بۆ سه‌رکرده‌کان…. فاروق هۆمه‌ر
ئێوه بیرتان له‌وه کردۆته‌وه که چ میله‌تێکی مه‌زنتان هه‌یه
ڕۆژانی شۆرش و خه‌بات، هه‌ر ماڵه هه‌ژارێکی ئه‌م وڵاته‌تان ده‌گرت سفره و خوانی ئێوه بوو
خانووه‌کانیان که له قوڕ و پووش و په‌ڵاش دروستیان ده‌کرد و لێره‌وه به‌عس بۆی تێک ده‌دان و له‌وێوه دروستیان ده‌کرده‌وه، جێ خه‌وی ئه‌وپه‌ری ئارامی و نه‌وازشی هه‌میشه‌ییتان بوو.
ماڵێک نه‌ما ره‌نجی بۆ ئازادی وڵات نه‌کێشا بێ و به‌ده‌م خه‌ونه‌وه وزه‌یان به ئێوه نه‌به‌خشی بێت .
سه‌د درۆتان له‌گه‌ڵ کردن، پێتان گووتبوون که که‌رکووک ڕزگار کراو بووینه خاوه‌نی نه‌وتی خۆمان
نه‌وتان به به‌لووعه بۆ دێنینه گونده‌کان . نه‌ک هه‌ر که‌رکووک؛ نه‌وت وه‌ک قارچک له هه‌ر بستێکی کوردستاندا هه‌ڵتۆقی
که‌چی هه‌ر چۆرکیشیان نه‌بوو به نسیب .
شه‌ڕتان پێکردن و شار و شار و گوند و گوندتان کرد به گژ یه‌کا
که‌چی به گه‌وره‌یی و میهری خۆیان، هه‌ر لێتان ده‌بوورن
هه‌ژار و بێ‌ماڵ و حاڵتان کردن و ساڵانێکه مه‌مره و مه‌ژی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که ئێوه تێر بوون
و سکتان ئۆخه‌ی کرد بیرێکیش له‌وان بکه‌نه‌وه، نه‌ک هه‌ر بیرتان لێنه‌کردنه‌وه، پارووی ده‌میشیان لێدهفڕێنن؛ که‌چی هه‌ر لێتان ده‌بوورن.
به‌به‌رچاویانه‌وه بوون به ملیاردێر، گه‌شتی ئه‌وروپا ده‌که‌ن و ژن له‌دوای ژن ده‌یهێنن و
له‌م وڵات و ئه‌و وڵاتیشه‌وه کچتان بۆ دێ . که‌چی هێشتا هه‌ر لێتان ده‌بوورن .
به‌و هه‌موو بۆگه‌نی و گه‌نده‌ڵییه‌وه که مه‌یموون و سه‌گ و پشیله‌ی دونیاش قێزتان لێده‌کاته‌وه،
به خۆشتانه‌وه تێرتان نه‌خوارد، که نازی شۆرش و ماندووبوونمان به‌سه‌را ده‌که‌ن
ژن و خه‌زوور و ژنبرا و منداڵه‌کانیشتان که هێشتا بۆنی شیری خاو له ده‌میان دێ و گێزه‌ر و گونیان بۆ لێکجیاناکرێته‌وه
هێناتان و کردتان به وه‌زیر و فزیر و شتی وا
هێشتا ئه‌و میلله‌ته شکۆمه‌نده هه‌ر لێتان ده‌بوورن
دونیایه‌ک منداڵی خێر لهخۆنهدیوتان له خوێنی خۆیاندا گه‌وزاند
هێشتا هه‌ر به گه‌وره‌یی و میواندۆستی و فامیده‌یی خۆیانه‌وه هه‌ر دهتانبهخشن
له‌وه زیاتر چیتان ده‌وێ ؟
ده ئێوه به ئێمه بڵێن چیتان ده‌وێ
توخوا بمبورن ئه‌ی میلله‌تی مه‌رد و ماندوو
ئه‌گه‌ر توڕهبونم بگاته ئه‌و ئاسته‌ی بڵێم
شهرواڵهکانمان بترازێنین و قونمان ڕووت بکه‌ین و بڵێین فه‌رموو
ئه‌وه‌ی له کوردستان ده‌گوزه‌رێت، زمان و قوڕگی به‌ستووم و نازانم چی بڵێم . هه‌ندێجار ده‌ڵێـم ئه‌وه ڕاستی نییه و ته‌نیا خه‌ونێکه و هیچی دی . به‌ڵام ڕژانی ئه‌و هه‌موو خوێنه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌ڵێن ئه‌مه خه‌ون نییه و حه‌قیقه‌ته و سه‌رده‌می له گۆڕنانی ئه‌مانه‌ش دوور نییه .
فاروق هۆمه‌ر