پاڵپشتی لە چاودێری كوردۆساید بۆ دادگایی تاوانبارانی ئه‌نفال
زیاتر له 1000 بیانی , كه له ناویاندا گروپی ئه‌ننانیۆسی هاكه‌ر و داگیر كردنی هیومان رایت ۆچ هه‌یه , پشتیوانی له چاودێری كوردۆساید ده‌كه‌ن بۆ دادگایی تاوانبارانی ئه‌نفال
چاودێری كوردۆساید له هه‌ڵمه‌تێكی كه‌موێنه‌دا دژ به جێبه‌جێنه‌ردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان و داڵده‌دانی تاوانبارانی ئه‌نفال له لایه‌ن هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپیه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی وێنه نه‌بووی ده‌ستپێكرد ,تا ئێستا زیاتر له 1000 كه‌س كه زۆربه‌یان بیانی و چالاكڤانی سیاسی و مافی مرۆڤن له سه‌رتاسه‌ری جیهان پشتیوانیان له بانگه‌وازه‌كه‌ی چاودێری كوردۆساید كردووه بۆ رزگار نه‌بوونی تاوانباران له سزادان , له ریزی پشتیوانیكه‌راندا هه‌ردوو گروپی ناسراوی جیهانی گروپی ئه‌نه‌نۆسی هاكه‌رو ئه‌كۆپی هیومان رایت ۆچ و چالاكڤانانی ناسراوی دژ به جینۆساید و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له جیهاندا هه‌یه .
لینكی واژۆ كردن و لایككردنی داخوازییه‌كه :
http://www.gopetition.com/petitions/support-to-take-genocide-committed-to-justice.html
ده‌قی بانگه‌وازه‌كه به زمانی كوردی :
تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی كوردستان نابێت له سزا رزگاریان بێت
بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به پرسی دادگایی تاوانبارانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جینۆساید
بۆ سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له جیهاندا
هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان وابوو تاوانبارانی جینۆساید له عێراق له دادگایه‌كی نێو نه‌ته‌وه‌ییدا دادگایی بكرابایان , بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی دادگا ره‌هه‌ندێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌بوایا و به پێوه‌ره جیهانییه‌كان حه‌قیقه‌تی تاوانه‌كان بسه‌لمێنرایه و سزاكانیش وه‌ك خۆیان جێبه‌جێبكرابایه , رزگار نه‌بوونی تاوانباران له سزا رێگایه‌كی له‌باره بۆ دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه .
له یۆلی 2007 ه‌وه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی بڕیاری گرتن و دادگایی كردنی 423 تۆمه‌تباری ده‌ركردووه, جارێكی دیكه دادگای باڵای تاوانه‌كان به بڕیارێكی نوێ له به‌رواری 10-8-2010 به‌ژماره‌ی (رس/10/83) بڕیاری ده‌ستگیر كردنی 258 تۆمه‌تباری ده‌ركردووه كه له سنووری هه‌رێمی كوردساندا ده‌ژێن , هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تبارانه ئێستا له وڵاتانی (( هۆڵه‌ندا , ئا‌ڵمانیا , نه‌مسا , سویسرا , به‌ریتانیا …) نیشته‌جێن .
ئێمه لێره‌وه داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین :
1-پشتیوانی بكه‌ن له دادگاییكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تبارانه ,بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران سزا بدرێن و بێ تاوانیش بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا.
2-داوا له‌و وڵاتانه بكرێت كه تاوانباران و تۆمه‌تباران له وڵاته‌كانیان نیشته‌جێن , نابێت ولاتانی دیموكراسی ببێته ناوچه‌ی ئارام و پارێزه‌ری تۆمه‌تباران و تاوانباران جینۆساید , ئه‌ركی ئه‌و وڵاتانیه دادگایی ئه‌و تۆمه‌تبار و تاوانبارانه بكه‌ن.
له كۆتایدا سوپاسی پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین و ئاماده‌ی پێدانی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه و دۆكۆمێنتێكین .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك )کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .