Skip to Content

Sunday, June 20th, 2021

بیری ماسکولینیتی (masculinity) لە کۆمڵگادا

Be First!
by January 1, 2013 گشتی

 

 

 

بیری ماسکوولینیتی، (مە بەست لە تێرمی ماسکولینیتی، ئەو بیرەیە، کە باڵا دەستی مرۆڤەکان دەبەستیتەوە بە جۆری  ڕەگەزەوە، واتە باڵا دەستی ڕەگەزی نێربە سەر ڕەگەزی مێدا). یەکێکە لەو بیرانەی کە پاییەکی یەکجار تۆکمەی هەیە لە کۆمەڵگای ئێمەدا. باڵا دەستی ڕەگەزی نێر بە سەر ڕەگەزی مێدا یەکێکە لەوبیرانەی، کە ڕیشەیەکی مێژوویی قووڵی هەیەو لە زۆرێک  لە کۆمەڵگاکانی دوونیادا بوونی هەیە. کۆمەڵگای کوردیش یەکێکە لەو کۆمەڵگایانەی کە بەشێکی زۆری جومگەکانی بە بیری پاتریارکی تەنراوە. ئەوەی  جێگای سەرنجە، ئەوەیە کە لە ئێستادا پایەکانی بیری ماسکولینیتی لە هەڵکشانێکی خێردایە.

 دیارە گەلێک هۆکار لەپشتی پتەوتربوونی بیری ماسکولینیتیەوەن.  سەرەکیترینیان ئاینە، ئاین ئەو بیرەیە کەلەسەر بنەمای هەڵاواردنی ڕەگەزی بنیاد نراوە. زۆرێک لە تێکستەکانی ئاین سەرداربوونی پیاو ئەسەلمێنن، چ لە لە ناوماڵدا و لە دەرەوەی ماڵدا. سەرەڕایی ئەمانەش سەرداربوونی پیاو بەشێکی گەورە لە دنیابینی مرۆڤەکانی کۆمەڵگا پێک دەهیێنیت بە نێرو بە مێ وە. ،ئەو شۆڕشو ڕاپەڕینانە، هەروەها دەرئەنجامی ئەو شۆڕشو ڕاپەڕینانەی کە لە دنیای عەرەبدا ڕوویاندا و ڕودەدەن، ئەمانە کاریگەری زۆر نێگەتیفیان لە سەر کۆمەڵگاو دەنیابینی مرۆڤی کورد بە جیێهێشت، چونکە دونیابینی کۆمەڵگای عەرەبی و مرۆڤی عەرەبی دونیابینیەکی ئاینییە. ئەم دونیا بینیە بۆ ئەوان فەلسەفەو ئایدۆلۆژیای نەجاتبوونە لە ستەمی سیستمە دیکتاتۆرەکانی دونیای عەرەبی. بەڵام نابیت ئەوەما بیر بچێت کە دونیابینی ئاینی بۆ کورد نە فەلسەفەو نە ئادۆلۆژی نەجاتبوونە لە ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی وئابووری، بەڵکو بە پیجەوانەوە ئەم دونیا بینیە شووناسی (Identity ) مرۆڤی کورد هەم وەک تاکو هەم نەتەوە لە سەر ئاستی سیاسی چەندین فرسەخ ئەباتە دواوە.  

 دونیابینی عەرەبی ئاینی دونیابینیەکی تەواو ماسکولینیتیە و کاری جدی لە سەر هەڵاواردن و سەرداریەتی پیاو دەکات، کاتێک مرۆڤی کورد دەست بەم دونیابینەوە دەگرێت بۆ بە دیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، نەک ئەم دونیا بینیە مافەکانی بۆ فەراهەم ناکات، بەڵکو ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی زیاتر دەکات، بۆ نموونە، وەزعیەتی ژن خراپترو خراپتر دەکات.

 (sexism)، واتە هەڵاواردنی ڕەگەزی و سەروەری پیاو بە سەر ژندا ڕەگەزێکی سەرەکی ئاینە. لێرەوە نادادپەروەری ڕەگەزی (un justice gender) لە  گەلێک لە پنتەکانی کۆمەڵگا ڕوولە هەڵکشان دەکات   لە وانە: لە ناو فەزای تایبەتیدا کە خێزانە، فەزای گشتی کە کایە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان و باری  ئابووری و سیاسی دەگرێتەوە. دونیابیی عەرەبی ئاینی دونیابینیەکە کە شایەنی ڕەخنەی جدییە، نەک لاسایی کردنەوە ودووبارەکردنەوەی. ئێمە ڕەنگە زۆر درکمان بە ترسناکی ئەم حاڵەتە نەکردبێت، کە چۆن ڕەفتاروو دونیابینمان بە هۆی دووبارەکردنەوەی ئەو دونیابینیە لە زۆریک لە کردەکانی ژیانی ڕۆژانەماندا چۆن بەرەو سێکسیزم ڕۆشتووین. نمونەی ئەم حاڵەتانە شیێوازی پۆشاک پۆشینە، شێوازی پۆشاک پۆشینی پیاو وەک خۆی ماوەتەوەو، بگرە لە مۆدێلی پۆشاکەکان و ستایەڵی قژ بڕین گەلێک سەردەمی تر بووە، هیچ لە ئازادییان کەم نەبۆتەوە لە پۆشاک پۆشندا وەک ئازادییەکی زۆر سەرەتای مرۆڤ، بەڵام لە ڕوی بیرکردنەوەو، گەرچی ئەو مرۆڤانە زۆر گەنجن، دونیا بینیان زیاتر ماسکولینی بووە.

 بە پیێچەوانەشەوە لەو لایەنەوە ژن بە تەواوی پێچراوەتەوە و شێوازی خۆ گۆڕینی گۆڕانی زۆری بە سەردا هاتوە، لەوانەیە پێمان بڵین خۆ کەس بە زۆر لە کۆمەڵگادا ژنی نەپێچاوەتەوە وخۆیان بە ئیرادەو هەڵبژاردەی خۆیان خۆیان پێجاوەتەوە. ئەمە ڕاستە، بیری ماسکولینیتی زۆر گرفتی لە گەڵ رەگەزی نیێردا نیە لە بڵاو کردنەوەی بیری (Sexism) دا بە قەد ئەوەی گرفتی لە گەڵ ڕەگەزی مێدایە، بۆیە هەوڵی زۆر جدی ئەدەن بۆ بە هەقیقتەکردنی بیری سیێکسزم لە لای رەگەزی مێ، هەر بۆیە لەم وڵاتەدا چەند پیاوی سێکسسیت ئەبینی ئەوەندەش ژنی سێکسیست ئەبینی.  زۆر جار بۆ ئەوەی نەبیتە بەشێک لە پیادەکەرانی بیری سێکسیزم،  جیاواز خۆت ئەگۆڕی، وەک ئەوە نا کە سێکسیستەکان ئەیانەوێت، وەک ئەوی کە خۆت دەتەویت، بە ڵام پیاوان تەنانەت ژنانی سێکسیستیش ئەوەندەت توانج تێدەگرن کە خۆت لە وڵاتی خۆتدا بە غەریب بزانیت.  مرۆڤ هەست ئەکات جسمێکی زۆر نامۆیە، بۆیە  ناچار دەبیت بەو شێوەیە خۆت بگۆڕی کە بیری سێکسستی داوای دەکات. خۆپێچانەوەی ژنان کە بیری ئاینی ماسکولینیتی زۆر پێداگری لە سەر دەکات، خۆی لە خۆیدا گواستنەوەی ژنە لە حاڵەتی مرۆڤ بوونەوە بۆ حاڵەتی شت بوون، واتە لە (subjectivity) بۆ(objectivity)  بوون، کە ئەمەش گرفتێکی جەوهەری ژنانە، بەڵام بە داخەوە زۆریک لەژنان خۆیان درک بەم بە شت بوونەی خۆیان ناکەن. بە مانایەکی تر، ژن تەنها وەک جەستەیەکی زۆر سێکسی وێنا دەکرێت کە تەنیا و تەنیا بۆ لە زەتی پیاو خووڵقاوە، هەموو ئەندامەکانی جەستەی کە هەر یەکە وەزیفەی جیاوازی خۆی هەیە، ئەو وەزیفەی لێ دادەماڵرێت و بە سێکسی دەکرێت، لە بەر ئەوە دەبێت داپۆشرێت. لە مەش قوورستر کاتێک مرۆڤ تەنها وەک جەستە بوونی دەبێت و هیچ بەهایەک بۆ بیروو هۆشی دانانرێت، لە بوونەوەرێکی ئەقڵانی بەدەردەکریت و ناتوانێی بەشداری پڕۆسەی بە کلتوورکردنی کۆمەڵگا بکات و بەشێک بیت لە گۆڕانە مێژویەکان، ئەم حاڵەتە زۆر ترسناکەو فێمینیستەکان بە مردنی لە سەر خۆی ژنان ناوی دەبەن. 

ڕاگەیاندنەکان، دەزگا مەدەنیەکان، ناو پاس وتەکسی و تەنانەت فەرمانگە ڕەسمییەکانی دەوڵەت، ڕێکلامەکان و فیلمە عەرەبی وتورکی و کۆریە دۆبلاژ کراوەکان زۆربەیان کار  لە سەر پتەوکردنی پایەکانی بیری ماسکولینیتی دەکەن لە کۆمەڵگادا. بۆ نموونە، چەندین پڵەت ( Plat) لە ناو ئەو فیلمانەدا هەن کە پێیوایە کاری ماڵ تایبەتە بە ڕەگەزی مێ و چوونە دەرەی ژن بە تەنیاو بە بێ سەردار بە کارێکی نەشیاو دوور لە مۆڕاڵ دەزانن. چەندین دیمەن دەبینی کە پیاو تەنها لە بەر ئەوەی پیاوە هەقی دەست بەرزکردنەوەو لێ تووڕەبون و لێدانی هەیە لە ڕەگەزی بەرانبەر. ژنەکەش بۆی نیە هیچ بڵیت تەنها لە بەر ئەوەی ژنە. ڕێکلامەکان بە تایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە ستافی چیێشتخانەو خواردنەوە لەگەڵ ژندا پشاندەدرێن. وەک ئەوەی ژن  بە سرووشت بۆ ئەو جۆرەکارانە خووڵقابێت. بە شێوەیەکی گشتی ئەم حا ڵەتانە لەوکۆمەڵگایانە بە دیدەکرێن کە شێوازی بیرکردنەوەیان ماسکولینیتیە. 

لەزۆرێک لە کۆمەڵگاکانی دوونیادا پایەکانی بیری ماسکولینیتی تەواو لاواز بوون بەهۆی ڕەخنەی بەردەوامی گرووپ وبزووتنەوە جیاوازەکانەوە و بەتایبەتیش رەخنەی فێمینیستەکان، فێمینیستە ڕیفۆرمیستەکان،داوای یەکسانی ژن و پیاویان دەکرد بە تایەتی لە کەرتی ئابووری و هێزی کاردا، 

 

فێمینیستە ڕادیکاڵەکان دوای ڕیفۆڕمیان دەکرد لە سیستەمی باودا، واتە ئەوان لە گەڵ ئەوەدا بوون سیستمی سپی پاتریارکی وەک خۆی بمێنێتەوە، بەڵام گۆڕانی تێدا بکرێت.(تێرمی سپی ئەو تێرمەیە کە لە باکووری ئەمریکاو کەندا بەکار دەبرێت، بۆ ئەو نەوە  سپیە یەک لە دوای یەکانەی کە لە ئەورووپاوە کۆچیان کرد بۆ ئەو وڵاتانەو سیستمێکی ماسکولینیتی سیاسی ئابووری کۆمەڵایەتیان تێدا دامەزراند). فێمنیستە شۆڕشگێرەکان، ئەو گرووپە بوون لە ژنان کە  زۆر بەجدی دواوی گۆڕینی سەرلەبەری هەموو خانەو جوومگەکانی بیر ماسکوولینیتیان دەکرد. هەرچەندە فێمینیستەکان دونیابینیان  جیاواز بوو سەبارەت بە گۆڕینی بیری ماسکولینیتی، ئەوان توانیان ئەو بیرە کە تەنیا لە خزمەت ڕەگەزێکی دیاری کراوی کۆمەڵگادایە(نێر) بگۆڕن بە بیرێک کە خزمەت بە سەرجەم مرۆڤەکانی کۆمەڵگادەکات، بە هەموو توێژ جیاوازەکانیەوە. لەو کۆمەڵگایانەدا کە پایەکانی بیری ماسکولینیتی  تا ئاستێکی زۆر پاشەکشێی کردوە مرۆڤەکان شارستانی ترو مرۆیتر دەژین. بێڵ هووکس(Bell Hooks) پێمان دەڵێت وەرە نزیک بەرەوە لە فێمینیزم، چونکە فێمینیزم بۆ هەموانە. کەواتە لە دیدی ئەم خانمەوە لاوازکردنی بیری پاتریارکی تەنها کاری ژنان و ئەرکی سەر شانی ژنان نیە، بەڵکو ئەوەکاری هەموو مرۆڤە مرۆڤ دۆستەکانە.

 

نووسینی/ تریفە عەلی

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply