Skip to Content

Tuesday, December 7th, 2021

پەروەردە و فێربون لە كوردستان لە نێوان گرفت و گۆڕاندا

Be First!
by October 6, 2008 گشتی

 پەروەردە و فێربون لە كوردستان لە نێوان گرفت و گۆڕاندا
 سەباح عەلى جاف ، مامۆستاى بنەڕەتى

 
 لە پێشوازى ساڵى نوێى خوێندندا جارێكى تر چەندین گرفتى هەنوكەى یەخەى پەروەردە و فێربون دەگرێت كە ئەم گرفتانە باگراوندى هەیە و ساڵ لە دواى ساڵ كێشەكە بەرەو هەڵكشان دەچێت و لایەنى پەیوەندیداریش پلانێكى درێژخایان و تۆكمەى بۆ چارەسەرى نیە .
 وەك لاى هەموان ئاشكرایە لە دوو ساڵى رابردوودا وەزارەتى پەروەردە لە ژێر ناوى سیستەمى نوێى پەروەردە چەند گۆڕانێكى كردووە كە لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا ئەو گۆڕانە جێگیر بوونى بە خۆیەوە نەبینەوە و هەریەكێك لەو گۆڕانانە شلۆقە بۆ نمونە لە گۆڕان لە پرۆگرامدا پار پرۆگرامێك دەخوێندرا ئەمساڵ پرۆگرامێكى تر كە بە راستى لاى قوتابیان وەرگرتنى بە گران دەكەوێتەوە و مامۆستایش توشى گرفت دەكات چونكە دانانى پلان بۆ پرۆگرامەكان هەموو ساڵێك بە شێوازێكە ، ئەو گۆڕانانەى كە دەكرێت پێشتر تەجروبەى بۆ ناكرێت واتا چەند قوتابخانەیەك بخرێتە خزمەتى ئەو ئەزمونەوە نەك هەموو پرۆسەكە ئەمە لە كاتێكدا لە رووى مادیەوە داهاتێكى زۆرى گشتى بە فیڕۆ دەدات و جارێكى پەروەردە لە ژێر ناوى گۆرانكاریدا بەرەو دواوە دەچێت .
 لە ئەمساڵى خوێندنى 2008-2009 دا گرفەتەكانى بوارى پەوەردە و فێربوون بە شێوەیەكى گشتى وەك خۆى ماوەتەوە و بگرە لە هەندێك روودا گرفتە پەروەردەیەكان روو لە زیاد بوونە كە دەكرێت ئێمە باس لە گرفتە گشتگیر و سەرەكیەكان بكەین كە لە سەرتاسەرى كوردستاندا پێم وابىَ گرفتەكان یەكن ، سەرەكیترین گرفتى ئەمساڵى بوارى خوێندن كەمى بینایە بە جۆرێك پار لە ئەمساڵ باشتر بووە و هەر كلاسێكى خوێندن لە هەر كوێیەكى كوردستان بگرین لە شار و ناحیەكاندا لە نێوان 50 – 60 قوتابى تێیدا دەخوێنن كە ئەمەیش وا دەكات مامۆستا لە قۆناغى بنەڕەتیدا هەر فریاى ئەوە بكەوێت كە بە خوێندكار بڵى بىَ دەنگ بە و كوڕم وا مەكە و تۆ دانیشەوە تۆ بىَ دەنگ بە ، لە پۆلێكى وا قەرەباڵاغدا كە دەچیتە ژوورەوە لە رووى ژینگەیەوە هەست بە نامورتاحى زۆر دەكەى و لە هاویندا ئەو پۆلە گەرم دادىَ بە تایبەت لە ئامادەیەكاندا .
 گرفتێكى تر لە ئەمساڵدا زۆرى و كەمى مامۆستایە لە بوارى پەروەردە و فێروون ، زۆرى مامۆستا مەبەستم زۆرى مامۆستایە لە هەندێك لە قوتابخانەكاندا بۆ نمونە رەنگە لە قوتابخانەیەكدا چەندین مامۆستاى یەك پسپۆڕ هەبن یان بوونى دوو مامۆستاى كە ئەمەیش خۆى بۆ خۆى جگە لە چارەسەرى زۆرى مامۆستا بە بڕواى زۆرێك لە مامۆستایان سودى نیە و ئەمساڵ مامۆستایەكى زۆر تر دەبن بە هۆى چۆڵ بوونى گوندەكانى كوردستان كە ئەمەیش ووشكە ساڵى واى كرد كە ئەو گوندانە قوتابخانەكان دەرگاكانیان دابخرێت  یان كەمى مامۆستا و نەبوونى هەندێك پسپۆڕیە وەك بایەتە زانستەیەكان و زمانەكان بە جۆرێك مامۆستاى غەیرە پسپۆڕ ئەو وانانە پڕ دەكاتەوە كە جارێكى تر قوتابى وا لىَ دەكات كە مامۆستاى تایبەت بگرێت بۆ ئەوەى وانەكان بە باشى ئەزبەر بكات .
 لە هەناوى سیستەمى نوێى پەروەردەدا گۆڕان بوو لە پرۆگرامەكان كە بە داخەوە دوو زاراوەى بە جۆرێك لە جۆرەكان گرانى لاى قوتابى دروست كرد لە ساڵى پاردا و لە ئەمساڵدا دیتمان پرۆگرامەكان گۆڕان كە ئەمەیش مایەى سەرێشەیە بۆ مامۆستایان و قوتابیان و دوو دڵى لاى هەردوو لا دروست كرد بە تایبەت بۆ قوتابیانى پۆلە كۆتایەكان .
 نەمانى تاقى كردنەوەكان و گۆڕانى خێرا لەو رووە بە تایبەت نەكەوتن لە پۆلى یەكەم و دووەم و سێیەمى بنەڕەتى چونكە قوتابى لەم قۆناغەدا زۆر گرنگى بە فێربوون نادات و وا دەكات كە لە پۆلى چوارەمدا مامۆستا توشى سەرێشە بكات و لە هەمان كاتدا قوتابى توشى گرفت بكات و قوتابخانەى لا بتۆرێنىَ یان خێرا گۆڕان لە سیستەمى تاقى كردنەوەكان و وەك دەنگۆى ئەوەیە هەیە لە ئەمساڵدا تاقى كردنەوەى بەكەلۆى لە نۆیەمى بنەڕەتى نەمێنىَ .
 وەك ساڵانى تر ئەمساڵیش وانە گرنگەكانى هونەر و وەرزش و كۆمپیوتەر فەرامۆش كراوە و گرنگى زۆرى پىَ نەداوە ئەمەیش بە هۆى زۆرى قوتابى و كەمى بینا و سىَ دەوامى لە بیناى قوتابخانەكاندا ، وانەى كۆمپیوتەر ئەمساڵیش وەك خەیاڵ بۆ قوتابى باس دەكرێت و قوتابى وەك بابەتە كۆمەڵایەتیەكان لەبەرى دەكات بە تایبەت لە قۆناغى ئامادەى .
 سەر بارى كەم و كورتیەكان بەڵام ئاسۆكانى دەروچن لە قەیرانى پەروەردە لە كوردستان لە چاوەڕوانى دەروچوندان لەو كێشانە و ئەو گرفتانە واى لە هاوڵاتیانى كوردستان كردووە كە پشت لە زانست و فێربون نەكەن و هەموو دایك و باوكێك لە خەمى فێربوونى نەوەكەیدایە و هەندێك خەمخۆرى بوارى پەروەردە لە هەوڵدان بۆ نەمانى گرفتەكان لە سەروى هەمویانەوە وەزارەتى پەروەردە لە سەرێتى خەمى جدى ئەو گرفتانە بخوات بە ئومێدى ئەوەى خەمەكان ساڵى دادىَ كەم ببێتەوە و هەوڵى نەمانى بدرێت .     
 Sabahali83@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply