Skip to Content

Sunday, November 28th, 2021

گەورەترین حەزى من تۆى

Comments
by September 18, 2008 ئەدەب

 گەورەترین حەزى من تۆى
 كاوە حسێن یەكێكە لەو گەنجانەى لە ناوەڕاستى نەوەدەكانەوە دەنوسێت. لە نێو ئەم چڕو پڕیە شیعریەدا ئەم تێكستەكانى وەك خۆى زۆر بە سانایی و نەرمى ئەبنە میوانى دڵت , وە ئەم فۆرمەكانى بە زمانێكى هێندە نیان نوسراوە كە واى كردوە گوێگران و خوێنەرانى شیعرى كاوە حسێن فرە چین بن , لە خوێندنەوەو بیستنى شیعرەكانیدا وێنەیەكى چەسپاو لە هزرا بە جىَ دەهێڵێت  وا دەكات كە خوێنەر وا هەست بكات ئەو دێڕانە بۆ ئەو نوسراوە واتا زمانێكى گشتى یەو هەموو كەسىَ خۆى بە خانە خوێى دەزانێت وا دەكا كە ئاوێتە بێت لە گەڵ ئەو گوزارشتانەداو نزا بۆ ئەو مرازە حاسڵ نەبووەى بكات كە بە داخەوە هەندىَ جار دەبێتە چارەنوسى عاشقانى وڵاتەكەم وەك دەڵێت:
 گوڵى سورى عەشقم بەرىَ هاكا بەهارى تەمەن ڕۆى 
 كە ئەزانى بەختەوەرى و گەورەترین حەزى من تۆى
 وە خوێندنەوەى  شیعرەكانى وا لە خوێنەر دەكات كە لەم پانتایى یە فراوانەى دونیادا گۆشەیەك بۆ عەشق دروست بكات و وێنایەكى گشت گیرى لا دروست بكات و خۆزگە بۆ ژیانێك بخوازێت كە تەنها دڵبەرەكەى تێدا بێت و وەك عاشقێكى سەر ڕاست و بێ خەوش بە مەعشوقەكەى بڵێت:
                                                    زەمەنێكى چ بێ سـودە كە خاڵى بێت لە عەشـقى تۆ
                                                   خۆزگە ژیان بە دەست من با تەنها پڕم ئەكرد لە تۆ
 لە بیستنى شیعرەكانى كاوە حسێن دا راِپێچى ژوانێك دەبیت , لە وێندەر گوێ هەڵدەخەى بۆ ڕازو نیازانەى كە عاشقێكى ڕەش  پۆش و هەناسە سارد بە پچڕ پچڕى بە خۆشەویستەكەى دەڵێت و دە یەوێت ئەو جیاوازیەى نێوانیان بخاتە ڕوو وەك كە دەڵێت :
              منى عاشق هیچ شك نابەم پێشكەشتى كەم لەم دنیایە
              سەروەتى مـن بـەس وشەیـەو لە هـەناوى شـیعرم دایـە
 وە شاعیر وات لێ دەكات كە دەستەو ئەژنۆ دانشیت و سەرنجى ئەو فرمێسكە قەتیس ماوانە بدەیت كە لەچاوى شیعرەكاندایەو گوێ ڕادێرى بۆ ئەو وشانەى كە پڕ بە گەرویی هاوارى بۆ دەكات هاوار بۆ ئەو فیراقەى كە گیرۆدەى ٍ(دڕكە زێكانى) سنورى كردوە .
                             ئەى ئەو كەسەى خۆشم ئەوێى
                              نازانم تاكەى لێت دوور بم    
                             نازانم تاكەى ترساوى دڕكە زێكانى سنور بم
 وە لە كۆتایدا كاوە حسێن وەك هاوخەمێكى عاشقان و عاشقێك پەیامێكى پێ یە دەیەوێت ببێتە هەتوانى سەر برینە قەتماغە نە گرتووەكەى دڵى عاشقان و بە چرپەوە لە گفتو گۆى ئەو دوو عاشقە ترسێنراوە دەچێت كە دواى فیراقێكى زۆر  هەناسە گەرمەكانیان ئاوێزانى یەكتر دەبێت و دەس لە ملان  دەبن.. وەك دەڵێت:
                                                                                   عەشق زەمـەنى بۆ نـى یـە ڕۆژ بە ڕۆژ نوێ ئەبـێتەوە
                                                                                   كىَ هەیە بە دڵ عاشق بێ و خۆشەویستى بیر چێتەوە
 
                                                                                                               كرێكار عەلى
       krekarr@hotmail.com                                                                                                                                          
                                                                                                           
 

Previous
Next

Leave a Reply