ئه‌م ڕۆژانه ئه‌مڕۆژانه له عاشق ده‌چم … نیا كامیل
بیرت ده‌كه‌م ,
ئێواران بایه‌كی په‌ستی خه‌مناك
ده‌مكاته‌وه به ماڵی ساردی ته‌نهایمدا
له‌وێش پڕم له چاوه‌ڕوانی
ده‌سته‌كانی قه‌فه‌سێك ده ئاڵێته
لاشه‌م ، به‌رم نادات ، به‌جۆرێكی
سه‌یر ئاره‌زوی ئازاردانم ده‌كات .
،،،
خراپ تامه‌زرۆتم
ئاڵاومهته به‌ژنی گێلاست و
كه‌چی واهه‌ست ده‌كه‌م
له عه‌شقی مه‌عشوقێكی بێباكدا
خه‌ریكی هه‌ڵواسینی ئاوێنهیهكبم .
خراپتریش له‌وه ،
تۆش وه‌ك ئاگات لێینه‌بێت
وایه,من و تۆ ،
چه‌نده له‌یه‌ك دورین ؟
،،،
دورین . زۆر زۆر دورین !
به ئه‌ندازه‌ی دوو سه‌ری یه‌ك ڕوبار
له‌یه‌ك دوور كه‌وتوینه‌ته‌وه
ماسیه سوره‌ی دڵیشم
بێ ئۆقره ، هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و داده‌گه‌ڕێ
له‌م ڕوباری ته‌نیایه‌دا،
واخه‌ریكه بۆ قومێك ئاوی
نیگایی چاوت ده‌خنكێت .
،،،
ئه‌م ڕۆژانه له‌گه‌ڵت ده‌ژیم
به‌جارێك داگیرت كردووم
كزه‌ی هه‌ستێك په‌لی گه‌ڵا
زه‌ردی ناخم ده‌هاژێنێت
من وه‌ك دواین گڵابم به په‌لی
ڕوتی ته‌نهاییه‌وه وام
بۆیه
من ئیتر غه‌ریب و ته‌نها خۆم ده‌بینم
خولیای عه‌شقیش له‌سه‌رمدا
كه‌متر و كه‌متر ده‌بێت .
،،،
ڕۆژانێكی سه‌یره ,
ئه‌لبومی ڕۆژانێك هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه
كاتێك هاتی و له‌سه‌ر گڵه
سوره‌ی دڵم ، چینهت كرد
گڵی دڵم گه‌رم بوو . ئێستا
وا بارانی غوربه‌ت هه‌راسانم ده‌كات
ئیتر سارد و سڕه دڵیشم .
،،،
ئه‌م ڕۆژانه ئاوا له‌من ده‌گوزه‌رێت
بێباكی تۆش خاچه ودراوه به كۆڵی مندا
به‌م باره‌وه ،تینی كزه‌ی هه‌ناسه‌م به‌شی
گه‌رم كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌كانم ناكات
ته‌نها دێڕه شعرێكیش بنووسم .
،،،
ڕۆژانێكی سه‌خته
ده‌نگی پێی هێرشی له‌شكری بای پایز
واخه‌ریكه كه‌ڕم ده‌كات .
ئه‌م ڕۆژانه ئاگات له من نیه
من گیرۆده‌ی عه‌شقی تۆ بووم
بومه‌ته ته‌می پشتی شووشه‌ی
په‌نجه‌ره‌كه‌ت و, هێواش هێواش
دادهوهرێم .
،،،
ئه‌م ڕۆژانه بۆ وام ؟ خۆشم نازانم
چاره‌نوسێكی نادیاره عشقی من و تۆ
ئه‌م ڕۆژانه له دوكه‌ڵی جگه‌ره‌یه‌ك ده‌چن
كه له گه‌روی پڕتینی من دێته‌ده‌ر و
بایه‌كی ساردی خه‌مناك ده‌یانبات و
له عه‌ده‌مدا ڕه‌هایان ده‌كات .
،،،
ئه‌م ڕۆژانه به‌ساده‌یی ده‌ڕۆن بێئه‌وه‌ی
تۆماری ساتێكی خۆشیان تیا هه‌ڵگیرێت
ئه‌م ڕۆژانه له عاشق ده‌چم ,
به‌ڵام عاشقێكی دۆڕاو !
،،،
دواین ڕۆژه نامه‌یه‌كت بۆ ده‌نووسم
كه پێت بڵێم تا ئێستاش خۆشمده‌وێیت
دڵی من تا ئێستاش له‌سه‌ر هه‌مان
نه‌بزی كۆن میقاته .
نیا كامیل