
بژی یاد و ڕێبازی گیانبه‌ختکردووانی 14 ی ته‌موز!
بژی یاد و ڕێبازی گیانبه‌ختکردووانی 14 ی ته‌موز!
وه‌ڵام به جه‌بار حهمهدجهمال موحسین
jamal_muhsin@yahoo.comڕۆژی 15.07.2009 و له یادی نۆ ساڵه‌ی له خوێنهه‌ڵکێشانی پێنج کادری کۆمۆنیست‌دا به ده‌ستی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، به‌ڕێز جه‌بار حه‌مه‌د بابه‌تێکی نووسی (که له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه). به پێویستم زانی هه‌ندێ خاڵی بۆ ڕۆشن بکه‌مه‌وه چونکه ئه‌و له‌وێدا هه‌ندێ مه‌سه‌له باس ئه‌کات و به "حه‌قیقه‌ت"یش ناوی ئه‌بات.
ئازیزم کاک جه‌بار!
سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ده‌ربڕینی ئیحساساته‌که‌ت و منیش له ناخه‌وه هه‌ستت پێ ئه‌که‌م، ئه‌زانم که به له ده‌ستچوونی شێخ عه‌بدول چ هاوڕێ و که‌سێکت له ده‌ستدا. به‌ڵام ئیجازه بفه‌رمون هه‌ندێ مه‌سه‌له که له‌وێدا باستان کردووه بۆتان ڕاست بکه‌مه‌وه و چه‌ند سه‌رنجێکیشت بۆ بخه‌مه ڕوو.
باس له‌وه ئه‌که‌یت که "له 14.7.200دا پێنج مرۆڤ له نێوان سه‌رسه‌ختی و شه‌ڕه‌نگێزی دوو حزبدا گیانیان به هه‌ده‌رچوو، کوژران." لام وایه له‌به‌رئه‌وه‌ی که پێش ئه‌و کاره‌ساته ئه‌ندامی حزب بوویت بزانیت که ئێمه سه‌رسه‌خت بووین و ئێستاش هه‌ین، به‌ڵام شه‌ڕانگێز نه‌بووین. ئه‌گه‌ر شه‌ڕانگێز ماناکه‌ی ئه‌وه بێت که بچێته به‌ر ده‌رگای خه‌ڵک و ڕێیان پێ بگرێ، ئه‌گه‌ر ماناکه‌ی ئه‌وه بێ که پارووی خه‌ڵک بڕفێنێ و له‌سه‌ر پاره و پول (چ هی گشتی کۆمه‌ڵگا و چ هی شه‌خسی) شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنێ، گه‌ر ماناکه‌ی ئه‌وه بێ په‌لاماری باره‌گای ئه‌حزابی تر بدا، له خوتوخۆڕایی میلی چه‌ک له چه‌کداری حزبه‌کانی تر بهێنێته‌وه، به دیلیان بگرێ، ئازادی کۆمه‌ڵگا زه‌وت بکات و بواری هه‌ڵسوڕانی سیاسی بۆ هیچ لایه‌نێک به غه‌یری خۆی نه‌هێڵێته‌وه… هتد، ئه‌وه خۆشت زۆر باش ئه‌زانی ئه‌م سیفاتانه له ئێمه به دوورن و ڕۆژێک له ڕۆژان له حزب و بزووتنه‌وه‌ی ئێمه نه‌وه‌شاوه‌ته‌وه. له به‌رامبه‌ردا داکۆکی له خه‌ڵکی بێکار و زه‌حمه‌تکێش و بێخانه و لانه، کرێی کرێکاران، خانه‌نشینان، یه‌کسانی ژن و پیاو، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان… به سه‌رسه‌ختی ئێمه و کارنامه‌ی ئێمه ناسراوه‌ته‌وه. ئه‌مه ئیتر نه‌ک شه‌ڕانگێزی نییه بگره سه‌ربه‌رزییه‌که که حزبه‌که‌ی شێخ عه‌بدول و هاوڕێکانی ماوه‌یه‌ک پێش ئه‌وه‌ی بکوژرێن له‌سه‌ر ئه‌و داخوازیانه درا به دادگا. به‌ڵام له ڕووی سیاسییه‌وه پاشه‌کشه به‌و سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و نائینسانیانه‌یه‌ی یه‌کێتی کرا و ئه‌وه بوو دواتر پیلانی تریان داڕشت. له‌و ساته وه‌ختانه‌دا و له کاتی "دادگا لێگرتن"ه‌که‌ی یه‌کێتیدا له دژی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی شێخ عه‌بدول و هاوڕێکانی چالاکانه بۆ په‌کخستن و پاشه‌کشه‌پێکردنی ئه‌و پیلانه هه‌ڵئه‌سووڕان و کاریان ئه‌کرد. ئه‌وان زۆر ئاگایانه و وه‌ک کادرێکی لێوه‌شاوه‌ی کۆمۆنیست، که سوور و ساغن له‌سه‌ر ئامانجه‌کانیان که هاوجووته له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی کرێکاران و بێبه‌شانی کۆمه‌ڵگادا، له‌گه‌ڵماندا له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا بوون. کاتێکیش که یه‌کێتی ده‌وری باره‌گاکانیان لێگرتین و ئاو و کاره‌بایان لێبڕین ئه‌وان سووربوونی خۆیان له‌سه‌ر خه‌بات و ڕێبازه‌که‌ی خۆیان نیشان ئه‌دا و گیان له‌سه‌ر ده‌ست و ئاماده ڕاوه‌ستابوون. که‌چی تۆ ئێستا پێیان ئه‌ڵێی "بێ‌ئاگا له‌و به‌رامبه‌رێنه گیانیان به‌هه‌ده‌رچوو"؟ ئه‌زانی تۆ به‌مجۆره ئه‌و ئینسانه خه‌باتکارانه که هوشیارانه و ئاگایانه له سه‌نگه‌ری خه‌باتی حزبه‌که‌یاندا بوون به ئینسانی مه‌عسووم و وه‌ک داشێک نیشان ئه‌ده‌یت و گوایه ئه‌وان هیچ ئیراده‌یه‌کیان له‌وه‌دا نه‌بووه؟ ئه‌زانی ئه‌مه بێڕێزیه به ئینسانێکی کامڵ و هوشیار که پێش ئه‌وه‌ی گیان له ده‌ست بدات به تووڕه‌ییه‌وه ئه‌یووت:"بۆچی لێیان بگه‌ڕێین ده‌ورمان بده‌ن و ئاو و کاره‌با و ته‌له‌فون ببڕن و ئێمه‌ش بێده‌نگ بین، بۆچی چه‌که‌کانمانیان لێ به‌رز نه‌که‌ینه‌وه؟" بۆیه نا ئازیز، ئه‌وان نه‌که‌وتنه "ئافات"ه‌وه، ئه‌وان خۆیان به‌شێک بوون له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان کۆمۆنیزم و حزبه‌که‌ی له لایه‌ک و بۆرژوازی کورد و ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رستانه و دژی ئازادیه‌که‌ی له لایه‌کی تره‌وه. نه ئێمه که ئێستا ماوین و نه ئه‌وانیش که به داخه‌وه ئێستا له ناوماندا نین، دامان نه‌نابوو که ئه‌و ئینسانه عه‌زیمانه له ده‌ست بده‌ین. به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره‌ساته به ته‌واوه‌تی له ئه‌ستۆی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته سه‌کوتگه‌ره‌که‌ی ئه‌ودایه. حزبێکی ده‌سه‌ڵاتدار په‌لاماری ئێمه‌ی داوه و شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ری پێفرۆشتووین و پێنج کۆمۆنیستی شۆڕشگێڕی لێ کووشتووین، دواتریش ته‌رمه‌کانیانی شاردبۆوه، به‌ڵام له ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری ئه‌وه‌ی که ته‌واوی خێزانه‌کان کۆئه‌بنه‌وه و به جه‌ماعی به خاکیان ئه‌سپێرن، ناچاربوون ده‌ریان بهێننه‌وه و دواتر له سه‌یوان بیاننێژن. ئه‌مه‌ش به "ته‌کلیف و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی" نه‌بوو وه‌ک ئێوه باسی ئه‌که‌ن، بگره له ژێر ناڕه‌زایه‌تیدا بوو، وه هه‌تا له‌و کاته‌شدا که‌وتنه هه‌ڕه‌شه و به ئاشکرا پێیان ووتین "با کاره‌ساتی 13 ی حوزه‌یران دووباره نه‌بێته‌وه" (که دیاره مه‌به‌ستیان له ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانه‌که‌ی کاتی ناشتنی ته‌رمی عوسمانی قاله مونه‌وه‌ر بوو له سلێمانی). یانی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی خوێنڕێژی زیاتریان ئه‌کرد. ئه‌مه تاوانێکه که هه‌رگیز لێخۆشبوونی نییه و دره‌نگ یان زوو ئه‌نجامده‌رانی ئه‌بێ ڕووبه‌ڕووی دادگا و لێپرسینه‌وه ببنه‌وه.
هه‌ندێ حه‌قیقه‌ت:
به حوکمی ئه‌وه‌ی که من خۆم هه‌تا چه‌ند ساتێکی که‌م پێش ئه‌و کاره‌ساته له‌ناو ڕووداوه‌کاندا بووم و وه ته‌نانه‌ت چه‌ند کاتژمێرێک پێش کووشتنی ئه‌و هاوڕێیانه من و چه‌ند هاوڕێیه‌کی تر به هه‌مان سه‌یاره که‌وتینه که‌مینه‌وه و نه‌جاتمان بوو، ئاگام له ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان بوو. ئێمه چه‌ند ڕۆژێک پێش ئه‌و ڕووداوه نامه‌یه‌کی ڕه‌سمیمان به ئیمزای جێگری سکرتێری کۆمیته ناوه‌ندی حزب نارد بۆ یه‌کێتی که تیایدا ڕه‌زامه‌ندی خۆمان نیشاندا بۆ چۆڵکردنی باره‌گاکانمان. به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پشتگوێی خست. هه‌مان ئێواره و پێش ڕووداوه‌که ئه‌و وه‌فده‌ی ئێمه لای نه‌وشیروان دانیشتبوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چۆڵکردنه‌که ڕێک بکه‌وین. هه‌ر ئه‌و کاته بوو که سه‌یاره‌که ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ باره‌گای کۆمیته ڕابه‌ری له عه‌لی ناجی که‌مینه‌که‌ی ئاسایش لێیاندا و هاوکاتیش که‌وتنه ته‌قه‌کردن له باره‌گای کۆمیته ڕابه‌ری و ته‌نانه‌ت ئه‌و هاوڕێیانه‌ی وه‌فد بوون لای نه‌وشیروان به نێو گولله‌باراندا گه‌یشتنه‌وه ناو باره‌گاکه‌ی خۆمان. من و ئه‌م هاوڕێیانه ده‌رچووین به‌ڵام هاوڕێیانی ناو سه‌یاره‌که که ده‌وریان به چه‌کداره تایبه‌ته‌کانی یه‌کێتی و ئاسایش گیرابوو به داخه‌وه ده‌رنه‌چوون و گیانیان له ده‌ستدا. ئیتر به‌ڕێزم، چ "خاتر گرتنێک" له‌مه‌دایه که له کاتێکدا نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ وه‌فی ئێمه‌دا دانیشتووه فه‌رمان ده‌رکات بۆ چه‌کداره‌کان ته‌قه له سه‌یاره‌که و باره‌گاکه‌مان بکرێت؟! ئێمه نه‌مانئه‌ویست خوێن له لووتی یه‌ک هاوڕێمان بێت، هه‌ربۆیه ئاماده‌ییمان نیشان دا باره‌گای ڕادیۆ و کۆمیته ڕابه‌ری چۆڵ بکه‌ین له کاتێکدا ئه‌شمانزانی ئه‌مه ته‌نها بیانوو گرتن و شه‌ڕفرۆشتنه ده‌نا بۆچی چوونه ده‌ره‌وه‌ی باره‌گا شمولی یه‌ک تاکه حزبی تری نه‌کرد! به‌ڵام له کاتێکدا که ئێمه به‌م بڕیاره‌شمان ئه‌و بیانووه‌ی ئه‌وانمان بڕی و بۆ ئه‌وه له‌گه‌ڵیان دانیشتین که چۆن ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رینه پێشه‌وه، ئه‌وان چونکه به‌ڵێنیان به جمهوری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی به‌عس دابوو، پلانه‌که‌ی خۆیان هه‌ر برده‌سه‌ر. ئه‌مه هاوکات خه‌ساره‌تێکی ئینسانی گه‌وره و پاشه‌کشه‌یه‌کی سیاسی بوو به‌سه‌ر ئێمه‌دا فه‌رز کرا و به داخه‌وه که تا ئێستا باجی زۆرمان داوه تاکو بتوانین له فه‌زایه‌کی ئارام و ئازاد‌دا دووباره خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خۆمان درێژه بده‌ینه‌وه که درێژه پێده‌ری خه‌باتی هاوڕێیانی گیانبه‌ختکردووه.
کاک جه‌باری به‌ڕێز، ئێمه هه‌موو ساڵێک که یادی ئه‌و هاوڕێیان ئه‌که‌ینه‌وه بێجگه له سووربوونی خۆمان له‌سه‌ر ئامانجه‌کانمان که هه‌مان ئامانجی ئه‌وانیش بوو هاوکاتیش له هه‌وڵی په‌یدا کردنی فه‌زایه‌کی ئازادداین بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگا و بۆ هه‌ڵسووڕانی خۆشمان. هه‌روه‌ها به دادگایی گه‌یاندنی ئه‌وانه‌ی که ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌یه له کوشتنی ئه‌و هاوڕێیانه‌دا به یه‌کێکی تر له ئه‌رکه‌کانمان ئه‌زانین. ئه‌مه ئیتر کار و خه‌باتێکی سیاسییه نه‌ک شیعاردان، وه نه‌ک یادکردنه‌وه‌ی پرسه ئاسا هه‌موو ساڵێک له هه‌مان کاتدا. ئه‌مه‌ش کارێکی سیاسیه و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا و ده‌روازه‌مان لێ ئه‌خوازێ. له ئێستادا که یه‌کێتی به هه‌ر ده‌لیلێک بێ دان به‌وه‌دا ئه‌نێ که خه‌تای کردووه ئه‌وه له ئێمه ئه‌خوازێ ئه‌مه به قازانجی ئازادی سیاسی و هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵگا بقۆزینه‌وه. هه‌ربۆیه گه‌ر یه‌کێتی ئاماده بێ و به کرده‌وه هه‌نگاو بنێ و بیسه‌لمێنێ که خه‌تای کردووه و ئیتر ڕێز له ئازادی کۆمه‌ڵگا و ئه‌حزابی سیاسی ئه‌گرێ، حکمه‌تێک له‌وه‌دا نابینین که دانه‌نیشین له‌گه‌ڵیاندا. ئه‌مه ساتوسه‌ودا کردن نییه، بگره به وێنه‌ی حزبێکی سیاسی ئه‌مانه‌وێ سوود له میکانیزمه‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌ر‌گرین تاکو له ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆماندا بتوانین به شوێن به‌رنامه و ئامانجه‌کانمانه‌وه بین، که هیچ نییه بێجگه له ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێکی ئازاد و یه‌کسان و ئاسوده.
پرسیاری ئه‌وه‌ش که ئایا ئێستا ئێمه چه‌ند له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان نزیک بووینه‌ته‌وه و بۆچی جمهوری سۆسیالیستیمان به ده‌ستنه‌هێناوه که ئه‌مانه نوقسانیه‌کن و له کاتێکدا که ئه‌و هاوڕێیانه‌ش له ژیاندا بوون هه‌ر هه‌مان بوو وه ئێستاش هه‌ر هه‌مانه. ئه‌مه باسێکی سیاسیه و لێکدانه‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی هه‌یه به پێویستی نازانم نه تۆ که له ئێستادا به دڵێکی گه‌رمه‌وه یادی شێخ عه‌بدول و هاوڕێکانی به‌رز ڕائه‌گری به‌ڵام ئێستا له سه‌نگه‌ری سیاسی ئه‌واندا خۆت نابینی، وه نه من که له تۆ زیاتر له باری شه‌خسیه‌وه دڵم گه‌رمه و به‌ڵام درێژه‌پێده‌ری خه‌بات و ڕێبازی ئه‌و هاوڕێیانه‌م، ئه‌م مناقه‌شه‌یه له ئێستادا بکه‌ین. نه باس له پێشڕه‌وی و نه پاشه‌کشه و نوقسانی بزووتنه‌وه و حزبه‌که‌ی ئێمه له کاتی یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌دا جێگای نییه. ئه‌وه باس و جه‌ده‌لێکی سیاسییه کاتی تری زۆرمان به ده‌سته‌وه‌یه بیکه‌ین. هه‌ر ئه‌وه ماوه‌ته‌وه له کۆتاییدا بڵێم که لای من وایه که باشترین ڕێزێک له‌و هاوڕێیانه و خه‌بات و ماندوو بوونی ئه‌وان ئه‌وه‌یه درێژه به ڕێبازێک بده‌ین که ئه‌وان زۆر ئاگایانه و هوشیارانه هه‌ڵگری بوون. مانه‌وه‌ی ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مه ماناکه‌یه‌تی. هه‌ربۆیه به‌ڕاستی سه‌رئه‌نجام ئه‌بێ هه‌ر ئێمه بمێنینه‌وه و تاوانباران و حزب و بزووتنه‌وه‌که‌یان به‌سه‌ر ژیان و چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگاوه نه‌مێنن.
20 ی ته‌موزی 2009