بۆئه‌وه‌ی چیتر گۆران و هاوشێوه‌کانیان تیانه‌چن،…..
بۆئه‌وه‌ی چیتر گۆران و هاوشێوه‌کانیان تیانه‌چن، ڕێگاوبانه‌کان چاک بکه‌ن-ژیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان بگه‌ڕێننه‌وه!
هه‌موو تیاچونێک، بۆخۆی جێگه‌ی غه‌موپه‌ژاره و نائارامییه بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و کۆتاییه ده‌بینن. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی عێراق به‌گشتی، مه‌رگی له ناکاو یان زیاد بوونی ده‌یان جۆری نه‌خۆشی کوشنده هه‌رساته و یه‌خه‌ی به‌و خه‌ڵکه گرتوه، بووه به‌کارێکی ئاسای و ڕۆژانه له‌م کێبه‌رکێیه‌ی نێوان مان و نه‌ماندا، ئه‌م جه‌نگه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌ی ناتوانرێت نکوڵی لێبکرێت، ئه‌و زه‌حمه‌ته قورسه‌یه که که‌سی تیاچوو دوای خۆی به‌جێی ده‌هێڵێت بۆ ئازیان و خۆشه‌ویستانی. ده‌کرێت له‌سه‌رجه‌م ژیان و گوزه‌رانی وڵاتانی جیهاندا، شێوازی جۆراوجۆر ڕۆژانه ببیستین، ده‌رئه‌نجامی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبیله‌کان، دواجار به‌کۆتایی هاتنی ژیانی چه‌ند که‌س یان بریندار بوون یاخود شکست بوونی ئه‌و تاکه له ژیاندا. ئه‌م ڕووداوانه هه‌میشه، به‌رده‌وامه، به‌پێی هۆکاره‌کانی جۆری ئه‌و ڕوداوانه.
به‌ڵام له کوردستاندا، جیاواز له زۆرترین جێگاکانی دونیا، هۆکاری ڕوداوه ئۆتۆمبیلیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی ڕێگاوبانه‌کان. بێجگه له‌وه‌ی ئاستی باش فێر نه‌کردنی چۆنیه‌تی بوون به شوفێرێکی سه‌رکه‌وتوو، به شی خۆی هۆکارن بۆ دروست بوونی ڕوداوه‌کان. که‌م نین ئه‌و ڕوداوانه‌ی ڕۆژانه یان به‌پێی ئاماری مانگانه و ساڵانه ده‌یانبیستین، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنانه.
ڕێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی، ناسراوه به ڕێگای مه‌رگ. زۆر جێگای تر له نێوان شاره‌کانی کوردستاندا، که‌م ده‌ردی -سه‌ریتر، نین له‌و ڕێگا ناسراوانه‌ی مه‌فهومی ڕێگای مه‌رگیان وه‌رگرتوه. ئه‌م کاره‌ساتانه به گشتی تاوانێکن به نێو چاوی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانیه‌وه.من وه‌ک خۆم زۆر نیگه‌رانم به‌مه‌رگی له‌ناکاوی ئه‌و گه‌نجه تازه پێگه‌یشتوه، به‌ڵام ئه‌و، ته‌نها هۆکاری وه‌ک کاراکته‌رێکی نێو میدیای کوردی، توانی ئه‌و شه‌نسه به‌ده‌ست بهێنێت که ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کان لێیبپرسنه‌وه. ئه‌گه‌ر نا، سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی خۆشه‌ویست و ئازیز بوون به قوربانی ئه‌و ڕێگاوبانه نادروستانه‌ی که ده‌یان ملیۆن دۆلاریان تیا خه‌رج کراوه و ته‌نها به‌رگه‌ی چه‌ند مانگێکیان کردوه. ئاخۆ نابێت پرسیار بکه‌ین؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئیداره نه‌بێت، بێ هیچ وه‌رگرتنی گره‌نتیه‌ک بۆ دروستی ئه‌و ڕێگایه‌ی ته‌واو ده‌بێت له‌لایه‌ن کۆمپانیاکه‌وه. ئه‌ی هۆکار چیه ئاوا به‌و خێراییه ئه‌و ڕێگا و بانانه خراپ ده‌بنه‌وه؟ ئاخۆ ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی بێلێپرسینه‌وه نیه له که‌سی هه‌ستاو به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و کاره؟ ئاخۆ تیاچونی ئه‌و سه‌دان مرۆڤانه، تاوانێک نیه له ئه‌ستۆی که‌م ته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی حکومه‌تی کوردی!
مه‌رگی "گۆران"و سه‌دان مرۆڤی دیکه که به شێوازی جۆراوجۆر ڕۆژانه تیاده‌چن، نیشاندانی به‌ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی لایه‌نه به‌رپرسه‌کان نیشان ده‌دات، بۆ له‌ئه‌ستۆ گرتنی دابین کردنی جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی باشتر بۆ خه‌لکی کوردستان. باشه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌رکی جێبه‌جێ کردنی ژیانێکی ئارام و شایسته‌ی له‌سه‌ر شان نه‌بێت بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌میشه له سه‌نگه‌ردان بۆ پاڵپشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ئه‌ی نابێت بپرسین ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات چیه؟ بۆ ناکرێت ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و جه‌نگه ناڕه‌وایه ببینین، پاش چه‌ند ده‌یه، ئیستا به‌هه‌زاران مرۆڤی ئه‌ووڵاته کاول بوه، گیرۆده‌ی ده‌یان نه‌خۆشی کوشنده بوون. نه‌خۆشخانه‌کان له‌که‌مترین پێداویستی بێبه‌هره‌مه‌ندن و نه‌خۆشه‌کان به شێوازێکی زۆر به‌دبه‌ختانه له چاوه‌ڕوانی مه‌رگدان! ئه‌مه کامه ده‌سه‌ڵاته هه‌ر خه‌ریکی کوشتنی ویژدانی مرۆڤه‌کانه! بۆ نه‌مان بینی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه، ده‌یان مرۆڤی ناته‌ندروست پیشان ده‌درێت و داوای کۆمه‌ک له هاووڵاتیان ده‌کرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی؟ ئه‌ی ئه‌رکی تۆی ده‌سه‌ڵاتدار چیه، به بڕی ئه‌و بودجه ده‌یان ملیاردیه‌ی ساڵانه دێته قاسه‌که‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو خه‌مه‌کان له ئه‌ستۆ نه‌گریت، ئه‌ی تۆی ده‌سه‌ڵاتدار چیت؟
ئاخۆ ته‌نها تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگات هه‌ر بۆ جه‌نگه‌کانی خۆت ده‌وێت، که به چ ده‌ردی سه‌ریه‌ک خانه‌واده‌کانیان ڕۆڵه‌کانیان گه‌وره ده‌که‌ن! دوای ئه‌وه تۆی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڵێیت به‌رهه‌می منن و ده‌بێت له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا بجه‌نگن؟
خه‌ڵکی داماوی کوردستان و عێراق، گیرۆده‌ی ده‌ستی ئه‌و به‌دبه‌ختیه‌یه، که بۆهه‌میشه ئاماده نه‌بوه بیرێک له خۆی بکاته‌وه. ئاماده نه‌بوه ده‌رک به‌و واقیعه بکات که خۆی ڕۆژانه چۆن کردوه به سوته‌مه‌نی بۆ ته‌مه‌ن درێژی ده‌سه‌ڵات! خۆ ئه‌م ده‌رک نه‌کردنه‌ش هه‌روا له خۆوه نیه، هێنده‌ی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گرێ کوێرانه‌ن ڕۆژانه په‌تی ژیانی زیاتر به‌ره و نه‌کرانه‌وه ده‌به‌ن. ئه‌و هه‌موو ده‌زگا و میدیای ڕاگه‌یاندن و سوپا و ترس و به‌ندیخانه و تۆقاندنه، هه‌ر هه‌موو کاراکته‌رێکی زیندوون بۆ کوشتنی گیانی هه‌ر پرسیارێک کاتێک تاک یان کۆ بیانه‌وێت بیر له ئاینده‌یه‌کی باشتر بکه‌نه‌وه.
من دڵنیام له‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی چه‌شنی ڕه‌عیه‌ت ئاسا لێیان ده‌نواڕێت، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و خه‌ڵکه خۆیان به ڕابه‌رایه‌تیه‌کی پێشڕه‌وه‌وه نه‌یه‌نه مه‌یدان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ‌وگۆڕێک له ژیانی باودا بکه‌ن، ده‌بێت ڕۆژانه و هه‌رچرکه‌یه‌ک له چاوه‌ڕوانی له ده‌ستدانی سه‌دان خۆشه‌ویست و ئازیزی خۆیاندا بن!!!!
ده‌سه‌ڵات کاتێک ده‌توانێت پێناسه‌یه‌کی شیاو به‌خۆی بدات، که بتوانێت لانی که‌می ژیان بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی دابین بکات. ئه‌وه‌ی ئێستا خه‌ڵکی تامه‌زرۆیه‌تی وه‌ک بوونی (کاره‌با و ئاوی ته‌ندروست و ڕێگاوبانی باش و نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رده‌میانه و قوتابخانه به‌پێی پێویست بۆ هه‌موان) ئه‌م پێداویستیانه له‌لایه‌نی -که‌مدا- ناژمێردرێن، به‌ڵکو ئه‌مانه ئه‌رکێکن به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆی بێنه مه‌یدان، له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت دایه. بۆئه‌وه‌ی بتوانێت بڵێت من بوونم هه‌یه و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتم. ئه‌وه‌ی ئه‌رکی سه‌رشانی خه‌ڵکیه، داواکردنی کۆتای هێنانه به‌و ژیانه باوه‌ی که هه‌زاران ساڵه یه‌خه‌ی پێیان گرتوه، یان داواکاری جێبه‌جێ کردنی دابین کردنی ژیانێکی شایسته بۆ گشتی، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه. واته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاکێک خاوه‌نی حورمه‌تی خۆی بێت و خۆی به‌که‌متر سه‌یر نه‌کات له‌وانی دی، وه‌ک ئێستا ده‌یبینین و هه‌زاران ئینسان موحتاجی پاروه نانێکن و ڕێگای خۆ به‌بچوک کردنیان گرتوه‌ته به‌ر. ئاله‌وێدایه کاتێک ده‌سه‌ڵات بڵێت داد په‌روه‌رم، که ڕه‌گو ڕیشه‌ی ئه‌و دیارده نا مرۆڤانه‌یه‌ی له نێوبردبێت. به‌ده‌ر له‌م تێگه‌یشتنه ناتوانین بڵێین ده‌سه‌ڵات له خزمه‌تی هه‌مواندایه، به‌ڵکو ده‌گه‌ین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ده‌سه‌ڵات ته‌نها بۆ چینێکی مشخۆری سه‌رمایه داره.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌خوازێت له‌و چوارچێوه دواکه‌وتوه‌ی خۆی بێته ده‌ره‌وه، ده‌بێت به‌بێ منه‌تی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی سه‌ره‌وه ئیشاره‌م پێدا بخاته ئه‌ستۆی خۆی. نه‌ک به‌چاک کردنی ڕێگاوبانێک که تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ته‌مه‌نی به‌له‌ش ساغی ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ش منه‌ت بکات به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا و پێیان بفرۆشێته‌وه، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌بوایه ئه‌وا ڕێگاو بانی باشیش نه‌ده‌بوو!!!!!!!!!
ڕۆژنامه‌یه‌کی (ڕۆژانه)ی هۆڵه‌ندی له زاری لایه‌نه به‌رپرسه‌کانه‌وه، دیاره پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وورد، ڕایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر بێت و خه‌ڵکی هۆڵه‌ندا که ئێستا مانگی سێ جار گۆشتی ماسی ده‌خۆن، زیادی بکه‌ن بۆ هه‌فته‌ی دوو جار، ئه‌وا تا ساڵی 2020 نزیکه 187،000 مرۆڤ که‌متر ده‌مرێت، ئه‌مه وه‌ک ئامژگارییه‌ک بۆ خه‌ڵکی هۆڵه‌ندا.
ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆی بخاته ژێر به‌رپرسیارێتی هاووڵاتیانیه‌وه، ئه‌وه ده‌توانێت هه‌زاران هاووڵاتی ڕزگار بکات له‌و مه‌رگه‌ی که ناوی لێده‌نرێت(ئه‌جه‌ل یان قه‌زاو قه‌ده‌ر) ته‌نها به چاک کردنی ڕێگاکان و پاک کردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه و دابین کردنی خواردنی ته‌ندروه‌ست تا ده‌گات به بنیات نانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروستو په‌روه‌رده‌یه‌کی پێشکه‌وتن خواز.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی نایه‌وێت ته‌نها بۆخۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی بژی، با بێت له ڕوی کرداره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ی من بداته‌وه!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
06/10/2008
هۆڵه‌ندا