[ئیسرائیلیات له قورئان] دا
(گه‌نجی قاڕوون( ئه‌فسانه‌یه‌كی ته‌وڕاتی ، تلمودی ، حاخامییه!!
له‌م بابه‌ته كورتهمدا ده‌مه‌وێت تیشكێك بخه‌مه سه‌ر چیرۆكی گه‌نجی قاڕوون קרַח كه یه‌كێكه له‌و حیكایه‌تانه‌ی له قورئاندا هاتووه و به‌درێژایی مێژووش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی له ئه‌ده‌بیاتی جیهانی ئیسلام هه‌بووه. له‌بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌م داستانه یه‌كێكه له‌ئه‌فسانه بێبنه‌ماكانی ته‌وڕاتתּוֹרָה وتهلموودתלמודی جووله‌كه و په‌یامبه‌ری ئیسلامیش هه‌ندی له بڕگه و ده‌ربرینه‌كانی ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی ده‌ماوده‌م له‌ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی( شفهی) یه‌وه وه‌رگرتووه، جا بابزانین قورئان له سوره‌تی (القصص) دا به چ شێوه‌یه‌ك بۆمان ده‌گێڕێته‌وه:
[ إِنَّ قاڕوون كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَی فَبَغَی عَڵیْهِمْ ۆێَتَیْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ ڵتَنُووُ بِالْعُصْبَهِ أُولِی الْقُوَّهِ إِژْ قَاڵ ڵهُ قَوْمُهُ ڵا تَفْرَحْ إِنَّ اللَّهَ ڵا یُحِبُّ الْفَڕحِینَ. ۆابْتَغِ فِیمَا ێَتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ الْێَخِرَهَ ۆڵا تَنْسَ نَصِیبَكَ مِنَ الدُّنْێا ۆأَحْسِنْ كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِڵیْكَ ۆڵا تَبْغِ الْفَسَادَ فِی الْأَرْچِ إِنَّ اللَّهَ ڵا یُحِبُّ الْمُفْسِدِینَ. قَاڵ إِنَّمَا أُوتِیتُهُ عَڵی عِلْمٍ عِنْدِی أَۆڵمْ ێعْڵمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ أَهْڵكَ مِنْ قَبْلِهِ مِنَ الْقُرُونِ مَنْ هُۆ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّهً ۆأَكْپَرُ جَمْعًا ۆڵا یُسْأَلُ عَنْ ژُنُوبِهِمُ الْمُجْڕمُونَ. فَخَرَجَ عَڵی قَوْمِهِ فِی زِینَتِهِ قَاڵ الَّژِینَ یُڕیدُونَ الْحَێاهَ الدُّنْێا ێا ڵیْتَ ڵنَا مِپْڵ مَا أُوتِێ قاڕوون إِنَّهُ ڵژُو حَڤّ عَڤِیمٍ. ۆقَاڵ الَّژِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۆیْڵكُمْ پَۆابُ اللَّهِ خَیْرٌ لِمَنْ ێَمَنَ ۆعَمِڵ صَالِحًا ۆڵا یُڵقَّاهَا إِلَّا الصَّابِرُونَ. فَخَسَفْنَا بِهِ ۆبِدَاڕهِ الْأَرْچَ فَمَا كَانَ ڵهُ مِنْ فِئَهٍ ێنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ ۆمَا كَانَ مِنَ الْمُنْتَصِڕینَ. ۆأَصْبَحَ الَّژِینَ تَمَنَّوْا مَكَانَهُ بِالْأَمْسِ ێقُولُونَ ۆیْكَأَنَّ اللَّهَ ێبْسُگُ الرِّزْقَ لِمَنْ ێشَاوُ مِنْ عِبَادِهِ ۆێقْدِرُ ڵوْڵا أَنْ مَنَّ اللَّهُ عَڵیْنَا ڵخَسَفَ بِنَا ۆیْكَأَنَّهُ ڵا یُفْلِحُ الْكَافِرُونَ] (القصص: 76 ـ 82).
واته :”قاڕوون קרַח یه‌كێك بوو له نه‌ته‌وه‌ی مو‌سا، به‌ڵام سه‌ركێش بوو زۆرداریی كرد به‌سه‌ریانه‌وه. ئێمه گه‌نجێكی زۆرمان دابوویێ كه هه‌ڵگرتنی كلیله‌كانی له‌لایه‌ن پیاوانێكی زۆری به‌هێزیشه‌وه قورس بوو، نه‌ته‌وه‌كه‌شی پێی گوت: دڵخۆش مه‌به چونكه خودا دڵخۆشانی خۆشناوێتو له‌نێو ئه‌و نیعمهتانهشی كه‌خودا به‌تۆی به‌خشیوه ڕۆژی ئاخیره‌تیش له‌بیر مه‌كه، به‌شی خۆشت له‌ژیانی ئه‌م دنیایه وه‌رگره، چاكه بكه به‌و شێوه‌یه‌ی كهخوداش چاكه‌ی له‌گه‌ڵتا كرد. له‌زه‌ویدا دوای خراپه مه‌كه‌وه، چونكه خودا خراپه‌كارانی خۆشناوێت، به‌ڵام قاڕوون به‌وانی گوت من هه‌رچی سامانم هه‌یه به‌دانایی خۆم بووه ئایا نه‌یده‌زانی كه خودا به‌ر له‌ویش به‌درێژایی سه‌ده‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ركێشانی سه‌ختری له‌نێو برد‌و گوناهكارانی تاوانبار پاداشتی گوناهه‌كانی خۆیان دا؟ به‌و جۆره‌ش بوو كه بهشكۆو ڕازاوهییهكی زۆره‌وه به‌ره‌و كه‌سانێك ڕۆیشت‌و خه‌ڵكیش به‌یه‌كتریان ده‌گوت كه چه‌ند خۆش بوو ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش سامانی قاڕوونمان هه‌بوایه كه سامانێكی یه‌كجار زۆره…به‌ڵام ئێمه قاڕوونو ماڵه‌كه‌یمان به‌زه‌ویدا برده خواره‌وه‌و له‌كاتێكدا هیچ ده‌ستیه‌ك نه‌بوو تا له‌به‌رامبه‌ر خودا هاوكاری بكات‌و هیچ كه‌سێكیش فریای ئه‌و نه‌كه‌وت. ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ڕۆژێ پێشتر ئاره‌زوویان ده‌كرد له‌جێگای ئه‌ودا بن گوتیان وه‌ی به‌حاڵی تۆ، چونكه خوداوه‌ند نیعمه‌ته‌كانی خۆی به‌هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت له‌نێو به‌نده‌كانیدا پێی ده‌به‌خشێت” (القصص، 76-82).
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌چه‌ند سووره‌تێكی تری قورئاندا باسی چیرۆكی قاروون كراوه:
[ ۆڵقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَی بِێَێاتِنَا ۆسُلْگَانٍ مُبِینٍ (23) إِڵی فِرْعَوْنَ ۆهَامَانَ ۆقَارُونَ فَقَالُوا سَاحِرٌ كَژَّابٌ 24 ] ((غافر))
ٍٍ[ ۆقَارُونَ ۆفِرْعَوْنَ ۆهَامَانَ ۆڵقَدْ جَاوَهُمْ مُوسَی بِالْبَیِّنَاتِ فَاسْتَكْبَرُوا فِی الْأَرْچِ ۆمَا كَانُوا سَابِقِینَ 39 فَكُلاًّ أَخَژْنَا بِژَنْبِهِ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَڵیْهِ حَاصِبًا ۆمِنْهُمْ مَنْ أَخَژَتْهُ الصَّیْحَهُ ۆمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ اڵاَرْچَ ۆمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا ۆمَا كَانَ اللَّهُ لِێڤْلِمَهُمْ ۆڵكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ ێڤْلِمُون40]((عنكبوت))
به‌گشتی هه‌موو ئه‌م داستانه‌ش له ته‌وڕات תּוֹרָה و تلمود תלמודه‌وه وه‌رگیراون و لهتهوڕاتیشدا هاتووه:
((زه‌وییه‌كه‌ی ژێرپێیان كه‌رت بوو، زه‌وی ده‌می كرده‌وه و قووتیدان، له‌گه‌ل ماڵه‌كانیان و هه‌موو سامانه‌كه‌ی قۆڕه‌ح، جا خۆیان و هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌یانبوو به‌زیندوویی چوونه‌خواره‌وه بۆناو دونیای مردووان و زه‌وی به‌سه‌ریاندا هاته‌وه یه‌ك و له‌نێو كۆمه‌ڵدا له‌ناوچوون، ههمووكۆمهڵی ئیسرائیلیش كه له چوارده‌وریان بوون، له‌ده‌نگیان هه‌ڵاتن چونكه گوتیان نه‌وه‌ك زه‌وی قوتمان بدات، ئاگرێكیش له‌لای خواوه‌نده‌وه ده‌رچوو، دوو سه‌د وپه‌نجا پیاوه‌كه‌ی خوارد كه بخوردیان پێشكه‌ش كرد)). (ته‌وڕات תּוֹרָה ، سیفری عه‌ده‌د בַּמִּדְבָּר ، ئیسحاحی 16، 31-33).
له‌به‌شێكی تری ته‌وڕاتدا هاتووه: (ئهلیبایش كوری فلۆ بوو، نه‌وه‌ی ئهلیبایش نهمۆئیل وداتان و ئه‌بیرام، داتان و ئه‌بیرامیش ئه‌وانه‌ن كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بانگ كرد بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی مووسا و هاڕوون، لهكۆمهلی قۆڕه‌ح كاتی به‌ربه‌ره‌كانێی خوداوه‌ندیان كرد، جا زه‌وی ده‌می كرده‌وه و هه‌ڵی لووشین له‌گه‌ڵ قۆڕه‌ح كاتێك ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ش به ئاگر سووتان و مردن، دووسه‌د و په‌نجا پیاو بوون و بوونه په‌ند، به‌ڵام نه‌وه‌ی قۆڕه‌ح نه‌مردن). (ته‌وڕات תּוֹרָה ، سیفری عه‌ده‌د בַּמִּדְבָּר ، ئهسحاحی 26 ، 9-11).
ئه‌وه‌ی لێره‌دا خستمانه ڕوو به‌سه‌رهاتی قاڕوون קרַח و لایه‌نگرانی بوو كه چۆن قاڕوون (به‌زمانی عیبری Qorah ) یه‌كێك بوو له گه‌وره‌پیاوانی هۆزی لاوی (هۆزه‌كه‌ی مووسا) و له‌گه‌ڵا چه‌ند كه‌سێكی تر له پیرانی ئیسرائیل و دوو سه‌د و په‌نجا كه‌س له ڕۆڵه‌كانی هۆز سه‌ركێشییان له‌دژی مو‌سا و هاڕوون كرد و موساش ئه‌وی تاقیكرده‌وه و هه‌روه‌ك بهگوناهكاریش ناسراو بوو، زه‌ویش ده‌می كرده‌وه و خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ت و دارایی به‌ناخی زه‌ویدا برده خواره‌وه، به‌ڵام له دووه‌م كتێبی پیرۆزی جووله‌كه‌دا كه ناوی (تلمود ـ תלמוד) ـه كه ته‌فسیر و شروحاتی تری خستۆته سهردهقهكه كه له (ته‌وڕات תורה) دا باس نه‌كراوه و ته‌نها له ته‌فسیر و (میدراش ـ מדרש) ی حاخامه‌كانی جووله‌كه‌دا باسی لێوه كراوه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌رچاوه زۆروزه‌وه‌ندانه‌ی ئه‌فسانه‌و خورافهكانی جووله‌كه كه له قورئان و كتێبه‌كانی ته‌فسیری ئیسلامی و به‌تایبه‌تی كتیبَی ( ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ران ـ ئیبن كهپیر) و، سه‌رجه‌م كتێبه ئیسلامییه‌كانی تردا، دووباره كراوه‌ته‌وه.
دووحاخامی جووله‌كه له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ته‌وراتدا
له(تلمود תלמוד)یشدا به‌سه‌رهاته‌كه‌ی قاڕوون קרַח و یاخیبوونه‌كه‌ی دژ به‌مووسا به‌م شێوه‌یه باسكراوه:
(كه‌نعانییه‌كان تاكه میلله‌ت نه‌بوون كه به‌سامان و دراوه‌كانیان ده‌نازین، له‌به‌رئه‌وه‌ی چاره‌نووسیان وه‌ك قۆڕه‌ح Qorah (قاڕوون) بوو، كه بۆ خۆشی به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی فیرعه‌وون بوو، خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامانیكی یه‌كجار زۆر بوو، به جۆریك كه كلیله‌كانی ئه‌و گه‌نجینه‌یه باری سێسه‌د هێستر بوو (تلمود، سهنهێدرین סנהדרין: 110ئه‌لیف).
به‌م شیوه‌یه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چیرۆكه قورئانییه‌كه له‌ژیر رۆشنایی هاگاده אַגָּדָה ی ته‌لمود תלמוד ی باس له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی و گه‌نجینه‌كانی قاڕوون קרַח ده‌كات، ئه‌وه‌ش له قورئاندا هاتووه:
[إِنَّ قاڕوون كَانَ مِنْ قَوْمِ مُوسَی فَبَغَی عَڵیْهِمْ ۆێَتَیْنَاهُ مِنَ الْكُنُوزِ مَا إِنَّ مَفَاتِحَهُ ڵتَنُووُ بِالْعُصْبَهِ أُولِی الْقُوَّهِ] (القصص: 76).
واته: (قاڕوون یه‌كێك بوو له نه‌ته‌وه‌ی مو‌سا، به‌ڵام سه‌ركێش بو و زۆرداریی كرد به‌سه‌ریانه‌وه. ئێمه گه‌نجێكی زۆرمان دابوویێ كه هه‌ڵگرتنی كلیله‌كانی له‌لایه‌ن پیاوانێكی زۆری به‌هێزیشه‌وه قورس بوو).
له‌به‌شێكی تری ئه‌م داستانه ئه‌فسانه‌ییه‌ی هاگادا אַגָּדָה و تلمود תלמוד دا باس له‌وه ده‌كات كه چۆن قۆڕه‌ح به نیازه ده‌سه‌ڵات له مووسا زه‌وت بكات له‌و كاته‌ی كه جووله‌كه‌كان له‌میسره‌وه به‌ره‌و فه‌له‌ستین و زه‌وی به‌ڵێنپێدراو (اڵارچ الموعوده) ده‌ڕۆن، له‌و كاته‌شدا خودا ئاگرێك له ئاسمانه‌وه دێنێته خواره‌وه‌و سه‌د وپه‌نجا كه‌س كه له‌گه‌ڵا قۆڕهحدا بخووردیان داگیرسان ده‌سووتێنێت، به‌لام قۆڕه‌ح له‌نێویاندا به‌خراپترین شێوه ده‌كوژرێت ودوای ئه‌وه‌ش زه‌وییه‌كه شه‌ق ده‌بێت و بهرهوناخی زه‌وی ده‌چنه خواره‌وه).
چیرۆكه تلموودیه תלמוד كه له‌درێژه‌ی باسی قۆڕهحدا ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه دوو پیاو ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌س بوون له جیهاندا: قۆڕه‌ح له‌نێو جووله‌كه و هامان له‌نێو غه‌یره جووله‌كه‌دا… هه‌روه‌ها ته‌لموود باسی كلیلی گه‌نجینه‌كانی قۆڕه‌ح ده‌كات كه هه‌ڵگرتنیان پێویستی به حهماڵێكی زۆر هه‌یه (باری سێسه‌د هێستر)، به‌هه‌مان ئه‌و وه‌سفه‌ی كه قورئان بۆمانی باس ده‌كات كه چۆن هه‌ڵگرتنی به‌لای پیاوه به هێزهكانیشهوه قورس بووه. به‌م جۆره‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه قۆڕهحهكهی ته‌وڕات תּוֹרָה و هاگادا אַגָּדָה- و تلمود תלמוד ، هه‌مان قاڕوونهكهی قورئانه. هه‌موو ئه‌م وه‌سفانه‌ش جگه له زیاده‌ڕۆیی له خه‌یاڵدا هیچی تر نیه، چونكه هه‌م ده‌قه قورئانیه‌كه و هه‌م ڕونكردنهوه تلمودیهكه به ده‌ربڕینێكی مه‌جازی ئاماژه بۆ كلیله‌كانی گه‌نجی قاڕوون ده‌كات، به‌ڵام باوه‌ڕداری ساده پێی وایه كه ئه‌م ڕوداوه واقیعێكی مێژوییه و كلیله‌كانی گه‌نجی قاڕوونیش باری سێسه‌د هێسترن، یاخود نه‌توانراوه به كۆمه‌ڵێ پیاوی به‌هێزیش هه‌ڵبگیرێن.
به‌م شێوه‌یه‌ش په‌یامبه‌ری ئیسلام ئه‌م چیرۆكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فه‌هی له‌زمانی جووله‌كه‌وه وه‌رگرتووه و وه‌ك هه‌موو چیرۆكه‌كانی تری قورئان، كه نه‌شیتوانیوه جیاوازی له‌نێوان چیرۆكه تهوڕاتیهكهو درێژه و روونكردنه‌وه تلموودیهكهدا بكات، به‌م پێیه‌ش قاڕوون له قورئاندا زه‌وی قووتی ده‌دات… ته‌وڕات תּוֹרָה و ته‌لموود תלמוד یش به هه‌مان شێوه باسی تیاچوونی قۆڕه‌ح (قاڕوون) ده‌كات. یه‌كێك له‌زانایانی ئاینی جووله‌كه له بیاباندا عه‌ره‌بێكی ده‌شته‌كیی بینی وپێی گووت: (وه‌ره با پێت بڵێم كه قۆڕه‌ح ـ قاڕوون ـ له‌كوێدا به‌زه‌ویدا چووه خواره‌وه)، من دوو درزم له زه‌ویدا بینی كه دووكه‌ڵیان لێ هه‌ڵده‌سا. عه‌ره‌به دهشتهكیهكهش كڵافهیهكی خوری پێ‌بوو ته‌ڕی كرد و به‌سه‌ری نێزهكهشی شۆڕی كرده‌وه بۆ نێو یه‌كێك له درزهكاندا، كاتێكیش خوریه‌كه‌ی ده‌ركرده‌وه، هه‌مووی سووتابوو.( تلمود، بابا باترا בבא בתרא، 74 ئه‌لیف).
كێشه‌ی سه‌ره‌كیی له‌م چیرۆكه‌دا كلیله‌كانی گه‌نجی قاڕوونه، كه به چ شێوه‌یه‌ك قاڕوون توانیویه‌تی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ته زۆره له‌گه‌ڵا خۆیدا به‌ره‌و بیابانی سینا و میسر و فه‌له‌ستین به‌رێت! بڕواش ناكه‌م كلیلی خه‌زێنه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و بانكی فۆرت نۆكس (هه‌ردوو بانكی فیدراڵی له‌ئه‌مه‌ریكا)، خاوه‌نی ئه‌م جۆره كلیلانه بن.!!
سه‌رچاوه‌كان:
1-ته‌فسیری ئاسان،بۆ تێگه‌یشتنی قورئان،بورهان محمد امین
2- – الكتاب المقد‌س،سفرالعدد 16 ، جمیعه الكتاب المقد‌س، لبنان، 1993.
3-گنجینهای از تلمود، د.ابراهم كه‌ن، ترجمه انكلیسی امیر فریدون كركانی ، ،انتشارات اساگیر چاپ اول،1382
4- – التلمود مصدر من مصادر قصص القرێ‌ن ، ابن المقفع تاریخ گبع بلا
شازین هێرش