
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (ئه‌مجه‌د شاکه‌لی)دا
هه‌ڵبژاردنی 2009ی کوردستان
دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ (ئه‌مجه‌د شاکه‌لی)دا
ئاماده‌کردنی: محمه‌د به‌رزنجی . سوێد– ئایه پارته‌کانی سوێد به چ شێوازێک بانگه‌شه و پروپاگه‌نده‌ی خۆیان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌خه‌نه ڕوو؟
شاکه‌لی: حیزبه‌کانی سوێد، له کاتی هه‌ڵبژاردندا، له هه‌ر شارداری یا گه‌ڕه‌کێکدا، که بڕێک گه‌وره بێت، بنکه‌یه‌کی خۆیان ده‌که‌نه‌وه و یه‌ک دوو که‌سی خۆیان له‌و بنکه‌یه‌دا داده‌نێن و له‌وێ هه‌موو جۆره زانیارییه‌کی چاپکراو له شێوه‌ی سیپاره و کاغه‌ز داده‌نێن و خه‌ڵک ده‌توانێت وه‌ریانگرێت و بیانخوێنێته‌وه و پرسیاریش له‌و خه‌ڵکانه‌ی نێو ئه‌و بنکانه بکات بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ شت له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن. بێجگه له‌وانه‌ش له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه له ئینته‌رنێتدا و هه‌ڵواسینی وێنه‌ی نوێنه‌ر و ناودێرکراوهکانیانهوه له‌ملا و له‌ولا پرۆپاگه‌نده بۆ خۆیان ده‌که‌ن. حیزبه‌کانی سوێد، وه‌ک حیزبه خواپێداوه‌کانی کوردستان، خاوه‌نی ته‌له‌ڤزیۆنی خۆیان نین و که‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانی دیکه‌ش که هه‌ن هیچ جۆره بانگاشه‌یه‌ک بۆ ئه‌و حیزبانه ناکه‌ن. سه‌رباری ئه‌وانه‌ش، کرده‌ی بانگاشه و هه‌ڵبژاردن بۆ خۆیشی هێنده ئارام و له‌سه‌رخۆ و ورد و بێده‌نگ به‌ڕێوه ده‌چێ، که زۆرجاران هه‌ر هه‌ستی پێ ناکرێت و که‌سیشی پێ جاڕس و بێزار ناکرێت.
– ئایه ڕای به‌ڕێزتان چیه له مه‌ڕ دڕاندنی پۆسته‌ره‌کانی لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و لیستی گۆڕان له کوردستان له لایه‌ن ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ؟
شاکه‌لی: به ڕای من، لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری و ته‌نانه‌ت لیستی گۆڕانیش، له ده‌سه‌ڵاته‌وه دوور نین. ئه‌وانیش به تایبه‌ت لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری، لنگێکیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاته و لنگێکیان له ده‌رێی ده‌سه‌ڵاته. لیستی گۆڕانیش هه‌زاران خه‌ڵکیان له نێو یه‌کێک له زلحیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵاته و هێشتا خۆیان له‌و حیزبه دانه‌بڕیوه. هه‌ردوو ئه‌و لیسته هه‌ر ئێستا خه‌ڵکیان هه‌ن وه‌زیرن و گزیرن له حوکوومه‌تدا و خه‌ڵکیان هه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانن. هه‌موو لیسته‌کان، به‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه باس له دڕاندن و پیسکردنی پۆسته‌ری خۆیان ده‌که‌ن و وێنه‌ی پۆسته‌ری دڕا‌و و دزیوکراوی خۆیان و ئاڵای سووتاوی کوردستان، پێشانی خه‌ڵک ده‌ده‌ن. نه‌ک هه‌ر ئه‌وانه، من له که‌ناڵیکی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه، لاوێکم بینی، که ده‌یگوت خه‌ڵکانی سه‌ر به لیستی گۆڕان هاتوونه‌ته سه‌ری و برینداریان کردووه. دڕاندنی پۆسته‌ر و په‌لاماردانی یه‌کدی و قسه‌ی ناشیرین و جنێودان به یه‌کدی، دیارده‌یه‌کی تا بڵێی خراپه و نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و ناشارستانیه‌تی و بێفه‌رهه‌نگییه، ئیدی له لایه‌ن هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت. خه‌ڵکێک نه‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌کدیدا گوتوبێژ بکه‌ن و به دڕاندنی دروشم و پۆسته‌ری یه‌کدی و جنێو و قسه‌ی نابه‌جێ، ڕووبه‌ڕووی یه‌کدی ببنه‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه نین، به‌شداریی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بکه‌ن. پێموانییه خه‌ڵکی هۆشیار و دنیادیده و گه‌وره‌ساڵ و خاوه‌ن ئه‌زموون و خاوه‌ن ئاوه‌ز، وه‌ها کارێک بکه‌ن، ئه‌وه پتر کاری خه‌ڵکی نه‌فام و منداڵهوردکهیه.– زۆرێک له خه‌ڵکی گله‌یی و گازنده‌ی زۆریان هه‌یه له چه‌ند لیستێک که تا دره‌نگانێکی شه‌و به هۆی به کارهێنانی بڵندگۆ و هۆڕنلێدان و ده‌نگی به‌رزی تهسجییلهوه که بوه‌ته هۆی تێکچوونی پشووی هاووڵاتیان، ئایه ڕای به‌ڕێزت چیه ؟
شاکه‌لی: له وڵاتی خۆمان و له‌و ژینگه و په‌روه‌رده و دیده‌ی که هه‌مانه، فه‌رهه‌نگی گوێ له یه‌کدی گرتنمان نییه. خه‌ڵک وا ڕاهاتووه ته‌نیا گوێ له تێڵابه‌ده‌ست و ئاغا و مه‌لا و شێخ و مامۆستا و کارمه‌ند و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و پۆلیس بگرێ و ئه‌ویش هه‌موو قسه‌کانی خۆی بکات و ڕێگه به به‌رانبه‌ره‌که‌ی نه‌دا، که نووزه‌یشی لێوه بێت. فیقه‌فیق و بڵندگۆ و هاتوهاوار، کارێکی شارستانی نییه و هه‌ر زۆر دزیویشه و نائارامی ده‌ئافرێنێ. خه‌ڵک ده‌بێ به‌رنامه و دید و پرۆژه‌ی لیسته‌کان بزانێت و ده‌نگ بۆ کرده و په‌یامه‌کانیان بدات. فیقه‌فیق، هه‌وادار بۆ لیست زیاد ناکات، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ڵک و وه‌ڕزییان.
– چه‌نده حکومه‌ت بێلایه‌نه به‌رامبه‌ر به هه‌موو پارته‌کان؟
شاکه‌لی: وه‌ک پرنسیپ گه‌ره‌که حوکوومه‌ت بێلایه‌ن بێت، لێ به‌ڕاستی من نازانم چه‌نده بێلایه‌نه.
– ئایه ڕای به‌ڕێزتان چیه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له کاتی هه‌ڵبژاردن په‌نا بۆ تۆمه‌ت و ناوزڕاندن و سووکایه‌تی ده‌بات به‌رامبه‌ر لایه‌ن و لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات؟
شاکه‌لی: من هه‌رگیز داکۆکی له ده‌سه‌ڵات ناکه‌م، به‌ڵام تۆ بنۆڕه لیسته‌کانی دیکه‌ش، ئه‌وانیش په‌نا بۆ ناوزڕاندن و سووکایه‌تی ده‌به‌ن. جیاوازییه‌کی مه‌زن له نێوان هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وتاری خه‌ڵکانی سه‌ر به لیسته‌کاندا نییه، چونکه هه‌موو زاده‌ی یه‌ک فه‌رهه‌نگی به‌جێماون، که جوانیی خۆیان له دزێواندنی خه‌ڵکی دیکه‌دا ده‌بینن و باشیی خۆیان له خراپکردنی ئه‌وی دیکه‌دا ده‌بینن.– په‌یامی به‌ڕێزتان چیه بۆ هه‌موو ئه‌و پارت و لیستانه‌ی نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن؟
شاکه‌لی: ڕاستت ده‌وێ، من بۆ خۆم وا سی ساڵه له سوێدم، که یه‌کێکه له وڵاته ههرهدیموکراتییهکانی جیهان، ئه‌گه‌ر دیموکراتی بۆ خۆی له بنه‌مادا هه‌بێت و ڕاست بێت، به‌ڵام هه‌رگیز به‌شداریی هه‌ڵبژاردنم نه‌کردووه و ده‌نگم نه‌داوه. من بڕوام به هه‌ڵبژاردن و حیزب و لیستبازی نییه و پێموانییه هه‌ڵبژاردن شتێک له بار و گوزه‌رانی جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی هه‌ژار و سته‌مدیده و ماندوو و چینه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بگۆڕێت، که بۆ من ئه‌وان گرنگن. هه‌ڵبژاردن، یارییه‌کی بۆرژوازییانه‌یه و ته‌نێ ده‌موچاو و سه‌روسه‌کوته‌کان ده‌گۆڕێت. گۆڕانی جڤاک، له خوارێ‌ڕا ده‌ستپێده‌کات، له کارگه، کێڵگه، کۆڵان، گه‌ڕه‌ک، خوێندنگه، خێزان، گوند و…هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکانێک له کورسی دێنێته خوارێ و خه‌ڵکانێکی دیکه ده‌خاته سه‌ر ته‌خت و تێڵایان ده‌داته ده‌ست. په‌رله‌مان، هیچ په‌رله‌مانێکی ئه‌م جیهانه، نوێنه‌ری خه‌ڵک نییه. من ئه‌گه‌ر په‌یامێکم بۆ ئه‌و حیزب و لیستانه‌ی نێو پرۆسێسی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت ده‌ڵێم، له گوتار و ڕه‌وتار و کردارتاندا، تا ده‌توانن ئارام بن و وڵات مه‌شڵه‌ژێنن و هه‌را و ئاژاوه مه‌سازێنن. به خه‌ڵکیش ده‌ڵێم، هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان، ده‌رده‌کانی ئێوه تیمار ناکات، ئێوه مه‌بنه پهێژه بۆ سه‌رخستنی چه‌ند که‌سێک بۆ سه‌ر ته‌خت و له دواییشدا کردنیان به که‌ڵه‌گا به سه‌ر خۆتانه‌وه، ئێوه ده‌بێ خۆتان خاوه‌نی خۆتان بن و خۆتان خۆتان ببه‌ن به‌ڕێوه.
7-7-2009
* ئه‌م دیداره له لاپه‌ڕه 12ی ڕۆژنامه‌ی (یه‌کگرتوو)ی ژماره 749ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی 16/7/2009دا به بڕێک که‌مه ده‌ستکاری و هه‌ڵه‌ی ڕێنووسه‌وه و له ماڵپه‌ڕی http://www.kurdiu.org/dimanad.php?pageid=309 دا به که‌مێک کورتکراوه‌یی بڵاو کراوه‌ته‌وه.