Skip to Content

Thursday, December 2nd, 2021

فەرامۆشکردنى گوتارى د.بەرهەم، لە ریفۆرمى سەرۆک تاڵەبانیدا

Be First!
by February 5, 2009 گشتی

  فەرامۆشکردنى گوتارى د.بەرهەم، لە ریفۆرمى سەرۆک تاڵەبانیدا
محەممەد گەڵاڵەیی

 دیدار لەگەلڕ رووناکبیران، دیدارى دەوڵەمەندکردنى بیروئەندێشەء دۆزینەوەى ئەلتەرناتیڤە، چ ئەوکاتەى گفتوگۆ لەسەر دنیاى رووناکبیرى خۆیەتىء چ ئەوکاتەى دێتەسەر باسە گشتییەکانء کۆمەڵگەء سیاسیەتء پەیوەندى هەموو ئەمانە بە ڕۆڵى رووناکبیرى لەمەسەلە گشتییەکانى وڵات لە فراوانکردنى پانتایی ئازادىء فرەییء هەمەڕەنگى ژیان… پێویستمان بەدارشتنەوەیەکى سەرلەبەرى پەیوەندى نێوان دەسەڵاتء رووناکبیران هەیە، ئەم بابەتش ئەرکى دووسەرەکى دەستەبژێرى سیاسیء رووناکبیریە، لەشارێکى وەکو ئەم شارە حەیاتە(سلێمانى) کە پایتەختى گۆڕانء پێشکەوتنە فەرهەنگىء کۆمەڵایەتىء سیاسیەکانى کوردستان، لەم شارەوە زۆرجار داهێنانء رێچکەشکێنى تیابووە، وتارى دکتۆر بەرهەم ساڵح، بەناوى مەکتەبی سیاسی(ى.ن.ک) لە فێستڤاڵى گەلاوێژ، 20/11/2008. هەرچەندە ئەم گوتانەى سەرەوە بەناوى مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە خوێندەوە، بەسەرێکییان ئەشآ خەتێکى نوێی ناو یەکێتى بێت بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناو یەکێتیىء کوردستان، هەروەها بەسەرەتاى گوتارێکى نوێی سیاسی دادەنرێت، کە لەوانەیە پێشڕەوى ئەم گوتارەء چەسپاندنى بەر دکتۆر بەرهەم بکەوێت، بەو مەرجەى کارى جدی لەسەر بکات، لەلایەکى تریشەوە ئەم گوتارە مەبەستى گەڕاندنەوەى متمانەى خەڵکە بەرامبەر بە حکومەت، پێش هەمووشیان خۆشکردنەوەى نێوانى رووناکبیرانء دەستەڵاتداران، بەسەرێکیتریشدا دەشێت وتارەکە بیرء ئەندێشەء هەتا بەرنامەى دکتۆر بەرهەم بێت، وەک سیاسیەکى کوردستانىء عێراقى، بێجگەلەوەى ئەم وتارە مانگێک پێش بڵاوبوونەوەى پرۆژەى (جیاکردنەوەى حزب لە حکومەت)ى سەرۆک تاڵەبانیدا وتراوە، ئەوا مانگێکیش بەسەر بڵاوبوونەوەى پرۆژەکەدا رۆویشتووە، ئەگەر پرۆژەکەى بەرێز مام جەلال لەئەنجامى وتارە رەخنەییەکانى رووناکبیرانء رۆشنبیرانى ناو یەکێتىء دەرەوەى بێت، ئەوا پێویستیش دەکات پرۆژەکە بخرایەتە بەردەم رووناکبیران، یاخود مام جەلال وەک دەستەبژێرێکى گەورەى سیاسیء هەرچەندە خۆیشى دوور نیە لەناوەندە رووناکبیرییەکان، پرۆژەکەى دەوڵەمەندتر بکرایە، بۆ ئەوەى پرۆژەیەکى نیشتمانیى بووایە نەک بە پرۆژەیەکى تاکەکەسی سەیربکرێتء لەحزبێکەوە بخرێتە بەردەم حزبێکى تر،(هەرچەندە پرۆژەکە کەموکورییەکى زۆرى تێدا نییە، بەڵام رووناکبیرانیش قسەء پرۆژەى زۆریان هەیە، ئەکرا پرۆژەیەکى گەورەتربووایەء وەک پرۆژەیەکى نیشتمانیی جآبەجآ کرابوایە) لەلایەکى تریشەوە دکتۆر بەرهەم ساڵح جێگرى سەرۆک تاڵەبانییە، دەسەڵاتیشى پێدراوە، بەڵام لەدواى بڵاوبوونەوەى پرۆژەکە هیچ کۆبوونەوەء گفتوگۆیەکى لەگەلڕ رووناکبیران نەکردووە، هەرچەندە خۆیشى ئەڵێت:"دیدارو گفتوگۆ لەگەلڕ رووناکبیران، دەوڵەمەندکردنى بیروئەندێشەیەء دۆزینەوەى ئەلتەرناتیڤە لە مەسەلە گشتییەکان، وەک کۆمەڵگەء سیاسیەت، فراوانکردنى پانتایی ئازادىء فرەییء هەمەڕەنگى ژیان". کەواتە دیدارنەکردن لەگەلڕ رووناکبیران، بچووکبوونەوەء سەرنەکەوتنى هەر پرۆژەیەکە، لەبەرئەوەى دەوڵەمەند نییە بە بیر ء ئەندێشەى رووناکبیران، بێجگەلەوەى هیچ جێگرەوەیەک بۆ ئەم بارودۆخەى ئێستامان پێنادۆزرێتەوە، ناتوانین ئازادى بیروڕا بەرفراونتربکرێت، لەو پەراوێزە ئازادییەى ئەمرۆ هەیە، ناتوانین ئەو فرەییء هەمەڕەنگیەى ژیان دەمانەوێت لە کوردستان هەبێت، لێمان وندەبێت، دکتۆر بەرهەم لە بەشێکى ترى وتارەکەییدا دەڵێت:"پێویستمان بە دارشتنەوەیەکى سەرلەبەرى پەیوەندى نێوان دەسەڵاتء رووناکبیران هەیە، ئەم بابەتەش ئەرکى دووسەرەکى دەستەبژێرى سیاسیء رووناکبیریە".  دکتۆر بەرهەم، وەک دەستەبژێرێکى سیاسی لە کوردستان، تا ئێستا نەهاتووە پرۆژەیەکء کارێک بۆ ئەو پەیوەندییەء دارشتنەوەیە پێشکەش بکات، بێجگەلەوەى سەرۆک تاڵەبانى وەک سکرتێرى ئەو، ئەویش نەهاتووە ئەو پەیوەندییە لە پرۆژەکەییدا دروستبکاتەوە، یاخود ئاماژەیەک بێت بۆ دروستکردنەوەى پەیوەندییەکى تەندروست، پرسیارێک هەیە، ئایا دکتۆر بەرهەم دەتوانێت رووناکبیران بەوە قایل بکات کە پرۆژەى جیاکردنەوەى حزب لە حکومەت  لەلایەن چەند دەستەبژێرێکى سیاسیىءروناکبیرییەوە نووسراوە، یاخود لەژێر کاریگەرى رەخنە هەمیشییەکانى دەستەبژێرى رووناکبیرە سیاسییەکاندا بووە..؟ بۆ تا ئێستا قسەء پرۆژەکەى لە ساڵى 2006 دا پێشکەشى سەرکردایەتى یەکێتى کرد جآ بەجآ نەکراوە..؟ یان دەیەوێت لێرەوە خاڵەکانى ناو پرۆژەکەى لە بۆنەء شوێنى جیادا بخاتەوە ڕووء ماسکێکى تر بە پرۆژە هەمەلایەنەکەى ببەخشێت، بۆ ئەوەى لە کەلێنى پرۆژە گەورەکەى سەرۆک تاڵەبانیدا جێگاى بێتەوە، بەڵام پرۆژەء گوتارەکانى فەرامۆشکراون، لە خاڵێکى ترى ناو گوتارەکەییدا شارى سلێمانى بە پایتەختى داهێنانء گۆڕانء فەرهەنگىء کۆمەڵایەتىء سیاسیەکانى کوردستان ناوزەد دەکات، بەڵام پرۆژەى جیاکردنەوەى حزب لە حکومەت لەم شارەوە دەردەچێتء هیچ قسەیەک لەگەلڕ رووناکبیرانى ئەو شارە نەکراوە، ئەوەى بەئاشکرایی کرابێت نەبووە، ئەوەى بە نهێنیش بێت هیچ شتێکم لەبارەیەوە نەبیستووە، کەواتە رووناکبیرانى سلێمانىء دەستەبژێرە سیاسیەکانى نەیانتوانى گۆڕانء داهێنان بکەن لە ژیانى سیاسیء حکومڕانى ئەم وڵاتەدا، هەروەها نەیانتوانى رێچکەشکێنى بکەن لەو باردۆخەى ئێستا کە وڵات تێدایە، گوتارەکەى دکتۆر بەرهەم فەرامۆشکرا لە ریفۆرمەکەى سەرۆک تاڵەبانیدا، چونکە هێشتا کارێک نەکراوە بۆ دارشتنەوەی پەیوەندی نێوان رووناکبیرانء دەستەبژێرى سیاسی، هیچ دیدارێک نەکراوە بۆ دۆزینەوەى ئەلتەرناتیڤء دەوڵەمەندکردنىء بیروء ئەندێشەى سیاسییەکانء پرۆژەکانیان، سلێمانیش ئەو شارە حەیاتەیە، چى دی ناتوانێت گۆڕانء رێچکەشکێنى بکات، چونکە هیچ گۆڕانێکى بەرەو ریشەیی تەواو لە کۆمەڵگەکەماندا بەدى بکرێت، نییە، بێجگە لەوەى بوونى داهێنانى نوآ لەو شارەدا بەستراوەتەوە بە گۆڕان، کە ئێمەء دکتۆر بەرهەمیش چاوەڕوانى دەکەین، کە لەو شارە حەیاتە گۆڕان دەستپێبکات..

 

 

 

سەرچاوە: بۆ گوتارەکەى دکتۆر بەرهەم (کوردستانى نوآ، ژمارە 4731ى 21/11/2008)

 

Previous
Next

Leave a Reply