Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

ده‌سته‌ خوێناویه‌کان له‌ناو تاجه‌ گوڵینه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کاندا

Comment
by November 24, 2008 جینۆساید

 ده‌سته‌ خوێناویه‌کان له‌ناو تاجه‌ گوڵینه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کاندا
 رزگار شه‌یبان

 
 نوێنه‌ره‌کان که‌ چوونه‌ سه‌ر گڵگۆی یه‌کێک له‌ گۆره‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کان، ده‌سته‌ ڕه‌شه‌کانتان له‌ناو گوڵه‌ ره‌نگاوره‌نگه‌کاندا تێکه‌ڵکه‌ن نه‌کا بۆنی عه‌تری کیمیاویی ناوله‌پی ده‌سته‌کانتان له‌ بۆنی  گوڵه‌کان زوو‌تر بگاته‌ جێگا. قه‌ڵه‌مه‌کانیشتان له‌ یه‌خه‌تان بکه‌نه‌وه‌ نه‌ک کاتی سه‌ردانه‌واندنتان هه‌موو کۆنتراکته‌کان بناسرێته‌وه‌‌. ملبه‌نده‌کانیشتان بیرنه‌چێت  له‌ پشتی چاکه‌ته‌کانتانه‌وه‌ بیشارنه‌وه‌ نه‌ک ئارمی کۆمپانیا و تاقیگاکان له‌به‌رده‌م چاوی تیڤیه‌کاندا ده‌رکه‌وون‌.
 ئه‌م تابووتانه‌‌ بۆکس پۆستی ئه‌و مرۆڤانه‌ن که‌ هه‌رگیز ماڵیکیان نه‌بووه‌ به ‌ناوونیشان، هه‌موو رێبواری ژیان، و رێگاکانیشیان ناو ده‌وه‌ن، په‌نا شاخ، گۆلی کێڵگه‌کان و ژێر هه‌وری نه‌رمی باوه‌شی شنه‌با بوو. ئه‌م رێبوارانه‌، هه‌وایان لێ پیسکردن که‌چی  هه‌ناسه‌یان  به‌سنگی گوڵ ئه‌دا، کانیه‌کانیان لێ وشک کردن که‌چی  ده‌میان به‌ لێوی زه‌ویه‌وه‌ ده‌نا، و هه‌موو دره‌خته‌کانیان سووتاندن که‌چی ئه‌وان  له‌ ژێر سێبه‌ری خۆردا پشوویان ئه‌دا. یه‌ک به‌یه‌ک ونکران، هه‌موو وه‌ک نامه‌یه‌کی ون به‌چه‌ندان کوچه‌ و کۆلان و رۆدی پایته‌ختی ئیمپراتۆری دیموکراته‌کاندا  شێتانه‌ به‌دوای بۆنی سێودا ده‌گه‌ران.  دوایش بێ ناونیشان هه‌موو بۆ هه‌وارگه‌ بێ ما‌ڵه‌کانیان گه‌رانه‌وه‌، که‌چی لێره‌ له‌بن دیواری بۆن‌ سێویه‌‌کاندا ده‌سته‌ خوێناویه‌کان تاجه‌گوڵینه‌یان بۆکردن به‌  ناونیشان.
 
 rezgarshaiban@yahoo.com
 November 21, 2008
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply