Skip to Content

Tuesday, October 26th, 2021

فڕاندنی د.پشتیوان عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر

Comment
by February 25, 2011 گشتی

د.رێنوار رێبین( ناسراوه‌ به‌ د. پشتیوان عه‌بدوڵا)، ماوه‌یه‌که‌ بۆ شاری هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. دوێنێ، پاش نیوه‌ڕۆ، له‌ ماڵی باوکی له‌ گه‌ڕه‌کی نووسه‌ران چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ک هه‌واڵه‌کان پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه‌، پارتیی دیموکراتی کوردستان، ده‌یان که‌سی تری له‌شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری گرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێ به‌ خۆپیشاندانی شاری هه‌ولێر بگرێ.
شایانی باسه‌  د.پشتیوان ،به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵکی شاری هه‌ولێره‌ و پتر له‌ 14 ساڵه‌ له‌ ئوسترالیا ده‌ژی و کاری پزیشکیی‌ له‌ ئوسترالیا ده‌کات. د.پشیتوان کاتێک  له‌ماڵی باوکی چووه‌ته‌ ده‌ر و ویستویه‌تی بچێ بۆ ناو شار، ئاساییش له‌  نزیک ماڵه‌وه‌یان چاودێرییان کردووه‌ و فڕاندویانه‌ و له‌و کاته‌وه‌‌ بێسه‌روشوێنه‌و مۆبایله‌که‌ی داخراوه‌. له‌هه‌مان کاتیشدا به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ له‌که‌سوکاری کراوه‌و ده‌سه‌ڵات گوشارێکی زۆریان له‌سه‌ر داناون.
ئێمه‌ وه‌ک که‌مپه‌ینی پشتیوانیی له‌ ناڕه‌زایییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌وڵه‌کانمان له‌ئاستی حکومه‌تی ئوسترالیادا بۆ به‌دواداچوونی گیان و سه‌لامه‌تی د.پشتیوان عه‌بدوڵا به‌گه‌ڕ خستووه‌.  له‌م ئاقاره‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا، پۆلیسی فیدراڵی ئوسترالیا، خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تیی، ئه‌منستیی ئینته‌رناسیۆنال و نوێنه‌رایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان-ئوسترالیا- مان ئاگادار کردووه‌ته‌وه و راپۆرتی بێسه‌روشوێنکردنی د.پشتیوانمان پێڕاگه‌یاندوون.

پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی د.پشتیوان ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆی  پارتیی دیموکرات و حکومه‌تی هه‌رێم ، به‌تایبه‌تییش پارێزگاری هه‌ولێرو وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌ت، له‌ فڕاندنی د. پیشتیوان و پاراستنی گیانیدا به‌رپرسی یه‌که‌من. له‌کاتێکدا ئه‌وان شانازیی به‌ ئارامیی  هه‌ولێره‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌چیی ئه‌و ئارامییه‌ی پارتیی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌ر هه‌ولێردا سه‌پاندوویه‌تی، به‌ فڕاندن و تۆقاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌رهه‌م هاتووه‌ که‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حیزبه‌ رازی نیین‌. فڕاندنی د.پشتیوان به‌و شێوه‌ میلیشیاییه‌و بێسه‌روشوێنکردنی نیشانه‌ی ترس و تۆقانی پارتییه‌ له‌  ئه‌گه‌ری هه‌ر خۆپیشاندانێک له‌ هه‌ولێردا بکرێ.
که‌مپه‌ینی پشتیوانیی له‌ ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان- ئوسترالیا
2011-02-26

Previous
Next

Leave a Reply