
چه‌پکه گوڵێ بۆ مه‌رگی ناواده‌ت مامۆستا عه‌لی له‌تیفی هونه‌رمه‌ند..
چه‌پکه گوڵێ بۆ مه‌رگی ناواده‌ت مامۆستا عه‌لی له‌تیفی هونه‌رمه‌ند..
بورهان هه‌ژار
به‌رلین 18.07.09
چ زوورا بوو په‌ڕه‌مووچی چه‌له‌نگی کورد
له‌م غوربه‌ته
بێماڵئاوا، به‌جێتهێشتین به‌ده‌ستوبرد
تۆ رووپهلێ
له شاکاروتابلۆی ره‌نگینت تۆمارکرد
تا ئایینده له دیرۆکی هونهرمانا ببن به پرد..
تێر تێر بنوو به ئارامی
تا هه‌تایه سه‌رخه‌و بشکێنه
ئه‌زیزم( عه‌لی له‌تیف )
هونه‌رمه‌نده سه‌رکه‌شه‌که‌ی سوله‌یمانی…کسپه له‌جه‌رگم هه‌ڵسا که دوا نووچه‌ی مه‌رگی ناوادهتم بیست دوانیوه‌ڕۆی ئه‌وڕۆ 18 ـ 7 له ماڵپه‌ڕی چراکان، ئه‌ی مامۆستا‌و هاوڕێی زێده ئازیزم، خامه‌ره‌نگین و وه‌رزشه‌وانی دێرینی کوڕی ناوداری شاره‌که‌م سوله‌یمانی کاکه عه‌لی له‌تیف گیان..لێ گه‌رچی خودێ ئاگاداره به‌نده وه‌ک ئه‌وانه نیم که( زیندوو کوژی مردوو په‌رست بوون )ئینجا بکهوومه شین وشه‌پۆڕ وه‌ک خه‌سڵه‌ته باوه نه‌گریسه‌که‌ی هه‌زاران ساڵی بارتاقای مێژوومان..دیرۆک شاهیده شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م پێده‌بڕێت که یه‌که‌مین که‌سی نوسه‌ری بواری هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی بووم، له ناوه‌راستی هه‌شتایه‌کانه‌وه به‌رده‌وام له‌سه‌ر به‌رهه‌م و چالاکیه هونه‌رییه‌کانی لهوهبهرتم نوسیی و خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌تیم بۆ خامه و په‌ره‌مووچی ناوازه‌و به بڕشتت هه‌بووگێ.. !یادگارییه‌کان تا هه‌نووکه‌ش به‌شێکی هه‌ره زیندووی رووپه‌لی رۆژانی رابردوومه له‌ته‌ک هه‌نگاوه‌کانتدا، ئه‌ی هونه‌رمه‌نده ته‌ژیی له به‌هره و خۆدروستکهرهی گه‌شتی ژیانی دنیای راهێنان و ئاشنایی به ئاسمانی هونه‌ری شێوه‌کاری و بزاڤه‌که‌ی زیاد له 45 ساڵ..من هه‌ر ئه‌و ده‌مانه‌ی له پێڤاژۆی خوێندنی سه‌ره‌تایی کاتێ له دبیستانی( قوتابخانه‌ی ئه‌یوبیه‌ی )سه‌ره‌تایی بووم، ئاشنا‌و خه‌نیی بووم به به‌هره چه‌له‌نگ و ناوازه‌که‌ی ئه‌و ده‌مانه‌ت که کۆمه‌ڵێ تابلۆی پۆرترێتی یاریزانه به‌ناوبانگه‌کانی جیهانت وێناکردبوون کۆتایی سالانی شه‌سته‌کان، له‌سه‌ر دیواری باره‌گای تیپی ئاری له گه‌ره‌کی چوارباخ، ته‌نیشت مزگه‌وتی عه‌بدوڵا لوتفی هه‌ڵواسرابوون..گه‌رچی له بواری خوێندنی هونه‌رییدا( نه حه‌رفی مه‌کته‌بێکت خوێند‌و نه ئوستادێ په‌لی گرتی *)لێ بۆخۆت به هه‌ستی به‌هره‌مه‌ندیی و بلیمه‌تی هێزی راشکاوانه‌ی هونه‌ریت ده‌ریایه‌کت له سه‌مای ره‌نگی جوان و ئیقاعی موسیقایه‌کی نهشئهبهخشت به ره‌سه‌نایه‌تی که‌ڤاڵه هونه‌رییه‌کانت به‌خشی..هه‌نووکه خامه‌م تاساوه نازانم چ گوزراشتێکت بۆ بهۆنمه‌وه، کالا به باڵای زراڤت بێت، گه‌رچی مخابن ماوه‌یه‌کی که‌م نه‌بوو بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ت و فرسه‌ته ده‌گه‌رام جارێکی‌تر خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ ئه‌زموونی نوێت که به‌بارتاقای ئه‌م ساڵانهیتری هه‌نگاوه ته‌ژیی له داهێنانه‌کانی ژیانی هونه‌ری تاراوگه‌ت له‌سه‌ر تێکرای به‌رهه‌مه‌کانت په‌ژموورده بکه‌م، لێ داخی به‌جه‌رگم گرفتی ژیانی شیرازه تێکچووی من و کێشه‌ی قورسی ههنووکهیم له ره‌وتی زه‌حمه‌تییه‌کانی ژیانمدا، نه‌لوا ئه‌و خه‌ونه‌م بێته‌دی و دڵ و هه‌ناسه‌ت به‌ری ره‌نجی داهێنانی بلیمه‌تی و داهێنانی هونه‌ریت شاگه‌شکه بکه‌م..ئاخ چه‌پگه‌ردی رۆژگار، هێشتا زوو بوو ئه‌م پیاوه بلیمه‌ته دهستوخامه به بڕشت‌و ناوازه‌یه که خه‌رمانێکی له به‌رهه‌می هونه‌ری بۆ جێهێشتین و به‌ره‌و لوتکه ههڵدهزهنی به په‌یامه‌که‌ی چرای رۆشنی هونه‌ری شێوه‌کاری کوردی ده‌گه‌شانه‌وه، زۆریتری له هه‌گبه‌دا بوو گهنجینهیهکهمان بۆ بنه‌خشێنێ و دیواری دیرۆکمان ره‌نگاڵه‌تر بکات ئه‌وها به‌جێهێشتین مخابن..ئه‌ی شاره‌که‌م سوله‌یمانی سه‌رقافڵه‌چی هونه‌رو رۆشنبیریی و کوردایه‌تی له‌م وڵاتی غه‌ریبییه‌وه، مامۆستایه‌کی رۆح شیرین و به‌هره‌مه‌ندی بلیمهتت له کیسچوو، پرسه دانێ، ماته‌م بگێڕه، ئیتر په‌ره‌مووچی عه‌لی له‌تیف رووکاری که‌ڤاڵه ته‌ژیی له ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی به ره‌نگ و هێڵ و پانتایی سواخ نادات، که ته‌مه‌نێکی پڕله سه‌ره‌وه‌ریی تیاگوزهراند..بنوو ئه‌ی مامۆستای هێژاو ده‌لال، سه‌ری رێز‌و نه‌وازشم بۆ گیانی ته‌ژیی له میهرت، یادگارییه‌کانت له به‌رچاوما له هه‌ناوما دهزرنگێنهوهو هه‌رگیز دوماهییان ناێیت..پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیم بۆ تێکرای بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌ت، کاکه دیلمان ودیلان ، بۆ کاکه تایه‌ری برات وه‌رزشه‌وانی بلیمه‌تی شار.. خه‌وی خیرت بێ ئه‌ی هونه‌رمه‌ندو وه‌رزشه‌وانه رۆح سوک و شیرینه‌که‌ی سوله‌یمانی مامۆستا عه‌لی له‌تیفی به‌هره‌وه‌ری ماندوو نه‌ناس..