هەناسەكانى پایز…. هۆشەنگ شێخ محمەد
Closed
لە چاومەوە، لە روحمەوە، بەرەو پایز بەوە
* * * * * *
پایز رووێكى من و ، رووێكى دنیایە
* * * * * *
پایز، جوانیى درەختە لە هەڵوەرینى خۆیدا
* * * * * *
پایز بوو خۆشمویستى
* * * * * *
خەزانێك لە پرچى تۆوە شەڕ لەگەڵ تەمەن ئەكات
* * * * * *
پایزانە، ببارە سەر روحم
* * * * * *
پایز، رەنگێكى نوىَ ئەداتە با.
* * * * * *
پایز خەڵوەتى سرووشت و هەڵوەرینیش زیكرى دار و درەختە
* * * * * *
پایز بوو، لە چاوانمدا شعرێكى زەرد لە دایك بوو
* * * * * *
پایز بوو، لە بەژنمدا سەحرایەكى زەرد شین بوو
* * * * * *
پایز بوو سەرو سیمام، رەنگى زەردى تۆیان لىَ ئەبارى
* * * * * *
تا شعر و دنیا و تۆ زەرد نەبوون، پایز زەرد نەبوو
* * * * * *
من رووێكم پایزە و رووێكیشم تۆ
Hoshang_72@yahoo.com