سێ شیعری ئیلهام ئیسلامی
Closed
1
سه‌رباز!
هاوسه‌ره‌كه‌م مه‌كوژه
ئه‌و شاعیره، دنیا له شیعر خاڵی مه‌كه‌ره‌وه
سه‌رباز!
مناڵه‌كه‌م مه‌كوژه
مناڵان مه‌رگ به دڵته‌زێن ده‌زانن
ئێمه خوازیاری شه‌ڕ نه‌بووین
ئێمه په‌شیمان بووین له بێده‌نگی.
2
وڵاته‌كه‌ی له ده‌ستدا
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا عه‌شقه‌كه‌ی ون كرد
ئێستا سه‌ربازه‌كه په‌شیمانه
كه رۆژانی سه‌ردان
كه‌سێك نایه‌ته دیداری.
3
ئه‌و رۆژه له كوێی ماڵه‌كه‌دا دانیشتبووم
كه ده‌متوانی ئه‌و هه‌موو شیعره بنووسم؟
كام گڵۆپ داگیرسابوو؟
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌نده شیعر بنووسم
كه ئه‌گه‌ر سبه‌ی مردم
نه‌توانی نكۆڵیم لێبكه‌ی
ده‌مه‌وێ شیعره‌كه‌م وه‌ك قاوهقاوێك له شاردا ده‌نگ بداته‌وه و
ژنان
له‌گه‌ڵ هه‌ر وتنهوهیهكیدا شتێكی بخه‌نه سه‌ر.
سه‌رچاوه:
http://www.persiran.se/index.php/farsiscience/more/1722/
له فارسییه‌وه جه‌بار سابیر