Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خه‌یاڵی دووری……..هاوڕێ موسته‌فا

خه‌یاڵی دووری……..هاوڕێ موسته‌فا

Closed
by May 20, 2008 ئەدەب

 خه‌یاڵ
 نزیكترین دایه‌ن
 ببه‌ به‌ لاوێنه‌ری ڕۆحی ساوام ،
 چه‌پكێ ڕه‌قه‌به‌ردی سورێن بكه‌ شه‌قشه‌قه‌ و بیده‌ده‌ستم
 به‌ڵام توخوا!
 له‌ ده‌ستمی مه‌فڕێنه‌ گه‌ر مێشكی سه‌رتم پێیان به‌ردایه‌وه‌
 
 خه‌یاڵ
 نزیكترین ڕێبه‌ر
 ببه‌ به‌ وه‌ستای هه‌ڕه‌تی لاوێتیم
 كونگه‌یه‌ك شه‌ربه‌تی مێوژ بكه‌ تیوبێك بۆیاخی پاستێل و بمده‌رێ
 به‌ڵام تو خاتری ئه‌سحابه‌كان!
 له‌ ڕیشوی فڵجه‌كانمی مه‌فڕێنه‌
  ئه‌گه‌ر وێنه‌ی كه‌وێكم له‌ سه‌ر كه‌نفاسه‌كانت كێشا
 
 خه‌یاڵ
 نزیكترین خه‌مخۆر
 ببه‌ حیكایه‌ت خوانی شه‌وانی گوێ ئاگردانم و
 جوتێك كاڵه‌ی ئاسنینی هه‌گبه‌كه‌تم به‌‌رێ
 به‌ڵام بۆ خاتری كاك ئه‌حمه‌دی شێخ!
  له‌ پێیه‌كانمی دامه‌ماڵه‌ ئه‌گه‌ر خاكی ڕه‌قه‌نی نێو داستانه‌كانتم پێیانه‌وه‌  كێڵا
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.