
هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان، …..
هه‌ڵبژاردن له‌كوردستان، مۆدێلێك بۆ دیموكراسی یان گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ڕو ململانێ؟
ئۆفرا بێنگیۆ* و شێركۆ كرمانج**جۆش‌و خرۆشی هه‌ڵبژاردن ئه‌م ساڵ باڵی كێشاوه‌ته سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ههرئێستاكانێ، ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران، لوبنان، كوێت‌و ئیسرائیل كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌سه‌ر وڵاتهكانیانو سیاسه‌تی ناوخۆیی داناوه‌و كاردانه‌وه‌ی گرنگیشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی هه‌بووه. ئاڕاسته‌ی خرۆشانهكه به‌رده‌وام ده‌بێت تا 25 ی تهمووز كه دوو ملیۆن‌و نیو ده‌نگده‌ر سه‌رۆكێك بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و په‌رله‌مانێكی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌مه بۆخۆی سه‌ره‌تای خاڵێكی دیكه‌ی دووركه‌وتنه‌وه ده‌بێت له ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌ركه‌زی له به‌غدا.
له‌كاتێكدا هه‌ڵبژاردنه «ئازاده‌كه‌ی« ساڵی 1992 ده‌كرێت به پێشه‌نگی ئه‌زموونی دیموكراسی له عێراق دابنرێت وه‌ك مۆدێلێكی دیموكراسی له عێراق ته‌ماشابكرێت، چونكه ئه‌و ئه‌زموونه سێزده ساڵ پێش ئه‌زموونه دیموكراسییه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌ڕای پێشه‌نگیی له‌ئه‌زموونی دیموكراسیدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئان‌و ساتی هه‌ڵبژاردنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌یدا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ته‌حه‌دای گه‌وره بووه‌ته‌وه، له‌مانه: فشارێكی به‌هێز له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به ئاڕاسته‌ی دیموكراتیزه‌كردن، له‌گه‌ڵ فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی، حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، به ئاڕاسته‌ی راكێشانه‌وه‌ی بۆ ژێر باڵی مه‌ركه‌زییه‌ت، هه‌روه‌ها فشار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر كه به پهرۆشو نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕوانی ئاڵوگۆڕییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ڵچوونی سیاسیی‌و پێشبڕكێیه‌كی بێ وێنه له پرۆسه‌ی به‌ره‌و ههڵبژاردنچوونی ئه‌م جاره‌ی كوردستان به ئاشكرا دیاره. لانیكه‌م 24 لیست پێشبركێ بۆ 111 كورسی په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌كه‌ن. له ناو كێبه‌ركێ به‌شداران ئه‌م هێزانه دیارن. یه‌كه‌م، دوو هێزه ترادیشنهلهكه، پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی. دووه‌م، لیستی چوار حیزبه‌كه كه هه‌ردوو لایه‌نه ئیسلامییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان (یهكگرتووو كۆمه‌ڵ) له خۆ ده‌گرێت. له پاڵئهمانهدا كۆمه‌ڵێك حیزب‌و رێكخراوی نهتهوهییو ئایینی كه نوێنه‌رایه‌تی توركمان‌و مه‌سیحییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و 11 كورسییه‌ی بۆیان ته‌رخانكراوه، به‌شدارن.
دیارده‌ی هه‌ره زه‌ق له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا به‌شداریكردنی هه‌ردوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه، یهكێتیو پارتی، به لیستێكی هاوبه‌ش، لیستی كوردستانی. ئه‌و دوو نه‌یاره مێژووییه ساڵانێكی زۆر له ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكان‌و نه‌وه‌ته‌كان (ئه‌گه‌ر باس له شه‌سته‌كان نه‌كه‌ین) له‌جه‌نگێكی سه‌ختدا بوون له دژی یه‌كدی، كه تا ئێستاش تهمومژهكانی به ته‌واوی نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. كه‌وایه، ئه‌ی چۆن ده‌توانین له‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی ئێستا‌و دابه‌زین به لیستێكی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌م دوو نه‌یاره بگه‌ین. له‌ڕاستیدا، پاڵنه‌ری سه‌ركی ئه‌م ماره‌بڕینه به‌رژه‌وه‌ندیداره (marriage of convenience) زۆر له‌وه قوڵتره كه ئاوا به ساده‌یی به سه‌ریدا تێپه‌ڕین، به‌ڵام به كورتی ده‌كرێت بوترێت نزیكبوونهوهكه له ئاكامی ئه‌و ترسه هاتووه كه هه‌ردووكیان پێیانوایه ئه‌گه‌ر یه‌كدی له باوه‌ش نه‌كه‌ن به‌یه‌كه‌وه له سێداره ده‌درێن (if they do not hang together they will be hanged together).
یهكێتیو پارتی، هه‌ردووكیان، به‌ره‌و رووی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز بوونه‌ته‌وه له ناو خۆیاندا له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه‌كی تووند له‌لایه‌ن نوخبه‌ی رۆشنبیری كوردیی له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا. گه‌نده‌ڵی، خزم خزمێنه، ناوچه‌گه‌رێتی، عهشیرهتگهرێتی، بنه‌ماڵه‌چێتی، خراپ به‌ڕێوه‌بردن، مۆنۆپۆڵكردنی دهسهڵاتو په‌راوێزكردنی په‌رله‌مان كۆمه‌ڵێك گلهییو سكاڵان كه بوونه‌ته وێردی سه‌رزمانی هه‌موو خه‌ڵك‌و رۆژانه رووبه‌ڕووی دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌كرێنه‌وه. دیاره نكوڵی ئه‌وه ناكرێت كه ژێرخانی ئابووری وڵاته‌كه‌و وه‌زعی مه‌عیشی خه‌ڵك تا راده‌یه‌كی چاك به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێش 2003 گه‌شه‌ی به‌خۆوه دیوه، به‌ڵام خه‌ڵك به گشتی گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی له گه‌شه ئابوورییهكهو پڕۆژه‌كان بهرپرسو سه‌ركرده‌كانی دوو حیزبه‌كه‌ن كه به گشتی له هه‌ویای پڕكردنی گیرفانی خۆیانن. ئه‌م جۆره سكاڵا‌و ناڕه‌زاییانه به ئاشكرا له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه‌و گۆڤاره چاونهترسهكانی وه‌ك ئاوێنه‌و لڤین‌و هاوڵاتی ده‌بینرێن، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌خیریان كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه، وه‌ك ستوونێكی سه‌ره‌كی دیموكراسی، له ساڵی 2000ه‌وه بووه به پلاتفۆرمی ره‌خنه‌و ناڕه‌زایی له دژی ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر به زمانی كوردی به‌ڵكو عه‌ره‌بیش (ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به ئینگلیزی‌و توركیش).
له كاتێكدا له‌وه‌ده‌چێت پارتی له یه‌كێتی مه‌ناعه‌ی له به‌رانبه‌ر فشاره ناوخۆییه‌كان (ئه‌گه‌ر هه‌بێت) زیاتره، سوپاس بۆ ئه‌و مه‌یله ئۆتۆكراتییهی كه تاریخییهن له‌سه‌ری دامه‌زراوه. ئا له‌و كاته‌دا یه‌كێتی، كه به پێچه‌وانه‌ی پارتی، تاریخییهن فه‌زای دیموكراسی‌و لیبرالیه‌ت تێیدا زیاتر گه‌شه‌ی كردوه، كه‌وتووه‌ته سه‌ر لێوی لهتووپهت بوون. له‌راستیدا ئه‌گه‌ر مێژووی یه‌كێتی هه‌ڵده‌ینه‌وه هه‌ندێك له سه‌ره‌داوه‌كانی ئه‌م تهكوتولاتهی ئه‌مڕۆ له‌ناویدا زه‌قبووه‌ته‌وه به‌رچاو ده‌كه‌ون. یه‌كێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه له1975دا به هه‌وێنی فرهگروپی له دایكبوو، به‌ڵام فره گروپییهكی ئایدیۆلۆژی كه راست (خه‌تی گشتی)و ناوه‌ڕاست (بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان)و چه‌پ (كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران)ی له خۆگرتبوو.
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ته‌كه‌تولات له‌ناو یه‌كێتیدا زیاتر قاڵبی كه‌سایه‌تی‌و ناوچه‌گه‌ریی له خۆ گرتووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری سیاسیی ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كه باڵی كێشاوه‌ته سه‌ر كوردستان ململانێكانی ناو یه‌كێتی تووندترو زه‌قتر بوونه‌ته‌وه. له‌ئاكامدا دوو كوتله‌ی سه‌ره‌كی رووبه‌ڕووی یه‌كدی بوونه‌ته‌وه، یه‌كێكیان له ده‌وری تاڵهبانیو ئه‌وی دیكه‌یان له لای نه‌وشیروان موسته‌فا (كۆنه جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی) كۆبوونه‌ته‌وه.
نه‌وشیروان ئێستا سه‌رۆكایه‌تی گروپێك دهكاتو به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ، لیستی گۆڕان، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كات. پلاتفۆرمی لیستی گۆڕان داوای عه‌داله‌تی ئیجتیماعیو شه‌ڕ دژی گهندهڵیو به موئهسهسهكردنی داموده‌زگاكانی حكومهتو جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له‌سه‌ر ده‌زگا حكومییه‌كان، به‌تایبه‌تی قه‌زا، ده‌كات. لیستی گۆڕان گهورهترینو به‌هێزترین ركابه‌ری لیستی كوردستانییه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. سه‌رهه‌ڵدانیشی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی فه‌شه‌لی عه‌قڵیه‌تی شۆڕشگێری شاخ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه شه‌رعییه‌تیشی، تاراده‌یه‌ك، له رابوردووو مێژووی «خه‌باتی« دوو حیزبه‌كه وه‌رگرتووه.
له ئاكامی ئه‌و فشار‌و ته‌حه‌دایه‌ی كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه خراوه‌ته سه‌ری، تاڵه‌بانی، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قاعیده‌ی یهكێتیو له ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌نگی كوردستانیان زیاتر خۆی له بارزانی نزیككردووه‌ته‌وه. له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا هه‌ستكردن به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای مهدهنیو گروپه ئیسلامییه‌كان كراوه‌ته سه‌ر یهكێتیو پارتی وای له‌و دوو نه‌یاره سه‌رسه‌خته كردووه كه ته‌وره‌كانیان بشارنه‌وه. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا گۆڕانخواز‌و ریفۆرمخواز‌و هه‌موو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن به ده‌زگایه‌ك كه تێیدا ئه‌گه‌ر جێله‌ق نه‌كه‌ن به دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌و بیكه‌ن به په‌رله‌مانێك كه زیاتر دیموكراسی بێت‌و پره‌نسیپی شه‌فافیه‌ت ببێت به بنه‌مای هه‌موو كاره‌كانی ده‌زگاكه‌و حكومه‌تی هه‌رێم.
بێجگه له‌و خاڵانه‌ی ئاماژه‌مان پێكرد، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو شایسته‌ی چاودێریكردنه له نزیكه‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگی به پرسی كوردستان ده‌ده‌ن له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك. له هه‌موویان گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی، لیستی گۆڕان، لایه‌نێكی میانڕه‌وی سێكولاری لیبراڵه. ئه‌مه به گشتی زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌زموونه دیموكراسییه ساواكانی ناوچه‌كه‌یه كه عاده‌ته‌ن ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی لایه‌نه ناسیونالیست‌و ئیسلامییه تووندڕهوهكانن. خاڵێكی دیكه، ژنان ئه‌مجاره لانی كه‌م 30%ی كورسییه‌كان وه‌ده‌ستدێنن (ئه‌مه 5% له‌و نیسبه‌یه زیاتره كه له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ژنان ته‌رخانكراوه). جێگای سه‌رسوڕمانیش نییه لیسته نزیكه‌كه‌ی په‌كه‌كه رێگه‌ی پێنه‌درا له هه‌ڵبژاردن به‌شداری بكات. ئیسلامییه‌كانیش به دوو لیست دابه‌زیوون كه له‌وانه‌یه چانسی به‌ده‌ستهێنانی كورسیان زیادبكات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا له‌وانه‌یه ده‌نگێكی زۆر له ده‌نگی "ناڕه‌زا" له ده‌ستبده‌ن، چونكه پێشتر به گشتی ئه‌وان تاكه ئۆپۆزسیۆن بوون كه‌چی ئه‌مجاره لیستی گۆڕان ئه‌گه‌ری بردنی زۆرینه‌ی ده‌نگه ناڕهزاكانی هه‌یه. زۆرینه‌ی لیست‌و لایه‌نه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان، پشتیوانی له سیستمێكی فیدراڵی بۆ عیراق ده‌كه‌ن، ئه‌وه بۆ خۆی جێگای سه‌رنجه، چونكه تاكه یه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی نییه كه داوای جیابوونه‌وه یان سه‌ربه‌خۆی بۆ كوردستان بكات. ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه كوردستانیان ده‌ستیان له‌و ئامانجه شوشتووه، به‌ڵكو پراگماتیزمو سیاسه‌تی واقعیانه باڵی به‌سه‌ر فهزاكهدا كێشاوه.
هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به پێچه‌وانه‌ی جاری پێشوو، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان بوو، ئه‌مجاره راسته‌وخۆ ده‌بێت. ئه‌مه ترسی دانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به سه‌رۆكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له مانگی رابوردوودا به پهلهپروسكێ پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی تێپه‌ڕاند كه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه‌و ده‌یاندات به سه‌رۆك.
له پاڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم، چوار كاندیدی دیكه هه‌ن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، له هه‌موویان گرنگتر "هه‌ڵۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"، ژنبرای تاڵه‌بانی و ڕۆشنبیری نیشته‌جێ له له‌نده‌ن "دكتۆر كه‌مال میراوده‌لی"ن. له‌وه‌ناچێت هیچ كامێكیان ترس بن بۆ سه‌ر بارزانی، به‌ڵام بوونیان نیشانه‌ی بوونی ناڕه‌زاییه له ئه‌دای بارزانی‌و درزێك له تابوی نوێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌میشه‌یی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌عه‌قڵیه‌تی كوردیدا دروستده‌كات.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه لیستی كوردستانی هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه، به‌ڵام، گۆڕان‌و لیستی چوار حیزبه‌كه چانسێكی باشیان هه‌یه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز بچنه ناو په‌رله‌مان. به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌زموونی دیموكراسی‌و پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردن‌و كلتووری دیموكراسی ده‌توانن بچنه قوڵایی سیستمی كوردستان، یا ئه‌وه‌تا هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ك ئه‌زموونێكی فاشیلی دیكه ده‌چێته سهرئهزموونه فاشیله كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ناوچه‌كه. ده‌رئه‌نجامه‌كه هه‌ر كامێكیان بێت، ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ری به‌رفراوانیان له‌سه‌ر پرۆسه به‌رده‌وامه‌كه‌ی بنیاتنانی-نه‌ته‌وه‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت- له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ههرێمو مه‌ركه‌ز، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه وه‌ك ده‌رئه‌نجامێكی سیاسهتو هه‌وڵه‌كانی نوری مالیكی بۆ سێنترالیزهكردنی حوكم لهلایهكو داواكردنی هه‌رچی زیاتری سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم له‌لاكه‌ی دیكه، گرژییان به خۆوه بینیوه. له كۆتاییدا ده‌كرێت بوتریت هه‌رێمێكی به‌هێزو دیموكرات له‌وانه‌یه كاریگه‌ری قورس له‌سه‌ر كوردستانیانو عیراقییهكانو وڵاتانی دراوسێ‌و نه‌خشه‌ی ناوخۆی ده‌وڵه‌ته فرهنهتهوهییهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت.
* ئۆفرا بێنگیۆ، پرۆفیسۆری دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ته‌لئه‌بیب.
** شێركۆ كرمانج، خوێندكار له دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی ساوس ئوسترالیا.
سه‌رچاوه: هاوڵاتی، ژماره 543، 19/7/2009