
چنوور نامیقی شاعیر…لهدیدهیا شیعر ده‌گری
چنوور نامیق ساڵانێكه لهوشهدا ده‌بێته شه‌ونمی ئه‌و چاوانه‌ی هه‌نسك له‌گه‌رووی بادا ده‌خنكێنن.له‌و گه‌واڵه هه‌ورانه ده‌چێت به‌سه‌ر خێوه‌تگای نهدارانا داده‌كه‌ن،له‌په‌راوێزی تابلۆ ره‌شه‌كه‌ی زه‌مه‌ندا ،بارگه‌ی مهینهتیییهكان نه‌خشه‌ی ده‌كا،له‌ده‌روازه‌ی ژوورهكانمانهوه به‌ره‌و نسرمی یاده‌ورییه‌كان رۆده‌چێت…………..
ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:.
ژیان له‌ده‌سپێكه‌وه
به‌رووتی و
له‌كۆتایش
به‌سپێتی
ئاوا ده‌بین
لێره‌دا له‌م كۆپله‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه،كه‌دێینه بوون ،له‌گه‌ڵ رۆژگاردا نیگا ده‌گۆڕینه‌وه،رووت وه‌ك ئه‌و بنارانه‌ی باران روویان تێناكا،بهنمهیهك ئاشت نابنه‌وه،جه‌سته‌یه‌كی رووتین،خاڵی له‌گه‌ردو دوور له‌خه‌وشی زه‌مه‌نێك به‌سه‌ر ته‌نیایی و غوربهتیمانا ..هه‌نگاو ده‌نێ،بێئاگاین له چاره‌نووسێك ده‌مانگه‌یه‌نێته كۆتاییه‌ك ..پارچه كفنێكی سپی باڵا گهردانیماڵاواییمان ده‌بێت.سپی وه‌ك ئه‌و لوتكانهی به‌فر دایپۆشیون و داستانی هه‌زارانی لهگهروویا تاساندووه.
چنوور ده‌ڵێت:.
بۆ ده‌بێ
رووم لێ وه‌رگێڕی
ئاخر نه‌ده‌بوو
شووشه‌ی ژیان مه‌شكێنه
نه‌با زیاتر كاڵبمهوه
خۆرێك دره‌نگانێ هه‌ڵبێ
كێ ده‌سووتێنێ
ئاخر كێ
شاعیر سۆفی خه‌ڵوه‌تگای عه‌شقه ،ئه‌وه‌تا به‌و جۆره وشه‌كانی به‌گوێی دڵخوازه‌كه‌یدا ده‌دات،پێیده‌ڵێ به‌رگه‌ی دووری و تووڕه‌بوونت ناگرم،مه‌تۆرێ ..ژیان وامه‌كه شووشه‌ی ئه‌م دڵه‌م ورد‌و خاش بێت،ژیان چه‌ند وه‌رزی تێدایه بۆ تاسه‌و عه‌شق و خۆزگه‌و توانه‌وه،ئه‌و ده‌زانێت ته‌مه‌نیان كاڵده‌بێته‌وه،ساته‌كانیان به‌ره‌و پووكانه‌وه‌و سڕبنهوه ده‌چن،نایه‌وێت رۆژگار ژوانگه‌یان نوغرۆ بكات ،ته‌مه‌نیش رێگه‌ی ئه‌وه نادات ….ده‌رفه‌ته‌كان ئاوێته بوونیان هه‌ڵنه‌واسێت ،ئه‌ویش له‌وه‌رزی خۆیدا به‌چێژه،كه‌ده‌ستی كرده ملی ئاوابوون ئیتر كاتێك نامێنێت بۆ دانوستان و لێكحاڵیبوون ،ئه‌و كاته جگه له‌سووتان و پێكی گڕ،شتێك نامێنێته‌وه له‌سای ئه‌و عه‌شقه‌ی كه‌به‌ده‌ستی به‌رامبه‌ر نێڵه ده‌كات.
گوڵه ونبوه‌كانی جاران
ئهمژاكێنن
كه‌چی ئه‌و خۆی لێم ون ده‌كا
وه‌كو ئاسمانم پۆشیوه
لێوم گۆرانی شین ئه‌گرێ
شاعیر له روانگه‌یه‌كه‌وه لهئهدگارهكان ده‌ڕوانێت ،كه ژاكانی رۆحی خۆی له‌توێی ره‌نگه گهرداوییهكاندا ده‌بینێته‌وه،ئه‌و شین پۆشه بۆ ئه‌و كاتانه‌ی ناڕه‌وا كۆرپه‌ی ئاواته‌كانی لێدابڕی ،بووه‌ته ئاسمانی ساماڵ و زریوه‌ی شادی تێدا به‌دیناكرێت،وه‌ك ئه‌و شه‌وه خه‌ماوی و ئاسمانه بێ هه‌ورو بارانه،شین پۆشی و خه‌م نۆشی به‌شیله‌ی ئه‌و تاسانه ده‌گوزه‌رێ،كهدیدهی رۆژگار له‌گه‌ڵ باده‌ی شكاوی كاتا تووشی ته‌نیایی و نامۆیی كردن.ئه‌و به‌رگه‌ی ئه‌و زامانه ناگرێت كه‌ده‌ستێك نابێته هه‌توان و ژانه‌كانی له‌ئه‌نگوستی داری مه‌راق و هێلانه‌ی حه‌سره‌تا بسره‌وێنێ،ئه‌وه‌ی له‌ژوانگه‌ی ئه‌مدایه باڵا گه‌ردانی بێمروه‌تی و سزایه،بۆیه به‌كوڵ ده‌گری بۆ ئه‌رزو ئاسمانێك شین و مات بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌ژمێرن و له‌حه‌سره‌تا ده‌ینێژن.
وه‌كوو هه‌ور سه‌ر هه‌ڵئه‌گرم
وه‌كو زه‌وی سه‌وز ئه‌نۆشم
له‌م ئێواره بێ داڵده‌یه
بۆ قیبله‌ی جاران ده‌گه‌ڕێم
شاعیر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌فه‌رێك مێشكی ده‌ته‌نێ ،بێزاره له‌و خه‌مانه‌ی عومری به‌هه‌ده‌ر هڵدهواسن .لهبههارێك ده‌گه‌ڕێ..عه‌شق میوانی بێت ،ئه‌میش وه‌كوو ئه‌و سه‌وز بپۆشێ ولهدرزی دار‌و له‌پشت گه‌ڵاكانه‌وه بۆ تریفه پێبكه‌نێ،ئه‌م خۆی به‌و ئێواره‌یه چواندووه كهتهنیاو بێسایه لهزهمهنه قهدكراوهكانی رابردوو ده‌گه‌ڕێ،ئیستای به‌نزا دوورییتهوه ،جارانی له‌ئه‌مڕۆ پێ جوانتر‌و باشتره ،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێك ـ هه‌موو ده‌روازه‌كان ده‌یگه‌یانده سۆز‌و میهر، له‌كۆشی ئێواره‌یه‌كدا هێور ده‌بووه‌وه په‌رستگای دڵ و پاكییهكان بوو ، ئه‌مڕۆی بێدادی و بێمروهتییه، بۆیه خۆزگه به‌ساتێك ده‌خوازێت رۆژگار لێیشاردهوه، ئه‌و كاتانه‌ی كهژیات چێژی هه‌بوو ، بۆیه ده‌ستی ئالووده‌بوون ،به‌ره‌و ورشه‌و په‌رستگای جاران وێڵی ده‌كات.
مۆمێك بۆ یادی
رامانمان به‌جێبێڵه
تۆزێك دوورتر
ته‌رمی شڕ جوانه‌كانمان
له‌ژێر حه‌سره‌ته نه‌مامێك
جێكهرهوه
شاعیر هێنده سپی له‌رۆژگار ده‌ڕوانێت ،ده‌یه‌وێت رهشگهكان بڕه‌نگێنێ،له‌رۆیشتن و دابڕانیشا ،جوانییه‌ك بۆ خۆی و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی وێنا ده‌كات،ئه‌و نایه‌وێت كاتێك ناكۆكییه‌ك خۆی و دڵه‌كه‌ی لێكدهترازێنێ، كاتێك قه‌ده‌ر به‌دابڕان ئاشنای ده‌كات ..بیره‌وه‌رییه‌ك بۆ عه‌شقه‌كه‌ی نه‌مێنێته‌وه ،بۆیه گوڵه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و به‌گوێیدا ده‌چپێنێ كه رۆیشت هیچ نه‌بێت نه‌مامێك له‌رۆخی ناهه‌مواریدا بچێنێ،بۆ ئه‌وه‌ی كۆرپه‌ی حه‌زه‌كانی لهنسێیدا ده‌سكه‌نه مل ماڵاوایی ، ته‌رمی ناخۆشییكان له‌پاڵیدا بخه‌نه گڵه‌وه،ئه‌و لهئهشكا تابلۆی دوارۆژ ده‌كێشێ،لهدابڕانا مانای یاده‌كان تۆمار ده‌كات،له‌شه‌ڕا جوانییه‌كان ده‌دۆزێته‌وه،له‌حه‌سره‌تا گوڵ له‌یه‌خه‌ی ترۆپكی هیوا ده‌دات،لهرامانا ده‌بێته هه‌وارگه‌ی جوانییه‌كان .
كهنههاتی زه‌مه‌ن توند توند
وه‌كوو بازووی ئادهمهكان رایوهشاندم
له‌خه‌می دووری ئێواران
گه‌ڵاكانی جه‌سته‌م وه‌رین
له‌هه‌ڵچوونی زنه‌ی چاوم
باران وه‌ك بیناییم رژا
شاعیر له‌چاوه‌ڕوانیدا به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی ناگرێت ، كه‌ده‌مێكه به‌بوونی بیمارهـ كاتێك خه‌ونه‌كانی دادهپاچن ،به‌خه‌می بیرچوونه‌وه رادهچهڵهكێ و په‌لكێشی ده‌كه‌ن بۆ گڕكانی دووری، ئیتر ده‌ست به‌ئه‌ژنۆ ..گۆرانی بۆ به‌سته‌ی نه‌هاتنه‌وه ده‌چڕێ،وه‌كوو ئه‌و ئه‌دگارانه‌ی مرۆكان كه‌رتیان كرد‌و هاوسۆزه‌كانیان لێكدابڕان،ئیتر جه‌سته‌ی ده‌توێته‌وه‌و ته‌مه‌نی وه‌ك گه‌ڵای خه‌زان هه‌ڵده‌وه‌رێ،ناخی ده‌بێته كانی هه‌ڵچوو ،لهچوهكانییهوه چرۆی فرمێسك سهردهردهكات،ده‌بێته ئه‌و بارانه‌ی له‌جێی ئاسمان سروشكی نیگا ده‌بارێنن، له‌فرمێسكی چاوه‌كانیا زه‌ڕنه‌قووته ته‌ڕ ده‌بێت، له‌نسێی دارێك ده‌گه‌ڕێ،ژوانگه‌یه‌ك له‌پاڵیدا سازبداو ده‌رفه‌تی رۆژێكی ئاڵ ژیانی جوان بكه‌ن.
ئه‌مه‌یه توانه‌وه له پاكیداو ئه‌مه‌یه عه‌شقی سه‌رمه‌دی شاعیرێك جگه له‌وشه‌ی ره‌نگاڵه‌یی و ئه‌وینێكی بێ خه‌وش و هه‌ستێكی نیان هیچ شك نابات،جگه له جوانی و ئه‌دگارو سروشت ،شتێكی دی ناناسێت ،سه‌ره‌ڕای ناخۆشی و مۆڵگه‌ی شه‌ڕگه‌كان ..ئه‌م جیهانێكی له‌ئاشتی و خۆشه‌ویستی و شه‌نگی پێكناوه،دورگه‌یه‌كه بۆ ڤین و نیشتمانێكه بۆ خۆشنوودی.
چنوور شاعیره به‌و مانایه‌ی زمانی درۆ و ته‌فره و ناكۆكی نازانێت ..شاعیرێكه له‌وێنه‌ی جوان و ریتمی ناسك و خه‌یاڵدا مه‌سته،به‌جۆرێك كۆپله‌كانی سترانێكن ،ته‌نها بۆ عه‌شق ده‌شێن،ئیتر په‌یڤی بێ گیان و تاسه‌ی نامورادی و تێنه‌گه‌یشتن له‌شیعره‌كانیدا به‌دیناكه‌یت ،له‌حاڵه‌تی هه‌ڵهاتن و ئاوابووندا ،ئه‌و پێده‌كه‌نێ به‌ڕووی شاسواری خه‌وندا ـ هه‌میشه گه‌شبین له چێوه‌ی ده‌ڕوانێت،نایه‌وێت له‌پاش خۆی یادگارییه‌ك جێنه‌مێنێ ،
چنوور شاعیرێكه لهناسكیدا له‌و شه‌كره به‌فرانه ده‌چێت ،به‌شاباڵی قومری و سوێسكه‌و كه‌و ئاڵییان له‌خۆر چنیوه‌و لهتهپكهو داوه‌كان رادهچهڵهكێ و بۆ پیرۆزی چیا‌و كوردستان ده‌خوێنن.
ستار ئه‌حمه‌د