
ده‌مامكه‌كانی هه‌ڵبژاردن …..نه‌جم محه‌مه‌د
نه‌جم محه‌مه‌د
بانگه شه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا زۆر گه‌رم و گوڕه ئه وی مایه‌ی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌و قسه‌كردنه له و بانگهشهكردنانهدا ئه‌و هه‌موو دروشم و به‌رنامه و به‌ڵێندانه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌یه به‌خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و هه‌موو ده‌مامك پۆشینهیه ڕۆژگارێكی سه‌یره !! ژن كوژانی دوێنێ ئه‌وانه‌ی فتوای كوشتنی ژنیان ده‌دا له سه‌ر پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموس و با نگهشهی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له‌كوردستاندا شتێك نیه ناوی پرس و كێشه‌ی ژنان بێت كه‌چی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته داكۆكیكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی ژنان دژی توندووتیژی و تیرۆری ژنان قسه‌ده‌كه‌ن و كێشه و پرسی ژن به‌دیارده‌یه‌كی زه‌ق و سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگا ناو ده‌به‌ن!! سه‌یره ئه‌وانه‌ی تا دوێنی له په‌رله‌ماندا هه‌ردوو ده‌ستیان به‌رزده‌كرده‌وه بۆ هه‌مواركردنی بڕیار‌و یاسای فره ژنی كه‌چی ئه‌مڕۆ دروشمی دژبه فره ژنی به‌رزكردۆته‌وه!! رۆژگارێكی سهیرهئهوانهی دوێنێ له‌شه‌ڕه‌كانی ناوخۆدا دیل و زیندانیه‌كانیان به بلۆك ده‌كوشت و به په‌ره‌مێز ده‌سوتاندو تێزابیان پیادا ده‌كردن و به‌كۆمه‌ڵ گولله بارانیان ده‌كردن كه‌چی ئه‌مڕۆ باس له‌مافی زیندانیان و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن !!ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ به‌دڕندانه‌ترین شێوه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیان سه‌ركوت ده‌كرد و به گولله وه‌ڵامی داواكاریه سه‌ره‌تایه‌كانی خه‌ڵكیان ده‌دایه‌وه كه‌داوای ئاو كاره‌باو زێراب و دامه‌زراندن و هتد دهكردو ئهوخهڵكهیان به شێت و ئاژاوه‌چی و تابوری پێنج و ده‌ست له پشته‌وه‌بوو تۆمه‌تبارده‌كرد كه‌چی ئه‌مڕۆ خۆیانكردۆته پێشڕه‌و پشت و په‌نای ئه‌و خه‌ڵكه‌و سواری ناڕهزایهتهكانی ئه‌و خه‌ڵكه بوون وبه خه‌ڵك ده‌ڵێن توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی و بێزاریهكانتان بكه‌نه ده‌نگ و ده‌ستان له‌ناو ده‌ستمان بنێن !!ڕۆژگارێكی سه‌یره ههرسهردهمهوچهند كه‌سێك خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه كێڵگه‌ی تاقی كردنه‌وه و سوته‌مه‌نی وقوربانی!! ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی كوردستانیان به سپڵه‌و سه‌گ و ته‌مه‌ڵ ناوده‌برد كه‌چی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌وان خۆیان هه‌رهه‌مان خه‌ڵكی كوردستان به خه‌ڵكی شه‌ریف و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و شۆڕشگێڕ‌و ئازا‌و مهردوكارا ناوده‌به‌ن ڕۆژگارێكی سه‌یره!! ئه‌وانه‌ی دوینێ له نوكی پێیانه‌وه تا ته‌وقی سه‌ریان غه‌رقی گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی بوو پارێزه‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌و سیسته‌مه دزێوه بوون و ئه‌وانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا قوڕگی خۆیان دڕی هێنده هاواریان كرد بۆده‌نگدان به به‌خه‌ڵكی گه‌نده‌ڵ و به‌گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی كه‌چی ئه‌مڕۆ دژی گه‌نده‌ڵی قسه ده‌كه‌ن و باس له عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن!! ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنی ئهندازاریانی شه‌ڕی ناو خۆ‌و براكوژی بوون وئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر گردو كه‌پك و دۆل َو هتد به هه‌زاره‌ها كوڕی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌كوشت دا وبه (عسا عما سه‌له فێك)خۆیان لێ قوتار كردكهچی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ئاشتی خواز‌و باس له فه‌لسه‌فه‌ی ناتوندوتیژی ده‌كه‌ن و چڵه زه‌یتونیان به ده‌سته‌وه‌یه‌و كۆتری ئاشتی به ئاسماندا هه‌وا ده‌ده‌ن رۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ گه‌نجانی ئه‌م هه‌رێمه‌یان به بێ پرۆژه‌و بێ خه‌ون و نا ئه‌كتیڤ له قه‌ڵه‌م ده‌دا كه‌چی ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌وان خۆیان لاوان به خاوه‌ن پرۆژه‌و خه‌ون و چالاك ده‌زانن و به داینه‌مۆی شۆڕش و گۆرانكاری و نوێ بوونه‌وه ناویان ده‌به‌ن!! سه‌یره زۆر سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ باسیان له‌جیاكردنه‌وه‌ی دین ده‌كرد له ده‌وڵه‌ت و ده‌رگای مزگه‌وته‌كانیان داده‌خست له سه‌ر نوێژكه‌ران و قورئان خوێنان كه‌چی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته داكۆكیكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی تێكه‌ڵاوكردنی دین و ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری كوردستانیش به‌دین ڕه‌نگ ڕێژ ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه له مزگه‌وته‌كاندا بوونه‌ته ئیمام و قورئان خوێن و پێشنوێژی ده‌كه‌ن!! ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ تا سه‌ر ئێسك سه‌له‌فیانه بیریان ده‌كرده‌وه‌و باوه‌ڕیان وابوو كه دانیشتن و هاوپه‌یمانیكردن له ته‌ك هێزوو لایه‌نی ماركسی و عیلمانیدا كوفرێكی گه‌وره‌یه و ئه‌وانه‌ی فتوای حه‌رامكردنی گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ڕهشبهڵهكیان ده‌داو ئه‌وانه‌ی ته‌وقه كردن و دانشتنیان له ته‌ك مرۆڤی مه‌شروب خۆردا به (گوناهی كه‌بیره) ده‌زانی كه چی ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌ناو ده‌ست پێكه‌وه له ته‌ك ئه‌و هێزانه‌دا داده‌نیشن و هه‌ڵده‌ستن و له‌ته‌ك گۆرانی ده‌هۆڵی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و ڕه‌شبه‌ڵه‌كی گه‌رم و گوڕدا ده‌ست له ناو ده‌ست هه‌ڵده‌په‌ڕن!! ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی 18ساڵه به به‌رنامه‌ی تۆكمه كار له‌سه‌ر به‌حیزبی كردنی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ده‌كه‌ن كه‌چی ئه‌مڕۆ به‌ڵێنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له حكومه‌ت ده‌ده‌ن و باس له فه‌لسه‌فه‌ی نوێ و ته‌ندروستی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن !!ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی تادوێنی ئینكاریان له بوونی كرێكار و كارگه ده‌كرد له كوردستاندا كه‌چی ئه‌مڕۆ لێمان بوونه‌ته چه‌پ و داكۆكی له كرێكار ده‌كه‌ن و باس له ڕۆڵی مێژووی كرێكارانی كوردستان ده‌كه‌ن!! سه‌یره زۆر سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشیان ده‌چه‌وسانده‌وه‌و ژیانێكی مه‌مره مه‌ژیان پێ ڕهوانهدهبینین هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی دوێنێ كاسبكاران و ده‌ست فرۆشانی لای مزگه‌تی گه‌وره‌ی سلێمانی و بازاڕی شێخڵڵای هه‌ولێریان ئه‌زیه‌ت ده‌داو ڕاو ده‌نا و له كار‌و كاسبیان ده‌كردن و عه‌ره بانه‌و مێزه‌كانیان ده‌شكاندن و زیندانیان ده‌كردن و هتد كه‌چی ئه‌مڕۆ ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆیان ده‌نوشتێنه‌وه و بانگه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش و كاسبكارانی كوردستان له هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خه‌باتێكدا ڕۆڵی گه‌وره یان بینیوه‌و جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیرن و ئێمه هه‌رچیه‌كیان بۆ بكه‌ین هێشتا كه‌مه‌و ناتوانین باداشتیان بده‌ینه‌وه !! ڕۆژگاررێكی سه‌یره ئه‌وانه‌ی دوێنێ ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌های توتالیتاریان ههبوووئامادهگی دایه‌لۆگ و پێكه‌وه ژیان و یه‌كدی قبوڵكردن نه‌بوون و جیاوازیان قبوڵ نه‌بوو حه‌ساسیه‌تیان هه‌بوو به‌ووشه‌ی ئازادی و ئازادی ڕاده‌ربڕین ئه‌وانه‌ی دوێنێ ڕوناكبیرو ڕۆژنامه‌نوس و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندیان له سه‌ر نووسین و ده‌ربڕینی بیر‌و ڕای جیاواز ده‌دایه دادگا‌و غه‌رامه‌یان ده‌كردن و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دان و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كردن و چاویان لێسوردهكردنهوه و تیرۆریان ده‌كرن و هه‌وڵی تیرۆركردنیان ده‌دا ن وهتد كه‌چی ئهمڕۆبانگهشهی دیموكراسی و ئازادی و ئازادی بیر‌و ڕاو ده‌كه‌ن و باس له پاراستنی مافه‌كانی ڕوناكبیران و ڕۆژنامه نوسان و ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ن!! رۆژگارێكی سه‌یره هه‌ردوو حیزبه گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی كوردستان دوای 18ساڵ له‌حكومڕانی تازه به‌تازه به‌ڵێنی ڕه‌نگاوڕه‌نگی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن ئه‌ی باشه ئه‌م 18ساڵه كێ ده‌ستی گرتوون بۆ پێشكه‌شیان نه‌كردوه له وماوه دوور‌و درێژه‌دا !!ڕۆژگارێكی سه‌یره ئه‌مه‌و چه‌ندان وچه‌ندانی تر درۆشم و واده‌و به‌ڵێنی دهمامكاوی تر كه‌من پێم وایه ئه‌م ده‌مامكانه هه‌مووی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و بۆفریودانی خه‌ڵكه ئه‌مه هه‌مووی شه‌ڕی كورسی و بوودجه‌و ده‌سه‌ڵاته وهیچی تر ده‌نا دوای هه‌ڵبژارن هاوكێشه‌كه 180 پله ده‌گۆڕێته‌وه ئهوبهههشته یۆتۆپیایه‌ی وێنایان كردوه بۆخه‌ڵكی كوردستان له م واقیعه دۆزهخاویهی كوردستاندا دیسانه‌وه ده‌بێته‌وه هه‌مان واقیعی دۆزهخاوی و له‌مه‌شدا ته‌نها خه‌ڵك باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ت