Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

سوێی عیشق ….. به‌ندی عه‌لی

Be First!
by November 28, 2010 هۆنراوە

 

  .. 2010

ئالووده‌م ئه‌کا ، چاوی
به‌تلیاکی ئه‌شکی ڕوون
ئاسووده‌م ئه‌کا ، ناوی
کاتێ ئه‌گاته‌ به‌رگوێم

ئه‌میان شه‌رابی روحه
ساته‌وه‌ختی فه‌نابوون
 ئه‌ویان زایه‌ڵه‌ی زه‌نگی
زه‌نگوڵه‌ی دڵی به‌سوێم

ئازارم ئه‌دا ، زاری
 به‌ندی له‌داوی شه‌رما
بێزارم ئه‌کا ، ئاخی
ناخی تێری له‌ئازار

پڕ نازم ئه‌کا ڕازی
هه‌ڵوه‌ریوی به‌سه‌رما
 به‌نیازم ئه‌کا ، لێوی
به‌وه‌سڵی فه‌سڵی به‌هار

بیمارم ئه‌کا خاری
بێ قه‌راری موژانی
کاتێ له‌ساتی خه‌وا
ئه‌بن به‌حارسی ڕێ

خۆشبه‌ختم وه‌لێ وه‌ختێ
سپێده‌ی ده‌م به‌یانی
شکۆفه‌ی چاوی مه‌ستی
که‌دووباره‌ ئه‌پشکوێ

Previous
Next

Leave a Reply