خۆرنه‌وه‌زان …. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
Closed
ترس و له‌رزی هه‌تل ئاسا،
په‌ڕگه‌نده‌ی قه‌دپاڵی کردم،
لانه‌ی وێران،
جێی ماری ڕه‌ش،
له‌م ده‌مه‌دا،
ژانی بێلانه‌ی فێرکردم،
هه‌ڵڕوسکانم به تیکه‌شاخ،
به‌باڵی شکاو،
فێری هه‌ڵدێرانیکردم،
تارمایی شه‌و له‌و شاخه ساردوسڕه‌دا،
خۆرنه‌وه‌زانی فێرکردم،
بۆرژانی من به‌بێ لانه،
تووشی خه‌وبردنه‌وه‌یکردم،
خه‌وبردنه‌وه‌ش له‌و شوێنه‌دا،
نوێنی ڕه‌ق و خه‌وی سه‌ربه‌ردی فێرکردم،
چکه چکی هه‌ڵوه‌رینی دڵۆپه ئاوی به‌ری ئه‌شکه‌وت،
تووشی خه‌وزڕانیکردم،
خه‌وزڕان و له‌خه‌وبوونی نیوه‌شه‌ویش،
ڕامان و ڕه‌نگڕێژی فێرکردم،
ڕامان و ڕه‌نگڕێژی داهاتووش،
چاوه‌ڕوانی گزنگدان و تیرۆژی ڕۆچنه‌ی فێرکردم.