
بۆچی منداڵیی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور ناکرێته….
بۆچی منداڵیی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور ناکرێته درامای ته‌له‌ڤیزیۆنی؟
ئاراس وههابهونهرمهندی شانۆ و دراما (سه‌باح عه‌بدولره‌حمان) له ژماره 663 ی07.07.2009 ی (کوردوستان ڕاپۆرت)دا له وه‌لآمی پرسیارێکدا، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر کورددا هاتوون، که‌چی هونه‌ری کوردی نه‌یتوانیوه ئه‌و تراژیدیا گه‌ورانه بکاته به‌رهه‌می هونه‌ری، ده‌ڵێت: (نەبوونی نووسەری دراما كێشەی سەرەكییە). من ناڵێم ئێمه له‌ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه خاوه‌نی کۆمه‌ڵێک شاکارین، به‌لآم باوه‌ڕم وایه به‌شێکی ئه‌و کێشه‌یه په‌یوه‌ندیی به دهرهێنهرهکانیشهوه هه‌یه، چونکه ئه‌وان نه‌یانتوانیوه له‌و ڕۆمان و چیرۆکه خۆماڵییانه نزیک ببنه‌وه و له ڕوانگه‌ی سینه‌ما و دراماوه بیانخوێننه‌وه. (سه‌باح عه‌بدولره‌حمان)ی هونه‌رمه‌ند ده‌ڵێت: {لە سوریا دەبینی (باب الحارە) و ئەو هەموو درامایە بەرهەم دەهێنرێ، هەمووی ژیانی خۆیانە دووبارە دایدەڕێژنەوە لە شێوەی سیناریۆیەكی درامی پوخت و رێك‌وپێك، ئێمە نووسەری درامامان نییە}. من تا راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م، به‌لآم با لایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م کێشه‌یه بخوێنینه‌وه. چ له سوریا و چ له میسر و ولآتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بییشدا له‌وانه جه‌زائیر و تونس ڕۆمان و چیرۆکی زۆر لاواز کراون به به‌رهه‌می دراما و سینه‌مایی گرنگ، چونکه ده‌رهێنه‌ره‌کان توانیویانه له ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تێکسته‌کاندا بکه‌ن و به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌رییانه ئه‌و ڕووداوانه بخه‌نه سه‌ر ئاستی وێنه‌وه. وا ڕێککه‌وتووه ڕۆمانێکی عه‌ره‌بی هیچ سه‌رنجی رانهکێشاوین، که‌چی کاتێک له سوریا یان له میسر کراوه‌ته فیلم یان درامای ته‌له‌ڤزیۆنی، جیاوازییه‌کی گه‌وره‌مان له‌نێوان ئه‌و دوانه‌دا هه‌ست پێکردووه. جارێکی دیکه بۆ ڕۆمانه‌که گه‌راوینه‌ته‌وه و به‌و مه‌به‌سته‌ی بزانین بۆچی ئێمه ئه‌و ورده‌کارییانه‌مان تیادا نه‌بینیبوو. ئینجا زانیومانه ئه‌و ورده‌کارییانه له ئه‌نجامی گواستنه‌وه‌ی رووداو و کاره‌کته‌ر له ئاستی ئایکۆنه‌وه بۆ ئاستی وێنه‌وه هاتوونه‌ته کایه‌وه. ئه‌وه چاوی ده‌رهێنه‌ره ئه‌و ورده‌کارییانه‌ی به‌و تێکسته به‌خشیوه. به‌داخه‌وه ئه‌و چاوه لای ئێمه زۆر کزه، نه توانای بینینی ورده‌کاریی هه‌یه و نه ده‌شتوانێت شتی نوێ به‌و تێکستانه ببه‌خشێت، ئه‌گینا ئێمه‌ش به‌شی خۆمان تێکستی خۆماڵیی چاکمان هه‌یه. من لێره ده‌مه‌وێ ته‌نیا ئاماژه به یه‌کێک له تێکسته شاکاره‌کانی خۆمان بده‌م، که (منداڵییم ئاسکێک بوو به‌سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه‌کاندا بازبازێنی ده‌کرد)ی ڕۆماننووس (کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور)ه. ئه‌و کتێبه ده‌کرێت له چه‌ند ڕووێکی وه‌کو مێژوو، سۆسیۆلۆژیا، سایکۆلۆژیا و هی دیکه بخوێندرێته‌وه. ئه‌و تێکسته ته‌نیا ژیانی دوانزده ساڵی نووسه‌ر نییه، به‌ڵکو مێژووی هه‌ولێر له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییه‌وه هه‌تا ساڵی حه‌فتا و پێنج له خۆی ده‌گرێت. به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ریی به‌رز ڕووداوه گرنگ و هه‌ستیاره‌کانی مێژووی ئێمه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه. هه‌ر یه‌کێک له‌و کاره‌کته‌رانه هی ئه‌وه‌ن به‌ته‌نیا بکرێنه ئه‌ڵقه‌یه‌کی تایبه‌ت و له سه‌رجه‌میان زنجیره‌یه‌کی درێژی درامایان لێ پێکبهێنرێت. ئایا ژیانی (عارف تاڵه‌بانی) هه‌ر خۆی تێکستێکی سه‌ربه‌خۆ نییه؟ ئایا که‌س هه‌یه دوای خوێندنه‌وه‌ی ژیانی ئه‌و مرۆڤه دڵدار و دیوانه‌یه، له ناخه‌وه نهههژابێت؟ (نازیله ئینگلیز)، (ئه‌سکه‌نده‌ر قولی)، (بهگیسی ئیدریته)، (فه‌وزی نانه‌که‌لی)، (ناهیده) و زۆری دیکه هی ئه‌وه‌ن هه‌ر ده‌رهێنه‌رێکی شاره‌زا بیانخاته سه‌ر ئاستی وێنه‌وه و کاری باشیان لێ به‌رهه‌م بهێنێت.
(کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور) چ له‌م به‌رهه‌مه‌ی و چ له‌وانی دیکه‌شی ته‌کنیکی سینه‌مایی و شانۆ زۆر به‌وریاییه‌وه به‌کار ده‌هێنێت، بۆیه هه‌ر یه‌کێک له‌و تێکستانه خۆیان بۆ فیلم و دراما ئاماده‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌و کتێبه باسی شاری هه‌ولێر ده‌کات و ناوی هه‌زاره‌ها که‌سی ئه‌و شاره‌ی تیایه، که‌چی زۆر که‌م له هه‌ولێر خوێندراوه‌ته‌وه. وه‌کو (کاروان کاکه‌سوور) خۆی له گفتوگۆیه‌کدا وای گوتووه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا هه‌مانه ته‌نیا لێکۆڵینه‌وه گرنگه‌که‌ی (عه‌لی عوسمان یه‌عقوب)ه، که له‌ژێر ناونیشانی (منداڵییم به‌سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه‌کاندا بازبازێنی ده‌کرد له‌نێوان ڕۆمان بایۆگرافدا) نووسیویه‌تی. دیاره وتاری (منداڵیی ئێمه‌ش به‌سه‌ر په‌لکه‌زێڕینه‌کاندا بازبازێنی ده‌کرد)ی (په‌خشان عه‌لی)یشم بیر نه‌چۆته‌وه، به‌لآم ئه‌وه‌یان زیاتر له بازنه‌ی یاده‌وه‌رییدا ده‌خوڵیته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هه‌وڵه له‌گه‌ڵ ئاستی تێکسته‌که‌دا به‌راورد بکه‌ین، ده‌بینین، هێشتا ئه‌و کتێبه نه‌خوێندراوه‌ته‌وه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا (سه‌باح عه‌بدولره‌حمان)ی هونه‌رمه‌ند ئه‌گه‌ر ئه‌و کتێبه‌ی خوێندبێته‌وه، گله‌ییه‌که‌ی له شوێنی خۆیه‌تی؟ ئه‌گه‌ر نه‌شیخوێندبێته‌وه، ئایا ناکرێت ئێمه گله‌یی له‌و بکه‌ین و بڵێین تۆ باش به‌دوای تێکستدا نه‌گه‌ڕاویت؟ ئایا ناکرێت پێی بڵێین کتێبێک هه‌یه مێژووی شارهکهتی له خۆی گرتووه و تۆ نه‌تدیوه؟