
مامۆستا عه‌لی له‌تیف ….سمکۆ ئه‌حمه‌د
ئه‌مشه‌و شتێکم لێ وون بوو!
ئه‌مشه‌و نامه‌یه‌کی دوور‌و درێژم نووسی
که‌چی پێش ترازانی دوگمه‌ی یه‌خه‌ی قسه خۆشه‌کانی
ده‌ستی نه‌هات و ههلینهچڕی
پێش له په‌لکه‌زێڕینه گرتنی ووشه‌کانم
فڵچه‌کانی تۆرابوون و
فرمێسکی ڕه‌نگه‌کانی منی نه‌دی!
بڕیاری دا دوا تابلۆی خۆی
له چوارچیوه ی نوکته‌و
چه‌پکه قسه‌ی شرین نه‌گرێ!
بڕیاری دا
سه‌فه‌رێکی ناوه‌خت بکا
ئه‌ویش وه‌ک و
دایکم
ماڵئاواییه‌کی بێده‌بگ بکا!
مامۆستای ڕه‌نگ
ئه‌مشه‌و له‌ژیر بشتیه تهڕهکامدا
مشتیک زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئه‌رخه‌وانی
تۆم دۆزیه‌وه
فلچه‌یه‌کی سه‌روقژ ئاڵۆزکاویتم بینیه‌وه!
له‌سه‌ر تاڵی پرچه‌کانی
زه‌نگیانه‌ی قسه خۆشه‌کانی تۆیان
ده‌هۆنیه‌وه
مامۆستای ڕه‌نگ
من نه‌مزانی بلیتی سه‌فه‌رێکی ئه‌به‌دیت بڕیوه!
گهردهمزانی!
له‌سه‌ر پرچی کۆترێکی ئه‌ڵمانیدا
زوو ده‌هاتم
له‌سه‌ر ڕۆخی ئاوه‌که‌ی نیکاردا
ژوانیکمان له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ ده‌به‌ست!
بابۆڵه‌یه‌ک له نوکته‌و قسه خۆشه‌کانتم
بۆیادگار له‌گه‌ل خۆمدا ده‌هێنا!
من دڵنیام مامۆستای ڕه‌نگ
چۆن بۆنی تایه‌ی سووتاو
نه‌ورۆزم به بیردینن!
هه‌ر
چۆن گوڵه دهمهشیریش
خه‌نده‌کانی
دایکمم به بیر دێنن!
ئاواش ڕه‌نگه‌کانی به‌هه‌شت و
فلچه ووشک نه بوهکانت
ڕوخساری تۆم به بیردێنن!
سمکۆ ئه‌حمه‌د / ژاپۆن
23-07-2009
بۆ هاوڕی هه‌رگیز له یاد نه‌چوم مامۆستا عه‌لی له‌تیف که بڕیار بوو لهمسهفهرمدا بۆ ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر رۆخی ڕوباری نیکار کۆبینه‌وه و دوای 13 ساڵ به دیداری یه‌ک شادبینه‌وه، ئه‌فسوس نه‌مانتوانی.