
به‌دوای ئه‌ودا وێڵم…..شه‌یما ڕه‌مه‌زان
(به‌دوای ئه‌ودا وێڵم…)
شه‌یما ڕه‌مه‌زان
من به‌دوای ئه‌ودا وێڵم..
ئه‌ویش له حه‌قیقه‌تی من بێ ئاگایه
من جار جار ئه‌و ون ده‌كه‌م
به‌ڵام ئه‌و ته‌نها جارێك نامدۆزێته‌وه
من شێتانه عاشق ده‌بم‌و
هاوار ده‌كه‌م..
ئه‌و به‌بێ ده‌نگی ده‌مكوژێ
به‌قاقاكانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه
ئه‌م عه‌شقه سوژده‌ی زه‌ویم پێ ده‌با….
بیره‌وه‌رییه‌كانیش به‌لوتكه‌ی
بڵدگۆكاندا
هه‌ڵمده‌واسێ
ئه‌مه حه‌قیقه‌ته..
…………….
بارانێ ناوه‌خت داده‌كات
زه‌وی پێنه‌گه‌یشتوو له‌بار ده‌بات
نه‌یزه‌كان پێ له‌یه‌ك ده‌داو
به بزه‌یه‌ك
یه‌كێكیان
بۆ ئه‌وسه‌ری دونیا‌و
ئه‌وی تریان
له‌بۆشایی ون ده‌كات
ئه‌مه حه‌قیقه‌ته
تاوانباره‌كان
پێی تاوانیان
له‌به‌ندیخانه‌ی درۆ نانێن
پیاسه‌ی شه‌قامێك ده‌كه‌ن
به‌وان زۆر تووڕه‌یه
وێنه بۆ ڕۆحێك ده‌كێشن
به‌شێك نییه له وجودیان
هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ مه‌رگ و
ئاهێك بۆ ژیان بنێرن..(من …. ئاوا)
به په‌چه‌كانی شه‌رم
مه‌م شارنه‌وه
به‌رگه‌ی تاریكی ناگرم
به ئاوریشم مه‌م خنكێنه
چونكه…
حه‌ز به مردنی له‌سه‌رخۆ ناكه‌م..؟!( به‌رله‌وه‌ی…؟؟)
هێنده عاشقم
ناو ڕه‌حمی دایكم
به‌رگه‌ی نه‌گرتم‌و
به‌ره‌و ململانێی ژیان ڕاوی نام
هێشتا ساتی گروگاڵم بوو
به‌راكردن..
شه‌قامه‌كانی شارم پێواو
زۆر زوویش بوو
چین چین باڵام
به‌خۆشه‌ویستی گوڵ و
تۆزه‌كانی نیشتمان سپارد،
به‌رله‌وه‌ی زمان بگرم
وشه‌كانی خۆشه‌ویستیم
بۆ مناڵانی..
كوچه‌و كۆڵانه‌كان گێڕایه‌وه،
ئه‌وه‌نده‌ش
وشه هاته سه‌رزارم
فێری شه‌ڕه‌كانی موحیبه‌ت بووم
ئه‌مه‌یه ده‌رگاكانی ڕوانینی من
به‌چی ده‌چێت..
مرۆڤه‌كان..
ئێسكی یه‌كتر ده‌لێسنه‌وه‌و
نازناوی شاكانیش له‌خۆیان ده‌نێن
به‌چی ده‌چێت..
ئه‌م به‌ندانه
چه‌ندین جار
خۆیان كۆیله ده‌كه‌نه‌وه
به‌رله‌وه‌ی بۆ ته‌نها ساتێك
مانای دیلێتیان له ده‌ست دابێت،
هێند عاشقم
ئاوازی نوێی ته‌مه‌نم
به پرچه‌كانی موحیبه‌ت
گرێدراوه
هێنده‌ش خوێن ڕێژم
هه‌موو سه‌ر ئێسكێكم
خۆ ده‌خه‌نه‌وه بۆ‌نێو به‌رگه‌كانی گومان
به‌گومانم له هه‌وا كه‌به‌رده‌وام ونه
به گومانم له ڕۆح كه به‌رده‌وام
سه‌مای گه‌ردوونم پێده‌كات
ئاوازێك نییه
بۆ ماناكانی
خۆ به‌ده‌سته‌وه دانم.(دۆڕاندن)
كه‌مناڵبووم
گره‌وی بردنه‌وه‌ی یاری
یان دۆڕاندن
یان قژ ڕكێشان.. یان زلله بوو
شه‌و‌و ڕۆژ
مه‌شقم ده‌كرد تا یه‌كه‌م بم
كه‌چی ئێستا
گره‌وی دۆڕاندنمان
ماچێكی نه‌رم
یان ده‌ستهێنان به‌قژدایه
خه‌ریكه هه‌موو یارییه‌كان
له‌بیر ده‌كه‌م
ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من دۆڕاوبم،
چ خۆزگه‌یه‌ك بوو
مناڵیمی گه‌وره‌كرد
كام وێنه دانه‌وه‌یه..
به‌رده‌وام به‌ره‌و
خالیبوونه‌وه‌ی
بوونم ده‌بات
كێ ته‌فسیری ژینم بۆ ده‌كات
ساتێك له‌ناو كفنه‌كانه‌وه
سپی بچمه‌وه
تنۆك تنۆك
مه‌رگ ده‌مباته‌وه
شێواندنه..
له‌م خاكی بێ مانایه‌دا
له‌من له‌تۆ
له ئه‌و
باسی جوانی و نیشتمان و
خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی گوڵ و
ئازایه‌تی ئه‌سپسواره‌كان بكرێت
كۆڕی دیوه‌خانه‌كان
سه‌رگه‌رمی وشه‌كانی
خنكاندنی.. په‌پوله بێ باڵه‌كانن
هه‌ژاندنه له مه‌نگیی ئاوه‌وه
دوای سه‌رچاوه بكه‌وی
له ده‌ریاوه به‌دووی
ماڵًۆچكه‌ی ماسییه
گوناهباره‌كاندا
بگه‌ڕێی
ڵاڵبوونه ساتێك
به‌دووی دوو پێدا ده‌گه‌ڕێی
مانا نوێیه‌كانی خاڵی سفری
سه‌ره‌تایی گومانی بێ
شێتییه له چاوی تۆوه
ماناكانی بوونم
بخوێنرێته‌وه
گومانه
ده‌سته‌كانی ئه‌وان
قه‌ڵه‌مه‌كانی من
بنووسنه‌وه
په‌ڕاوه‌كان
له‌پاكی خۆیان
به‌ڕه‌شی ئه‌وان
بۆگه‌ن بكه‌ن
چ خۆزگه‌یه‌ك بوو
مناڵیمی گه‌وره‌كرد
چ سه‌ره‌تایه‌كش
بوونمی دڵۆپ دڵۆپ
به‌جه‌نگی خوێن چاند.