
کامیو له‌ناو خه‌یاڵاندنی ئه‌ده‌بیدا ئازادی دۆزییه‌وه
کامیو له‌ناو خه‌یاڵاندنی ئه‌ده‌بیدا ئازادی دۆزییه‌وه (*)
کای فالکمان Kaj Falkman/(*)
و. له سوێدییه‌وه: ههندرێنوێنهکان لای راسته‌وه….
ئه‌ندرێ ماڵڕۆ ، کامیو و سارته‌ر
کاتێک ئه‌لبێرت کامیو (Albert Camus له 1957دا خه‌ڵاتی نۆبێلی وه‌رگرت بۆ باسێکی کورت و ساتێکش بۆ گوێگرتن له پرسیار هات بۆ زانستگای ستۆکهۆلم. له ریزی پێشه‌وه‌ی ناو هۆڵه تژییهکهدا کۆمه‌ڵێک عه‌ره‌ب دانیشتبوون. یه‌کێک له‌وان یه‌کسه‌ر هه‌ستایه‌وه تاکوو یه‌که‌م پرسیاری ئاراسته‌ی کامیو بکات، که په‌لاماردانێکی سه‌رچیغ و گه‌رمی بۆ سه‌ر کامیو به دوای خۆیه‌وه هێنا، چونکه گوایه ئه‌و بۆ سه‌ربه‌خۆیی خه‌باتی نه‌کردووه. من وه‌ک خوێندکارێکی ئاماده‌بوو له‌و کۆڕه‌دا له یادمه که چۆن ئه‌لبێرت کامیو به هێوری وه‌ک به‌ڵگه چه‌ندین نموونه‌ی هێنایه‌وه که ئه‌و سه‌رسه‌ختانه داکۆکی له مافی دێمۆکراتی له جه‌زائیردا کردووه، تاکوو جه‌زایریی و فه‌ره‌نسییه‌کان بتوانن پێکه‌وه له ژیانێکی ئازاد و ئاشتیهوانییدا بژین. "به‌ڵام من تێرۆریزم، تیرۆریزمێکی کوێر مه‌حکوم ده‌که‌م که له شه‌قامه‌کانی جه‌زائیردا بڵاوده‌کرێته‌وه که ده‌کرێ ئه‌و تێرۆیزمه رۆژێک دایکم و خهنهوادهکهم بگرێته‌وه! ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و کاره به دادپه‌روه‌ریی ده‌بینن، ئه‌وکاته من له به‌رانبه‌ر دادپه‌روه‌رییدا داکۆکی له دایکم ده‌که‌م." ئاخاوتنه‌که‌ی کامیو ئاراسته‌ی به‌ره‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی جه‌زائیر بوو، که دهمڕاستهکهی له‌سه‌ر کورسییه‌که‌ی پێشه‌وه دانیشتبوو. رۆژنامه فه‌ره‌نسییه‌کان بایه‌خێکی زۆریان به‌و ئاخاوتنه‌ی کامیو دا، که وه‌ک پێچه‌وانه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێستی ژان پۆل سارته‌ر نماییشکرا، که پێی وابوو ده‌بێ دادپه‌روه‌ریی سیاسی بکه‌وێته پێش رێزگرتن له بۆچوونی تاکه‌که‌سییدا.
پرسیارێکی تر ئه‌وه‌بوو که ئاخۆ ئه‌لبێرت کامیو بوونگه‌را (ئێکزتێنسیالیسته). ئه‌و به جه‌ختکردنه‌وه به نه‌خێر وه‌ڵامی دایه‌وه، که ئه‌و بوونگه‌را نه‌بوو: "من یه‌که‌م تێگه‌یشتنی فهلسهفییم له گرێکییهکانهوه وه‌رگرت، نه‌ک له 1800 ه‌کانی ئه‌لمانییه‌کان، که فه‌لسه‌فه‌که‌یان بناغه‌ی بووگهرایی ئه‌مڕۆیه."
ئه‌مه‌ش دیسان نیشانه‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی سارته‌ر بوو، که کامیو ناخوازێ سه‌ر به مێگه‌له‌که‌ی ئه‌و بێت، هه‌رچه‌ند هه‌ردووکیان له قۆناغێکدا پێکه‌وه بوون و وه‌ک هاوڕێش سه‌یری یه‌کتریان ده‌کرد. هاوکاتیش ئه‌مه ره‌خنه‌یه‌کی ئه‌نده‌رش ئۆستهرلینگ (Anders Österlig) بوو که له کاتی پێشکه‌شکردنی ئه‌لبێرت کامیو له سێرمۆنی خه‌ڵاتی نۆبێلدا ده‌ریبڕی: هه‌روا کامیوش به شێوازی خۆی ده‌مڕاستی ئه‌و ئاراسته فه‌لسه‌فییه ده‌کا که له ژێر ناوی بوونگه‌رایی ناودێر ده‌کرێت…
کامیو له‌وه تووڕه بوو که رۆژنامه‌نووسه سوێدییه‌کان زیاتر ئه‌و وه‌ک وێنه‌یه‌کی سیاسی سه‌یر ده‌که‌ن تا وێنه‌ی نووسه‌رێک. ئه‌و وێنه‌یه‌ش له بیۆگرافییه گه‌وره‌که‌ی "Albert Camus. Une vie " (1996)ی ئۆلیڤه‌ر تود به روونی دیاره. له دیدی ئۆلیڤه‌ر توده‌وه، رۆژنامه‌ی ناسراوی سوێدیی، داگنس نیوهێته‌ر نووسیبووی که هه‌ڵبژاردنی کامیو تێگه‌یشتنێکی سه‌خت بوو، هزره‌کانی ئه‌و به‌شێکی بچووک و بڕێکی که‌می جێگه‌ی سه‌رنجن، ئه‌و وه‌ک نووسه‌ر قووڵایی و خه‌یاڵی نه‌بوو و بێجگه له "بێگانه" ته‌نیا کتێبگه‌لێکی له به‌های ده‌ستی دووم نووسیوه.
ئه‌لبێرت کامیو هه‌میشه ئه‌وه‌ی دووپاته ده‌کرده‌وه که ئه‌و زیاتر حه‌زده‌کا ئه‌ده‌ب بنووسی نه‌ک وزه‌کانی به سیاسه‌ته‌وه په‌رته‌وازه بکات. "ئه‌گه‌ر من خۆم به باوه‌ڕی سیاسی ببه‌ستمه‌وه (پارتی کۆمونیست، بخوێنه‌وه)، ئه‌وکات من هه‌موو وزهکانم، وزه‌ی ژیان و زرینگیم بۆ ئه‌وه ته‌رخان ده‌که‌م. ره‌نگه هه‌موو به‌هره و روحم بۆ ئه‌وه ته‌رخان بکه‌م، به‌ڵام نه‌ک هه‌موو دڵم." کامیو له جه‌زائیردا به پێچه‌وانه‌ی هاوڕێیه چاڵاکه‌کانی له سیاسه‌تدا سیاسه‌تی وه‌ک کارێک نه‌ده‌بینی به‌ڵکوو وه‌ک ئه‌رکێک ده‌بینی که له پێناو یه‌کسانی له نێوان خه‌ڵکی فه‌ره‌نسیی و عه‌ره‌به جه‌زائیرییه‌کاندا خه‌بات بکا. چونکه کۆمونیزم په‌یمانی یه‌کسانی دابوو، ئه‌ویش دواجار بۆ یه‌کگرتن چووه رێزی ئه‌و پارتی کۆمۆنیستییه. ئه‌مه‌ش له 1935 دا له جه‌زائیر روویدا، که ئه‌وکات ته‌مه‌نی 22 ساڵ بوو. ئه‌و ده‌یویست وه‌ک رۆژنامه‌نووس خزمه‌تی ئه‌و پارته بکات، که ئه‌و ئه‌رکه‌شی له بڵاوکراوه جه‌زائیریی و فه‌ره‌نسییه‌کاندا ئه‌نجامدا.
له کن ئه‌لبێرت کامیو دوو نووسه‌ری فه‌ره‌نسیی گرنگ بوون، ئه‌وانیش ئه‌ندرێ جید و ئه‌ندرێ ماڵڕۆ بوون. کاتێک جید دوای سه‌فه‌رێکی بۆ یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1936دا به نووسین بێئومێدی ته‌واوی خۆی به‌رانبه‌ر کۆمۆنیزمی سۆڤیه‌ت راگه‌یاند، کامیو به قووڵی به‌و وێناکردنه له چه‌وساندنه‌وه به کۆمه‌ڵیی و هه‌ژارییه نه‌گبه‌تییه دڵگیر بوو. ئه‌و حه‌زی ده‌کرد مشتومڕێک له‌مه‌ڕ ئه‌زموونه‌کانی جید بسازێنێت، لێ له لایه‌ن پارتی کۆمونیستی فه‌ره‌نسییه‌وه قه‌ده‌غه‌کرا. پاشان کامیو ره‌خنه‌ی له سه‌رکردایه‌تی پارتی کۆمونیست گرت و له 1937دا به تۆمه‌تی "یاخیبوونی ترۆتسکیی"یانه له‌و پارتییه‌دا ده‌رکرا.
کامیو دوای ئه‌وه هه‌ستی به خۆشی کرد که له‌به‌ر ئه‌ده‌ب وازی له سیاسه‌ت هێنا. له‌وێدا ئه‌و ئازادییه‌ی دۆزییه‌وه که سیاسه‌ت نه‌یتوانی پێی ببه‌خشێت. به‌مجۆره کامیو بۆ ئه‌و رۆمانه‌ی که دوایی ئه‌وی به‌ناوبانگ کرد، "بێگانه" ده‌ستی به یادداشت نووسینه‌وه کرد، که له 1942دا چاپ‌کرا. سارته‌ر بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه له ئاستێکی باڵادا به نووسینی رانانێکی ئه‌رێنییه‌وه به ناودێرکردنی ئه‌و کتێبه‌ی وه‌ک "رۆمانی هاوسه‌رده‌م، نوێنهراییهک بۆ بوونگه‌رایی" ستاییشی کرد. هه‌رچه‌ند کامیو زوو خۆی له‌و ناودێرکردنه دوور خسته‌وه، که‌چی به هۆی ده‌ستپێوه‌گرتنی سارته‌ره‌وه ئه‌و ناودێکردنهی پێوه نووسا. به لای سارته‌ره‌وه بوونگه‌رایی به جه‌ختکردنه‌وه له دژی سیسته‌مێکی داخراوی هزرییدا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی بێئایین (ئاتێیست) بوو.
سارته‌ر به دژی تێگه‌یشتنی ئایینی که پێی وایه جه‌وهه‌ر (خواوه‌ندی) به‌ر له بوون (ئێکسیستانس)ه ده‌یگووت بوون به‌ر له جه‌وهه‌ره. ده‌بێ خودی مرۆڤ به رێگای کرداره‌وه جه‌وهه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ به هۆی گوناهبارکردنی میرات یان ژینگه، نه‌ریته‌کان، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی که زۆرینه "وه‌ک ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌یکه‌ن" داوای داوای لێبووردن له‌و ژیانه‌ی خۆی بکا، خۆی تووشی درۆی مۆراڵی ده‌کات.
کامیو خۆی بێئایین بوو، لێ ئه‌و دانی به‌وه دانا که مه‌سیحایه‌تی شوێنێکی پڕ گرنگی له مێژوودا هه‌بووه. کامیو نووسی، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر مرۆڤ بڕواشی به ئایین نه‌بێت، لێ "راستییه‌ک له ئه‌زموونی ئایینی‌دا هه‌یه". سارته‌ر به گرماندنهوه ده‌گوت، کتومت له کاتی خوڵقاندندا، ئه‌و راستییه هه‌یه.
چه‌مکێک که به‌سه‌ر "بێگانه"وه زاڵبوو، "نامه‌عقوڵ" بوو. ئه‌و چه‌مکه وه‌ک نائاماده‌ییه‌کی ههژهندهێنهر یان برینێکی روحی له مرۆڤ وێنه ده‌کرا. کامیو له کتێبی دوای "بێگانه"، "ئه‌فسانه‌ی سیزیف"دا (1942)، سیزیف وه‌ک وێنه‌یه‌ک ده‌ناسێنێت که به شێوه‌یه‌کی بێهووده (ئه‌بسورد) و بێ‌مانا ده‌ژیت وه‌لێ خۆی به‌سه‌ر چارهنووسهکهیدا زاڵده‌کا. سارته‌ر له‌سه‌ر ئه‌و تێڕوانینه بێهووده‌ییه‌ی کامیو به پێداگرتنه‌وه راگه‌یاند که نه مرۆڤ یان نه جیهان بێهووده نین، به‌ڵکوو هۆکردی ئه‌و بێهووده‌ییه ئاوێته‌کردنی مرۆڤ-جیهانه.
کامیو کتێبه‌کانی بۆ ئیدۆله ئه‌ده‌بییه‌که‌ی ئه‌ندرێ ماڵڕۆ نارد، که یه‌کسه‌ر به ده‌ربڕینی ئه‌رێنی وه‌رامی دایه‌وه: "ئێوه به‌و کتێبانه‌وه شوێنێک له نێو ئه‌وانه داگیر ده‌که‌ن که له ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسییدا ده‌نگییان هه‌یه، ئێوه به‌م زووانه خوێنه‌ری خۆتان و ئاماده‌ییتان ده‌بێت. ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو که‌س مه‌یسه‌ر نابێت." ماڵڕۆ سه‌باره‌ت به‌و بێهووده‌ییه‌وه به دیدێکی وردبینه‌وه نووسی: "ئێوه چه‌شنه مۆڕاڵێک له‌و چه‌مکه دروستده‌که‌ن؛ ئێستا ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه که مۆڕاڵێکی ده‌روونی له‌و چه‌مکه بسازێنن."کامیو حه‌زی له راڤه‌ی ده‌روونی (پسیکۆلۆگی) نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌وه واقیع بوو که هات ئه‌وی له بێهووده‌یی فڕاند، واتا داگیرکردنی فه‌ره‌نسا له لایه‌ن نازییه‌کان و ئه‌رکی ئه‌خلاقی بوو که وای له کامۆ کرد به‌رگریی بکات. کامۆ له رۆژنامه‌ی ناقانوونی Combat سیاسییانه به‌شداریکرد، که خۆشی به‌ره به‌ره بوو به سه‌رنووسه‌ری.
کامیو به شێوه‌یه‌کی ئه‌ده‌بیی له رۆمانی "تاعوون"دا (1947) خه‌باتی به‌ره‌نگاریی ده‌ربڕی، که له هه‌مبه‌ر نازیزمه‌وه بوو به چیڕۆکێکی هێما (ئالیگۆری). له کن کامیو یاخیبوون ئایدیال (خواستێکی نموونه‌یی) بوو، که دلێریی، هاریکاریی و گیانبه‌ختکردنی گه‌ره‌که. ئه‌و کتێبه‌ی باشترین کڕیاری هه‌بوو که له ماوه‌ی سێ مانگدا 25000 دانه‌ی لێ فرۆشرا. به گشتی ره‌خنه‌کان به باشی له‌سه‌ریدا نووسران، هه‌روه‌ک سارته‌ریش به‌هره‌ی کامیوی پهسندا، وه‌لێ سارته‌ر به‌ره‌و رووی ده‌رگا کلۆمدراوهکاندا رایگه‌یاند که کامۆ که‌سێکی بلیمه‌ت نه‌بوو (سارته‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی بۆ خۆی هێشته‌وه.)
ئۆرگانی کۆمونیستی Libèration کامیوی وه‌ک "رووناکبیرێک که سیاسه‌تی به‌جێهێشت له مۆڕاڵدا به دوای په‌نا گه‌ڕا وێناکرد." کامیو به هۆی ئه‌و کرداره مه‌ترسیداره ئوتۆپیی و توتالیتاریزمانهوه ره‌خنه‌ی له مارکسیزم گرت. کاتێک مارکسیسته‌کان کامیویان به‌وه تاوانبار کرد که زانیاری له‌سه‌ر تیۆرییه‌کانی مارکس نییه، وه‌ڵامی ئه‌ویش ئه‌وه بوو که ئه‌و "له تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ژاریی نه‌ک له ده‌قه‌کانه‌وه وه‌ک زۆرێک له ئێوه" فێری ئه‌و تیۆریانه بووم.کامیو پیش‌تر له ساڵی 1948دا نووسیبووی که مرۆڤ ده‌یتوانی بێ هیچ مه‌رجێک ئۆردوگای زۆره‌ملێیه‌کان قه‌بووڵ بکات. ئه‌و نه‌یده‌توانی له کوێربوونی رووناکبیرانی فه‌ره‌نسیی (سارتر، بخوێنه‌وه) به‌رانبه‌ر تووند و تیژی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به دژی هاووڵاتیانی خۆی تێبگات. کامیو له "یاخیبوونی مرۆڤ"دا (1951) هێرشی کرده سه‌ر کۆمونیستی ستالینی و به‌مجۆره ئه‌و یه‌که‌م نووسه‌ری به‌ره‌ی چه‌پڕۆی فه‌ره‌نسییش بوو که هه‌ڵوێست وه‌بگرێت. ئه‌و کتێبه وه‌ک هاوبههایهک له‌گه‌ڵ کتێبه‌که‌ی ماڵڕۆ "قه‌ده‌ری مرۆڤ"دا (1933) له Figaro Littèraire دا خه‌ڵاتی وه‌رگرت، هاوکات بڵاڤۆکی کۆمونیستیش کامیوی به‌وه تاوانبار کرد که رۆڵی راستڕۆیی ده‌گێڕێت. ره‌خنه‌گرێک له گۆڤاره‌که‌ی سارترModern Les Tempsدا به 20 لاپه‌ڕه کتێبه‌که‌ی، به تایبه‌تیش ئه‌و به‌شه‌ی که گوایه کامیو خراپ تێگه‌یشتووه له مێژوو و رۆڵی سه‌رمایه له شۆڕش و "به خواوه‌ندکردنی تاکه‌که‌س"، سووک کردبوو. کامیو وه‌رامی ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ی دایه‌وه که ئه‌و چیتر گوێ له‌و جۆره رهخنگرانه ناگرێت که "هه‌رگیز بێجگه له قه‌نه‌فه‌ی یه‌کتای خۆیان هیچ تشتێکی تریان له ره‌وتی مێژوودا دانه‌ناوه." لێره‌دا کامیو مه‌به‌ستی رووداوێکه له کاتی رزگارکردنی پاریس‌دا، که ئه‌وکات کامۆ سارتری بینیوه که له Comèdie-Francaise له یه‌که‌م پارکی دابنیشێت و بخه‌وێت، له‌وێدا فه‌لسه‌فه به فه‌رمی به‌رپرسیاربوو که شانۆ "رزگار بکات".
سارته‌ر به‌وه تووڕه بوو و کامیوی سه‌رکۆنه‌کرد چونکه له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌ستکورته وه‌لێ تژییه له به مۆرالیکردنێکی خۆ به گه‌وره‌زان. ئه‌و دابڕانه بوو به کۆتایی هێنانی په‌یوه‌ندی نێوانیان. کامیو به هاوڕێیاتییهک که هه‌رچه‌نده له ده ساڵیش زیاتر بوو به ململانێیه‌کی کراوه تلایه‌وه. ئه‌و به‌ده‌ست گومانکردن له توانا دروستهکهیهوه له په‌لاماردانه‌که‌ی بۆ سه‌ر سارته‌ر خه‌می ده‌خوارد، لێ خۆی به دادپه‌روه‌رانه ده‌زانی به‌وه‌ی که هه‌قیقه‌ت گرنگتره له‌و شه‌ڕه گولله لاملییهی نێوان ڕاستڕۆ- چه‌پڕۆیه که سه‌نگه‌ریان له‌و گرتووه، که‌چی هه‌ردوو به‌ره‌ش هه‌وڵده‌ده‌ن که ئه‌و بۆ ئامانجه‌کانیان وه‌ک رێبه‌رێکی خۆیان به‌کار بێنن.
ژه‌نه‌ڕال de Gaulle وه‌ک هێمای بزاڤی به‌رهه‌ڵستکاریی بۆ رۆژانامه‌ی Combat بوو به ئه‌ستێره‌یه‌کی پێشه‌نگ. لێ دوای رزگاربوون کێشه‌که قووت بووه‌وه، چونکه Combat نه‌یده‌ویست پشتیوانی سیاسی له گاولیزم (gaullism ) دا بکات که ئه‌وکات وه‌ک شێوه‌ی پارتییه‌کانی تر، به تایبه‌تیش وه‌ک پارتی سۆسیالیستی بوو به پارتێکی سیاسی. ئه‌و رۆژنامه‌یه وه‌ک ئۆرگانێکی سه‌ربه‌خۆ به بێ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی سیاسیی خوێنه‌ره‌کانی دۆڕاند و زووش شکستی هێنا.
ئه‌ندرێ ماڵڕۆ، که له رێبه‌رانی باڵای بزاڤی به‌رهه‌ڵستکاریی بوو، ئاماده‌یی خۆی نیشاندا که له رووی ئابوورییه‌وه له ئۆرگانی "گاولیست"ه‌کانه‌وه کۆمه‌کی رۆژنامه‌که بکا، لێ کامیو نه‌یتوانی ئه‌وه قه‌بووڵبکات. ئه‌و له Combatدا رایه‌گه‌یاند: "ئێمه بڕیارمانداوه که رێگا له سیاسه‌ت بگرین و ئه‌وه‌ش به مۆڕاڵ قه‌ره‌بۆ بکه‌ینه‌وه". که‌می فرۆشتن کامیوی ناچار کرد که واز له رۆژنامه‌که بهێنێت.
ماڵڕۆ وه‌ک هاوڕێیهک سه‌یری کامیوی نه‌ده‌کرد به‌ڵکوو وه‌ک که‌سێک که ده‌بێ دهستیپێوه بگیرێت سه‌یری ده‌کرد. جیاوازی ته‌مه‌ن له نێوانیاندا زۆر بوو، 12 ساڵ بوو. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌وان له‌ناو بازنه‌ی گرووپی جیاوازدا ده‌جووڵانه‌وه. کامیو وه‌ک پاڵه‌وانێکی ئازادیخوازی کۆسمۆپۆلیتک به ماڵڕۆ سه‌رسام بوو، که ئه‌زموونه‌کانی خۆی له ئاسیا و ئیسپانیادا له ئاوازێکی ستاییشی مۆڕاڵییه‌وه کرد به ئه‌ده‌بێکی جوان.کاتێک کامیو زانی خه‌ڵاتی نۆبێلیان به‌و داوه، یه‌که‌م به‌رته‌کی ئه‌وه بوو "ده‌بوو ماڵڕۆ ئه‌و خه‌ڵاته وه‌ربگرێت!" پاشان کامیو ئه‌و ئاخاوتنه‌ی به فه‌رمی دووپاته کرده‌وه، ماڵڕۆش بۆ ئه‌وی نووسی: "کامۆی خۆشه‌ویست ئاخاوتنه فه‌رمییه‌کانت هه‌ردووکمان شکۆمه‌ند ده‌کا، من سووپاسی تۆ ده‌که‌م." ئه‌وه ئاکارێکی جوامێرانه‌یه، لێ کیژی ماڵڕۆ خانه‌واده و هاوڕێیه نزیکه‌کانی له‌وه ئاگادار کرده‌وه که له کاتی ئاماده‌بوونی باوکییدا ناوی خه‌ڵاتی نۆبێل نه‌هێنن.
جێگه‌ی سه‌رنجه که ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌کادیمیای سوێدی داگ ههمهرخۆیلد (Dag Hammarskjöld ) هاوڕای کامیو بوو. داگ ههمهرخۆیلد به ئه‌کادیمای راگه‌یاند که ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی هه‌ڵه‌یه که له‌به‌ر قازانجی کامیو ماڵڕۆ پهراوێزبکردرێت. دواجار که ماڵڕۆ له 1969 له ژێر ده‌سه‌ڵاتی de Gaulle دا وازی له پۆستی وه‌زیریی رۆشنبیرییه‌که‌ی هێنا، به تایبه‌تیش دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی "Antimèmoires " (1967)، دیسانه‌وه وه‌ک هه‌ڵبژێردراوێک له لیستی خه‌ڵاتی نۆبێلدا که‌وته رۆژهڤێهوه. نزیکترین کێبهرهکێکارهکانی ئه‌و ساموێل بێکێت و H A Auden بوون- بێکێت له 1969 دا خه‌ڵاته‌که‌ی پێبه‌خشرا.
کامیو له رۆمانی ژیاننامه ناته‌واوه‌که‌ی " یه‌که‌مین مرۆڤ" دا رۆشناییه‌کی شیکراوه له مه‌ڕ خۆیدا به ئێمه ده‌به‌خشێت، که له 1994دا، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له دوای مردنی به رووداوێکی ئۆتۆمبیل له 1960دا، که 46 ساڵ بوو، چاپکراوه. ئه‌و کوڕه له جه‌زائیر له ژیانێکی هه‌ژاردا له‌گه‌ڵ دایکێکی که‌ڕ وه‌لێ تژی له ئه‌ڤین و داپیرێکی زاڵم گه‌وره بوو. کامیو له‌و کتێبه‌دا به وێکچوونێک له‌گه‌ڵ کتێبه‌که‌ی لێ کلێزیۆ(Le Clèzio) له "ئه‌فریکا"دا به دوای سۆراغی باوکه نادیارییهکهوه ده‌گه‌ڕێت، که ، له ساڵی1914 له شه‌ڕگه‌ی مارن(Marne)دا، که‌متر له یه‌ک ساڵ دوای له دایکبوونی کوڕه‌که‌ی، کوژرا. دایکی پێی وتبوو که ئه‌و به باوکی ده‌چێت، لێ ئه‌لبێرت له خۆی پرسیبووی که تۆ بڵیی ئه‌و وه‌ک باوکی سه‌رسه‌خت، بێباک و دلێر بێت.
گێڕانه‌وه‌که‌ی کامیو له منداڵییه‌تی خۆی له گێڕانه‌وه‌که‌ی لێ کلێزیۆ(Le Clèzio) ناوه‌کیی، هیدڵیی تره، لێ هاوکاتیش ئه‌و کتێبه له لایه‌ن پیاوێکه‌وه نووسراوه، که "خوێنی گه‌نجی له‌گه‌ڵ برسێتیی و حه‌سره‌تی ژیان، شه‌رم و تامه‌زرۆی زرینگیی، شادییه‌کی شه‌پۆڵدار، پچڕا‌و به وێستی جۆشدار وه‌ک جیهانێکی نائاشنای سه‌پێنراو، له‌ناویدا مه‌ست بوون." کامیو له کتێبه‌که‌یدا ستاییشی مامۆستاکه‌ی، مۆنیسیۆر بێرنارد ده‌کا، که بۆ یه‌که‌م جار وای له‌و کرد هه‌ست به‌وه بکا که ئه‌و بوونی هه‌یه و بابه‌تێکه بۆ باڵاترین رێز: ئه‌و پێی وابوو کامیو "شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که جیهان بدۆزێته‌وه." ئه‌لبێرت کامیو خۆی فێرکرد ژیانی خۆشبوێت. بێڕاده ناچاری ئه‌وه‌بوو چونکه ئه‌و بڕوای به هیچی تر نه‌بوو.
…………..
(*) خه‌یاڵاندنی ئه‌ده‌بیی، وه‌ک هاومانهیهک بۆ "فیکشن"م داناوه.
/ کای فالکمان دیپلۆمات و نووسه‌رێکی سوێدییهKaj Falkman(*)
ژێده‌ر: www.svd.se/kulturnoje/understrecket، به‌شی کولتووری، 8ی جولی، 2009
سه‌رنجێکی کورت: خوێنه‌ری ئه‌زیز، ده‌کرا من دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره به سوێدیی وازی لێبینم، لێ حه‌زم کرد تۆش، بۆ تێگه‌یشتن له رووناکبیری ئێتیکدار و به شکۆ له کاته به‌رهه‌سته‌کاندا، ئه‌گه‌ر خه‌مخۆری ئه‌م بابه‌ته بیت، هه‌وڵبده‌یت هێورانه به‌راوردێکی راماوانه و ئاوه‌ڵا له نێوان ئه‌و قۆناغه‌ی فه‌ره‌نسا و هه‌ڵوێستی مۆڕاڵیی و په‌یوه‌ندیی نووسه‌رگه‌لێکی وه‌ک کامیو، ماڵڕۆ و وێنه باوه‌کانی نووسه‌ری دوێنێ و ئه‌مڕۆی کورد بکه‌یت. هه‌روه‌ک ههڵوهستهیهکیش له‌و خه‌ڵاتی نۆبێله، بکه‌یت که چۆن پێودانگی سیاسیی له به‌خشینی به نووسه‌راندا باڵاده‌سته (هه‌ندرێن) 09.7.8