ئیسلامیه‌كان و گۆڕان؟ …..ئاسۆعه‌بدول له‌تیف
ئاسۆعه‌بدولله‌تیف
ئیسلامیه‌كانی كوردستان هێزی گۆڕانیان ده‌وێت یان گۆڕانی هێز؟
شه‌قام و شاخی سه‌رده‌می پێش هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مان پڕ بوو له ئیسلامیه توندره‌وه‌كان و خه‌ونیان به زۆرشته‌وه دی و كه‌می هاته‌دی؟ وه‌لێ شه‌قامی تاوسه‌ندووی پێش هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ خاڵیه له ئیسلامیه‌كان؟ ئیسلامیه‌كانی ئه‌مساڵ یان كاریگه‌ریه‌كانی لیستی گۆران و هه‌ڕه‌شه‌ی ژێرلێوی ده‌سه‌ڵات كاڵی كردونه‌ته‌وه یان خۆیان گۆراون یان شه‌رمن و خاوه‌نی گوتار‌و ستایلی بانگه‌شه‌ی خۆیانن؟ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ دوو حیزبی ئیسلامین و جیاوازن له سیستمی ئیشكردن و بیرورای سیاسی و یه‌كێكیان درێژكراوه‌ی ئیخوان و ئه‌وی دی درێژكراوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و نه‌هزه‌یه، وه‌لێ دواجار گۆراون و سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن و له‌و سیاقه فیكری و مێژوویی و ته‌شریعیه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و له‌بری پێداگری له چه‌مكی "نه‌گۆڕ"ه‌كان ئه‌وانیش یاری به چه‌مكه‌كانی "گۆران"ه‌وه ئه‌كه‌ن به‌ڵام گۆڕانی خۆیان و گۆرانێك مه‌قاسیدی شه‌ریعه‌و دین رێگه‌ی پێبدات، وه‌ك چۆن یه‌كێتی و پارتی و چه‌په‌كانیش سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا وێڵن ئیسلامیه‌كانیش سیاسه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی و به‌رژه‌وه‌ندی، بێگومان ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت به چه‌مكه فراوان و پراگماتیهكهی بۆ عه‌لمانی و چه‌په‌كان رێگه‌پێدراوبێت ده‌بێت بۆ ئیسلامیه‌كانیش رێپێدراوبێ و واز له تۆمه‌ته حازربه‌ده‌سته‌كان بهێنین بۆیان، به‌حه‌ق ئه‌مساڵ ئیسلامیه‌كان له عه‌لمانیه‌كان نهرمڕهوترن و ده‌وڵه‌تیانه داخڵی پرۆسه‌كه بوون و زیره‌كانه باوه‌شیان به عه‌لمانیه بچوكه‌كاندا كردووه‌و به‌كاریان دێنن و عه‌لمانیه گه‌وره‌كانیش پێویستیان به كه‌س نییه، له‌كاتێكدا له شه‌ڕی براكوژی باوه‌شیان بهههموویانداكردبوو،
ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌رو پایه‌ی گرنگ راوه‌ستاوه بۆ تاكی ئاینخواز ئه‌ویش (پوابت و متغیرات) ه، ئاڵۆزترین چه‌مك له دونیای ئیسلامی و له نێو بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا چه‌مكه‌كانی گۆران و جیاوازیه‌كان و خۆگۆرین و خه‌ڵك گۆرین و بیروڕا گۆرینه، حیزب و رێكخراوه‌ی ئیسلامی له كوردستاندا تا ئه‌م سه‌روه‌خته به‌رده‌وام له ئیشكالیه‌تی فیكری و سیاسی و عهقائیدیدا بووه له‌گه‌ڵ كادر‌و ئه‌ندامه‌كانی خۆیدا له‌سه‌ر چه‌مكی گۆڕاو، ئێستا یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به پشتبه‌ستن به پره‌نسیپی گۆراوه‌كان هاوبهندیهكهیان راگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حیزبی سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان كه به هه‌ردولایان قودره‌تی به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كیان نیه، به‌ڵام بۆ ئیسلامیه‌كان ئه‌و قودره‌ته ئه‌وه‌نده گرنگ نییه به‌قه‌د راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئیسلامیه‌كان لای خه‌ڵكی كه سه‌ربه جیهانی ده‌ره‌وه‌ن و سه‌ربه‌خۆنین، به‌م هه‌نگاوه ده‌ریانخست خۆیان بریار ئه‌ده‌ن و چه‌مكی پێكه‌وه ژیان بۆ خه‌ڵك شی ئه‌كه‌نه‌وه به پراكتیك، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ چه‌ندین شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كه به‌شێكی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی به چه‌مكه نه‌گۆره سه‌خته كلاسیكیه‌كانی ئیسلامه‌وه هه‌بوو كه قبوڵیان نه‌ده‌كرد له یه‌كێتی و عه‌لمانیه‌كان، به‌تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی حوكم و یاسا‌و گومرگه‌كاندا بگره هه‌ندێكیان موچه‌ی ئه‌م حكومه‌ته‌یان به حه‌رام ئه‌زانی!! ته‌نانه‌ت زۆر له داعی و مه‌لاو فهقیههكانیان چه‌مكی گۆراوو نهگۆراویان تێكهڵاوكردبوو، چاوه‌روانی گه‌رانه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت و سه‌ڵته‌نه‌تی فه‌تواكان بوون، به‌تایبه‌تی له كایه سیاسیه‌كان و هاوبه‌ندیه پارله‌مانی و حیزبیه‌كاندا زۆر سڵیان ئه‌كرده‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئیسلامیه‌كان گرێیانداوه له‌گه‌ڵ چه‌پ و سۆسیالیسته‌كاندا، كه به بڕوای من ئه‌مه جه‌وهه‌ری گۆرانه لای ئیسلامیه‌كان و یه‌كێكیشه له مۆدێله جوانه‌كانی دیموكراسی و گرنگه به‌پیریه‌وه بچین، ئه‌م گۆرانه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كگرتوو خوڵقاندی كه ئیسلامیه توندره‌وه‌كانی فێری ژیانی شار‌و پارله‌مان و كێبركێی شارستانی كردوو چه‌ك و توندره‌وی لێداماڵین و ته‌نانه‌ت دوو حیزبی بچوكی عهلمانیشیان هێنایه بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامی خۆیانه‌وه‌و به‌كاریان هێنان له‌باتی ئه‌وه‌ی كه به‌كاربهێنرێن له‌لایه‌ن عه‌لمانیه گه‌وره‌كانه‌وه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ نه‌چنه‌وه ژێر كۆنترۆڵی عه‌لمانیه گهورهكانهوهو ببنه ئۆپۆزسیۆنی جدی و هاوشانی لیستی گۆران بتوانن وه‌كو چاودێر‌و هێزێكی تازه خۆ بنوێنن به‌ره‌و سیستمێكی پارله‌مانی دیموكراتی رهگداكوتراو كه جگه له شه‌رعیه‌تی سیاسی شه‌رعیه‌تی شه‌عبی و میللیشی هه‌بێت، چونكه ئۆپۆزسیۆن قسه‌و دروشم و ده‌نگ هه‌ڵبرینی ساده نییه له په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی چاندنی هێزه له‌ناو جه‌ماوه‌رداو به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌یه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدا، واته ئۆرگهنایزكردنی مه‌عریفه‌ی سیاسی و به‌كارهێنانی هێزی جه‌ماوه‌ر بۆ گۆرانكاری و دروستكردنی گوتاری ره‌خنه‌یی و ئۆپۆزسیۆنی جددی كه به هه‌موویانه‌وه ده‌بنه فشار‌و گۆڕان له هێزه‌كاندا، ماوه‌یه‌كی باش یه‌كگرتوو ویستی ئه‌م كاره بكات و فشارگهلێكی دروستكرد وه‌لێ زوو پاشگه‌ز بوویه‌وه له پێناو وه‌رگرتنی هه‌ندێ ئیمتیازی وه‌زاری و پۆستی بچوكدا، چونكه یه‌كگرتوو به كاراكته‌رێكی سیاسی و بكه‌رێكی ئه‌كتیڤی گۆره‌پانی دیموكراسی هه‌رێم ئه‌ژمار ئه‌كرێت و خاوه‌نی مێژووی دوو هه‌ڵبژاردنه، له‌راستیدا ئه‌م بكه‌ره سیاسیه ئیسلامییه وه‌ك ئیسلامیه‌كانی جهزائیرو سۆماڵ و سودان و میسری نه‌كرد كه ئیش له‌سه‌ر چه‌مكه ئه‌بستراكته عه‌قائیدیه‌كان و به دوژمنكردنی رۆژئاوا‌و فه‌نده‌مێنتاڵیزمی مه‌سیحی بكا‌و دیواربه‌ندی تاكی كوردیش بكات بۆ دووبه‌ره‌و دوو ره‌وت و دوو ئایدۆلۆژیا، نه‌هات چه‌مكی قیتال و جیهاد بكاته فتوا دژی عه‌لمانیه‌كان و شه‌قامی كوردی دوله‌ت بكات و تاوبدات و عه‌لمانیه‌كان بخاته به‌ره‌ی كوفره‌وه به‌ڵكو ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ئاشتكرده‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا، هات چه‌ند ساڵێك كاری له‌سه‌ر چه‌مكی خۆگونجاندنی سیاسی و هاوبه‌ندی و هاوپه‌یمانی و موشاره‌كه‌ی سیاسی و پارله‌مانی ناتوندوتیژی كرد كه تا مه‌جلیسی حوكم و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراقی برد، به‌تایبه‌تی ئیئتیلافی هێزێكی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هێزگهلێكدا كه پشت به بنه‌ماكانی سۆسیالیزم و لیبرالیزم و عه‌لمانیه‌ت ئه‌به‌ستن دیارده‌یه‌كی نوێ بوو گرنگ بوو باشتر له‌سه‌ری بوه‌ستین، ئه‌گه‌رچی ئیئتیلافی ئیسلامی بۆ عه‌لمانیه‌كان و به‌تایبه‌تی گوتاری چوار حیزبه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردن جێگه‌ی مشتومڕو ناكۆكی بنكه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی خۆشیان بوو كه نابه‌دڵ و به‌گومان بوون لێی وه‌لێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمیان پاراست و په‌یامێكیان نارد تاوه‌كو باشتر ببنه بكه‌ری دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌و چه‌مكه‌ی كه یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ كاریان پێكرد گرنگه وه‌ك رێچكه‌یه‌كی سیاسی و مۆدێلێكی تازه‌ی ئیسلامی سیاسی ته‌ماشای بكه‌ین، چونكه به‌رده‌وام له ناوخۆی كوردستان ئیسلامیه‌كان به‌وه تاوانبار ئه‌كران كه ماڵجیایی ده‌كه‌ن و سه‌له‌فی ره‌فتارو فیكرتوندو ریزپهرن له بریاره سیاسی و له گه‌مه دیموكراسیه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و ده‌ركه‌وت كه عه‌لمانیه گه‌وره‌كانی ووڵات فیكر توند‌و تاكبڕیارو مه‌غرورن تا ئیسلامیه‌كان، دواجار ئه‌و پرسیاره‌ی كه گرنگیشه به خشكه‌یی له یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی بكه‌ین ئه‌وه‌یه ئایا به‌راست یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ تا چ راده‌یه‌ك باوه‌ریان به‌وه هه‌یه ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌بن و وه‌زاره‌ت وه‌رنه‌گرن؟ تا چ راده‌یه‌ك باوه‌ریان به گۆرانكاریی ریشه‌یی هه‌یه له كۆی ئه‌و سیستمه‌ی كه یه‌كێتی و پارتی دایانڕشتووه؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ له كوێدا ئه‌م سیستمه‌یان به‌دڵ نییه‌و له كوێدا به‌دڵیانه ده‌كرێت بۆ خه‌ڵكی روون بكه‌نه‌وه، نه‌ك له په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ ده‌ستور بده‌ن و له ناو جه‌ماوه‌ریشدا دژی بوه‌ستنه‌وه؟ دواتر سفره‌و خوانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو جێگای بووه‌وه كه سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان چوارمشقی لێی دابنیشن و كورسی خۆیان وه‌رگرن بۆچی جێگای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نه‌بوه‌وه كه به دایكی بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانی كورد هه‌ژمار ئه‌كرێت؟ به‌راست ئه‌وان هێزی گۆرانیان ده‌وێت یان گۆرانی هێز؟!