
ترس له گۆڕان……یاد به‌رزنجی
یاد به‌رزنجی
هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی و له هه‌موو وڵاتانی دیموكراسی و پێشكه‌وتوودا گرنگی زۆری پێدراوه , ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له‌لایه‌ن ئه‌و لیست و قه‌واره و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه به‌شدار ده‌بن له‌و پرۆسه‌یه‌دا و خۆیان ده‌پاڵێون مافێكی شه‌رعی و یاساییه و یه‌كێكیشه له پایه‌كانی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن , به‌ڵام وه‌ك چۆن دیموكراسیه‌ت هه‌ل و مه‌رج و ڕێ‌و شوێن و یاسا و ڕێسای خۆی هه‌یه به‌هه‌مان شێوه بانگه‌شه كردنی هه‌ڵبژاردنیش ڕێ‌و شوێن و سنوور و یاسا و ڕێسای خۆی هه‌یه و ده‌ر چوون له‌و یاسا‌و ڕێسا‌و سنوورانه ده‌رچوونه له یاسا‌و پێشێل كردنی مافی ئه‌وانی دیكه‌یه كه‌له ئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی ناشیرین كردن و له‌كه‌دار كردنی پرۆسه‌كه .
چه‌ند گرنگه دیموكراسیه‌تێكی ڕاسته‌قینه و ئازادیه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌بێت تایه‌كسانی ته‌واو له مافی به‌شداری سیاسی و ده‌ربڕینی بیر‌و ڕاو خۆپاڵاوتن و لیست دروست كردن و بانگه‌شه‌كردنی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت هێنده‌ش گرنگه ڕێز له‌و ئازادی و دیموكراسیه‌ته بگیرێت و ئیلتیزام بكرێت به ئه‌خلاقیات و یاسا‌و ڕێساكانی ئه‌نجامدانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه .
بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له دوای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاداری ساڵی 1991 به جدی كاری به‌و ئاراسته‌یه‌دا كردووه كه كوردستان ببێته ووڵاتێكی دیموكراسی و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستاو ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بكرێت و حوكمڕانی له‌م ووڵاته‌دا به‌ڕێوه بچێت , له‌م پێناوه‌شدا ئه‌گه‌رچی زه‌حمه‌ت وكێشه وگرفت و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆریشی هاتۆته ڕێ به‌ڵام هه‌ر سور بوه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێباز‌و فه‌لسه‌فه نه‌گۆڕه‌ی كه هه‌یبوه بۆ سیسته‌می حوكمڕانی له‌كوردستان دا.
ئێستاش كه خولێكی دیكه‌ی توند‌و تۆڵ كردنه‌وه‌ی دیموكراسی و جێ پێ قایم كردنی ئه‌م سیسته‌مه هاتۆته پێش كه ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمه ئه‌وا پارتی و یه‌كێتی كه دوو هێزی سه‌ره‌كی گۆڕه‌پانی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌و دابین كه‌ری ئازادی و دیموكراسی و پارێزه‌ری مافه‌كانی كورد بوون به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌م به‌شدارن له كێبه‌ركێ ی هه‌ڵبژاردندا و هه‌م پارێزه‌ری مافی به‌شداری سیاسی لیست و قه‌واره جیاجیاكانی تریشن و هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیشیان خستۆته كار بۆ ئه‌وه‌ی باشترین زه‌مینه بسازێنن بۆ به‌شداربوونی ئازادانه‌ی لیست و قه‌واره‌كانی دیكه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا , كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی و مه‌ده‌نی و دیموكراسیانه‌ی به‌رزه‌و شایسته‌ی ڕێز لێ گرتن و نرخاندنه .***
له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی واده‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه هه‌موو لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان و كاندیداكانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ستیان كردووه به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و زۆر به ئازادانه و به بێ هه‌بوونی هیچ فشارێك بانگه‌شه بۆ لیسته‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن , ئه‌و ئازادی راده‌ربڕینه‌ش به‌ر ئه‌نجامی ره‌نجی 18 ساڵه‌ی پارتی و یه‌كێتیه كه هه‌میشه كاریان كردوه بۆ فراوانكردنی مه‌ودای ئازادی و دیموكراتییه‌ت له كوردستاندا , به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌یه كه لیستی گۆران ده‌ستی پێكردووه به‌تایبه‌تی له سنووری سلێمانیدا , ئه‌م لیسته به به‌رنامه‌یه‌كی كۆنكرێتی ئیش له‌سه‌ر بێزاركردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت كه‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی دیموكراسی و ئازادانه‌وه بگۆڕن بۆ كه‌شێكی نا ئارام و دروست بوونی فه‌زایه‌ك كه پڕ بێت له توندوتیژی , ئه‌مه‌ش له‌ڕێی ڕێك خستنی ڕێپێوان و كاروانی ئۆتۆمبێل و گه‌ڕان به‌شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی دا به شێوه‌یه‌كی ناشارستانی و ئیستیفزازانه‌ی دوور له ئه‌خلاقی ڕێز له به‌رانبه‌ر گرتن و ڕێز له یاسا گرتن به‌شێوه‌یه‌ك كه بوونه‌ته مایه‌ی بێزار بوونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره , تا وای لێهاتووه لایه‌نگرانی لیسته‌كانی تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رامه‌ت و كه‌سایه‌تییان پارێزراو بێت شه‌وانه له ماڵه‌كانی خۆیاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن تاوه‌كو له كێشه‌و گیروگرفت به دوور بن و ئاسایشی شاریش به‌ته‌واوی نه‌شێوێت .
له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌بێت به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام ئێستا ئه‌و لیسته‌ی كه داوای گۆران له كۆی سیسته‌می سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و كایه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا ده‌كات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆته هه‌ڵگرو پیاده‌كه‌ری ڕه‌فتارگه‌لێكی ئه‌نارشیستانه‌ی دوور له‌هه‌موو به‌هاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه , ده‌یه‌وێت له كاتی پروپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردندا كۆی سیسته‌می سیاسی و ئیداری و ئه‌خلاقی و یاسایی و ..هتد ی ئه‌م هه‌رێمه به‌جۆرێك پێشێل و ناشیرین بكات كه ببیێته هۆی درووست بوونی كێشه‌گه‌لێكی وه‌ها كه تا ده‌یان ساڵی تریش نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن , بێرێزی كردن و ناشیرین كردنی كۆی سیسته‌مه‌كانی ئه‌م وڵاته كه پارتی و یه‌كێتی خۆێنیان بوو به‌ئاو تا پایه‌كانیان چه‌سپاندوه و ساڵ به‌ساڵ باشتریان كردوه‌و ده‌یكه‌ن له‌كاتێكدایه كه ئه‌وان هیچ ئه‌لته‌رناتیفێكی باشتریان پێ نیه بۆ ئه‌م سیسته‌مانه .
به‌ڕێزان ئێوه ده‌تانه‌وێت گۆڕان له بارودۆخی ئاسایشی كوردستاندا بكه‌ن و له كه‌شێكی ئارامه‌وه بیگوازنه‌وه بۆ كه‌شێكی نا ئارام و دروست بوونی بار‌و دۆخێكی ئه‌نارشیستانه , له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن بۆ گۆڕانكاری و جوانتر كردن و پێشخستنی ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه .
ئێوه ئه‌تانه‌وێ تاكی كورد په‌روه‌رده بكه‌ن له‌سه‌ر بێ نرخ كردنی مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌تانه‌وێت نه‌وه‌یه‌ك دروست بكه‌ن كه ئێستا‌و داهاتووی ئه‌م ووڵاته به ئاقارێكدا به‌رێت كه مه‌گه‌ر هه‌ر فاڵچیه زۆر شاره‌زاكان بزانن چۆن و له چ شوێنێك ده‌گیرسێته‌وه , ئه‌گه‌ر گۆڕان ئه‌وه بێت كه مێژووی میله‌ته‌كه‌ی خۆت و سه‌روه‌ریه‌كانی و فیداكاره‌كانی ناشیرین و قێزه‌ون بكه‌یت و بته‌وێت نه‌وه‌یه‌ك به هه‌تیوی په‌روه‌رده بكه‌یت و وابیخه‌یته مێشك و خه‌یاڵیه‌وه كه ئه‌و منداڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌تیوی بێ مێژوو و بێ سه‌روه‌ری و بێ قاره‌مان و فیداكاره ئه‌وه تۆ نه‌ك هه‌ر گۆڕانێكی ئیجابی ناكه‌یت بگره گۆڕانه‌كه‌ت تاسنووری خیانه‌ت مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر بوون و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ت .
من ترسێكی زۆرم هه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی له ڕێگه‌ی لیسته‌كه‌تانه‌وه نیازی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستیان هه‌یه كه وا كوردستان بكه‌نه گۆمی خوێن و ره‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته هه‌روا به ئاسانی به هه‌ده‌ر بده‌ن و ووڵاته‌كه‌مان بكه‌نه شوێنی ته‌راتێنی سیخووڕی ووڵاتانی دراوسێ و كۆی ئه‌زموونه‌كه‌مان ته‌سلیمی ئه‌و ووڵاتانه بكه‌ن كه چاویان به‌م ئازادییه‌ی ئێستای كوردستانی باشوور هه‌ڵنایه‌ت .
ده‌تانه‌وێت ئه‌و كوردستانه‌ی كه له پاش رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه كه به چه‌رمه‌سه‌رییه‌كی زۆر توانرا به‌شێكی زۆری ئاوه‌دان بكرێته‌وه و پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی هاوڵاتیانی دابین بكرێت بگۆڕن بۆ خاڵی سفر و ئیتر مه‌گه‌ر هه‌رخودا خۆی بزانێت چۆن درووستی ده‌كه‌نه‌وه .
له مێژووی میلله‌تی كورددا , قه‌ت ئاوا كورد ئه‌زموونی حوكمی خۆبه‌خۆیی له كوردستاندا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پراكتیزه‌نه‌كردووه , ئێستا بۆ یه‌كه‌مین جاره كه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌نوسرێَته‌وه و ئه‌م هه‌رێمه فیدراڵه‌ی ئێمه ده‌بێته خاوه‌نی ده‌ستورێك كه یه‌كێكه له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تر كه ده‌بێت شانازییه‌كی زۆری پێوه بكه‌ین, هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ده‌بێت به ڕێزێكی زۆره‌وه ته‌ماشای ئه‌م ده‌ستوره بكات چونكه ئه‌وه شوناسێكه كه له‌لایه‌ك ده‌مان ناسێنێت له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌مانپارێزێت و ژیانمان ڕێك ده‌خات و ئه‌رك و مافه‌كانمان چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك نه‌ته‌وه دیاری ده‌كات و ده‌پارێزێت , وه سنوری هه‌رێمی كوردستان دیاری ده‌كات و وه‌ك شووره‌یه‌كی پۆڵاین وایه بۆ گه‌لی كورد و ژیانی داهاتووی خۆمان و نه‌وه‌كانمان ئاسوده‌تر و جوانتر ده‌كات و دڵنیایی زیاتریشمان لا دروست ده‌كات له مه‌ترسی و هه‌ره‌شه ده‌ره‌كییه‌كان , كه‌چی لیستی گۆران كار له‌سه‌ر ناشرین كردن ده‌كات و ده‌یه‌وێت كورد بۆهه‌تاهه‌یه نه‌بێته خاوه‌ن ده‌ستوری خۆی .
براده‌ران ئه‌م كاره‌تان ته‌نها به‌رژه‌وندی دوژمنانی كوردی تێدایه ئه‌گینا هیچ خێر‌و ئومێدێكی بۆ ئێستا‌و ئاینده لێ سه‌وز نابێت .
ئێوه ئیش له‌سه‌ر ناشرینكردن و نابوتكردنی ئه‌م ووڵاته ده‌كه‌ن , ئێوه به دژایه‌تیكردنتان بۆ ده‌ستوری كوردستان خۆتان خسته خانه‌ی عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان و لیستی حه‌دبا و به‌عسیه‌كانه‌وه , ئێوه له‌گه‌ڵ دوژمنانی میلله‌تی كورد دا سه‌نگه‌رتان له حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌زمونی حوكمڕانی كوردستان گرتووه و ده‌تانه‌وێت كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن , ئێوه له‌سه‌ر رابردوویه‌كی ناشرین چۆن ده‌توانن ئاینده‌یه‌كی جوان دروست بكه‌ن , له‌سه‌ر رابردوی به‌تاڵ له‌ئه‌زمونی جوان چۆن ده‌توانن داهاتوی پڕله‌ئه‌زمونی جوانی حوكمڕانیمان پێشكه‌ش بكه‌ن ؟
چ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتتان گرته ده‌ست ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌مان جوان بكه‌ن و بیكه‌نه شامی شه‌ریف ؟ ئێوه‌یه‌ك كه تانه و ته‌شه‌ر له پارتی و یه‌كێتی ده‌ده‌ن ئه‌ی خۆتان له منداڵدانی یه‌كێك له‌و دوو هێزه سه‌ره‌كییه‌وه نه‌خزاونه‌ته ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه , ئێوه‌یه‌ك كه بۆ ده‌یه‌ها ساڵ له سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات بوون ته‌نها نمونه‌یه‌كی جوانی حكومڕانیتان پێشكه‌ش نه‌كردین تا بۆ ئێستا به‌رچاو ڕونی و ئومێدمان بداتێ .
هه‌وادارانی خۆتان فێر ده‌كه‌ن كه ئاڵای كوردستان بسوتێنن , ئێوه ده‌زانن كه ئاڵا یه‌كێكه له‌پیرۆزتریین سه‌روه‌ریه‌كانی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك ؟
من دڵنیام كاتێك ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ئاڵاكه‌ش ئه‌گۆڕن , ئه‌وه‌ی ئاڵای میلله‌ته‌كه‌ی بسوتێنێت هه‌رچی ئینتما هه‌بێت نیه‌تی بۆ وڵاته‌كی و بۆ خاكه‌كه‌ی.
***
هه‌ڤاڵانی سه‌رگرده‌كه , شه‌وانه شه‌قامه‌كانی سلێمانی داد و بێ دادیانه به ده‌ست هه‌واداره‌كانتانه‌وه كه بوونه‌ته مایه‌ی بێزاربوونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره , شه‌قامه‌كانی سلێمانی لێوان لێوه له رق و كینه له هه‌واداره‌كانتان چونكه بۆ ته‌نها شه‌وێك نمونه‌یه‌كی جوانی بانگه‌شه‌كردنی هه‌ڵبژاردنتان پێشكه‌ش به خه‌ڵكی شاری سلێمانی نه‌كرد , ئه‌مانه ئه‌و كاره ناشرینانه‌ن كه ئێوه كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن و به خه‌ڵكیش ئه‌ڵێن داهاتوویه‌كی جوانتان بۆ ده‌سته‌به‌ر ئه‌كه‌ین.
ئێستا لای خه‌ڵكی كوردستان روون و ئاشكرایه كه ئێوه ته‌نها ئامانجتان دروستكردنی شه‌ڕ و پشێوی نانه‌وه‌یه , به‌م چه‌ند شه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پیشانتان دا كه خۆتان به‌رپرسیاری یه‌كه‌م و كۆتایی و دامه‌زرێنه‌ری كلتوری شه‌ڕ و كوشتار و خوێن ڕشتن بوون له كوردستاندا , ئێوه مامۆستای ئاژاوه نانه‌وه‌ن و ناته‌نه‌وێت قه‌ت كورد به ئارامی دابنیشێت , ئێوه بوون كلتوری نووسینی جنێوی سه‌ر دیوار و ده‌رگای ئاوده‌ستخانه‌كانتان گواسته‌وه بۆ سه‌رده‌می جیهانگیری و له‌وێوه جنێوه‌كانتان خسته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و كه‌وتنه جنێو دان به سه‌ركرده‌كانی كورد و ناشرینكردنی سیسته‌می حكومڕانی كوردستان , به‌جۆرێك كه‌وتنه دژایه‌تی و ناشیرینكردنی كورد و سه‌ركرده‌كانی و ئه‌زمونه‌كه‌ی كه ماڵپه‌ڕی وڵاته‌كانی دراوسێی كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه به‌كاریان ده‌هێنان و لای خۆیان مانیفێستیان ئه‌كرد و دژی كورد به‌كاریان ده‌هێنایه‌وه .
من دڵنیام خه‌ڵكی كوردستان باش لێتان تێگه‌یشتوه‌و ده‌زانێت كه ئێوه ئه‌و هێزه فریادڕه‌سه نین كه هاتبن تا ژیان له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا سه‌رله‌نوێ و به‌جوانتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه دابڕێژنه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێنن , به‌ڵكو ئێوه هێزێكن هاتون تا ئه‌م وڵاته بخه‌نه‌وه سه‌ر كه‌لاوه‌كانی ڕابردووی و ده‌ست به‌تاڵی بكه‌نه‌وه له‌هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی و ده‌ستیان به‌خوێنی یه‌كتر سوور بكه‌نه‌وه‌و پێیان بڵێن ئێوه میلله‌تێكن ئه‌بێت هه‌میشه ماڵتان كاول و ژیانتان دۆزه‌خ و سفره‌تان خاڵی و چنگتان له‌خوێنی یه‌كتر دا بێت .