Skip to Content

Monday, December 6th, 2021

منداڵ و درۆكردن….ئەنوەر س . مەسیفى

Be First!
by January 4, 2009 گشتی

 منداڵ و درۆكردن
    ئەنوەر  س . مەسیفى

 
 هەموو منداڵێك درۆ دەكات كاتێك بۆ یەكەم جار كە منداڵەكەت درۆ دەكات ،لەوانەیە(توشى شۆك)بیت لەوانەیە بترسیت كەمنداڵەكەت درۆزن دەربچێت بەڵام كاتێك منداڵ كە درۆ دەكات ودرۆكەى بچووكە لەوانەیە شتەكان لێك جیاواز نەكاتەوە, درۆى منداڵى ژێر تەمەنى شەش ساڵ هیچ زیانێكى نیە و پێویستیش بەوە ناكات دایكان و باوكان خەمى پێوە بخۆن وە منداڵەكانیان سزابدەن.
 هۆى درۆكردنى منداڵ چیە :
 منداڵ لەوانەیە لەبەر چەند هۆیەك درۆبكات هەوڵ دەدەم ئەم هۆیانە دەست نیشان بكەم و شی یان بكەمەوە:
  1- زۆر گرانە بۆ منداڵ جیاوازى بكات لەنێوان ڕاستى و فەنتازیا :
 لاى منداڵى بچووك زۆرجار ڕاستى و فەنتازیا تێكەڵ یەكتر دەكرێت ؟ ئەگەر منداڵ بیر لە شتێك بكاتەوە ئەوا ئەو وا دەزانێت ئەوە ڕاستیە و خۆى وایە ئەو هێشتا نازانێت ئەو خۆى ئەو شتەى لەبیرى خۆى  دروست كردوە ئەگەر منداڵەكەت چیڕۆكێك یان شتێكى باس كردو ڕاستیش نەبوو ئەوا درۆنیە بەڵكو  فەنتازیایە, تۆ كاتێك  دەتوانیت بڵێیت ئەمە درۆیە كاتیك منداڵەكەت ڕاستى و فەنتازیاى  لێك جیا كردوە ئەویش تاتەمەنى نزیكەى شەش ساڵى.
 2- ترسان لەئەنجامى ئەو هەڵسوكەوتانەى كە منداڵەكە پىَى هەڵساوە:
  زۆر جار واڕێك دەكەوێت هەست دەكەیت كە منداڵەكەت هاروهاجە و شتێكى لەدەست ڕوویداوە, لەئەنجامى ئەوەدا لەوانەیە منداڵەكە خۆى بەتاوان بار بزانێت لەم كاتانەدا زۆر ئاسانترە بۆ منداڵەكە بڵێت من  ئەم كارەم ئەنجام نەداوە یان من نەم كردوە.
 هەرچەندە زۆر ناخۆشە بۆ دایك وباوك كە منداڵەكەیان درۆیەكى كردووە بەڵام لێرە فێرى ئەوە دەبێت كەچاكەو خراپە لێك جیاواز بكاتەوە,لێرەدا زۆر گرنگە دایك و باوك بە منداڵە كەیان ڕابگەیێنن كە هەڵەیەكى كردووە ئەم هەڵەیەش لەئەنجامى هەڵسوكەوتیەتى .
 3- درۆ كردن بۆ ئەوەى گرنگى پىَ بدریت :
 لەوانەیە منداڵێك درۆ بكات بۆ ئەوەى گرینگى پىَ بدرێت, لەوانەیە ئەو گیروگرفتێكى هەبێت و نەتوانێت ڕاستەوخۆ پێت بڵێت ئەو ئاگادارت دەكاتەوە لە ڕێگاى درۆ كردن بەو هیوایەى تۆ لىَى ئاشكرابكەیت, كەواتە ئەو درۆ دەكات بۆ ئەوەى تۆ لىَى تىَ بگەیت بەناچارى خۆى تووشى درۆكردن دەكات تاوەكو ئاگادارت بكاتەوە.
 
 4- زۆرجار بەبىَ ئاگایى خۆمان منداڵ فێرى درۆكردن دەكەین:
 هەروەك دەبینین كاتێك تلفونێك دەكریت یان كەسێك لە دەرگاى مالەوە دەدات دایك یان باوكى مندالەكە بەمندالەكە دەڵێت بلىَ كەس لەمالەوە نى یە یان باوكم لەمال نىیە ئەوە خۆى لیرە درۆیەكى كرد و مندالەكەشى فیرى درۆكرد!!واتە ئەمە هەنگاوى یەكەمە بۆ درۆكردن لەلایەن مندال كەواتە خۆمان  مندالەكانمان فێرى درۆ دەكەین.
 
 
 چۆنیەتى هەڵسوكەوت كردن لەگەڵ درۆكردن
 لەوانەیە ئەم حالەتە لاى زۆربەى دایك و باوكان ڕوون بێت و باوەڕیش نەكەن كەوا چۆن دەبێت منداڵەكانیان لەم تەمەنە درۆ بكەن لەوانەیە پرسیاریش بكرێت درۆ كردن لەم تەمەنە بۆمنداڵ خراپ نەبێت, لەوانەشە پرسیارى ئەوە بكەیت ئەرىَ بۆ چى ئێستا منداڵەكەم درۆدەكات و تۆش وەك دایك و باوك چى بكەیت باشە هەوڵ دەدەم بەچەند خاڵێك ئەمەشى بكەمەوە؟
 
 أ‌- درۆكردن لەترسان :
 ئەگەر منداڵەكەت درۆى كرد هەڵسوكەوتى هەڵەى كرد ئەوا لەترسى سزادانە دەست بەدرۆ كردن دەكات لەوانەیە ئەو لەوە بترسێت كە تۆلىَى توڕە ئەبیت و یەكسەر سزاى دەدەیت باشترین كار كەتۆ پىَى هەڵسى لەم كاتەدا بۆمندڵەكەت ڕوون بكەیتەوە كەوا زۆر باشترە راستیەكە بڵێیت نەوەكو درۆ بكەیت بۆ ئەوەى بەیەكەوە چارەسەرێك بۆ گیروگرفتەكان بدۆزیتەوە لێرەدا تۆ بڕوا بەخۆبوون دەگەڕێنیتەوە بۆ منداڵەكەت و ئەویش بەبىَ ترس دەتوانێت كاتىَ شتێك ڕوویدا یاخود توشى هەلەیەك بێت هەرشتێك بوو بۆ لاى تۆ بگەڕێتەوە و ترسیشى لەوە نەبێت كە تۆ لىَ ى تووڕە دەبیت و سزاى دەدەیت .
 
 ب – ئەگەر مندال لەسەر درۆكردن هەر بەردەوام بوو :
      ئەگەر منداڵەكەت بەردەوام درۆبكات لەوانەیە گیروگرفتى هەبێت و دەیەوێت لەڕێگاى درۆكردن ئاگادارت بكاتەوە و ئیشارەتت بداتىَ تاوەكو گرینگى پىَ بدەیت بۆیە زۆر گرنگە بەجیدى وەرى بگریت و قسەى لەگەڵ بكەیت و بۆى ڕوون بكەیتەوە و لىَى بپرسیت گیروگرفتەكانت چین تا چارەسەریان بكەین ,ئەگەر بۆت روون بووەوە هۆى درۆكردنەكە گیروگرفتێكى گەورەیەو لەتواناى تۆ دانىیە چارەسەرى بكەى نیشانى پسپۆرى تایبەتى مندالى بدە.
 
 ج – ئەگەر زانیت درۆكردن بۆتە شتێكى ئاسایى لەلاى :
 ئەگەر هەستت كرد منداڵەكەت بەڕاستى درۆ دەكات زۆر گرنگە كەوا نیشانى بدەیت كە تۆ دەزانیت ئەو درۆ دەكات بەڵام ڕاستەوخۆ نا, بەڵكو ناڕاستەوخۆ پێشى نیشان بدە كەوا تۆ پێت ناخۆشە ئەو درۆ بكات, خۆشت زۆر سەر قاڵ مەكە بەدرۆى بچوك ولىَى گەورە مەكە ئەگەر زانیت درۆێكى بچوكى كردوە تۆ تەنها دەتوانیت بەبىَ ئەوەى زۆر گفتوگۆى لە گەڵ بكەى دەتوانى بەزمانێكى شیرین پىَى بڵێیت گیانەكەم دەزانم زۆر سەختە پێت بڵێم ئەوە درۆیە بەڵام تۆ دیسان هەر دوو بارەت كردەوە لێرەدا منداڵەكەت فێر دەبێت كەوا درۆ كردن هیچ سودى نیە.
 
 د- ئەگەر مندالەكەت هەلەیەكى كرد و دانى بە هەلەكەى نەنێت :
 ئەگەر مندالەكەت هارو هاجى كرد و لەوانەیە زۆرجار دووبارە بكرێتەوە بەلام زۆركەس لێى نەپرسیبێتەوە و پێویستیش نەبووبێت دان بەهەلەكەى دابنێت .لەم كاتانە زور گرنگە بۆ دایك و باوك زۆر بەتووندى لێپرسینەوەیان لەگەلدا نەكات  بەلكو بە هێمنى و لەسەر خۆیى تا نەبێتە هۆى درۆكردن.
 masifi_77@yahoo.com
 
 

Previous
Next

Leave a Reply