که‌س ده‌ڵێت به‌دیلم ڕاست ده‌کات؟
کاتێک له زۆربه‌ی جیهاندا سۆشیالیزم بووه ئایدیا و ئیلهامبه‌خشی سه‌ره‌کیی به هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کان، زۆربه‌ی ڕۆشنبیران بوونه سۆشیالیستی ڕاسته‌قینه و ئه‌مه‌یان به باشترین ڕێگا زانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دادپه‌روه‌ری. ئه‌م دیارده‌یه گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌گه‌ر که‌سێک سۆشیالیست نه‌بووایه به‌ده‌ر له توانای داهێنانی وه‌ک ڕۆشنبیر سه‌یر نه‌ده‌کرا، بگره وه‌ک دوژمنی ئازادی ده‌ناسێنرا. به‌ڵام دواجار ئه‌زموون نیشانی‌دا که سۆشیالیزم جگه له به‌دبه‌ختی و هه‌ژاری هیچی تری پێ نییه بۆ مرۆڤایه‌تی. ده‌کرێت هه‌ندێک له سیماکانی ئه‌م دیارده‌یه له ئه‌زموونی ئێستای هه‌رێمی کوردستاندا بناسینه‌وه، به‌ڵام جیاوازی گه‌وره ئه‌وه‌یه ڕۆشنبیرانی ئه‌وسا پاشکه‌وته‌ی هزرێک بوون که مێژوویه‌کی قووڵی فه‌لسه‌فی هه‌یه و پرۆگرامێکی هه‌یه بۆ گۆڕینی دونیا، له‌کاتێکدا ڕۆشبیرانی ئێستا پاشکه‌وته‌ی هێزێکن که ته‌نها کۆمه‌ڵێک بانگه‌شه‌ی گه‌ش به‌ڵام ناواقیعی ده‌کات بۆ گۆڕینی هه‌رێمی کوردستان و دواجار هیچی تر نابێت جگه له دووباره‌بوونه‌وه‌یه‌کی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵاتی ئێستا، بێگومان به‌رده‌وام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که زۆر خراپتریش بێت. ئه‌م بۆچوونه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که هیچ جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ نییه له‌نێوان سه‌رانی ئه‌م هێزه و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستادا له هیچ کام له‌و بوارانه‌دا که گرنگن بۆ له‌به‌رچاوگرتن له‌کاتی بڕیارداندا. ئه‌م پاشکۆییهش هاوکاته له‌گه‌ڵ خولیای ڕۆشنبیران بۆ پاشکۆیی دیارده‌ی نوێ، مێژووی ڕۆشنبیریی به‌گشتی و ڕۆشنبیریی کوردی به‌تایبه‌تی لێوان لێوه له نموونه‌ی پاشکۆیی دیارده‌ی نوێ، واتا کاتێک شتێک ره‌زامه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرێت ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی تازه و ناباوه، ئه‌وا ڕۆشنبیران ده‌چنه پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه و له قه‌باره‌ی خۆی زۆر گه‌وره‌تری ده‌که‌ن به ئومێدی به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری و ناوبانگ، ئه‌وانه‌ش که ناوبانگی پێویستیان هه‌یه ئومێدیان ئه‌وه‌یه پێیان بووترێت که په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا ماوه و هێشتا "گه‌نجانه" بیرده‌که‌نه‌وه که له‌ڕاستیدا زۆرجار هیچی تر نییه جگه له بیرنه‌کردنه‌وه وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی "گه‌وجانه".
ئه‌وه‌ی له‌م قۆناغه‌دا گرنگه بۆ ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆی ڕاسته‌قینه، ڕۆشنبیرێک که توانای بیرکردنه‌وه‌ی قووڵی هه‌یه، تێڕامانی زیاتره له هه‌لومه‌رجه‌که و جیاکردنه‌وه‌ی سیما و ده‌نگی خۆیانه له ده‌نگ و سیمای ئه‌و توخمه له ڕۆشنبیر که به‌درێژایی مێژوو خزمه‌تکار و ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتدار بوون. چونکه به‌شێکی گه‌وره له ڕه‌خنه‌ی ڕۆشنیرانی سه‌ربه‌خۆ ئاراسته‌ی ئه‌و نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه کراوه که ده‌خزێنه باوه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌وه و په‌رده‌پۆشی پێشلێکارییه‌کانی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌ی ئێستا له داهاتوودا ببنه کوڕی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌وا هیچ جیاوازییه‌ک نامێنێت له‌نێوان ئه‌مان و ئه‌وانه‌ی که ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن. گرنگه ڕۆشنبیر ڕێگه نه‌دات تووڕه‌یی و ڕه‌خنه‌کانی به لاڕێدا ببرێن و بخرێنه خزمه‌تی هێزه سیاسییه‌کانه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت به‌رده‌وام له‌بیری بێت که ئه‌و بوونه‌وه‌رێکی سیاسیی ڕه‌خنه‌گری بێلایه‌نه و ته‌نها ئینتیمای بۆ جڤاته ڕاسته‌وخۆکه‌ی و پاشان کۆی مرۆڤایه‌تی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه گرنگه ڕێگه نه‌درێت هه‌وڵی ڕه‌وای ڕۆشنبیران له‌پێناوی ئازادی‌دا بچێته خزمه‌تی هێزیکه‌وه که تووڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ر ته‌نها بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات به‌کارده‌هێنێت و پاش گه‌یشتنیش به ده‌سه‌ڵات هه‌مان تووڕه‌یی ئاراسته‌ی خۆی ده‌کرێته‌وه.
به‌ده‌ر له‌وه‌ی کێ پاش هه‌ڵبژاردن ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌رکی ڕۆشنبیر هه‌مان ئه‌و ئه‌رکه‌ی جاران ده‌بێت: ڕه‌خنه‌گرتن، هۆشیارکردنه‌وه و تێکۆشان له‌پێناو ئازادی‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک ڕۆشنبیر بڕوایان به‌م هێزه سیاسیه هه‌بێت و ڕاسته‌وخۆ بانگه‌شه‌ی بۆ بکه‌ن، ئه‌وا یان تووشی خۆشخه‌یاڵیه‌کی کوشنده بوون، یان هۆشیارانه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشکی ده‌سه‌ڵات و سامان ده‌ده‌ن، وه‌ک زۆرێک له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی ئێستا له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتداراندان و ئه‌وانیش به‌هه‌مان پرۆسه‌دا تێپه‌ڕبوون. ژماره‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرانه که‌م نین که سه‌رده‌مانێک به حه‌ماسه‌وه ڕه‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵات ده‌گرت، که‌چی ئه‌مڕۆ له باوه‌شی ده‌سه‌ڵاتدا پشوو ده‌ده‌ن و یان بێده‌نگن یان پارێزگاری سه‌ره‌کیی ده‌سه‌ڵاتدارانن. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر ڕهشنبین ده‌رنه‌که‌وم، نامه‌وێت بڵێم که ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ توخمێکه له مرۆڤ که له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه، یان بانگه‌شه‌ی مه‌رگی ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ بکه‌م له کوردستان، چونکه لانیکه‌م یه‌ک دوو ڕۆشنبیری سه‌ربه‌خۆی ڕاسته‌قینه شک ده‌به‌م، ئومێدیش ئه‌وه‌یه که ژماره‌یان زیاد بکات، نه‌ک له‌ڕێگای خۆهه‌ڵواسینه‌وه به وه‌همی سیاسی و پاڵپشتیکردنی هێزه ترسناکه‌کانه‌وه به‌ره‌و نه‌مان بچن.09/07/2009
هه‌ولێر