زاخاوی دڵ …. به‌ندی عه‌لی
Closed
دڵم لیمۆیه‌کی چرچ و
گوشراوی ده‌ستی ڕۆژگاره
تکه‌ی روحی لێ بچۆڕێ
دیاره هه‌ر بۆ چاوه‌زاره
تۆزی حه‌سره‌ت دای پۆشیوم
هه‌ڵمی سه‌برم لێ هه‌ڵده‌سێ
نغرۆم له‌خومخانه‌ی خه‌ما
ئاخ بۆ دستی فریاد ڕه‌سێ
دیه‌م دوو ڕیشۆڵه‌ی به‌ندن
له‌قه‌فه‌سی چاویلکه‌یا
ئاسۆ لێڵ و سه‌رنجم وێڵ
له‌خه‌وێکی ساویلکه‌یا
په‌نجه‌کانم لقی کووڕی
شۆڕه‌بیه‌کی خه‌مبارن
که‌مێ یادی تیاماوه ، هۆش
ئه‌وانیش سرک و لاسارن
حیکمه‌تی تۆیه ئه‌ی ته‌مه‌ن
به‌هزری کرچ و کاڵه‌وه
وه‌کو بوکه‌شوشه‌م به‌ده‌ست
که‌نیشکێکی مناڵه‌وه
.. 2011