Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

په‌نابه‌رانی عیراقی له ‌به‌رده‌م تۆفانی به‌رده‌وامدا

Be First!
by December 16, 2008 گشتی

 په‌نابه‌رانی عیراقی له‌به‌رده‌م  تۆفانی به‌رده‌وامدا..
 جه‌مال کۆشش
 15.12.2008

 ڕێکخراوه‌ی هیومه‌ن ریت ۆۆچ ، ناسراوو چالاک له‌ بواری مافه‌کانی مرۆڤدا نیگه‌رانی خۆی له‌ بارودۆخی داواکارانی مافی په‌نابه‌ری  عیراقی  به‌تایبه‌ت و ووڵاتانی تر له‌ یۆنان ده‌ربری. وه‌ هه‌روه‌ها ڕاپۆرتیکی ده‌رباره‌ی ژیانی دژواری  زیندانیه‌کان و کرده‌وه‌ی نا ئینسانیانه‌ی دام وده‌زگاکانی ئه‌و ووڵاته‌ بڵاوکرده‌وه‌ . وه‌
 له‌درێژه‌ی راپۆرته‌که‌دا  باسی له‌ به‌زۆر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نهینی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ عیراقیانه‌ کردووه‌ بو تورکیا.
 یه‌کیتی ئه‌وروپا له‌لیکدانه‌وه‌یه‌کیدا  له‌سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ڕێگای یۆنانه‌وه‌  په‌ڕیوه‌نه‌ته‌وه‌  نیو وولاته‌کانیه‌وه‌ که‌ به‌و پێیه‌ ده‌بیت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ له‌ وولاتی یۆنان داوای مافی په‌نابه‌ری بکه‌ن . ناتوانریت بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ ، چونکه‌ یۆنان ئه‌و  پێویستیانه‌ بۆ داواکارانی مافی په‌نابه‌ری دابین ناکات و داوای کرد له‌ ووڵاتانی خۆی که‌ په‌نابه‌ران نه‌گه‌ڕینرینه‌وه‌ مه‌گه‌ر له‌ بارودۆخی تایبه‌تدا نه‌بیت.
 شایانی بیر ‌هینانه‌وه‌یه‌ جگه‌ له‌م  یاجیبوونه‌ مه‌زنه‌ی  چه‌ند رۆژێکه‌ یۆنانی هه‌ژاندووه‌، ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ته‌واوی زیندانیه‌کان که‌ 55 هه‌زار که‌س ده‌بن  ده‌ستیان دایه‌ مانگرتنیکی سه‌راسه‌ری بۆ باشتر کردنی هه‌لومه‌رجیان چ له‌ زیندان و چ له‌پرۆسه‌ی دادگایی و سیسته‌می قه‌زایی یۆناندا.
 وه‌زاره‌تی نیشتمانی ئیران ، مۆڵه‌ت به‌ خویندن له‌ زانستگاکاندا له‌ نه‌وه‌کانی په‌نابه‌رانی عیراقی و ئه‌فغانی  نادات
 
 به‌رپرسیارانی کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ری نیگه‌رانی خۆی به‌ بریاری وه‌زاره‌تی نیشتمانی ئیران ده‌بری  له‌ رۆژی 11.12 .له‌ میانه‌ی دیداریکی رۆژنامه‌وانی  له‌ جنیف.
 ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له‌ ئیران به‌.دووملیۆن که‌س خه‌ملێنراوه‌، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌س ده‌بن.
 ووته‌بیژه‌که‌ی کۆمیسیاری بالای سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ، نیگه‌رانی خۆی له‌و بریاره‌ ده‌بری ووتی((که‌سانیک که‌ ناسکترین ته‌مه‌نی ژیانیان له‌وولاته‌ به‌سه‌ر بردووه‌ ، به‌م بریاره‌  ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌م  چاره‌نووسیکه‌وه‌ که‌ ده‌رگای ژیانیان به‌ڕوودا داده‌خات…))
 ده‌وله‌تی ئیران ، یه‌کیک له سییه‌مین ده‌وڵه‌تی جیهانیه‌ که‌ له‌ ئاستی جیهانیدا له‌لیستی ئه‌و ده‌وڵه‌تا‌نه‌یه‌ که‌ سزای ئیعدامی تیا ئه‌نجامدراوه‌.وه‌ له‌ یه‌که‌مین وولاتانی گه‌نده‌ڵییه‌ له‌ جیهاندا. 
 ساڵانیکه‌ ده‌وڵه‌تی ئیران به‌به‌رده‌وامی هیرش ده‌کاته‌ سه‌ر په‌نابه‌ران و کۆچکردوانی  عێراقی و ئه‌فغانی . له‌ مافی هاوسه‌رییه‌وه‌، له‌ مافی کارکردنه‌وه‌، له‌ زیندانی کردنه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه  تا ده‌گاته‌ مافی خۆێندن.
 به‌ڵام کێشه‌که‌ هه‌ر هێنده‌ نیه‌…كێشه‌که‌ له‌وه‌ دایه‌  که‌ خودی ده‌وڵه‌تی ئیران  هۆکاریکی بنه‌ره‌تیه‌ له‌ ده‌ربه‌ده‌رکردن و سه‌رگه‌ردانیه‌ک که‌ ئه‌مرۆ کۆمه‌ڵگای  عیراقی تیا گیرخواردووه‌. 
 پشکی ململانێێ خوێناوی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌عیراقدا، شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی ئیران له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکا له‌ نیو خاکی عیراقدا، به‌به‌رده‌وامی ناردنی موخابه‌رات و بانده‌ ئینسان کوژه‌کانی  بۆ نیو عیراق، ، تیرۆرکردنی به‌رهه‌ڵستکارانی  ئیرانی له‌کوردستانی  عیراق وفراندنیان و بۆمبارانکردن  ناوچه‌کانی سه‌ر سنوور….ئه‌و به‌ڵگانه‌ن که‌ ده‌وڵه‌تی ئیران  ده‌که‌نه‌ یه‌کیک له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی نائاساێش بوونی کوردستان .
  ‌ به‌شیکی زۆری له‌ وپه‌نابه‌رانه‌ زیاتر له‌ 20 ساڵه‌ له‌ ئیران ده‌ژین ونه‌وه‌کانیان له‌وێدا په‌یدابوون . ئه‌م  بڕیاره‌ش  ده‌وله‌تی ئیران ده‌چیته‌  سه‌ر قابه‌ره‌ی زه‌به‌لاحی  دۆسیه‌ دژی ئینسانیه‌کانی .
 
 عیراقیه‌کان له‌نیو ئه‌م کاره‌ساته‌داش به‌ژماره‌یه‌کی زۆر په‌یدا ده‌بن….
 شه‌ش ملیۆن که‌س له‌ جیهاندا   به‌بێ وولات و بێناسنامه‌ن….
 رۆژی چوارشه‌م 9.12کۆمیستاری باڵای په‌نابه‌ری سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ جنیف  ڕایگه‌یاند که‌ ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌بێ ووڵات و بێی ناسنامه‌ن  نژیکه‌ی 6 ملیۆن که‌س ده‌بن. به‌ڕیز ئه‌نتۆنیۆ گوتریس  رووی له‌ کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وله‌تی کرد و ڕایگه‌یاند :که‌ ئه‌و له‌ بیرکراوانه‌ که‌ به‌داخه‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای نیو ده‌وله‌تی تا دێت بایه‌خی نیو ده‌وڵه‌تی بۆیان که‌م ده‌بیته‌وه‌….ئه‌مانه‌ به‌زۆری ئه‌فغانیه‌کانن که‌ له‌ده‌وروبه‌ری ووڵاتانی دراوسێ له‌ په‌راوێزی شاره‌کان  نیشته‌جیبوون….له‌ ئیران وپاکستان 2.7 ملیۆن که‌س ده‌بن
 ئه‌وله‌بیر کراوانه‌ له‌ چادرو خیمه‌ کاندا ته‌مه‌نی جوانیان  به‌سه‌ر بردو ژیانیکی کاتیی ده‌گوزه‌ریینن. له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا ژماره‌ی بیناسنامه‌کان به‌ زیاتر له‌ملیۆنیک ده‌خه‌مڵینرێت. له‌ ئسپانیا به‌ 270 هه‌زار که‌س و به‌ته‌نها له‌ سویسراش ریکخراوه‌ نا ده‌وله‌تیه‌کان به‌ 90 هه‌زار که‌س. له‌ که‌نه‌دا پۆلیس به‌دوای 40 که‌سدا که‌ناسنامه‌یان نیه‌ ده‌گه‌ڕیت بۆ دیپۆرتکردنه‌وه‌یان. نایاسایی له‌ که‌نه‌دا ده‌ژین.
 
 12.12.2008 سویسرا پێینایه‌ نیو ڕێیکه‌وتننامه‌ی ده‌بلنه‌وه
 له‌م ڕێکه‌وته‌وه‌ سویسرا  وه‌ک بابه‌تی شه‌نگن پیویسته‌ هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی دیش جێبه‌جی بکات  . ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ سیسته‌می ده‌بلن ریکخراوه‌.
 نیازیکی کۆنی سویسرا هه‌بوو که‌ ئه‌م رێیکه‌وتتنامه‌یه‌ ئیمزا بکات ، ده‌وڵه‌تی سویسرا  هه‌ر له‌ساڵی 1990 ه‌وه‌ ئه‌م ئاره‌زووه‌ی نیشاندا، به‌لام خه‌سله‌تیکی  به‌رجه‌سته‌ی ده‌وله‌تی سویسرایه‌ که‌ په‌له‌ ناکات و خۆپاریزه‌. بۆ سویسرا بابه‌ته‌که‌ زیاتر بایه‌خه‌که‌ی له‌ روانگه‌ی ((بواری په‌نابه‌ران)) ه‌وه‌ هه‌یه‌.  یه‌کیتی ئه‌وروپا  هه‌وڵده‌دا  یه‌ک جۆر سیاسه‌ت په‌یره‌و بکات له‌ مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌راندا و ئه‌مه‌ش نیه‌تی سویسرای خیراترکرد.
 ئه‌و چاودێریی و کۆنترۆڵانه‌ی له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی یۆنان و ئیتالیا و ئسپانیا وئۆکرانیا ه‌وه‌ به‌ دوای ساڵانی 2000  گیراونه‌ته‌به‌ر، سه‌رکه‌وتنیکی رێژه‌یی به‌ده‌ستهیناوه‌ و له‌هه‌مانکاتیشدا ئه‌و پێدا چوونه‌وه‌و به‌رته‌سکیانه‌ی له‌ نیو یاساکانی هه‌ر یه‌ک له‌ ووڵاتانی یه‌کێتیه‌که‌دا  ئه‌نجامدران، ڕووی ڕه‌ونه‌قی ئه‌وروپایان بۆ کۆچ دابه‌زاند.  به‌به‌رده‌وامی 4 ساڵی کۆتایی یه‌ک له‌دوای یه‌ک  ژماره‌ی داواکارانی مافی  په‌نابه‌ری له‌ سه‌جه‌م ووڵاتانی ئه‌وروپایی که‌م و که‌متتر بوه‌وه‌. له‌ جێگایدا کۆچی نیۆخۆیی  بره‌وی سه‌ند. بۆ نموونه‌ له‌ساڵی 2005 دا 23،7 ملیۆن  کۆچی نیۆخۆیی  بووه‌و له‌م ژماره‌یه‌دا 9.2 ملیۆن که‌س مافی په‌نابه‌رییان له‌ ساڵی 2006 دا له‌ جیهاندا وه‌رگرتووه‌.
 ئه‌م سیاسه‌ته‌ی ئه‌وروپا هیندیک له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌وروپایی خۆشحاڵکرد و  ده‌میان له‌ نه‌مانی هۆکاری یه‌کجاری داواکارانی مافی په‌نابه‌رییه‌وه‌  ده‌کوتا، لیره‌دا به‌پیویستی نازانم زیاتر له‌م باره‌وه‌ ووردتری بکه‌مه‌وه‌،
 له‌ ساڵی 2003 دا 350 هه‌زار که‌س داوای مافی په‌نابه‌رییان کردووه‌، له‌ له‌ سالی 2004 دا %19 دابه‌زیوه‌و له‌ سالی 2005 دا 237840   که‌س داوای مافی په‌نابه‌رییان کردووه‌و و له‌ سالی 2006 دا166 هه‌زار که‌س داوای مافی په‌نابه‌رییان کردووه‌..  ده‌یه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک ، چه‌ندان شه‌ری گه‌وره‌ی خویناوی، چه‌ندان کاره‌ساتی گه‌وره‌ی سروشتی، برسیه‌تی، پاشه‌وپاش گه‌ڕانه‌وه‌ی نۆرم و سونه‌ته‌کانی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی  کابووسی داڕمانی ئابووری ….کیشوه‌ری ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت له‌ %30  په‌نابه‌رانی جیهانی نه‌گرتۆته‌ خۆی له‌ سالی 2007 دا. وه‌ ته‌نانه‌ت له‌و 340 هه‌زاره‌ی که‌ داوای مافی په‌نابه‌ری کردووه‌ له‌ ساڵی 2007 دا ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م وه‌رگیراون.
 سیاسه‌تی په‌نابه‌ری سویسرا هه‌مان ئه‌و ته‌دابیرانه‌ی ئه‌وروپای به‌ لانی زۆره‌وه‌ گرته‌به‌ر بۆ  ناشیرینکردنی سویسرا له‌دیدی په‌نابه‌ره‌وه‌. هه‌ر له‌ هه‌مان سال ومانگ و رۆژدا. به‌م هه‌نگاوه‌شی ساڵانه‌ 80 بۆ 100 ملیۆن فره‌نک سویسری له‌ ساڵێکدا پاشه‌که‌وت ده‌کات.
 له‌ 12.12 .2008 به‌دواوه‌ ئیدی  هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ ده‌وڵه‌تانی تر داواوکه‌یان ره‌د ده‌کریته‌وه‌ ، یان ناویان ده‌گۆڕن و له‌سویسرا داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌که‌ن، به‌هۆی مه‌نچه‌مۆره‌کانیانه‌وه‌ یه‌کسه‌ره ده‌درینه‌‌وه‌ به‌و ده‌وله‌تانه‌ی که‌  له‌سه‌ره‌تادا په‌نجه‌مۆریان هه‌یه‌ و هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ به‌رپرسه‌ له‌ فایلی ئه‌و په‌نابه‌ره‌و بۆ
 سویسراش هه‌روا یه‌ مه‌سه‌له‌که‌.
 لیکۆڵینه‌وه‌ له‌ فایلی داواکارانی په‌نابه‌ری  په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و په‌یدا ده‌کات به‌ ڕێگاو بان و په‌نجه‌مۆره‌وه‌. به‌ کۆنترۆل و به‌ سیسته‌می فیزه‌وه‌.  هه‌رچه‌نده‌ سویسرا  په‌نجه‌مۆره‌کانی خۆی ده‌دا به‌ ئیرۆدۆک ی یه‌کیتی ئه‌وروپا ، به‌لام ترسیکی هه‌یه‌ له‌ یۆنان وئیتالیا که‌ دروستی له‌گه‌ل نه‌که‌ن.

 په‌راوێز: سایتی حوار مقاله هابل نسر، ، سیایتی یوئین،
 NZZ 12.12.2008
 
 
 
 
 
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply