
به‌رێز مامۆستا دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مکاته‌ت باش
تایه‌ری حاجی حه‌سه‌ن……
ڕیفۆرمی یه‌كێتی و دیموكراسیه‌تی هه‌رێم- ئه‌م بابهتهتم له رۆژنامه‌ی هاوڵاتیداخوێندهوه ، ده‌ستت خۆشبیت خۆتت پێوه هیلاک کردوه.
من وه‌ک که‌سێکی ئاسایی ، ده‌مه‌وێت سه‌رنجی خۆم بده‌م له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که و ئاستی به‌ڕێوه‌چونی تاکڕه‌ویانه‌ی حیزبی له کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و دوو زلهێزه.
مێژوی به‌رده‌وام و دانهبروای ئه‌و دووحیزبه به شێوازێکی گشتی مێژوی ده‌سه‌ڵات پاراستنی تاک ڕه‌وی بوه له هه‌یبه‌تی سه‌رۆکدا. پارتی دیموکراتی کوردستان ، خۆی به‌خاوه‌نی بێئهملاولای سه‌رۆکایه‌تی ده‌زانێت و ئاماده‌ش نیه به‌هیچ جۆرێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ههیمهنیهته بداته ده‌ست که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان، ئیتر ئه‌مه به‌هه‌رچ نرخێک بێت. ئه‌م لایه‌نه‌یان ڕوون و ئاشکرایه. ده‌مێنێته‌وه سه‌رمه‌سه‌له‌ی یه‌کێتی، ئه‌م حیزبه‌ش بۆ به‌رده‌وامی خۆی و ململانیی به‌رانبه‌ره‌که‌ی، که ههرهۆکاری ده‌سه‌ڵات گه‌رێتی بوو جیابونه‌وه‌شی دروستکرد له‌کاتی خۆیدا. ئێستا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی تاڵه‌بانیدایه و به‌هیج شێوه‌یه‌کیش ئاماده نیه ئه‌وده‌سه‌ڵاته بداته که‌سێکی دیکه‌ی ناوحیزبهکهی یاخود ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که. ئه‌م جۆره له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆماوه‌ییه‌کی درێژخایه‌نه ماوه‌ته‌وه له دنیابینی ده‌سه‌لاتی سیاسی رۆژههڵاتیانهدا. ده‌بێت بپرسین هۆکاره‌کان چین وا ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ماوه‌ییه ئاوا دوباره و چه‌ند باره ده‌بێته‌وه.
بێگومان ئاستی له خواری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ندێک له وڵاتانی ئاسیا ،له ڕوی نه‌توانینی پێشبڕکێی سیاسه‌ت و خولقاندنی دنیابینی به‌رهه‌مهینانی مۆدێرن و نه‌توانینی بوون به کاریگه‌ر له نێو پرۆسه ئاڵوگۆرهێنهرهکانی دنیادا به‌گشتی. وای کردوه له‌و ده‌سه‌لاتانه هه‌میشه به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زلهێزانی جیهان ئاڵوگۆریان پێوه بکرێت و له‌سه‌رکار مانه‌وه‌یان و تا ده‌رکردنیان په‌یوه‌ندی به‌و ئاڵوگۆره نیونهتهوههیانهوه هه‌یه. ره‌نگه بپرسرێت په‌یوه‌ندی ناوه‌کی حزبی چ ده‌ورێکی هه‌یه له ئاڵوگۆره ده‌ره‌کیه‌کاندا. من ده‌ڵێم ئیستا که‌سێکی وه‌ک تاڵه‌بانی و به‌رزانی بوون به‌خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و جۆرێک له متمانه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی زلهێزانی ئه‌مریکا و ده‌سه‌ڵاته ناوچهییهکنیشیان پێسپێردراوه. جا به چ شێوه‌یه‌ک ده‌کرێت ئه‌وان ئاماده بن ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی خۆیان وه‌ده‌ر بخه‌ن و بیده‌ن به کسێکی دیکه. ئایا ناکرێت بڵێین خودی ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره هیچ کات ئاماده نین خزمه‌ت به خه‌ڵکی کوردستان بگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر بێت و خۆیان قازانج که‌ر نه‌بن تێیدا، ئه‌وان بۆ هه‌میشه ده‌خوازن خۆیان کوێخا بن‌و خه‌ڵکیش ڕه‌عیه‌ت! ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه به مێژووی خه‌باتی ئه‌و دوحیزبه و ئه‌وانه‌شی ئێستا لهوبازنهیهدا ده‌خولێنه‌وه وه‌ک پیرۆزترین تێگه‌یشتن ده‌یپارێزن و خه‌ڵکیش ده‌کرێت وه‌ک کۆیله‌یه‌کی به‌رده‌م ئه‌وان چاوه‌ڕێی ده‌ستی خێر و به‌ره‌که‌ت بن.
ئێمه ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا بده‌ینه‌وه ده‌بینین ئاستی بزوتنه‌وه‌کان به‌گشتی و بزوتنه‌وه مه‌ده‌نیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی حزبه‌کانه‌وه خه‌ریکی خه‌باتی ڕۆژانه‌ی خۆیانن و هه‌ر به‌م ڕێگایه‌ش واته هه‌وڵدان بۆ هوشیار کردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنه‌کانی کۆمه‌ڵگا بێ‌وچان له خه‌باتدا بوون، له دیوێکی کهیشهوه، ئاستی به‌ره‌وپێش چونی خزمه‌تگوزاریه‌کان و ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنان، وایان کردوه ده‌سه‌ڵاتی حزب نه‌توانێت به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ژیان و به‌کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ لای تێڕوانینه‌کانی خۆی. بۆیه ئه‌و دیموکراسیه‌ته ڕۆژئاوایهش ئێستا هه‌یه به‌رهه‌می خه‌باتی سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌حزابی رادیکاڵ و به‌رهه‌می خه‌باتی سه‌رجه‌م ڕێکخراوه ئازادی خوازه‌کانی ناو کۆمهڵگاکانیانه.
بۆیه من له‌و بڕوایه‌دا نیم ئه‌و دوحیزبه ده‌سه‌ڵاتداره بخوازن ڕۆژێک له ڕۆژان ئاماده بن سهرکردهوسکرتێری گشتیان ده‌س له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆیان هه‌ڵگرن و بیده‌ن به که‌سێکی دیکه، مه‌گه‌ر ته‌نها به مردنیان یان له ڕێگه‌ی شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یان به کارێکی ئینقلابیهوه بێت، ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستیان بسه‌نرێته‌وه. ئه‌م نه خۆشیه نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌یه و ده‌ستوریش ته‌نها کوته‌کێکه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژار و چینه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی لێبکرێت، کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی لێبکه‌وێته‌وه دروستکردنی ڕێکخروای مه‌ده‌نی و هوشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه، بهئازادیهکانی خۆی و ڕێکخستنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه بۆ جه‌خت کردنه سه‌رده‌سه‌ڵات تا ملکه‌چی ده‌که‌ن به داخوازیه‌کانیان، لێره‌وه ده‌کرێت ئه‌و دوحیزبهش ناچار بکرێن گۆڕانکاری له‌نێو خۆیاندا بکه‌ن تا ئه‌وه‌ی تیانه‌چن. تۆ سه‌یری مێژوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپا بکه له دوای ململانێی دوزلهێزی جیهانی بلۆکی شوره‌وی و ئه‌مریکادا. خودی ئه‌و ململانێیه ده‌سه‌ڵاتدارانی زۆرێک له ئه‌وروپای ناچار کرد ئاستی بژێوی ژیانی خه‌ڵکی به‌رنه پێشه‌وه و ڕێگه‌ش درا ده‌یان ڕێکخراوی مه‌ده‌نی بێنه مه‌یدانی ههڵسورانهوه و دانبنرێت به جیبه‌جێکردنی پێدانی لانی که‌می ژیان و مسۆگه‌ر کردنی ته‌ئمین کردنی ژیانی تاکه‌کان چ له روی ئازادی تاکه‌که‌سیه‌وه تاده‌گات به خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌کان. ئه‌م ململانێیه‌ی ناو پارتی و یه‌کێتیش پێویستی به هاتنه مه‌یدانی ڕێکخراو و ئه‌حزابی ته‌واو مه‌ده‌نی و رادیکال هه‌یه تا ئه‌وانیش له‌و ده‌ردی نه‌خۆشیه سه‌ره‌تانیه بێنه‌ده‌ره‌وه. به بروای من به غه‌یری جه‌ختێکی زۆری جه‌ماوه‌ری نه‌بێت ناکرێت چاوه‌نواڕی ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی بکرێت له نێو به‌رنامه و سیستمی به‌ڕێوه چون له‌ناو ئه‌و دوحیزبهدا. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ئازادی خواز هه‌یه و یه‌کلایکردنه‌وه‌ی پرسه چاره‌نوس سازهکانیش په‌یوه‌سته به هاتنه‌مه‌یدانی ئه‌م مه‌ده‌وه.
سه‌رکه‌وتوبیت
هۆللاندا
14/05/2008