
له هه‌زار حکومه‌تی وا…….ئاری ئه‌بوبه‌کر
له هه‌زار حکومه‌تی وا…..
ئاری ئهبوبهکرناونیشانی ئه‌م وتاره قسه‌ی من نییه، به‌ڵکو ئه‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه سه‌ره‌تاکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا کاتێک له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیم له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هاوڕێیانم، له باسی کوردستان دا وتی”توڕه‌یی گه‌نج گه‌یشتۆته ئاستێک، که له‌سه‌ر دیوار و ده‌رگای WC ه‌کانی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کاندا به گه‌وره‌یی نوسراوه له هه‌زار حکومه‌تی وا….”.
ئه‌م وته‌یه ڕه‌نگه زۆر ساده و بێده‌سه‌ڵاتانه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی جدیی بۆ بکرێت، ده‌شێت زۆر ده‌رئه‌نجامی ترسناکی لێ هه‌ڵبهێنجرێت، به‌تایبه‌تی تر که گه‌نجی کورد ته‌جروبه‌ی له نوسینی ئه‌م جۆره ڕستانه‌دا له‌سه‌ر دیوار‌و ده‌رگایWC شوێنه گشتییه‌کاندا هه‌یه له‌سه‌رده‌می به‌عس دا.
ئه‌م وته‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، که خه‌ڵک بێت و بێ هۆ له سه‌ر دیوار و ده‌رگای WC ی مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌کان بنوسێت، هه‌روه‌ک چۆن له سه‌رده‌می به‌عس دا ئه‌م جۆره نوسینانه ڕقی خه‌ڵک بوو له نه بوونی ئازادی، پێشێلکاری مافی میلله‌تێک نه‌ته‌وه‌یه‌ک.
به‌ڵام جیاوازی ئێستا له‌م جۆره ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، په‌یوه‌ندی به ئازادی و له‌ناوبردنی میلله‌ته‌وه نییه، چونکه ئه‌وانه‌ی که حکوممان ئه‌که‌ن، له خۆمانن و زۆربه‌یان ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ن، که تا دوێنێ ئیدۆل و مۆدێلی مرۆڤی خۆ به‌خش و سامان نه‌ویست بوون و به ڕاستی پێش مه‌رگی خۆیان که‌وتبوون.
ئه‌و زه‌مانه به ناوهێنانی پێشمه‌رگه، موو چڕکه به له‌شی گه‌نج دا ده‌هات، گه‌نجان خواخوایان بوو بۆ جارێکیش بێت پێشمه‌رگه ببینن، چونکه له زیهنی گه‌نجدا پێشمه‌رگه، ئه‌و مه‌خلوقه خاریقه بوو، که مرۆڤ بوونی خۆی تێپه‌ڕ کردبوو تا ئاستی فریشه بوون، نمونه‌یه‌ک بووله جوانی و قاره‌مانی.
ئه‌ی که‌واته بۆ ئێستا ئه‌و ئیدۆل و سه‌رمه‌شقانه‌ی دوێنێ، بونه‌ته جێگه‌ی قسه‌ی نه‌شیاوی سه‌ر دیوار و ده‌رگایWC شوێنه گشتییه‌کان؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانمان له خۆیان بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن به خۆیاندا بچنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندییان هه‌بێت و به چاوێکی ڕه‌خنه‌ییه‌وه بۆ 18 ساڵی ڕابردوویان بڕوانن، نه‌ک به چاوی پیا هه‌ڵدان و ده‌ستخۆشی.
گوناهه نه‌وه‌ی تازه به‌وه ده‌ستی بکرێته‌وه که ڕه‌مزه‌کانی دوێنێ بکاته مه‌سخه‌ره‌ی سه‌رده‌رگایWC، گوناهه ئه‌و سه‌رمایه شۆڕشگێڕییه ڕوو سوره‌ی که هه‌یانه، به‌و جۆره به‌ده‌ستی خۆیان له به‌رچاوی نه‌وه‌ی نوێێ ڕه‌شده‌که‌ن، چونکه له دواجاردا نه‌وه‌ی نوێ و پاش ڕاپه‌ڕین، بۆی گرنک نییه که پێشمه‌رگه به نانه ڕه‌قه‌ی کهڕوگرتوو ژیاوه، به‌ڵکو بۆ نه‌وه‌ی نوێ بوونی لاپ تۆپ و موچه‌یه‌کی باش و پانتۆڵی دیزڵ و گۆرانی هیلا هۆپی ده‌شنێ و تازه‌ترین مۆدێلی مۆبایل و کوالیتی ژیان و خۆشگوزه‌رانی گرنگه، چی دی بۆی گرنگ نییه که کێ و چۆن ئه‌م ئه‌زمونه هاتۆته به‌رهه‌م، چونکه له دواجاردا نه‌وه‌ی نوێ له ناو ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا چاوی کردۆته‌وه، ئه‌م جۆره کوالیتیانهی که باسیشمان کرد، له‌گه‌ڵ خوێندن و زانکۆ و مه‌عریفه وخه‌می نه‌ته‌وایه‌تی دا ناڕێک نییه، به‌ڵکو هاوته‌ریب ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گه‌نج دڵی خۆش بێت و ئومێدی ژیانی باشتر به‌دی بکات، ده‌توانێت له‌بری ئه‌و نائومێدییه‌ی که له‌سه‌ر دیواریWC بنوسێت، بێته مه‌یدان و به‌دوای ژیانێکی خۆشتردا بگه‌ڕێت و له پاڵیشدا خزمه‌ت به وڵات بکات.
ئه‌م وتاره له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ژماره 181، ڕۆژی 14.7.2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه
Arei1976@hotmail.com