Skip to Content

Wednesday, January 19th, 2022

عیشق خۆی سوتانه‌ بۆ ده‌یسوتێنن؟

Be First!
by October 21, 2013 گشتی

 

 

 

 

ئه‌وانه‌ی په‌یكه‌ری  خۆشه‌ویستیان سووتاند, پێده‌چێت له‌ماچ بترسن, دوورنییه‌ ئازادییه‌كانی خۆشه‌ویستی له‌ناخه‌وه‌ بیانسوتێنێ‌و زۆریش نزیكه‌ په‌یكه‌ره‌كانی شار, عاشق‌و مه‌عشوقه‌كانی شه‌قامه‌كان, به‌سه‌رچاوه‌ی مه‌رگی خۆیان دانێن. ئاخر ئه‌و ده‌سته‌ ره‌شانه‌ ئه‌وانه‌ی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستیان سوتاند‌و په‌یكه‌ره‌كانی دی ناو شاره‌كانیان تێكداو هه‌روا بێته‌وه‌ به‌جوانی‌و پێشكه‌وتنه‌كان چاویان هه‌ڵنایه‌, ئه‌وانه‌ش ناخیان ره‌شه‌و بۆیه‌ ته‌نها له‌شه‌ودا ده‌رده‌كه‌ون, ئه‌وانه‌ به‌تاریكیدا دێن‌و مه‌زاری شێركۆ بێكه‌س هه‌ڵده‌ته‌كێنن ، ئه‌وانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خواستیانه‌ تاكه‌كانی شار داپۆشن, ئه‌گه‌ر زیاتر ده‌رفه‌تیان هه‌بێ, شاره‌كانیش داده‌پۆشن, جوانیه‌كانیش له‌نێو هزره‌ ره‌ش‌و دواكه‌وتووه‌كانیان بزرده‌كه‌ن‌و ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می شمشێروه‌شێنه‌كان, ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و وه‌ختانه‌ی ده‌بوو جوانیه‌كان هه‌ربۆ ئه‌وان بێت, هه‌ر ئه‌وان مافی هه‌ڵدانه‌وه‌ی تاراكانیان هه‌بێ‌و به‌ته‌نیا ئه‌وان حاكم‌و سه‌رچاوه‌ی یاساكان بن, چونكه‌ ئه‌وان به‌تاریكیدا هاتوون, ده‌خوازن ئه‌و ژینگه‌یه‌ی دیموكراسیه‌ت بۆی ده‌سته‌به‌ركردوون تیایدا نه‌ش‌و نوما بكه‌ن‌و ئیدی هه‌موو ئازادیه‌كان وه‌كو په‌یكه‌ری عیشق لێبكه‌ن, شیعره‌كانی شێركۆ بێكه‌س قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن‌و ئه‌یڕه‌قیبه‌كه‌ی دڵداریش بگۆڕن به‌یه‌ك له‌و شیعرانه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن ئاسمانی، ئاخر ئه‌وان ئازادیان بۆ ئه‌وه‌ ناوێ تا نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌ ئازاد بێ, ئه‌وان تائه‌و شوێنه‌ له‌گه‌ڵ ئازادیدا ده‌ڕۆن په‌ڕوباڵ ده‌ركه‌ن, ئیدی به‌رنامه‌كانیان, نیه‌ت‌و یاساكانیان، به‌سه‌رماندا ده‌سه‌پێنن‌و هه‌رچی جوانی شار هه‌یه‌ له‌توپه‌تی ده‌كه‌ن, ئه‌وان له‌په‌یكه‌ری عیشق ده‌ترسن, به‌گژ كێوی مه‌زاری شێركۆ بێكه‌سدا دێنه‌وه‌, لوتی په‌یكه‌ره‌كانی دی ده‌شكێنن كه‌ئه‌وانه‌ ئازادیه‌كی زۆر بچوكن له‌نێو دنیای دیموكراسیدا, سبه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ چۆن جوانیه‌كان‌و شارو هه‌ر هه‌موومان داناپۆشن,؟ چۆن نامانسوتێنن؟ ئه‌وان خۆشه‌ویستی ده‌سوتێنن دیاره‌ نازانن عیشق خۆی سوتانه‌, جیهادمان فێرده‌كه‌ن، گه‌مژه‌نو نازانن عیشق پانتاییه‌كه‌ له‌جیهاد، بۆیه‌ جوانیه‌كان به‌وان بزرنابێ‌و ژیان خۆی جوانه‌, مرۆڤایه‌تی ئه‌وانی ناوێ‌و عاشقه‌كانی شار له‌جێی په‌یكه‌ری عیشقدا ماچی خۆشه‌ویستی بۆخۆیان, به‌ڵام ترس بۆ ئه‌وان ده‌بارێنن.

Previous
Next

Leave a Reply